سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

عەجاج و ماناکانی!

ئەگەر گەڕانێک بە فەرهەنگەکانی زمانی عەرەبی، وەک “لسان العرب” و “الوسیط والمحیط”دا بکەین، بۆمان دەردەکەوێ کە وشەی “عەجاج” ماناگەلێکی سەیروسەمەرەی هەیە. دەڵێی خوا ئەو ڕۆژەی عەجاجی هێنایە بوون، ئەم ناوە پڕ ئافاتەشی خستە دڵی دایکە تکریتی‌ـیەکەیەوە، تا هەم پێ و قەدەمی شڕی بە خێر بێنن و هەمیش ناوەکەی پڕ بە پێستی داهاتووە شوومەکەی بێت.

وشەی “عجاج” یەکێکە لە وشە عەرەبییە ڕەوانەکان، هەر بە وێنەی ڕوون و ڕەوانی ڕقی عەجاجە بۆ کورد. ئەم وشەیە خاوەن مانایەکی بەهێزە لە زمان و ئەدەبی عەرەبی دا، تەواو بە وێنەی گەورەیی ئەو ستەمەی عەجاج لە نوگرەت سەلمان کردی.

وشەی “عجاج” بە واتای خۆڵبارینی چڕ و زۆر دێت، تەواو وەکوو ئەو خۆڵەی ناو قەڵای مەرگی نوگرەت سەلمان و ئەو خۆڵە زەردە سەحراییەی دەوروبەری قەڵاکەی عەجاج. یان باشتر بڵێم، عەجاج تەپوتۆزی ئەو خۆڵەیە کە بە هۆی ڕەشەبای ڕقی ئەو بەعسی‌ـیانەی نوگرەت سەلمان و زرمەی پۆستاڵەکانی عەجاج و پەلاماری ڕەوە سەگە مرۆڤ خۆرەکانی نوگرەت سەلمان‌ـەوە هەڵدەکات.

کاتێک عەرەب دەڵێن: ثار العجاج! واتا عەجاج هەڵیکرد، واتا بای پڕ تۆز و خۆڵ هەڵیکرد. ئەمە ڕێک دەمانباتەوە بۆ هەموو ئەو دەرکەوتنە لە پڕانەی عەجاج بۆ نێو قاوشەکانی نوگرەت سەلمان، کە ئیتر مرۆڤەکانی لە ترسان و برساندا نابینا و شەکەت و بێ چارە دەبوون.

هەر ئەمانەش نا، تەنانەت عەجاجەکان لە شیعر و ئەدەبیشدا وشەی “عجاج” زۆر بەکار دەهێنن، بە تایبەتی لە وێناکردنی توندوتیژی لە جەنگەکاندا، جمەی خەڵک و ئاژاوە و نائارامی و تێکەڵ و پێکەڵی و ئاڵۆزیدا. ڕێک وەکوو هەموو ئەو چیرۆکانەی دەربازبووانی ئەنفالکراوانی نوگرەت سەلمان بۆمان دەگێڕنەوە. جا هەر لە برسی کردن و هەڵواسین و سەگی مرۆڤخۆر تێبەردان و تەرمی منداڵ دەرخواردی سەگەکان و جموجووڵی بێ شووماری عەجاجەکان و چارەنووسی نادیار و تەمەومژی و مانەوە لە نێوان مەرگ و ژیاندا، تا دەگاتە تەعزیب و تەبعیس و تەعریب و تەرعیب. باوەڕ ناکەم لە هیچ زمانێک جگە له زمانەکەی عەجاج، بتوانن بەو قووڵییە وێنای ئەو ئازار و ئەشکەنجانە بکەن، بۆیە ئەو وشانەی کۆتاییم هەر بە زمانەکەی عەجاج نووسی.

ئەم وێناکردنە زۆرانەی مانای وشەی عەجاج و خودی کارە قێزەونەکانی عەجاج لە زینداندا و بەرجەستەکردنی لە نوگرەت سەلماندا، بێ هۆکار نەبوون.

عەجاجەکان لە مێژەوە و لە باپیرانەوە لە هەڵبژاردنی ناو بۆ مناڵەکانیان، بە تایبەتی کوڕەکانیان، شەیدای ناوگەلێکی لەو شێوەیە بوون، ڕێک هاوتا لەگەڵ ئەو ژیانە عەشایەری و خێڵەکی و کۆچەری و سەحراییە وشک و برینگ و بێ خێرەدا. پێویستی زۆریان بە ناوگەلێک بووە، تا لە داگیرکاریی و پەلامار و تاڵانییەکاندا لایەنی بەرانبەری پێ بتۆقێنن. بە پێچەوانەی کوردی دێهاتی و نیشتەجێی سروشتی پر خێروبێر کە ناوەکانیان لە ئازاد و فێنک و بەهرە و ئارام و بەهات و ڕێبوار و نیشتمان، هتد، پێک هاتبوون.  ئەم خووخەسڵەتەی عەرەب تا ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە، هەر بۆیە بێگومانم لە بوونی سەدان هەزار “عجاج و “حرب” و “صخر” و “ضرغام”دا دژی کورد!

بە کورتی، لە زمانی عەرەبیدا بۆ شیکرنەوەی مانای وشەیەک دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ڕەگە سیانییەکەی وشەکە، واتا بنەڕەتەکەی کە لە سێ پیت پێکهاتووە. بەم پێیەش بێت، وشەی “عجاج” لە “ع ج ج” ـەوە هاتووە، کە بە واتای: توندوتیژی و ڕق و قینە و هەڵچوون و توڕەبوون و غەڵبەغەڵب و ئاڵۆزی دێت.

بۆیە سەیر نییە کە تەنها بەو کەمە چیرۆکەی لە زاری ڕزگاربووانی نوگرەت سەلمان دەیبیستین، بە تەواوی هەموو ئەم مانا شەڕانگێز و نامرۆڤانانە دەسەلمێنن.

ئێستا دەپرسم:

داخۆ خوایە، چ سزایەک دەتوانێ تۆڵەی هەموو ئەو تاوانانە لە عەجاج و عەجاجەکان بکاتەوە؟

داخۆ خوایە، چ قەرەبوویەک بارتەقای هەموو قوربانییانەیە؟

داخۆ خوایە، کورد هیچ وانەیەکی لە عەجاجەکان وەرگرتووە؟

داخۆ خوایە، چەند سەرکردە و چەند حیزبی کوردی عەجاجیان لە سزا ڕزگارکردووە و چەند عەجاج ئێستا لەو هەرێمە خاوەن ڤێلا و پڕۆژەی بازرگانی و سەڵتەنەتە؟

داخۆ خوایە، ئەمە چیرۆکی تەنها عەجاجێکی عەرەبی عێراقە، دەبێ چیرۆکی سەدان هەزار عەجاجی تورک و فارس چی بن؟

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO