سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

گۆڕانی بۆماوەیی نەتەوایەتیمان لە نێوان جاش نەتەوە و جاش عەقیدەدا!

کەس ڕەخنەم نەکات چونکە دەزانم شتێک لە زانستدا نییە بە ناوی بۆماوەی نەتەوەیی. هەموو ئەو دەستەواژانەی وەکوو نەتەوەی پاکژ و نەتەوەی ڕەچەڵەکی، لە ڕووی زانستییەوە ورد نەکراوەتەوە.  بەڵام دەکرێ هەستی نەتەوایەتیمان پشت بە پشت بۆ بمێنێتەوە و هاوهەڵوێستیمان لەگەڵ هاوزمانەکانماندا بۆ دروست بکەن لە ئاستی ڕووداوە نەخوازراوەکاندا.

من کە کوردم، ئازاری هەر کوردێک لە هەر جێگەیەکی ئەم دونیایە، ئازار بە منیش دەگەیێنێت. جا ئەمە ڕێک لە پەیوەندی منی کورد بە کوردبوونەوە،  لە پەیوەندی ماددە بۆماوەییەکانی هەر زیندەوەرێک دەچێت کە لە کردار و شێوە و ئەرک و فەرمانەکاندا، دەیبەستێت بەو گرووپەوە کە هەمان مادە بۆماوەییان هەیە!

بەڵام ئەگەر هاتوو کوردێکت بینی، جا قەرەداغی بێ یان خوڕاسانی، ناوی هاکان بێ یان هەڵۆ، مەلا بێ یاخود سەلەفی، کوڕی پاک بێ یان ناپاک،  ئازار و کارەسات و شکستەکانی کورد نەیجووڵاند، نەیوروژاند یان هەڵوێستەی پێ نەکرد. بزانە گۆڕانێکی گەورە لە هزریدا ڕووی داوە. بە جۆرێک کە دەبێ بە دۆستی دوژمنی خۆی و دوژمنی خودی خۆی.

زانست بە گشتی دەڵێت گۆڕانی جێنەتیکی بوونەوەرەکان، بە ئاسانی و لە ماوەیەکی کورتدا ڕوو نادەن. بەڵکوو بۆ ئەوەی گۆڕانێک کە لە جێنەتیکی  بوونەوەرێک ڕووبدات، پێویستی بە ملیۆنان ساڵە. جا با مەبەستی ئەم وتارە و گۆڕانی جێنەتیکی، لێکچوونێکی لۆژیکیش نەبێت، بەڵام مەبەستەکە باشتر ڕوون دەکاتەوە.

 کوردبوون و بە کوردبوون مانەوەی زۆربەمان، لە ژێر ئەم هەموو هەڕەشە و داگیرکاری و دژایەتی و کوشت و بڕ و کار لە سەرکردنانەشدا، ئەگەر گۆڕانێکی درووست نەکردبێ و هەر بە کوردبوونی خۆمان مابینەوە، ئەمە ڕێک ئەستەمی گۆڕینی جێنەتیکییەمان بۆ دووپات دەکاتەوە لە مەسەلەی کوردبوون و بە کوردی مانەوە.  کە ڕێک  بەم تێکەڵکردنە لە گەڵ زانستی گۆڕانی جێنەتیکی لای بوونەوەرەکان کە چەند ئەستەمە، ئاوهاش ڕەوابوو گەر هەمووان لە باوەشی کوردستان دا گیانی کوردبوونمان وەکوو بوونەوەرێکی پەیوەست بەم زەمینە کە ناوی کوردستانە وەکو خۆی بمایەتەوە.

لێرەدا باس لە مرۆڤی کوردی ئاسایی دەکەین. بەڵام لە ناو مرۆڤی کوردی‌ـشدا کوردی نائاسایی هەڵ دەکەون.

چونکە دەرئەنجام لە پای ئەو هەموو دەردەسەری و ئازاردان و پەتپەتییەدا، وا لە مرۆڤی کورد چاوەڕوان دەکرا کە هەر بە کوردبوون بمێنێتەوە چونکە ئازاردان دەبێت بە مایەی ڕق ئەستور بوون. خۆ ئەگەر پێچەوانەکەی ڕوو بدات و کوردێک ببینین دژ بە کورد یان دژ بە خودی خۆی بێ، ئەوا ئەوە دەگەیێنێ کە گۆڕانێکی سیستماتیک لە هزر و فیکر و هەڵسوکەوتیدا ڕوویان داوە. بۆ نموونە، ئەو هەڵوێستەی  ئەمڕۆ لە کەسێکی وەکو عەلی قەرەداغی یان هەر مەلا و چالاکوانێکی ئیخوانی و ئیسلامیی کورد دەیبینین، ڕێک هەقی خۆیەتی بە خۆداچوونەوەیەک بکەن، بە مێشک و هزر و هەڵسوکەوت و دەو فیلتەرانەی پێدا تێپەڕیون. هەڵبەتە بە فیلتەرێکی ناڕەوادا تێپەڕیون. مێشک و هزری ئەم جۆرە کوردانەیان لە هەموو پەیوەست بوونێک بە کوردەوە لە بێژنگ داوە و داماڵیوە. چونکە ناکرێ سەری برات ببڕن، ناموسی خوشکت ئەتک بکەن، دار بەڕووت ببڕن و زەیتوونت تاڵان بکەن، هێشتا تۆ دەستیان توند بگووشی و سەریان ماچ بکەیت. ئەمە ئەگەر گۆڕانی جێنەتیکی لە هزر و بیرکردنەوەت ڕووی نەدابێت چییە؟

خۆ ئەگەر زۆر خاتری ئەم جۆرە لە ئیخوانی و ئیسلامی و مەلای کورد بگرم، زۆر بە ئاسانی دەتوانم دەردەکەیان بە سیندرۆمی ستۆکهۆڵم دەستنیشان بکەم. ئەم دەردە  دەروونییەی کە بەوە پێناسەکراوە کە کاتێک قوربانی جۆرێک لە هاوسۆزی لەگەڵ جەلادەکەی خۆی بۆ پەیدا دەبێت و دەم هاوسۆزییە گەشەدەکات بۆ پاڵپشتی کردنی. من تێناگەم مێژووی کورد لە گەڵ داگیرکاری ئیسلامی و عەرەبیدا پڕاوپڕە لە ئەنفال و سەربڕینخانە و سەبی کردن و تاڵانی کردنی سەروەت و سامان، هتد. بەڵام ئەم گرووپە لە کورد هێشتا پاڵپشتی هەمان دوژمنن کە خۆیان و باب و باپیریان قوربانی ئەو دوژمنەن. ئەمە ئەگەر تووشبوونی سیندرۆمی ستۆکهۆڵم نەبن ئەدی چین؟

ئەوەی ماوەتەوە بیڵێم سەبارەت بە جیاوازی نێوان دوو جۆر لەو نەخۆشانەی ناو کۆمەڵگای کوردین کە دەبن بە دوژمنی گەلەکەی خۆیان و دۆزە ڕەواکەیان. کە من ناوم لێناون جاش نەتەوە و جاش عەقیدە.

جاش نەتەوە کەسێکە یان حزبێکە بە هۆی دەستکەوتی مادی یان دەسەڵات و خۆسەپاندن، دەبێت جاشی دوژمنەکەی خۆی. بەڵام هەمیشە ئەم جۆرە لە جاشێتی لە دۆخی سەرکردە و گرووپ و حیزب، هەم کاتییە و هەمیش باشە بۆ خۆی و جاشە بۆ  بەشێک لە نەتەوەکەی خۆی. دەمە زیاتر لە جاشێتی تاکتیکی دەچێت و دەگەر چی زیانی ستراتیژی بە مەسەلە نەتەوایەتییەکەش دەگەیێنێت.  نموونەی زۆر لە جاشێتی حزب و سەرکردە لە مێژووی دوور و نزیک هەن، کە  پێویست بە ناوهێنانیان ناکات لێرەدا. دواجار دەم جاش نەتەوانە خۆیان زۆر بە کوردپەروەرتر لە من و تۆش دەبینن و دەزانن. وە هەمیشە جاشێتییەکە بە هەڵبژاردەیەکی تاکتیکی یان ناچاری پێناسە دەکەن لە پێناو پاراستنی دەسکەوتە گەورەکە.

بەڵام کێشەی گەورە و دەردی درێژخایەن لە جۆری جاشێتی عەقیدەییە. کە تۆ بە عەقیدە دەبی بە جاشی دوژمن. دەم جۆرە لە جاشبوون، خۆ داماڵینە لە هەموو بەهایەکی نەتەوایەتی، خۆبەتاڵکردنەوەیە لە هەموو پیرۆزییە نەتەواێەتییەکان، خۆدزینەوەیە لە هەموو دەرکە نەتەوایەتییە هاوبەشییەکان. پیلانگێڕییەکی پلان بۆ داڕێژراوە بۆ لە ناوبردنی داهاتووی نەتەوە و توانەوەی لە نێوە نەتەوەی خاوەن عەقیدە ئایینییەکە. ناشرین کردن و بە نەفرەت کردنی هەموو ڕابردوو و کولتور و مێژووی خودی نەتەوەکەی خۆتە. دژایەتی کردنی هەموو سیمبولە سیاسی و ڕۆشنبیری و دەدەبییەکانی کۆن و نوێی خۆتە. هەر بۆیە دەگەر جاش نەتەوە لە قۆناغێکدا پاشگەز ببێتەوە و بێتەوە ڕیزی نشتیمانی، دەوا جاش عەقیدە ڕێگەیەکە کە گرتەبەر گەڕانەوە دواوەی تیا نیە. ڕێگەیەکە دەو سەری دۆزەخە بۆ خودی جاش عەقیدە و بۆ نەتەوەکەشی.

 ڕووداوەکانی دەم دواییەی ڕۆژئاڤا وانەیەکی فێرکردین کە هەمووان دەتوانین بە یەک ئەندازە کوردبین بەدەر لە هەموو جیاوازییەکانمان، هەڵبەتە هەموو ئەو ئیسلامی و مەلا و ئایینزا کوردپەروەرانەی کە سەلماندیان نەتەوەیین جێگەی شانازی و ستایشن بەڵام ناکرێت بۆ لەمەودوا بە شێوەیەکی زۆرسیستماتیک لێکۆڵینەوە لەو جاش عەقییدەییانە نەکرێت کە وا بەو جۆرە لە ڕیزی نیشتمانی لایان داوە و  شاگەشکەن بە شکست و لەناوچوونی کوردستان.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO