سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

کاتێک گورگەبۆرەکان کەڵبەکانیان دەکەن بە تەسبیح و بەرماڵ دەخەنە سەر شانیان         

دەشتی بەرزەواری

تێگەیشتن لە مێژووی سیاسەتی فاشیستانەی تورکیای نوێ، پێویستە سەرەتا ئەو تاقیگا گەورەیە بەسەر بکەینەوە، کە لەگەڵ دروستبوونی کۆماری تورکیای کەمالیستی خەریکی پیتاندنی فاشیزمی نەتەوەیی بووە، کە لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای باڵادەستی تورك و پەراوێزخستنی ئەوانی تر و برەودان بە بیری فاشیزمی نەتەوەیی بونیاد نراوە.

کاتێک ئەم ئایدۆلۆجیایە لەگەڵ ئاییندا تێکەڵ دەبێت، جۆرە فاشیزمێکی نوێ لەدایک دەبێت کە پێی دەوترێت “فاشیزمی ئایینیی”. لێرەدا، دەسەڵاتی دیکتاتۆری تورکی تەنیا فەرمانڕەوایەکی خاک نییە، بەڵکو خۆی وەک سێبەری خودا یان جێبەجێکاری ویستی ئاسمانی دەناسێنێت.

بەکوردییەکەی پاش ئەوەی گورگەبۆرەکان دەست دەدەنە تەسبێحی سەد و یەک دەنکی و دەچنە سەر بەرماڵ و بەرگی ئیلاهی لەبەر فاشیزمی نەتەوەیی تورک دەکەن، دەتوانن ئایین وەک ئامرازێکی کاریگەر بۆ پاکانەی توندوتیژیی و داگیرکاریی بەکاربهێنن. ئەم تێکەڵەیەی کە پێی دەگوترێت “سێنتێزی تورک-ئیسلام، کە جۆرە فاشیزمێکی دروست کردووە نەک تەنها لەسەر بنەمای خوێن و ڕەگەز، بەڵکو لەسەر بنەمای پیرۆزییە ئایینییەکانیش نەیارەکانی دەسڕێتەوە.

لە کودەتاکەی ١٩٨٠ی تورکیاوە، دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی تورک هەستی بەوە کرد کە نەتەوەپەرستیی (بیری کەمالیزمی) بەتەنها ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی چەپگەرایی و بزووتنەوە کوردییە سەربەخۆخوازەکان. بۆیە ڕێگایان خۆشکرد بۆ گرووپێکی ئایینیی نەتەوەپەرست، کە دواجارهاتن ئایینیان تێکەڵی نەتەوەپەرستی کرد. لێرەوە وێنایەک دروست بوو کە دەڵێت: “تورکبوون جەستە و ئیسلامیش ڕۆحی دەوڵەتی تورکیایە”. ئەم گوتارە فاشیزمی لە بەرگێکی سێکولاری تورکی نەتەوەپەرست گۆڕی بۆ بەرگێکی ئایینیی کە تێیدا تورک وەک نەتەوەی هەڵبژێردراو بۆ پاسەوانی کردن لە ئایینی ئیسلام نیشانی دەرەوەی خۆی دەدات.

یەکێک لە ژەهراویترین لایەنەکانی ئەم فاشیزمە، بەکارهێنانی ئایینە دژی دۆزی کورد. دەسەڵاتی فاشیستی تورک، کاتێک هێرش دەکاتە سەر شارەکانی کوردستان، تەنیا چەک بەکارناهێنێت، بەڵکو ئایینیش دەکاتە قەڵغان.

بۆ نموونە، ناونانی ئەو شەڕانەی لە دژی کورد کردیان، کاتێک هێرش دەکەنە سەرعەفرین، ناوی دەنێن ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتون (غصن زیتون)، کە ئاماژەیەکی ئایینییە لە قورئان، سورەتی نور ئایەتی (٣٥). زەیتون وەک دارێکی پیرۆز ناوی هاتووە وەك لقە داری ئاشتی. جگە لەوەی لە ئایینی مەسیح و یەهودیش لە کتێبی پیرۆز بایبل باس کراوە، کاتێک ئاوی لافاوەکە کەم دەبێتەوە، کۆترێک بە دەنوک چڵە زەیتونێک بۆ پێغەمبەر “نوح” دەهێنێت وەک نیشانە بۆ نەمانی مەترسی و هاتنی ئاشتی. تورکیش دەیەوێت بە هەموو ئایینەکان و دنیا بڵێ “دەوڵەتی فاشیستی تورکی ئیسلامی” بەداگیرکردنی عەفرین وەک کۆترێکی سپی چڵە زەیتۆنێک بۆ سووریا دەهێنێت، کە ئێمە هەموومان پێچەوانەکەیمان بینی، جگە لە کوشتن و ئاوارەکردنی کورد لە عەفرین، هەزاران بنەدار زەیتونی لە خاکی کوردستان هەڵکەند و دزی.

لە لایەکی تر بە بانگدان “اللە اکبر” لە کاتی شەڕ و خوێندنی سوورەتی “فەتح” لە مزگەوتەکاندا لە کاتی کوشتنی مرۆڤی  سیڤیلی کورد، هەوڵێکە بۆ ئەوەی تاوانە جەنگییەکان وەک “جیهاد” نیشان بدرێن.

لەم جۆرە فاشیزمەدا، چیتر ئایین بۆ ئارامیی مرۆڤ نییە، بەڵکو بۆ ملکەچکردنیەتی. دەوڵەت لە ڕێگەی دامەزراوە ئایینییەکانەوە، ئایینێکی فەرمی بەرهەم دەهێنێت کە تێیدا دڵسۆزی بۆ دەوڵەتی تورک وەک ئەرکێکی شەرعی دەناسێنرێت. هەر کەسێک داوای مافی نەتەوەیی بکات، یان دژی ستەم بوەستێتەوە، نەک هەر وەک تیرۆریست بەڵکو وەک کافر و بێدین و دوژمنی ئیسلام ناوزەد دەکرێت.

ئەمە ئەو ژەهرەیە کە لەناو کۆمەڵگەی تورکیا دا بڵاوکراوەتەوە؛ لە کاتێکدا، کە تورکەکان نازانن نوێژی بەیانی چەند ڕکاتە، دێن ئەو کوردە موسڵمانانە ڕەشەکوژ دەکەن کە هەمیش لە پێشی پێشەوەی نەتەوەکانی تردان بۆ ئاینداری ڕاستەقینە.

ڤاشیزمی ئایینی تورکی تاکەکان وا پەروەردە دەکات، بڕوا بکەن کە خودا تەنیا لەگەڵ تورک دایە. ئەم دیدگایە مرۆڤەکان دەگۆڕێت بۆ جەلادی ئایدیۆلۆجی، کە بە ناوی ئەڵاهو ئەکبەرەوە ستەم لە نەتەوەکانی تر دەکەن.

ئەو فاشیزمەی ئەمڕۆ لە تورکیا دەبینرێت، دەیەوێت خەونی ئیمپراتۆرییەتێکی کۆن “عوسمانی” بە ئامرازی مۆدێرن زیندوو بکاتەوە. لێرەدا ئایین تەنیا بۆ ناوخۆ نییە، بەڵکو وەک نەرمەهێز بۆ دەستوەردان لە وڵاتانی ناوچەکە بەکاردێت وەک ئەوەی لە سووریا بینیمان بە ناوی ئایینەوە خەونی سەربەخۆیی کوردی لە ڕۆژاڤای کوردستان لە ناوبرد. لە ئێستادا فاشیزمی ئیسلامی تورکی  دروشمی پاراستنی موسڵمانانی کردۆتە چەکێک بۆ لێدان و لە ناو بردنی هەر بزووتنەوەیەکی کوردی ئازدیخواز و سەربەخۆخواز لەهەر جێگایەکی ئەم جیهان،  لەهەمانکاتدا وەک پەردەیەک بۆ داپۆشین و شاردنەوەی داگیرکاریی و فراوانخوازیی نەتەوەیی تورک بەکاری دە‌هێنێت.

وەک دەبینین فاشیزمی نەتەوەیی تورک لە باوەشی ئاییندا، ترسناکترین جۆری ڕادیکاڵیزمە، چونکە ناسیۆنالیزمێکی وشک و بێبەزەییە کە بەرگی پیرۆزی پۆشیوە. ئەم تێکەڵەیە نەک هەر زیانی بە گەلانی ناوچەکە و کورد گەیاندووە، بەڵکو گەورەترین زەبریشی لە خودی ئایین داوە و کردوویەتی بە ئامرازێکی سیاسی بۆ ڕەوایەتیدان بە خوێنڕشتن.

ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم فاشیزمە، پێویستی بە هۆشیارییەکی قووڵ هەیە بۆ جیاکردنەوەی “ئیمانی ڕاستەقینە” لەو “ئایینە سیاسییە”ی کە لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ وەک ژەهر بۆ پاکانەی ستەم بەرهەم دەهێنرێت.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO