سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

کورد لە نێوان تارانی داگیرکەر و ئەمریکا: ستراتیژی نەتەوەیی و پرسی نیشتمانسازی

هیوا ساعدی

مێژووی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمیشە گۆڕەپانی کێبڕکێی هێزە گەورەکان بووە، بەڵام هیچ ململانێیەک هێندەی کێبڕکێی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر جەستەی نەتەوەی کورد و پڕۆسەی نیشتمانسازیی نەبووە. لەم قۆناغە هەستیارەدا، کورد لە هەر چوار پارچە، بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵات و باشوور، لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژووییدایە. ئایا دەبینە بەشێک لە ئەجێندای جەمسەرەکان، یان دەتوانین نیشتمانسازییەکی سەربەخۆ و نەتەوەیی بونیاد بنێین؟

نیشتمانسازی (Nation-building) تەنیا دروستکردنی دامەزراوە نییە، بەڵکو پاراستنی سەروەریی و بڕیاری سیاسییە. کاتێک وڵاتانی ناوچەکە دەبنە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی حیساباتی تاران و واشنتۆن، یەکەم قوربانی “سەروەریی نیشتمانی”یە. بۆ کورد، ئەم ململانێیە دەرفەت و هەڕەشەشە. مەترسییەکە لەوەدایە کە شوناسی نەتەوەیی کورد بکرێتە قوربانیی بەرژەوەندییە کاتییەکانی ئەمریکا یان فشاری بەردەوامی ئێران. ئەرکی نەتەوەیی ئێمە ئەوەیە کە پڕۆژەی نیشتمانسازی خۆمان لەژێر سێبەری ئەم ململانێیە دەربهێنین و بیسەلمێنین کە کورد “کارەکتەرێکی سەرەکییە” نەک تەنیا “کارتێکی فشار”.

لە ڕوانگەیەکی سیاسییەوە، ئەمریکا بە دوای پاراستنی نەزمێکی جیهانی و بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانیەتی، لە بەرامبەریشدا ئێرانی داگیرکەر هەوڵی چەسپاندنی هەژموونی ناوچەیی دەدات. لەم نێوەندەدا، کورد پێویستی بە “دیپلۆماسییەکی ژیرانە” هەیە. نابێت ڕێگە بدەین دابەشبوونی نێوان واشنتۆن و تاران ببێتە هۆی دابەشبوونی نێوان ماڵی کورد. سەربەخۆیی گرینگە و نەتەوەیەک کە گوتارێکی سیاسیی یەکگرتووی هەبێت لەم قوناغە دا ئاسانکارییە بۆی.

ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگوزەرێت، تەنیا ناڕەزایەتییەکی مەدەنی نییە، بەڵکو گوزارشتە لە نیشتمانسازییەک کە لە ناو جەرگەی کۆمەڵگەدا سەری هەڵداوە. بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” سەلماندی کە کورد خاوەنی پڕۆژەیەکی پێشکەوتنخوازە کە دەتوانێت سنوورەکان ببەزێنێت. ئەمە بونیادنانی نەتەوەیە لەسەر بنەمای بەها مرۆییەکان، کە نەک هەر لە ناوخۆدا شەرعییەتی هەیە، بەڵکو لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا دەنگی داوەتەوە.

کوردستان لە ناو جەرگەی ئاگرێکی سیاسیدایە. بۆ ئەوەی لەم قۆناغە بە سەلامەت دەربچین، دەبێت تێبگەین کە نە ئەمریکا “دۆستێکی هەمیشەیی”یە و نە ئێرانیش “دراوسێیەک” کە بتوانرێت پشتگوێ بخرێت. کلیلەکە لە “ناوخۆ”دایە؛ بونیادنانی ژێرخانێکی ئابووریی سەربەخۆ، یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و سوپایەکی نیشتمانی و گەیاندنی یەک پەیامی نەتەوەیی بە جیهان. تەنیا بەم شێوەیە دەتوانین نیشتمانێک بونیاد بنێین کە کورد خۆی خاوەنی سەروەریی خۆی بێت.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO