سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

کورد دوای تەپینی چاوەڕوانکراوی ئێران، هاوکێشە و سیناریۆکان


زۆر بە کورتی، پێموایە لەم ڕۆژانە گورزێکی کوشندە بەر ئێران دەکەوێت و ئامانج خامەنەیی دەبێت و تەپینی ڕژێمی لەوانەیە بەدوادابێت. هەرچی ڕوو بدات و دەرکەوتەی هەرچییەک بێت لە قازانجی کورد دایە. بەڵام ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە کە کوردانی ڕۆژهەڵات دان بەخۆیاندا بگرن تا ئەو گورزە دەرەکییە بەر ئێران دەکەوێت هیچ جووڵەیەک نەکەن، ئەگینا ڕژێم بەرخوردی زۆر توند دەبێت و بە زەرەری کورد دەشکێتەوە چونکە هەموو ئێران وەگەڕدەخات بۆ دژایەتی کورد.
کورد وا چاکە هەموو ئامادەکارییەک بکات بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارەکان بەڵام لەگەڵ تەپینی ڕژێم نەک پێش ڕووخانی.
ئەوەی کورد دەبێت لێی ئاگادار بێت ئەوەیە کە گورزەکەی ئەمجارەی ئێران بە دەستی ئەمریکا دەبێت بەڵام بە هاوکاری ئیسرائیل، ڕێک پێچەوانەی شەڕی ١٢ ڕۆژە، کە گورزەکە بەدەستی ئیسرائیل بوو بە هاوکاری ئەمریکا. لە هەمووی گرنگتر کە کورد دەبێت حیسابی بۆ بکات، ئەوەیە کە سترتیجییەتی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ دوای ڕووخان یەک ناگرنەوە. ئەمریکا دەیەوێت دوای ڕووخان ئێران حکومەتێکی ناوەندی بەهێزی هەبێت و زوو کۆنتڕۆڵی تەواوی ئێران بکات و بازاڕەکانی بەڕووی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بکاتەوە و ترەمپ هەندێک سەفقەی بۆ خۆی و بۆ هاوکارەکانی دەست کەوێت، جا خەڵکی ئێران چی دەست دەکەوێت، نەتەوەکان پشکیان چ دەبێت، ئەوە بۆ ئەمریکا و ترەمپ جێگەی بایەخ نییە.
بەڵام ئیسرائیل لەو پرسە تەواو پێچەوانەی ئەمریکا بیر دەکاتەوە. ئیسرائیل پێی باشە کە حکومەتێکی ناوەندی لاواز و فشۆڵ، شکسخواردو، بێتە سەر کار و ببیتە مایەی هەم بێهێزی ئێران هەم جیابوونەوەی تەواوی یان نیمچەیی نەتەوە و گرووپەکانی ئێران، وەک کورد، ئازەری، بەلوچ، عەرەب، هتد. ئیسرائیل ماوەیەکە بە هاوکاری ئیمارات لەسەر ئەم خەتە ئیش دەکات هەم لە یەمەن، هەم لە لیبیا، هەم لە سۆماڵیا، کە ڕێک پێچەوانەی خەتی تورکیا و قەتەرە کە ئیش لەسەر دروستکردنی حکومەتی ناوەندی بەهێز دەکەن.
بۆ کورد، ئەو خەتەی ئیسرائیل-ئیمارات باشە، چونکە تا ناوەند بێهێز و فشۆڵ و شکستخواردوو بێت کورد زیاتر ڕووبەری هەناسەدان و پەلئاوێشتنی زیاتر دەبێت. بۆیە تێگەیشتن لەم هاوکێشانە و سیناریۆیانە زۆر گرنگە تاوەکوو لە قازانجی خۆی وەگەڕیان بخات.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO