سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

سەدی بیست کەڵبەی ناسیۆنالیزم و سەدەی بیستویەک کەڵبەی ئیسلامیزم لە جەستەی کورد دا

بەهمەن تاهیر نەریمان

شۆفێنزمی عروبیی لە نزیک کورد، دوو ڕژێمی ناسیۆنالیزمی شۆڤینی وەک بەعسی عێراق-سەدام و بەعسی سووریا-ئەسەدی دژی کورد بەرهەمهێنا کە لەسەر هەموو شت دوژمن بووبن؛ کەچی لەسەر نکوڵیکردن و کۆمەڵکوژکردنی کورد هاوکۆلکە بوون. ئەتاتورکی نەژادپەرست، نکوڵیی لە بوونی کورد دەکرد و لەگەڵ بەعسیزم سەرقاڵی تواندنەوەی کورد بوون. ناسیۆنالیزمی شای ئێران، دژی وجودی کورد، هەمان ستراتیجی هەردوو ڕژێمەکەی ئەتاتورک و عەفلەقی هەڵگرتبوو. ئەوە گەڕی یەکەمی کوردبوون بوو کە لەسەدەی بیستدا ئەو ڕژێمانە بەناوی نەتەوەی سەردەستەوە کوردیان قڕان دەکرد، کۆمەڵکوژی و تواندنەوەی کورد کاریان بوو.

لە ١٩٧٩، یەکەم ڕژێمی ئیسلامیی ئێران بە مۆدێلی”ویلایەتی فەقیهـ” هاتە سەر حوکم، ئەم ڕژێمە ئیسلامییە لە دروستکردنی “ڕژێمی ئیسلامی” لەگەڵ ئیخوان موسلمین هاوکۆلکە بوون، هەر زوو ئیمامی زەمانە “ئیمام  خومێنی” هەلی بۆ ڕەخسا و دەسەڵاتی گرتە دەست. هەر زووش دیدی ئەم ڕژێمە بۆ پرسی کورد دەرکەوت و جوڵانەوەی کوردی بۆ مافەکانی کافر کرد و موفتیزادەی هاوپەیمانیشی خستە کونجی زیندانەوە تا کۆچی دوایی کرد.

لە تورکیا، ئەردۆگانیزم کە هاتە سەر حوکم، لەسەرەتادا دینی وەک خاڵی ناوکۆیی لەگەڵ کوردان دا بەکارهێنا و بەردەوام هەوڵی دەدا بەناوی دینەوە دەنگی کوردان سوود لێ وەربگرێت، سوودیشی لێ وەرگرت. کاتێکی ویست تا کەڵبەکانی دژی کوردان دەرکەوت. گرتنی زۆرینەی ئەندام پەڕلەمان و سەرۆک شارەوانی و کوردانی شۆڕشگێڕی باکوور و ڕاوەدونانیان سەرەتای دەرکەوتنی کەڵبەکانی بوو. وەستانەوەی ئەردۆگانیزم لەدژی کوردانی ڕۆژاڤا لە سووریا لە هێرش بۆ سەر کوبانێ کەڵبەکانی بەتەواوی دەرکەوتن، داگیرکردنی عەفرین لێدانێکی تر بوو کە کورد هیوابڕاو بێت لە سەر گەیشتن بە سەر دەریا، ئەوان پشتگیریی داعش و  جۆلانی و گرووپە تیرۆریستە جیهادییەکانیان کرد، دژی کوردانی ئازادیخواز وەستانەوە.

دواتر هەنگاوبەهەنگاو، لە ئێستادا گەورەترین دوژمنە لە سووریا و دژی خۆسەریی هەموو نووچدان و گوڕنەتەڵەییەک بۆ دەسەڵاتێکی بەهێزی وەک ئیسرائیل دەکەن، تەنها لەپێناوی ئەوەی کورد وجودی سیاسی و جەستیی نەبێت.

ئیخوانیزمی سوننە نە لە عێراق و نە لە سووریا لە سەدەی بیستدا ئەوەی بۆ هەڵنەکەوت بێتە سەر حوکم، بۆیە هەڵوێستیمان بە کردەیی بەرانبەر کورد بۆ دەرنەکەوت.

 لە ٢٠٠٣ـەوە کورد لە عێراق کێشەکانی لەگەڵ ئیسلامی سیاسیی شیعەدایە و کێشەی کوردان لێرەش وا کەوتوەتەوە لەگەڵ ئیسلامییە شیعەکانی ئێراق‌ـە.

لە سووریا دوای نەمانی ڕژێمی بەعسی ئەسەدی-بەشار، ڕژێمی ئیسلامی جیهادی جێی گرتوەتەوە و پرسی کورد لەو وڵاتەش لەسەر زەمینە تا بە ئەزموون بۆمان دەربکەوێت ئیسلامی سوننەی عەرەب چی بۆ دۆزی کورد پێیە، چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆسییەی کورد دا دەکات؟

ڕژێمی جۆلانی، وەک ڕژێمێکی ئیسلامیی جیهادی، سەر بەهەمان پڕۆژەی ئیخوانە، کە دروستکردنی سیستەمێکی ئیسلامیی گشتگیرە. لە ئەزموونی یەک ساڵدا کە حوکمی دیمەشقی بەدەستە، سیاسەتی “لەخشتەبردن” و قسەی شیرینی بۆ کوردان  جارجار هەیە. شەڕی دوو گەڕەکەکەی حەلەب (شێخ مەقسود و ئەشرەفیە) هەر زوو کەڵبەی جۆلانیزم و بیری جیهادیی عەرەبی سوننەی بەرانبەر پرسی کورد بەئەزموون کرد، بەئەزموونکردنی نکووڵیکرن لە کورد لە ئاستی نووسراودا ئەو کاتە دەرکەوت کە جۆلانیزمی جیهادی بۆنەیەکی کوردیی نەکردە جەژن و نەکردە بۆنەی نیشتمانی و نە وەک هاونیشتمانی ناویشی هێنان، لەسەر ئاستی ململانێش لە ئێستادا جگە لەوەی کوردان کۆمەڵکوژ دەکەن، قەبارەی ئەو کینەیەشیان دەردەکەوێت کە جەستەی شەهیدانی کورد دەشێوێنن و سوکایەتیی بە دیلەکانی کورد دەکەن و بەکۆمەڵ ناویان بە بەراز دەبەن!

کورد لە سەدەی بیستدا لەبەردەم وەحشیگەریی ناسیۆنالیستە شۆڤینیستە عەرەب و تورک و فارسەکان دا بوو، لە سەدەی بیست و یەک دا لەبەردەم هۆڤ و دڕندایەتیی ئیسلامییەکانی (عێراق، سووریا، ئێران و تورکیا) دایە. بە ئەزموون بۆ هەموو کوردێک (نەتەوەیی و ئیسلامی) ڕوون دەبێتەوە، کە ناسۆنالیزمی نەژادپەرستی (عەرەبی، تورکی، فارسی) چ بەعسی بن، یان شا، یان ئەتاتورکی بن، لەگەڵ ویلایەتی فەقیهـ بن، یان شیعەی عێراقی، ئیسلامیی ئەردۆگانی، هەموویان دژی بوونی کوردن وەک وجود، چ جای وەک کۆمەڵگەیەکی سیاسی، تۆی کوردیش سەرقاڵی برایەتیی ئیسلامی بە!

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO