سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

بەرەو هۆشیارییەکی نیشتیمانیی بەهێزتر

نوخبەی بڕیاربەدستی حیزبیی کورد و کێشەی بیرکرنەوە لە دەرەوەی مێژوودا

مێژوو چەمکێکە لە  گۆشەنیگای فکری و دینی و سیاسی و ئایدۆلۆجی جیاوازەوە بەکار هاتووە و بەکاردێت. لێرە و لەوێش لە ڕابردوودا، باس لە لەدەرەوەبوونی مێژوویی کورد کراوە و وروژێنراوە، وەک  ئاماژەیەك بۆ نەبوونی دەوڵەتی کوردستان و کەوتنە دەرەوەی کورد لە پەرەسەندنەکانی مێژووی هاوچەرخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دنیای سەد ساڵی ڕابردوودا. بەڵام مەبەستی ئێمە لەم نووسینەدا ئەو جۆرە بەکارهێنانە بۆ دەرەوەی مێژوو نییە، واتە باس لە ڕۆڵ و دڵڕەقی واقیع و دوژمنە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان بەرانبەر بە کورد و هەوڵی درێژخایەنیان بۆ دەرکردنی لە مێژووی هاوچەرخی ناوچەکە و جیهاندا ناکەین، بەڵکوو هەڵوێستەکردنە لەسەر جۆری مامەڵەی عەقڵییەتی سیاسی کورد خۆی لەگەڵ ئەم پرسەدا. واتە، ڕێک لە کاتێکدا  هێواش هێواش خەریکە دەرگای مێژوو بەڕووی کورد دا دەکرێتەوە و دەرفەتی مێژوویی گرنگی بۆ دێتە پێشەوە، بەشێک لە بڕیاربەدەست و  نوخبە حیزبیی و سەرکردەکانی، بە دەست کێشەی لاوازیی هۆشیاریی مێژووییەوە دەناڵێنن و لەدەرەوەی پێویستییەکانی هۆشیاربوون بەم دۆخە بیردەکەنەوە و  بڕیار دەدەن!

وەك ئەوەی بڵێی لە چوونە نێو مێژوو بترسین و وەک پێویست نەتوانین خۆمانی بۆ ئامادە بکەین و لەگەڵ پێشمەرجە فیکری و دەروونی و سیاسی و ئەخلاقییەکانیدا خۆمان بگونجێنین! چونکە بوونە ئەندام لە یانەی مێژووی فەرمی جیهاندا،  بیرکردنەوە و ئەخلاق و ستراتیج و ڕۆحیەت و هەناسەی تایبەت بەخۆی دەوێت.

بە گەڕانەوە بۆ هیگڵ وەک ڕەمزی هەرە دیاری ورووژاندنی باس لەناو مێژوو دەرەوەی ئەودا، لەوە تێدەگەین، لەبنەڕەتدا ماڵی مێژوو، خانەی نەتەوە ڕەسەن و بەهێز و شارستانیساز و گەورەکانە. ئەم قەڵەمبازە گەورەش سەبارەت بە کورد، ئەوەش بە عەقڵی شەکەت و بە بوغز و کینە شێلراو و سنوورداری حیزبی  و بەرژەوەندیخوازانەی کاتیی و لۆکاڵی بەدی نایەت.

کورد بۆ ئەوەی پڕۆسەی  جێگرتن لە مێژوودا بە سەرکەوتوویی بباتە سەر، دەبێت خۆی لە جەهل بە مێژوو ڕزگار بکات. جەهلیش لەم شوێنەدا هەر وەک شارەزایانی ئەم بوارە ئاماژەیان پێ کردووە، بە واتای زانیاری نەبوون بە ڕابردوو نایەت، بەڵکوو  باس لەوەیە لە سۆنگەی باش تێنەگەیشتن لە مێژووەوە، سوود وەرنەگرتن لەوانە و هۆشیاربوون بە ڕێساو پێوەرەکانییەتی، تێنەگەیشتنی قووڵە  لە ئێستا و ئەرکەکانی قۆناغە مێژووییەکە و ئەو داواکارییانەی لە هێز و نوخبە و سەرکردەکانی هەیە. شان  دەرنەهێنانە لەژێر باری ماندووکەری ڕووداوە مێژووییە نەخوازراوەکان و بوون بە ئەسیری هەستە نەرێنییەکانی دوێنێ و بیرنەکردنەوەیە بۆ دواڕۆژ. ئاماژەیە بەجۆرێك لە شرۆڤە و هۆشیارییەکی مێژوویی و سیاسی شێواو، کە ناتوانێت، ڕیشەی ڕووداوەکانی ئێستا لە ڕابردوودا دەستنیشان بکات و پێی وایە  هەڵتۆقیون، یاخود پەی بە ڕەگی مێژوویی کێشەکان دەبات، بەڵام لە دیدێکی خوارنەتەوەیی و لە ڕوانگەی ململانێی حیزبی و بەرژەوەندیی گرووپی و ئایدۆلۆجییەوە بەرهەمیان دەهێنێتەوە و بەکاریان دەهێنێت!

واتە لەجیاتی ئەوەی ئەم پەی بردنە بکات بە پێشمەرجی چارەسەرکردنیان، دەیان کات بە پاساودانی درێژەپێدانیان و ڕەوایەتی پێدانیان! هەروەها بەکارهێنانیان بۆ ئیدارەدانی ململانێکان و بەبێ سوود سەیرکردنی هەوڵەکانی ئێستا بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی و بەدیهێنانی سازان و کۆدەنگی نیشتیمانیی!

یاخود ڕووداوەکان دەبەستێتەوە بە پیلانی  دەوروبەر و ڕکابەرەکانەوە، بەوەش لێپرسراوێتی لە ئەستۆی خۆی دەکاتەوە. لەکاتێکدا ڕیشەی کێشەکان بەسەرزەمینی ناکۆکی حیزبیی، گەندەڵی و لاوازیی نیشتمانپەروەریی کوردی دا ڕۆچوون. کاریگەری خودی پیلانەکانیش لە لاوازییە ناوخۆییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت و بەرهەمی ناکۆکی و کێشمەکێشە حیزبی و گرووپییەکانە لەسەر قەڵەمڕەوریی و دەسەڵات و پارە و چێژ و جەنگی وێناکان و شەڕی ڕەوایەتیەکی مێژوویی، بەمێژوویەکی لە ڕووی نەتەوەییەوە  شێواو!

لێرەشەوە، ئەم جۆرە نوخبە، کە لە مێژووی گەلەکەی و جیهان بە جوانی تێناگات،  دووچاری سادەیی و شێواوی لە بیرکردنەوەیدا دەبێت، بەیادگەیەکی  نیمچە بۆشەوە بیر لە کێشە و چارەسەر و بژاردە و جێگرەوەکان دەکاتەوە و بڕیار دەدات! لە کاتێکدا  بەگشتی ئەم وەسفە ڕەت دەکاتەوە و پێی وایە نوێنەرایەتی یادگەیەکی نەتەوەیی و مێژوویی دەستەجەمعی دەکات. بەڵام لەڕاستیدا مادام شێواندنی ناسنامەی نیشتمانیی، پەند وەرنەگرتن لە مێژوو دووبارەکردنەوەی هەڵە سیاسییەکان بەزەقی لە ئارادا بن، بەڵگەی ئەوەیە ئەم نوخبە بەدەست چۆڵی  یادگەیەوە دەناڵێنێت، یاخود لانی کەم  لەگەڵ ویژدانێکی زامدار و یادگەیەکی شێواودا دەست و پەنجە نەرم دەکات. هەموو یادگەیەکی شێواویش کێشە بۆ جوانناسینی ئێستای واقیع و ئەرکەکانی دروست دەکات، ئایندەش لەوە دەخات تەوەرەی خەیاڵدانێکی بەهێز و ستراتیجێکی نیشتیمانی داهاتووساز بێت. هەموو ئەوەش وادەکات، توانستە مێژووییەکانی خۆمان و وڵاتەکەمان نەزانین و نەناسین و هەندێ جار لەوەهمدا بژین، درك بە بەها و تێچووی قوڕسی هەندێ بڕیاری سیاسی لەسەر نەتەوەکەمان نەکەین.  شێوازە شکستخواردو و تاقیکراوەکان دووبارە و چەندبارە بکەینەوە، بە هەڕەمەکییەکی بە ڕواڵەت ڕێکخراو مامەڵە لەگەڵ پێشهات و ڕووداوەکاندا بکەین و بچینە سەر مەزهەبی چی دەبێت بابێت!

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO