سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

دەردەکورد، “شێرپەنجەی کورد” بەرەو چارەسەر

عوسمان ساوجی

دەردە کورد ئەو چەمکەی لە زاری یەکێک لە سەرکردەکانی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتەوە بیستم کاتێک بۆ یەکەمجار بەدیداری گەیشتم، ئەو بەهۆی ئەوەی شەش دەیەی ڕەبەق لە تەمەنی لەناو بزاوتی ڕزگاریخوازی کوردستان دا بەڕێ کردووە و هێشتاش ئەگەر خۆی لەبەرپرسیارێتی حیزبیش بەدوور گرتبێت، بەڵام هیچ کات دەستبەرداری تێکۆشان و گیانە شۆڕشگێرانەکەی نەبووە، لەناخیدا خەمێکی قووڵی هەڵگرتووە کە لێکەوتەی پێچەوانەی لەسەری هەبووە، خەمێک لە ڕەشیی بەختی کورد و دەردە کوشندەکەی سەرتاپای سەری وەک قەندیلی ڕێبەندان سپی کردووە. ئەو خەمەش دەردی پێکەوە هەڵنەکردن و نەگونجانی هێز و لایەنە کوردستانییەکانە، هەڵبەت ئەگەر بتەوێت چەندین تێکۆشەری هاوشێوە دەبینی کە گیرۆدەی داخی ئەو دەردە کوشندەیەن.

ماوەیەک پێشتریش بۆ زانینی ڕیشەی بزاوتی کوردستانی لە ڕۆژاڤای کوردستان کتێبی “الحرکة الکوردیة في سوریا وظاهرة الانشقاقات”م خوێندەوە و  دیدارم لەگەڵ نوسەرەکەی عەلی شەمدین ئەنجامدا. بەداخەوە ئەو بەشەی کوردستان سەرباری بچووکی و سیاسەتی توندی ڕژێمی بەعسی فاشی کە سڕینەوە و نکووڵیکردنیشی تێپەڕاندووە، ناکۆکیەکانیش گەیشتونەتە شکاندنی ئێسکی براکان. ئەوەی مایەی خۆشبەختیە لایەنەکانی ڕۆژاڤا چەکیان لەدەستدا نەبووە. ئەوەشی کە دەردەکەی ئەوانی گرانتر کردووە سیاسەتی فراوانخوازی و دەستتێوەردانە بەردەوامەکانی حیزبەکانی بەشەکانی تری کوردستانە، سیاسەتی ئەو حیزبانە هەروەک چۆن پوازەکان دارە سەخت و ئەستوورەکان دەقڵێشن، بەهەمان شێوە جەستەی بزووتنەوەی کوردستانی ڕۆژاڤایان بۆ دەیان حیزب و ئەنجوومەن و کۆمەڵە پارە کردووە.

کێشە ناوخۆییەکانی ڕۆژاڤای کوردستان سەد ساڵێک بەردەوام بوون تا گەیشتە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥، لەو ڕۆژە بەدواوە لەڕووی تیۆرییەوە کێشە ناوخۆییەکانی لایەنەکانی ڕۆژاڤا تا ئاستێکی بەرز چارەسەر بوون، لە کۆنفراسەکەی قامیشلۆ کە بەبەشداری زیاتر لە ٤٠٠ کەسایەتی لە سەرکردەکانی حیزبەکانی سەرتاسەر کوردستان و سیاسەتمەدار و ڕووناکبیر و زانایانی ئایینی و بەسەرپەرشتی هێزەکانی هەسەدە و ئەمریکییەکان بەڕێوەچوو. بڕیارگەلێک گەڵاڵە بوون کە بەدڵنیایی دەتوانین وەک قەڵەمبازێکی بێوێنە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بەگشتی و ڕۆژاڤای کوردستان  بەتایبەتی هەژمار بکرێت. گرنگترین بڕیارەکانی کۆنفرانسەکە بریتی بوون لە  تێكۆشان بۆ سووریایەکی  ناناوەندی کە دان بە مافە دەستوورییەکانی کورد و ناسنامە نەتەوەییەکانیدا بنێت. بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق نێردەیەکی هاوبەش دروست بکرێت، ڕەتکردنەوەی هەر دەستکاریکردنێکی دیمۆگرافی ناوچە کوردستاننیەکان و هەڵوەشاندنەوەی لێکەوتەکانی سیاسەتی پشتێنەی ئاسایشی سەردەمی بەعسی لەناوچوو. خاڵی لاوازی ئەم دەستکەوتە نەتەوەییە ئەوەیە تاوەکو ئێستا بەکرداری جێبەجێ نەکراوە.

مەبەستمانە لێرەدا ئاماژە بۆ ئەوە بکەین کە کاتێک دەردە کوردەکە سەرتاسەری و گشتگیرە  و هەموو بەشەکانی کوردستانی گرتوەتەوە و تەنانەت ڕۆچووە بۆ ناوخۆی حیزبەکان و ئۆرگانەکان و کۆمەڵە و ڕێکخراوکانیش، ئایا دەکرێت چارەسەرێکی هاوشێوە بۆ ڕۆژهەڵات و بەشەکانی تری کوردستانیش هەبێت؟

بەدڵنیایی کاتێک کێشەیەکی هاوشێوە لە چەند جێگەی جیاواز هەبێت دەتوانرێت بە ڕەچاوکردنی ڕەهەندە جیاوازەکانی کەڵک لە ئەزموونی یەکتر وەربگرن، بەڵام لێرەدا ئاستەنگە گەورەکە ئەوەیە کە تا چەند ئەو لایەنانەی خاوەنی پرسەکەن یان خۆیان بەشێکی گەورەی بەرپرسیارەتی سەرهەڵدان و بەردەوامی کێشەکانیان لە ئەستۆیە ئامادەییان هەیە بۆ چارەسەرکردنی.

چەند جارێکی تر و لە کات و شوێنی جیاوازدا ئەوەم چەندبارە کردوەتەوە کە یەکگرتوویی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بووە بە ڕابردوو، چونکە ژمارەی لایەنەکان و دنیابینی و ئاراستەی سیاسیان بەجۆرێک پەڕشوبڵاوە تێکەڵ کردنەوەیان کارێکی قورسە، بەڵام لەجێی ئەوە پێکەوە کارکردن و هەبوونی گوتاری سیاسی کوردستانی و نووسینەوەی خواست و داواکاریەکانی کوردستانیان و هەڵبژاردنی دەستەیەکی دانوستانی خاوەن ئەزموون و بوێر کە بتوانن ڕووبەڕووی دەسەڵاتدارانی سەردەستی کوردستان ئەوەی دەیانەوێت بیخەنە سەر مێزی گفتوگۆ، هیچ کاتێک لە تۆمەتی جوداییخواز و سەربەخۆخواز و فیدراڵیخواز نەک نکووڵی نەکەن بەڵکوو بەشانازیەوە لەچوارچێوەی مافی چارەنووسدا هەرشتێک لە توانادا بێت بیکەنە دروشم و کاری بۆ بکەن.

ڕێککەوتن و یەکگوتاریی و یەکڕیزیی گرنگیەکەی لەوەدا دەردەکەوێت کە لەلایەک هەمیشە هاووڵاتییانی کوردستان لەکاتی ڕێککەوتنی لایەنەکان شاگەشکە و دڵخۆش دەبن و ئومێدی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی کوردستانیانیان زیاتر و زۆرتر دەبێت، لەبەرامبەردا نەیارانی کوردستان تووشی هیستریا و شێتی و کارادانەوەی سەیر دەبن. سەیرکەن ڕژێمی بەعسی عێراقی چی بە بەرەی کوردستانی دەکرد کاتێک بەعس لەوپەوڕی بەهێزی و بزووتنەوەی کوردستان‌یش لەوپەڕی لاوازیدا بڕیاری دامەزراندنی بەرەی یەکگرتووی کوردستانیان دا.

بەهەمانشێوە دەسەڵاتی جۆلانی و شۆڤێنیزمی عەرەبی سووری و جیهانی بەڕێککەوتنی قامیشلۆ هێندە قەڵس و تەنگەتاو بوون کە ئەگەر دەسەڵاتیان هەبایە هاوشێوەی فەرخەکەی ڕەزا شا کە هێشتا لە یانە شەوانەکان و مەلەوانگەکانی ئەمریکا دا تەنها شۆرتێکی لەپێیدایە (بەگوتەی کاکە حەمەی حاجی مەحموود)ە پەتیان دەپچڕی و بڕیاری سڕینەوەی هەموو کوردیان دەدا لە داخی ڕێککەوتنی زۆرینەی هێزە ڕۆژهەڵاتییەکان.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO