سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

فینۆمینۆلۆژیای ئەقڵ و شەڕی سێ ئەقلییەت

دەشتی بەرزاواری

لە ڕوانگەی فینۆمینۆلۆژییەوە، جەنگ تەنها پێکدادانی فیزیکی سوپا و تەقینەوەی مووشەک و درۆنەکان نییە، بەڵکو لوتکەی پێکدادانی ئەو ئەقڵ و (وێنا) کردنەیە، کە هەر لایەنێک بۆ خۆی دروستی کردووە.  هۆسرێل لە فینۆمینۆلۆژی جەنگ ئەو بابەتی زۆر بەباشی روون کردۆتەوە.

لە شەڕی خوێناویی نێوان (ئیسرائیل و ئەمریکا) لە لایەک و (ئێران) لە لایەکی ترەوە، ئێمە وەک مرۆڤ خۆمان لەبەردەم سێ جۆر لە ئەقڵاییەتدا دەدبینینەوە، کە هەریەکەیان واقیع و جیهانبینی خۆی بە ڕاستتر دەزانێت.

 یەکەم: ئەقڵی ئاسایشی و بوونگەرایی ئیسرائیل

 بە پرسیارێک دەست بەو بەشە دەکەین  بۆچی ئیسرائیل دەستپێشخەری جەنگەکەیە؟

 چونکە بۆ ئیسرائیل، فینۆمینۆلۆژیای ئەقڵ لە دەوری چەمکی مانەوە دەسووڕێتەوە. ئەقڵی ئیسرائیلی ئەقڵێکی (ترۆماتیک)ە، کە مێژوویەکی پڕ لە چەوسانەوەی لەپشتە.

لەم ڕوانگەیەوە، هەر هەڕەشەیەک لە لایەن ئێرانەوە، کە وتاری (مرگ بر اسرئیل) مەرگ بۆ ئیسرائیلی هەڵگرتووە، وەک دووبارەبوونەوەی “هۆلۆکۆست” سەیر دەکرێت ئیسرائیلییەکان نایشارنەوە، دەڵێن: مانەوەی ئێران بەو  هێزە سەربازی و مووشەکی و چەکە ناوەکییە، کە لەداهاتوودا بەدەستی دەهێنیت، لەگەل وتارە پڕ هەڕەشەکانیان هۆلۆکۆستێکیترمان نیشان دەدەن.

لێرەدا فینۆمینۆلۆژیای ئەقڵی ئیسرائیل دەبێتە “ئەقڵێکی سەربازیی ڕەها” فینۆمینۆژیای جەنگ پێمان دەڵێت لەو کاتانەدا نیشتمان چیتر پەناگەیکی ئارام نییە، بۆیە ئیسرائیل جەنگ دیاردەیەکی دەرەکی  نابینێت، بەڵکو پێویستێکی بوونگارایی دەیبنێت بۆ ئەوەی جارێکی تر ئیسرائیل لەسەر نەخشەی جیهان نەسرێتەوە”.

دووەم: ئەقڵی هەژموونگەرا و لیبراڵی ئەمریکی

ئەقڵی ئەمریکی لەم ململانێیەدا خۆی وەک میراتگری لیبرالیزم و پارێزەری سیستەمی جیهانی خۆی دەبینێت. فینۆمینۆلۆژیای ئەقڵی سیاسیی ئەمریکا وایە، کە ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە بەدەست دێت.

بۆ واشنتۆن، ئێران تەنها دەوڵەتێک دژەربەر نییە، بەڵکو تێکدەری ئەقڵانییەتی نێودەوڵەتییە. ئەمریکا شەڕو ململانێیی نێوان خۆی ئێران وەک شەڕی نێوان دیموکراسی و دیکتاتۆرییەت یان  وەک سەقامگیری و تیرۆر دەبینێت و لە پێشتریش ئەزموونی ئەو تیرۆرانەی کردووە بەدەستی ئێران و هاوپەیمانەکانی. ئەقڵی ئەمریکی لێرەدا ئەقڵێکی کەرەستەیییە، کە دەیەوێت بە سزای ئابووری و تەکنەلۆژیای سەربازی، ئەقڵی بەرامبەر ناچار بە پاشەکشە بکات.

سێیەم: ئەقڵی ئایدیۆلۆژی و میتافیزیکی  ئێرانی

لە بەرامبەردا، ئەقڵی سیاسیی ئێران لەسەر بنەمای مەزلوومییەتو بەرگری داڕژاوە. بۆ ئێران، شەڕەکە تەنها لەسەر خاک و سنوور نییە، بەڵکو شەڕێکی پیرۆزە لە دژی هەژمونی (ئیستیکباری.

 فینۆمینۆلۆژیای ئەقڵی ئێرانی واقیعی جیهان وەک مەیدانی جەنگی نێوان (حەق و باتڵ) دەبینێت. لەم دیدگایەدا، ئیسرائیل وەک گرێیەکی نامۆلە جەستەی ئیسلام دەبینێت، بە ئەرکێکی پیرۆز دەزانێت ئەو گرێیە لە جەستەی ئیسلام دەربهێنێت، ئەمریکاش بە هۆکاری مانەوە و گەورە بوننی ئەو گرێیە دەزانێت؛ بۆیە ئەمریکا وەک شەیتانی گەورەوێنا دەکات. ئەم ئەقڵە لەبری ئەوەی لە بەرژەوەندییە مادییەکاندا مانا ببخشێت، لەقوربانیدان و سەلماندنی ناسنامەدا مانا بەدەست دەهێنێت.

پێکدادانی ئەقڵەکان و ونبوونی مرۆڤ

کێشە گەورە فینۆمینۆلۆژییەکە لێرەدایە؛ هەر سێ لایەنەکە لایەنی بەرامبەر وەک نائەقڵانی دەبینن (ئەوە بابەتێکر فەلسەفییە قوڵە کە دەکرێ لە جێگایەکیدیکەدا باسی بکەین).

ئەمریکا و ئیسرائیل پێیان وایە ئێران بەهۆی ئایدیۆلۆژیاوە “ئەقڵی لەدەستداوە”.

ئێران پێی وایە ڕۆژئاوا بەهۆی چاوبرسییەتی و داگیرکارییەوە ئەقڵی ئەخلاقیی لەدەستداوە.

کاتێک ئەقڵ دەبێتە ئامرازێک بۆ شەرعیەتدان بە توندوتیژی، جەنگ لە دۆخی سیاسییەوە دەگۆڕێت بۆ دۆخی (کاتاستڕۆفیک)کارەساتبار. لەم جەنگەدا، زمان چیتر پردی پەیوەندی نییە، بەڵکو دیوارێکە کە هەر لایەنێک لە پشت لۆژیکی خۆیەوە سەنگەری گرتووە.

ئەنجامگیری

فینۆمینۆلۆژیای ئەم جەنگە پێمان دەڵێت کە ئێمە لەبەردەم پێکدادانی سێ جیهانبینی جیاوازداین. تا ئەو کاتەی هەر لایەنێک ئامادە نەبێت ئەزموونی وجودی ئەویتر وەک ڕاستییەک ببینێت نەک وەک شەیتان یان دوژمنێکی ڕەها، ئەوا ئەقڵ لەبری ئەوەی ڕێگەیەک بێت بۆ چارەسەر، دەبێتە بزوێنەری سەرەکیی جەنگەکە. لەم نێوەندەدا، ئەوەی دەکوژرێت تەنها مرۆڤەکان نین، بەڵکو ئەقڵانییەتی مرۆیییە.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO