سەباحی غالب
له مه‌یدانی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی دا له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه تا ئێستا، عه‌ره‌ب وا خۆیان پیشان ده‌ده‌ن گوایا مه‌سه‌له‌یه‌كی جه‌وهه‌ری ناوكۆیی له نێوانیاندا هه‌یه، ئه‌ویش یه‌كێتیی و ئازادی گه‌له‌كانی عه‌ره‌ب و وڵاتانی عه‌ره‌بییه و له‌و پێناوه‌دا خه‌بات ده‌كه‌ن، جه‌وهه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ش ده‌به‌ستنه‌وه به بوونی ئیسرائیل و چاوچنۆكی و ده‌ستوه‌ردانی ئیستیعمار له كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی دا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، گشت ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی، ڕێكخستن، حیزب و ڕووناكبیرانی چه‌پ و پێشكه‌وتووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه هه‌موو توانایه‌كی خۆیان كۆ ده‌كرده‌وه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئیسرائیل و ئیستیعمار، وه‌ك له مێژووی تازه‌ی عه‌ره‌ب چه‌سپیوه له ١٩٤٨دا، شه‌ڕیان له دژی حكومه‌تی تازه دروستكراوی ئیسرائیل ڕاگه‌یاند، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌موو سوپا و هێز، سیاسه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان و ده‌سته‌بژێری عه‌ره‌ب تێك‌شكان و تووشی شه‌رمه‌زاری مێژووی خۆیان بوون..
ئه‌فسه‌رانی به حیساب ئازادیخوازانی عه‌ره‌ب له میسر به سه‌ركردایەتی جه‌مال عه‌بدولناسر له ١٩٥٢دا، كوده‌تایان به‌سه‌ر ڕژێمی مه‌له‌كی ئه‌و وڵاته‌دا كرد و ڕژێمی كۆماریان دامه‌زراند، هه‌ر له یه‌كه‌م خوتبه‌ی گه‌رموگوڕی ناسر، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئامانجی سه‌ره‌كی شۆڕشی ئه‌وان! بۆ ئازادی عه‌ره‌ب و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری فه‌له‌ستین و هه‌موو خاك و گه‌لانی عه‌ره‌به. دروشمی له که‌نداوه‌وه تا ئۆقیانووس ئامانجی سه‌ره‌كی شۆڕشه‌كه‌یان بوو، تا ڕۆژگار ده‌هاته پێشه‌وه ناسر زیاتر له توانای خۆی زیاتر بیری ده‌كرده‌وه. ئه‌وه بوو له نیسانی ١٩٦٧دا، داوای له هێزی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه له نێوانی میسر و ئیسرائیل دا بوون، چۆڵی بكه‌ن. هێنده‌ی پێنه‌چوو ته‌نگه‌ی تیرانای داخست كه تاكه به‌نده‌ری ئیسرائیل بوو له‌سه‌ر ده‌ریای سوور. ئیسرائیل ئه‌و كرده‌وه‌ی به ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ وه‌رگرت، بۆیه بێ یه‌ك و دوو، له به‌ره‌به‌یانی ٥ی حوزه‌یرانی ١٩٦٧دا، هێرشێكی به‌رفراوانی له ناكاوی كرده سه‌ر میسر و سووریا، له یه‌كه‌م هه‌له‌وه، هێزی هه‌وایی میسر و سووریای نابووت و خاپوور كرد. له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ستهێنا به نموونه‌ی شه‌ڕی سه‌ركه‌وتوو له چه‌رخی بیسه‌مدا تۆماركرا. هه‌موو سینا، قودسی شه‌رقی، غه‌ززه و ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردن و به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سووریای داگیر کرد و به‌یداخی ئیسرائیلی چه‌قانده ڕۆحی ترسنۆكی و له خۆبایی و عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنیی فه‌رمانڕه‌وایانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، چه‌پ و ڕاست، ڕێكخستنه موسڵمانه توندڕه‌وه‌كانی جیهانی عه‌ره‌ب. له ئه‌نجامدا چوار پێته‌خت: قاهیره، دیمه‌شق، عه‌ممان و به‌یروت كه‌وتنه به‌ر ڕه‌حمی هێرش و زاڵبوونی ئیسرائیل، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل توانای مرۆیی و زه‌مینی له سوپاكه‌یدا هه‌بووایه، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه، ده‌یتوانی هه‌ر چوار پێته‌خه‌كه بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل، مه‌لا مسته‌فا بارزانی بۆ هاوكاری عه‌ره‌ب، وه‌ك پشتگیری و هاوچاره‌نووسی، ده‌ستوبرد شه‌ڕی له‌گه‌ڵ سوپای عێڕاق دا ڕاگرت، كه ئه‌وه عه‌قڵیه‌تێكی ستراتیجی و دوورمه‌ودای بارزانی بوو، په‌یامێك بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی گشت عه‌ره‌ب و وڵاتانی ئیسلامی، كه كورد له ته‌نگانه‌دا پشتی عه‌ره‌ب ده‌گرێ، به‌ڵام ده‌وڵه‌تان و خه‌ڵكی عه‌ره‌ب به گشتی له‌و هه‌ڵوێسته به‌رزه‌ی كورد تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ، تێنه‌گه‌یشتن، چونكه ئه‌وان له ده‌سه‌ڵاتدا باوه‌ڕیان به برایه‌تی ئینسانییه‌ت و ئیسلامی، سۆز و شارستانییه‌ت، عه‌قڵانی و مافی نه‌ته‌وه و مرۆڤی جگه له عه‌ره‌ب نییه، باوه‌ڕیان وایه كه كورد و ئه‌مازیقی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له‌سه‌ر خاكی عه‌ره‌بن. بۆیه له جیاتی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كورد، له ئه‌ده‌بیاتی سیاسه‌تی عه‌ره‌بی دا، ناتۆره‌ی ئیسرائیلی دووه‌میان له كورد نا، هێنده گه‌وج و نه‌فام بوون، تا ئێستاش كه ئه‌و بالۆره‌یه ده‌ڵێنه‌وه، یه‌كێك له ناویاندا په‌یدا نه‌بوو بڵێ: له كاتێكدا كه هه‌موو عه‌ره‌ب له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل دا بێ قودره‌تن و مل كه‌چ و سه‌ر شۆڕن، ئیدی چۆن ده‌توانن ده‌ره‌قه‌تی دوو ئیسرائیل بێن!
له دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ١٩٩١یش كه زیاتر له دوو فه‌یله‌قی سوپای شۆڤێنی و داگیركه‌ری عه‌ره‌بی عێراقی له به‌رامبه‌ر ئازایه‌تی خه‌ڵكی شاره‌كانی باشووری كوردستان دا، خۆیان به ده‌سته‌وه دا، دیسان كورد به هه‌ڵوێستی موسڵمانانه و مرۆڤانه و شه‌ره‌فی كوردانه، ئازاری سه‌ربازێكیان نه‌دا، نان و ئاو و پۆشاكیشیان دانێ، ئه‌وه له جێی خۆیدا بووه، به‌ڵام نه‌ده‌كرا ئه‌فسه‌ره پله باڵاكان كه ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان له ئه‌نفاله‌كان و كاولكردنی كوردستان دا هه‌بوو، بێ دادگاییكردن و بێ سزادان بۆی ده‌ربچن.
سیاسه‌تمه‌داری به ده‌سه‌ڵاتی كورد پێویسته ئه‌وه بزانێ كه ناكرێ و نابێت به‌رامبه‌ر سه‌ركرده و ئه‌فسه‌رانی دوژمنی سه‌ر و شه‌ره‌ف و ماڵمان، هه‌ر نیاز پاك بین، به‌رامبه‌ر به بێ ویژدانی ئه‌وان ئێمه نموونه‌ی ویژان و سۆز بین. له‌وه پێشیش له ساڵی ١٩٦٣دا كه سوپای عه‌ره‌بی سووریا بۆ هاوكاری سوپای عه‌ره‌بی عێراقی هاتن له دژی شۆڕشی ئه‌یلول، تێکشكان و به‌سه‌ر شۆڕی گه‌ڕانه‌وه، كۆمه‌ڵێكیان لێ به دیل گیرا، ئه‌وانیش بێ ئازاردان و بێ بێڕێزی گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ سووریا.
گومانی تێدا نییه، كه عه‌قڵی سیاسی كورد به درێژایی مێژووی ململانێی له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانیدا، عه‌قڵی پاراستنی كولتووری كورده‌واری و مرۆڤانه‌یه‌تی له مه‌یدانی شه‌ڕدا، كه ئه‌ویش نیشانه‌ی بایه‌خی ڕه‌وشت به‌رزییه‌تی به‌رامبه‌ر به سوپای داگیركه‌ر، له‌و باره‌وه چه‌ند خاڵێكی گه‌ش هه‌یه: یه‌كه‌میان، كورد هه‌میشه خۆپارێزی و به‌رگریكار بووه نه‌ك هێرشبه‌ر، دووه‌م، ڕێزگرتنی دیل و زیندانیانی جه‌نگ، بۆ ڕاگرتنی ئه‌و نرخه به‌رزه‌ی به‌ها و مرۆییه، پێویسته له‌ناو خۆشدا له ململانێی براكاندا! كه هیچ بیانوویه‌ك نا‌دۆزرێته‌وه بۆ ئه‌و دوژمنایه‌تییه، هاوكێشه‌یه‌كی خۆڕاگری هاوكێشه بچه‌سپێ. كاتی خۆی پێشه‌وای گه‌وره‌ی كورد و سه‌رداری موسڵمانان و یه‌كێك له سه‌روه‌ره‌كانی مرۆڤایه‌تی، سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی هه‌میشه له جه‌نگ و ئاشتیدا، په‌یڕه‌وی عه‌قڵ و ژیربێژی و بیری مرۆڤانه‌ی ده‌كرد.
له ماوه‌ی ٥٩ ساڵدا، سووریا، قڕه قڕی ئه‌وه‌ی بوو كه سه‌ركردایه‌تی “به‌ره‌ی قوربانی و خۆڕاگریی جیهانی عه‌ره‌بی ده‌كات”، كه‌چی نه‌یتوانی بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلان، ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك جاریش له ژووری نوستنی خۆشیاندا نه حافز ئه‌سه‌د نه به‌شاری كوڕی جگه له هاشوهوش، ئازایه‌تییان نه‌بوو ته‌ماشای چاوی ئیسرائیل بكه‌ن، به هه‌موو وڵاتانی ئیسلامیشه‌وه له به‌رامبه‌ر كه‌ڵه‌گایه‌تی ئیسرائیل، پیاوێك په‌یدا نه‌بوو، ده‌نگێكی لێ به‌رز بێته‌وه و بستێك له خاكی داگیركراویان ڕزگار بكه‌ن.
له ١٩٧٩ه‌وه، كه ڕژێمی جمهوری ئیسلامی ئێرانی دروست بووه، هێنده‌ی ئیسرائیل، عه‌ره‌بی سووك و ڕسوا كردوه، دیسان هه‌ر له‌و كاته‌وه به هه‌موو عه‌ره‌ب و وڵاتانی ئیسلامی نه‌یانتوانیوه له‌به‌ر ئه‌و كۆماره نا موسڵمانه‌دا سنوورێكی بۆ دابنێن، تا وای لێهات ئه‌ویش وه‌ك ئیسرائیل، چوار پێته‌ختی عه‌ره‌بی: دیمه‌شق، به‌یروت، به‌غدا و سه‌نعای داگیركرد و له وزه‌ی خستن. وڵاتانی عه‌ره‌بی و زۆرینه‌ی بیرمه‌ند و ڕۆشنبیرانی عه‌ره‌ب له به‌رامبه‌ر ئێران دا به سه‌ركزی مانه‌وه. به‌ڵام له به‌رامبه‌ر كورد، وڵاتانی عه‌ره‌بی و داگیركه‌ران له دژی كوردی هه‌میشه به‌رگریكار له بوونی خۆی، له‌سه‌ر خاكی خۆی، سه‌رده‌كه‌ن به‌ناو یه‌كدا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌كدین، به‌ڵام له سه‌ر لێدان و سه‌ركوتكردن و تۆقاندنی كورد پشتی یه‌كدی ده‌گرن.
له‌وه‌ته‌ی دۆزی كورد هه‌یه، یه‌كێك له نهێنییه‌كانی زۆرانبازی كورد و داگیركه‌رانی، بوونی عه‌قڵ و ویژدان، بیر و لێكدانه‌وه‌ی مرۆڤانه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌وایی ئامانج و داواكارییه‌كانی، كه‌چی له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، دوژمنه‌كانمان، نه عه‌قڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشتی، نه لێكدانه‌وه‌ی مرۆڤانه، ته‌نانه‌ت تێگه‌یشتنی عه‌قڵانیشیان بۆ ئه‌و ئایینه‌ی گوایا باوه‌ڕیان پێیه‌تی نییه. هه‌ر نه‌بوونی ئه‌و عه‌قڵه‌یه كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، زۆربه‌ی كاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی جیهان، نه ڕێز له ده‌ستوور و قانونه‌كان و به‌ڵێن و به‌رنامه‌كانی خۆیان ده‌گرن، نه حورمه‌تی ئیمزای په‌یمانه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گرن، له هه‌مووشی مه‌ترسیدارترین نه ئایین لای ئه‌وان قه‌دری ماوه.
له‌به‌ر تیشکی ئه‌و بۆچوونانه‌ی سه‌رەوه‌دا، تا دوژمنان و داگیركه‌رانی كورد خاوه‌نی ئه‌و بیركردنه‌وه چه‌واشه‌كاری و بۆچوونه سه‌قه‌ته بن، له هه‌موو به‌شه داگیركراوه‌كانی كوردستان دا، ئه‌و جۆره كرده‌وه دڕندانه، وه‌ك چۆن له ڕۆژافای كوردستان ڕوویاندا، له سه‌ر هه‌ر بستێكی خاكی كوردستان درێژه‌یان ده‌بێ. ته‌گبیر بۆ كورد، هه‌ر عه‌قڵی ڕووناك، بیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و تێگه‌یشتن له سیاسه‌تی ڕۆژه، هه‌ر هاوار و داخوازییه بۆ عه‌قڵی نوێ، بۆ به‌رنامه‌ی نوێ، سه‌ركردایه‌تی به‌رپرسیار، هاوكاری ناوخۆ، گرێدانی به‌رژه‌وه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ڕاستگۆیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كدی، له گه‌ڵمان دێنه پێشه‌وه.



