سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

باکووری کوردستان؛ لە “شێخ عەبدولباری کووفرەڤی”یەوە بۆ “عەبدوڵا ئۆجەلان”

سلێمان مستەفا حەسەن

تورکیای کەمالیستەکان، تورکیای تۆرانییەکان، بۆ ماوەی ١٠٣ ساڵە فۆبیای کوردیان هەیە، هەموو ڕێگایەکیان گرتەبەر بۆ دژایەتیکردنی مافەکانی نەتەوەی کورد. ڕێکەوتنی لۆزان لە هزر و بیری کورد ڕێککەوت و ڕێککەوتنێکی شوومە. بە درێژایی ئەو ماوەیە تا ئەمڕۆ، کورد باجی لێکەوتەکانی ئەو کارەساتە مێژووییەی داوە، بەڵام بۆ تورکیای ئەوێ ڕۆژێ گەورەترین سەرکەوتن بوو لە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و لێکەوتەکانی جەنگی یەکەمی جیهانی.

لە ١٩٢٣ تا ئەمڕۆ، دەوڵەتی تورکیا نکۆڵی لە مافی کورد کردووە؛ ترس لە ناسنامە و زمانی نەتەوەیی کورد، ترس لە یەکگرتن و خۆڕێکخستنی سیاسی کورد، لە هەر چوار بەشی (باکوور، باشوور، ڕۆژاڤا، ڕۆژهەڵات)ی کوردستان و هەر شوێنێکی سەر ئەم زەمینە. ترس لە گۆڕینی نەخشەی دەسەڵات و مۆدێلی دەوڵەت-نەتەوەی تورک: یەک زمان، یەک نەتەوە و یەک دەوڵەت.

ئەم فۆبیایە بەردەوام بووە لە وشەگەلی وەک کورد و کوردستان، خوێندن و چاند و زمان، دەستوور، یاسا، ئاسایش، فەرهەنگ و مێدیا، هتد.

دەوڵەتی قووڵی تورکیا قازانجی زۆر و زەوەندی نەبوو لەو سیاسەتەی پەیڕەوی لێوە کردووە لە ماوەی ١٠٣ ساڵ لە نکۆڵیکردن لە مافەکانی نەتەوەی کورد. لە هەمان کاتدا، نەیانتوانی کۆتایی بە پرسی کورد بهێنن، چونکە پرسی کورد پرسی مافە، پرسی خاکە، پرسی یاسا و حەقانیەتە. ئەگەر دەستکەوتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سیاسەتی نکۆڵیکردن لە مافی نەتەوەی کورد بخەینە بەرچاو لەسەر ئاستی ناوخۆیی، ئەنجامەکان و دەستکەوتەکان کەم و کاتی بوونە؛ لەوانە: یەکخستنی ناسیۆنالیزمی تورکی و داگرتنی دەنگی ئۆپۆزیسیۆن و سیاسەتی بەکارهێنانی مەترسی کورد هەمیشە وەک پەیژەیەک بووە بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی قووڵ و ڕەگەزپەرستەکان. مافی بەکارهێنانی دەزگای ئەمنی و سەربازییان بۆ وەشاندنی زەبر و توندوتیژی، باری نایاسایی و نائاسایی. لەگەڵ سوودمەندبوونی دامەزراوەی سەربازی و دەوڵەتی قووڵ لە بیزنس و دەستکەوتە سیاسی و ئابوورییەکان.

بەڵام ئەزموون ئەوەی دووپات کردەوە لە ماوەی درێژخایەن زیانی ئابووری بێ‌شومار، قەیرانی نێودەوڵەتی و قووڵبوونەوەی ناکۆکی ناوخۆیی، بەهەدرەدانی دارایی تورکیا، ملیۆنان قوربانی مرۆیی، چارەسەرنەکردنی پرسی کورد و بەردەوامی پرسەکە بوونەتە خاڵی نەرێنی و لاوازی دەوڵەتی تورکیا لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە.

ئەگەر لە ئێستاشدا تورکیا ڕاستگۆ بێت لە پرۆسەی دانوستاندن و پەڕینەوە بۆ ئاشتی و ڕێکەوتن لەگەڵ کورد، لە ماوەی درێژخایەن قازانجەکان زۆر گەورەن، ئاشتی ناوخۆیی و کۆتاییهێنان بە شەڕ، گەشەپێدانی ئابووری باکووری کوردستان، دەستخستنی پێگەیەکی نایاب و ستراتیجی لە جیهانی عەرەبی، ئێران و ئەوروپا، باشبوونی وێنەی نێودەوڵەتی تورکیا، دەستخستنی قازانجی زۆر و زەوەندی ئابووری و کاریگەری ستراتیجی لەسەر پارچەکانی تری کوردستان، هەروەها بوون بە ئەندامێکی قبووڵکراوی یەکێتیی ئەوروپا و ناتۆ و جیهان و ناوچەکە.

بەڵام لەوە ناچێت زۆرینەی تورک و بیرمەندانی تورکیا بتوانن سنووری بەرژەوەندی و جیهانبینی کەمالیست و تۆرانییەکان و ڕەگەزپەرستەکان تێپەڕێنن و تورکیا بخەنە پێگەیەکی گەورە و دیار و خوازراو لەسەر ئاستی جیهان، بە تایبەتی ئەورووپا.

لە ئێستادا، چۆن لە دانوستاندنەکانی دەوڵەت (سەرۆکی مەهەپە و سەرۆکی ئاکەپە) لەگەڵ دەم پارتی و عەبدوڵا ئۆجەلان بڕوانین، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش، ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمیسیۆنی تورکیای بێتیرۆر بڵاوکردەوە کە تێیدا مۆدێلێکی نوێ بۆ چەکدانانی پەکەکە و هەنگاوە دیموکراسییەکان بە ناوی مۆدێلی تورکیا پێشنیار کراوە. کورتوڵموش جەختی کردەوە کە ئامانج بنیاتنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی یاسا دایە، نە لێبوردنی گشتی. هەروەها یەکگرتنی کورد، تورک و عەرەب بە وەڵامێک بۆ پیلانی هێزە دەرەکییەکان ناوبرد و گوتی پێویستمان بە دەستوورێکی دیموکراسی نوێیە، لەگەڵ گۆڕانکاری لە یاساکان.

بابەت و پرسی باڵکێش لەناو ڕاپۆرتەکە بوونیان هەیە، وەک: دەستووری نوێ، مافی ژیان، هەڵگرتنی قەیووم، برایەتی هەردوو نەتەوەی کورد و تورک، هەمواری یاسای هەڵبژاردن و حیزبەکان، بەڵام ئەوە کۆتایی ڕێگاکە نییە. دەبێت چاوەڕێ بین بە کردار بیسەلمێنن. زۆر زووە بڵێین ئەوە کۆتایی سیاسەتی ١٠٣ ساڵەی نکۆڵیکردن و کۆتایی لۆزان‌ـە؟ چونکە سەرۆکی پەرلەمان لە ڕاپۆرتەکەدا جەختی لەسەر ئاشتی (تورکیای بێتیرۆری) کردەوە. لێدوانەکان و شیکردنەوەی چەمکەکان و خوێندنەوە بۆ دەستەواژەکانی ناو ڕاپۆرتەکە جێگای پرسیار و تێڕامانن لە ئایندەدا، چونکە ڕاسپاردەکان لەناو زۆرینەی پەرلەمان ڕێچکە دەگرن و دەبن بە یاسا. مامەڵەکردنی دوێنێی تورکیا لەگەڵ پرسی کورد لە ڕۆژاڤای کوردستان شایەدی دەری ئەو ڕاستییەن.

لەگەڵ ئەوەشدا، نەتەوەکەمان زۆر بە باوەڕبەخۆبوون دەستی داوەتە خەباتێکی ڕەوا و بەرخودانێکی بێ‌ماندووبوون لە ڕێگەی پرۆسەی ئاشتی و دیموکراسی بۆ ئەوەی پیشانی جیهان بدەن کە کورد تیرۆریست نییە، بەڵکوو کورد نەتەوەیە، خاوەن ماف و خاکی خۆیەتی. لە ڕۆژانی ڕابردووش، باکوور و باشوور و ڕۆژاڤا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕەوەندی کوردی لە دەرەوە ئەو ڕاستییەیان بۆ جیهان، بە تایبەتی بۆ تورکیا و هاوئاوازانی، دووپات کردەوە کە کورد کوردە و کورد یەکە؛ کورد ئاشتیخوازە، خاوەن مافە. داننان بە مافی نەتەوەی کورد هەڕەشە نییە لەسەر ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری تورکیا و ناوچەکە.

لە قۆناغی ئێستادا، تەواوی دەوڵەتانی ناوچەکە شایەتی ئەوە دەدەن کە کورد شەڕخواز و تیرۆریست نییە، بەڵکوو جەنگاوەری ئازادی و ئاشتی و ئارامین. گرنگترین هەنگاو بۆ وەڵامدانەوەی عوسمانیزمی نوێ، یەکڕیزی نەتەوەییە لەسەر بنەمای ماف و یاسا، نەتەوەیەکی خاوەن پرسێکی ڕەوا، درێژەدان بە لۆبییکردن و بە نێودەوڵەتییکردنی کێشەی نەتەوەکەمان و چڕکردنەوەی کارکردن لە ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەوروپا. خاڵی باڵکێشن و هەرە لە پێشینە بەهێزکردنی میدیا و سۆشیاڵ میدیا و دیپلۆماسیی کوردە بۆ یەکخستنی گوتاری کوردی و نیشاندانی کورد وەک هێزی ئاشتی، خاوەن ماف و سەقامگیری.

کێشەکە شەڕی کورد و نەتەوەی تورک نییە، شەڕە لەگەڵ دەسەڵاتداران و سیستەمی دەوڵەتی یەک نەتەوە و یەک زمان، کە دژی مافی فرەناسنامە، فرەزمان و مافە. پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە، لە دیداری ١٦ی ئەم مانگەدا کە بە شاندی ئیمرالی ڕاگەیاند، کۆماری تورکیا لەسەر بنەمای یەکێتیی کورد و تورک دامەزرا، بەڵام دواتر نکوڵی لێکرا. ئێستاش دەبێت نکوڵی کۆتایی پێ بێت و مافی یەکپارچەیی کۆمار بپارێزرێت.

بەڵام دەبێت بە ئاگاییەوە دوێنێمان لە بیر بێت و بە ئاگاییەوە مامەڵە بکرێت. لەم بارەیەوە، شەهید مووسا عەنتەر لە کتێبی بیرەوەرییەکانیدا باسی دیداری خۆی دەکات لەگەڵ شێخ عەبدولباری کووفرەڤی. لەوێدا، دەگێڕێتەوە، شێخ بە چاوی فرمێسکاویەوە باسی ئەوەی بۆ کردم کە چۆن لەگەڵ بەگ و ئاغەواتی کورد، ئەتاتورکیان لە پەتی سێدارە پاراستووە، چۆن هاوکارییان کردووە بۆ ئامادەکاری و سەرخستنی کۆنگرەی ئەرزڕۆم. دەڵێت کەمال ئەتاتورک بەڵێنی پێداین کە مافی کورد دەدەن، بەڵام لە لۆزان پشتی تێ کردین.

بۆیە قسەکەی ئۆجەلان ڕاستە؛ کۆماری تورکیا نەتەوەی کورد و تورک دروستیان کرد، بەڵام بەڵێنەکان بوون بە دژایەتی و نکۆڵیکردن. بۆیە دەبێت هەم قسەی شێخ عەبدولباری‌مان لە یاد بێت و هەم پەیامەکەی ئۆجەلان.

دەبێت چەند جار بپرسین: هەر بەڕاستی دەوڵەتی تورکیا وازی لە دژایەتی پرسی کورد هێناوە؟ ماوەی ١٤ ساڵە دژایەتی سەرسەختی ئەزموونی ڕۆژاڤای کوردستان دەکەن. تا ئێستا ڕازی نین نەتەوەی کورد وەک نەتەوەی تورک لەسەر مێزی خڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک نەتەوەیەکی خاوەن ماف و زمان و خاک، لەگەڵ نەتەوەی تورک و عەرەب و فارس دانیشن.

ناکرێت نەتەوەکەمان پەیام بۆ نەتەوەی تورکیا و دەوڵەتی تورکیا نەبێت و خۆشباوەڕ بێت. گەلی کورد چاوەڕێی هەنگاوی کردەییە بۆ پرسی چارەسەنووس لە باکوور؛ لە ئازادکردنی ئۆجەلان و سەلاحەدین دەمیرتاش و تەواوی زیندانییە سیاسییەکان دەست پێدەکات، شان بەشانی ئەوەش دەستکردن بە هەموارکردنەوەی دەستوور و داننان بە مافی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی تر.

بۆ ئەو ئامانجەش دەبێت کورد بەهێز بێت، یەکگرتوو بێت، خاوەن پەیام بێت. کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان بە یەک دەنگ و یەک دەست لەگەڵ سەرکردایەتی نەتەوەکەیان بن لە باکوور، بۆ ئەوەی تورکیا ناچار بکرێت واز لە دوژمنایەتی کورد بهێنێت؛ لە بری دژایەتی و دوژمنایەتی، دۆستایەتی و هاوپەیمانیەتی هەڵبژێرێت.

 بەڵگە مێژووییەکان پێمان دەڵێن تا ئەم ساتە دەوڵەتی تورکیا فۆبیای کوردی هەیە و دوژمنی دوێنێمانە. چاوەڕوان دەکرێت بەیانی هەنگاوە کردەییەکان ئەوە ڕوون بکەنەوە کە بەڕاستی بەیانی جیاواز دەبێت.

لە ڕۆژانی داهاتوودا، کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە ئامادە بن بۆ پشتیوانی باکوور، بۆ پاڵپشتی لە ماف و دادوەری، مافی چارەنووس. نەوەی ئێستا دەستەواژە ڕووخێنەرەکان، خۆبەکەمزانین، کڕووزانەوە و زەلیلی، بەشخوراوی و داماوی پەسەند ناکات و وەلای ناوە. قۆناغی ئێستا قۆناغی شەڕی ئاشتی و یاسا و ماف و هێزی نەرمە. سەرخستنی پرۆسەی دانوستاندن بۆ ڕێکەوتن و ئاشتی هەمیشەیی، سەرکەوتن و برانەوە بۆ هەر دوو گەلی تورک و کورد مسۆگەر دەکات.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO