سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

داگیرکەران، چ کوردێک بە باش دەزانن؟

بەشێوەیەکی گشتی مرۆڤە باشەکان ئەو مرۆڤانەن کە هەستی مرۆڤایەتییان بەرز بێت، ئەو کەسانەن هیچ مرۆڤەک لە خۆیان بەکەمتر نەزانن، چێژ لەچەوساندنەوە و لە ستەم و زۆرداریدا نەبینن، ئەم سیفەتانەش بە ڕەفتار و بە هەڵسوکەوتییانەوە دیار بێت، ڕەنگدانەوەی لەسەر کەسایەتی و پەیڕەوکردنی لە کار و بڕیاردانی لە گرفتەکاندا هەبێت، بیروباوەڕی لەو سیفەتانەوە سەرچاوە بگرێت، تا وا بکات مرۆڤ لە دڕندەیی داببڕێت، لێبوردە بێت، ئەگەر دەسەڵاتدار و تواناداریش  بێت، زۆردار و بێئەمەک نەبێت.

گومان لەوەدا نییە، کە هەر خاک و هەر نیشتمانەک، تا داگیرکراو بێت، هیچ داگیرکەرەک خەڵک و خاوەنەکەی بە باش نازانێت،  چونکە دەزانێت ئەگەر باش بن، وەفایان بۆ خاک و بۆ نیشتمانی خۆیان دەبێت،  دڵسۆز دەبن، دەیپارێزن، هەرگیز دەستەمۆی ژێردەستی کەس نابن. بەڵام بۆ هەڵخەڵەتاندن و چاو بەستی، بۆ بەردەوامی داگیرکاریی، ناو لە هەندێ کەس دەنێن کە باشن! کەچی لەناخەوە بە نەزان و بە سووک و ڕیسوا  لێیان دەڕوانن، هەرگیز  ئەو مافەیان پێ ڕەوا نابینن،  تا وەک مرۆڤەکی ئازاد بژین، چونکە هیچ داگیرکەرەک، داگیرکراو بەهاوتای خۆی نازانێت، تا ئەو مافەی  بەخۆی هەیتی، بەویشی بدات و بیکاتە هاوبەشی خۆی.

ئێمەی کوردیش لەمەدا ئەزموون و تاقیکردنەوەیەکی دوورودرێژمان هەیە، چونکە بەردەوام داگیرکراوین، بۆیە دەبینین داگیرکەران ئەو کوردانە بە باش دەناسێنن، کە دەست و پێوەندیان بۆ دەکەن، بەرژەوەندی خۆیان لە پاراستنی واندا بەدی دەهێنن، لە دیدگای داگیرکەرانەوە کوردی باش بەو کوردە دەگوترێت، کە مردووە، یان خۆی بە کورد نازانێت، یان داوای مافی خۆی ناکات، خۆی بەهاوتای داگیرکەران دانانێت، باوەڕی بە خۆی نییە، ئەوەندە خۆی بەکەم دەزانێت، کە شایانی هیچ مافەک نەبێت، لەڕواڵەتدا داگیرکەران ئەو کوردانە بەباش دەزانن، کە بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بە بەرژەوەندی نەتەوەکەیان ئاڵوگۆڕ دەکەن، خۆیان ناناسن، هەست بەبوونی خۆیان ناکەن و ئاگاداری مێژووی خۆیان نابن، شورەیی لەژێردەستەییدا نابینن، لەبەرامبەر زوڵمی داگیرکەراندا، لێبوردەنە، وا دەزانن بۆ ژێردەستەیی خوڵقاون. ئەگەر زوڵمیشیان لێ بکرێت، بەچارەنووسی خۆیانی دەزانن.

بەڵام ئەگەر کەسەک وا نەبێت، کوردەک بێت، خەون بە ئازادی ببینێت، هەوڵ بدات لەژێردەستی خۆی ڕزگار بکات، تا نەهێڵێت خیروبێری خاکەکەی بۆ یەکەکی دی بێت، خاک و نیشتمانی خۆی لەلا پیرۆز بێت، کەس بە بریکاری خۆی نەزانێت، تا لەجیاتی ئەو بڕیار بدات، چارەنووسی خۆی بنووسێت، ئامادە بێت هەموو قوربانییەک بدات، سەری خۆی تێدا بچوێنێت، نەوەکانی وا پەروەردە بکات،  تا سەربەست بن، ئەوا داگیرکەران وەک دوژمن لەو کەسانە دەڕوانن، چونکە دەزانن ئەمانە ناهێڵن داگیرکارییان بەردەوام بێت، بۆیە هەموو مافەک بەخۆیان دەدەن، تا لەناویان ببەن، هاوپەیمانی لەگەڵ شەیتان دەبەستن، تا شکستیان پێ بهێنن، بێ ئومێدیان دەکەن، تا سەرکەوتوو نەبن.

دەبێت ئێمەی کورد بزانین، تا خاکەکەمان داگیرکراو بێت، کەس بە مرۆڤی باشمان نازانێت، بۆیە دەبێت یەکترگربین، باکمان بەڕای کەس نەبێت، هەموو هەوڵەکمان لەپێناو ئەوە بێت، لەنێو چوارچێوەیەکی دیاریکراودا، خاوەن سنوورو پەرژینەک بین، کەس نەتوانێت بڕیارمان لەسەر بدات،  تا  ئازادو سەربەست ببین………………………

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO