سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

پۆستی حکومی یان بەرنامەی نیشتمانیی

سلێمان مستەفا حەسەن

دەستووری کۆماری عێراقی فیدراڵ ساڵی ٢٠٠٥، چوارچێوە و خشتەی زەمەنی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵی داناوە. بەم پێیە، دوای پەسەند کردنی ئەنجامەکان لە لایەن دادگای فیدراڵی، پێویستە لە ماوەی (١٥) ڕۆژ لە پەسەند کردنی ئەنجامەکان ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبوونەوەی خۆی بکات کە دەکاتە ٢٩ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥. لەدوای ئەو کۆبوونەوەیە و سوێند خواردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئینجا هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و جێگرانی بەڕێوە دەچێت، دەبێت لە ماوەی (٣٠) ڕۆژ لە دوای ئەو ڕێوڕەسمە سەرۆکی کۆمار هەڵببژێرێت. سەرۆک کۆماریش لە ماوەی (١٥) ڕۆژ گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی ڕبسپێرێت کە لە ماوەی (٣٠) ڕۆژ سەرۆک وەزیران ڕابسپێرێت بۆ پێشکەش کردنی کابینەکەی.

ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە سێ پێکهاتە سەرەکییەکە (عەرەبی شیعە، عەرەبی سوننە، کورد) پۆستەکان لەنێوان خۆیان دابەش دەکەن، بەڵام کەس باسی بەرنامەی بەڕیوەبردنی دەوڵەت و ئەنجوومەنی وەزیران ناکات. پرسیارە جددییەکە ئەوەیە دوای شەش خولی هەڵبژاردن و ٢٠ ساڵ لە پەسەندکردنی دەستوور دیدی یەکێتیی و پارتی چییە؟ ئایا لەگەڵ تەواوی کوتلە کوردستانییەکان بەیەکەوە دەڕۆنە بەغدا و لیستی هاوپەیمانی کوردستانی پێک دەهێنن، ئایا لە ناوخۆی خۆیان لەسەر پۆستەکان ڕێککەوتوون، ئایا بەرنامەیەکی ڕوون و ڕاشکاویان هەیە دوای ٢٠ ساڵ لە پەسەندکردنی دەستوور؟ ئایا مەرجی بەشداری کردنیان لە حکومەت چییە؟ ئایا بەرنامە و ڕێکەوتنیان لا گرنگە یان پۆست و پایە؟ ئایا ئەزموونی ئەو ٢٠ ساڵە هیچ دەرس و پەندی فێر نەکردن. ئایا بە پۆست و پایە مافە دەستوورییەکان جێ بەجێ دەکرێن، یان بە یەکگرتوویی و بەرنامەیەکی ورد و کۆک لەگەڵ بنەما دەستوورییەکان کە دۆستانی کورد پشتگیری بکەن، ئایا چاوێکیان بە بەڵێنەکانی پێنج کابینەی پێشوودا خشاندووەتەوە؟

لەدوای ٢٠ ساڵ لە پەسەند کردنی دەستوور گرنگترین مافە دەستوورییەکان لە ژێر پرسیار و نەبوونیدان مەرەکەبی ناو ماددە دەستوورییەکانن تەنانەت ئێستا گومان و پرسیار لەسەر ماددەی ١٤٠ دروست بووە. ماوەی ٨ ساڵە فەرمانبەران بێ بەش دەکرێن لە مافی مووچە و ژیان، ئەوە باسی پرسە گرنگەکانی تر ناکەین لە یاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی و دادگای فیدراڵی و یاسای نەوت و گاز و یاسای مافی هەرێمەکان و ئاسای کردنەوەی بارودۆخی ناوچە دابڕێنراوەکان، ئەوە یاسای بودجەش سەربار و بن بار. بۆیە مافی هەموو کوردێکە پرسیار بکات و چاوەڕێی مانفێستۆی لیستە کوردستانییەکان بێت بۆ بەشداری لە حکومەت و پڕۆسەی سیاسی لە حکومەتی فیدراڵی، هەمووان چاوەڕێین بزانین بەرنامەی لیستە کوردستانییەکان چییە، بۆیە بە دڵنیایەوە پۆست و پلە بەبێ بەرنامەیەکی ڕوون و ڕاشکاو و ڕیکەوتنێکی کۆنکرێتی لەگەڵ زەمانەتی یاسایی دەستووری و کاتبەندی، هیچ لە بارودۆخی ئێمە ناگۆڕێت.

بۆیە ئەگەر باس لە هۆکارەکانی ئەو دەردە سەری و بێ دەوڵەتی و پەرتەوازییە بکەین، ئەگەر باسی ئەو دەرەنجامە نەخوازراوەنە بکەین، ئەوا سەدان و هەزاران بەڵگە و پاساو ڕای جۆراوجۆر دەهێنینەوە بۆ دڵدانەوەی خۆمان، کەم جاریش وایە پەنجەی تۆمەت بۆ خۆمان درێژ بکەین، بۆ ئەمەش من هەمیشە پەنا دەبەمە بەر شیعرە بەناوبانگە کەی ڕەوانشاد ئەحمەدی خانی کە نزیکەی ٢٥٠ ساڵ لەمەو بەر فەرموویەتی: “گەر دێ هەبوا مە ئیتیفاقەک، ڤێکرا بکرا مە ئینقیادەک، هەمیا ژ مەرا دکر غوڵامی، ڕۆم و عەرەب و عەجەم تەمامی، تەحسیل دکر مە عیلم و حیکمەت، تەکمیل دکر مە دین و دەوڵەت”.

مەرجی سەرکەوتنی لیستە کوردستانییەکان بەدەست هێنانی متمانەی گەلە، یەکگرتوویی تەواوی فراکسیۆنە کوردستانییەکانە، بەرنامەیە پرۆژە یاسایە، ئامادەکارییە بۆ پەسەند کردنی دەستووری هەرێمی کوردستان. کاتی جیاوازییەکان تەواو بوو، کاتی ئامانج و ئەرک و ستراتیجە، کاتی زامنکردنی یەکێتیی ناوماڵی کوردە، کاتی ئەوەیە هاوبەشبین لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و دەسەڵاتی جێبەجێکردنی، ئەگەر نا، پۆست و پلە لە وەزیفەی فەرمانبەرێکی حکومی زیاتر هیچ نییە.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO