سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

دیپلۆماسی و هاوسەنگیی هێز: خوێندنەوەیەک بۆ هزری سیاسیی هێنری کیسینجەر

کاربین عەبدوڵڵا

ئەم نووسینە تیشک دەخاتە سەر چەمکی “هاوسەنگیی هێز” و “ڕییەلپۆلیتیک” لە فیکری هێنری کیسینجەر دا. جیاوازیی ئەم وتارە لەوەدایە کە تەنها وەک گێڕانەوەیەکی مێژوویی نەمێنێتەوە، بەڵکو بە شێوازێکی “پراکتیکی” تیۆرییەکانی کیسینجەر ئاوێتەی ململانێکانی سەردەم دەکات و ڕەخنەکانی کیسینجەر بۆ ئایدیالیزمی سیاسی دەخاتە ڕوو.

کتێبی “دیپلۆماسی”ی هێنری کیسینجەر، تەنها گێڕانەوەیەکی مێژوویی نییە، بەڵکو دەستوورێکی فیکرییە بۆ تێگەیشتن لە جوڵە ستراتیجییەکانی جیهان. کیسینجەر لەم بەرهەمەدا، مێژووی چوار سەدەی ڕابردوو وەک تاقیگەیەک بەکاردەهێنێت تا بیسەلمێنێت کە ئاشتیی لە جیهاندا بە “خۆزگە و بەهای ئەخلاقی” نایەتە دی، بەڵکو هێنانەدی  ئاشتی دەرئەنجامی هاوکێشەیەکی وردی ماتماتیکییە لە نێوان هێز و بەرژەوەندیدا.

کیسینجەر پێی وایە سەقامگیریی نێودەوڵەتی ،تەنها کاتێک بەدی دێت کە هیچ دەوڵەتێک هێندە بەهێز نەبێت بتوانێت ئەوانی تر قووت بدات. لە دیدی ئەودا، ئاشتی بە واتای نەبوونی جەنگ نییە، بەڵکو بە واتای هەبوونی سیستەمێکە کە هەمووان تێیدا هەست بە ئاسایش بکەن. لێرەدا کیسینجەر داوای واقیعبینییەکی ڕەها دەکات. دەوڵەتان دەبێت لەسەر بنەمای “ئەو شتەی هەیە” مامەڵە بکەن، نەک “ئەو شتەی پێیان باشە هەبێت”. ئەمەش پێویستی بەوەیە بەرژەوەندییە باڵاکان لە پێش ئایدۆلۆجیا و دروشمەکانەوە بن.

یەکێک لە تەوەره سەرەکییەکانی کتێبەکە، ڕەخنەگرتنە لەو دیدگا ئەمریکییەی، بە تایبەت قوتابخانەی وودرۆ ویڵسۆن، کە دەیەوێت بەها ئەخلاقییەکانی خۆی بەسەر جیهاندا بسەپێنێت. کیسینجەر هۆشداری دەدات کە “ئایدیالیزمی توندڕەو” دەبێتە هۆی ناسەقامگیری، چونکە ڕێز لە تایبەتمەندیی هێزە نەیارەکان ناگرێت.

بۆ ئەوەی بزانین تیۆرییەکانی کیسینجەر چەندە واقیعیین، دەتوانین لەم دوو نموونە زیندووە بڕوانین. لە قەیرانی ئۆکرانیا دا، کیسینجەر پێش کۆچی دوایی، هۆشداری دابوو کە فەرامۆشکردنی هاوسەنگیی هێز لەگەڵ ڕووسیا کارەساتبار دەبێت. ئەو پێی وابوو پاڵپێوەنانی ناتۆ بۆ سنوورەکانی ڕووسیا (دیدگای ئایدیالیستی)، ڕووسیا ناچار دەکات بۆ پاراستنی “قووڵایی ستراتیجیی خۆی” پەنا بۆ جەنگ دەبات (دیدگای ڕییەلپۆلیتیک). لێرەدا تێکچوونی هاوسەنگی، جەنگێکی گشتگیری لێ کەوتەوە.

لە ململانێی ئێران و ڕۆژئاوا دا، کیسینجەر پێی وابوو تەنها کاتێک دیپلۆماسی سەرکەوتوو دەبێت کە ئێران لە “شۆڕش”ـەوە بگۆڕێت بۆ “دەوڵەت”. واتە لەبری بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆجیا، جەخت لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەکانی بکاتەوە وەک قەوارەیەکی سیاسی. لە بەرانبەریشدا ئەمریکا دەبێت وەک هێزێکی “هاوسەنگکەر” مامەڵە بکات نەک هێزێک کە ئامانجی تەنها گۆڕینی ڕژێم بێت.

کتێبی “دیپلۆماسی” وانەیەکی تاڵ بە سیاسەتمەداران دەڵێت: “باشترین ئاشتی، ئەو ئاشتییەیە کە هیچ لایەنێک تێیدا بە تەواوی ڕازی نییە، بەڵام هەموو لایەک تێیدا هەست بە ئاسایش دەکەن.” ئەم بەرهەمەی کیسینجەر  گوزارشت لە دیدگایەکی قووڵ دەکات کە تێیدا مێژوو نەک وەک ڕابردوو، بەڵکو وەک نەخشەیەک بۆ ئایندە سەیر دەکرێت.

لە کۆتایدا دەتوانین بڵێین :ناوەڕۆکی کتێبەکە  دەیسەلمێنێت کە یاساکانی هێز و جوگرافیا لە سەردەمی مێتەرنیخ و بیسمارک‌ـەوە تا ئەمڕۆ، بە جێگیری ماونەتەوە و تەنها ناوی یاریزانەکان گۆڕاوە.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO