سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

ترس یان سەرکێشی، کامیان نەتەوە و دەوڵەت دروست دەکەن

ترس یان سەرکێشی، کامیان نەتەوە و دەوڵەت دروست دەکەن، ئەم پرس و پرسیارە بەڕاستی هی ئەوەیە کە تێزی دکتۆرای لەسەر بکرێت، ئەوکاتیش هێشتان لەوانەیە زەحمەت بێت یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام، من باس لە نموونەیەک دەکەم، کە کەم تا زۆر ،وەڵامێکی ئەم پرسیارە دەداتەوە.

دوای ئەوەی کە مستەفا کەمال خەلیفەی سەرکزی عوسمانییەکان دەبینێت لەژێر دەستی هاوپەیمانەکان لە ئەستەنبۆل لە دوای کۆتایی جەنگی یەکەمی جیهانی (تاریخەکان نانووسم چونکە دەبیت بگەڕێمەوە بۆ چەندین کتێب و سەرچاوە)، بەگشتی دوای ڕەزیلبوونیان لە ئاکامی دۆڕانەکانیان لە شەڕەکاندا، دەچێت بۆ ئەنادۆڵ، واتە ناوەڕاستی تورکیای ئێستا.

لەوێ دوای گەڕان و سووڕان دەبینێت هەندێک لە هێزە سەربازییەکانی عوسمانییەکان ڕێکخراونەتەوە چونکە شەڕ لەو بەرەیە لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەت هەر لە ١٩١٧دا ڕاوەستابوو، ئەمەش دەرفەتی خۆڕێکخستنەوەی پێدابوون. کازم قەرەبەکر، کە هەزاران سەربازی ڕێکخستبۆوە، ئامادەیی خۆی دەرخست کە هێزەکانی خۆی بخاتە ژێر فەرماندەیی مستەفا کەمال، سەرەڕای ئەوەش کە وابزانم پلەی سەربازیی لە مستەفا کەمال بەرزتر بوو.

ئەمە هەر خۆی لە خۆیدا وانەیەکە بۆ نەتەوەسازی و نیشتمانسازی و دەوڵەتخوازیی و دروستکردنی دەوڵەت بۆ کورد، کە سەرکردەیەک هەموو تواناکان و سەربازەکانی خۆی بخاتە ژێر دەستی کەسێکی دیکە تەنیا و تەنیا لە بەرژەوەندی نەتەوەکەی.

بەهەر حاڵ، دوای ئەوەی کە مستەفا کەمال ئەو هێزانە و چەندین هێزی دیکە ڕێکدەخات، بەناوچەکەدا دەگەڕێت بۆ زیاتر پشتیوانی کۆکردنەوە، لە یەکێک لەو شوێنانەی کە خەڵکەکە ئامادە دەکات بۆ شەڕ لەگەڵ یۆنانییەکان وەک سەرەتایەک بۆ شەڕی ڕزگاریی نیشتمانیی بە سەربازەکانی دەڵێت: ” ئەمن دەچم بۆ مردن، ئەوەی دەیەوێت بمرێت با بێت لەگەڵم، ئەوەی نایەوێت بمرێت با نەیەت “.

ئەم سەرکێشییەی مستەفا کەمال دواجار ڕزگاریی تورکیای لێکەوتەوە و بوو بە یەکەمین سەرۆکی تورکیای نوێ… دیارە من نە پێموایە نە ڕاستیشە کە بڵێم ئەوە تاکە هۆکاری ڕزگاریی تورکەکان بووە، چونکە هیچ دیاردەیەک، پێشهاتێک، یان ڕووداوێک، سەرکەوتنێک، یان ژێرکەوتنێک، یەک هۆکاری نییە بەڵکوو دەیان هۆکاری دیکەیان لە پشتە.

مەبەستی من ئەوەیە کە نەتەوە بە سەرکێشی دادەمەزرێت نەک خۆشاردنەوە. ئەوەش دەزانم کە سەرکێشییەکان دەبیت حیساباتیان بۆ بکرێت ئەگەرنا دەبنە مایەی شەڕی ماڵوێرانی. بەڵام ئەوەی بیەوێت سەرکەوێت دەبێت سەرکێشی بکات

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO