لە ١٥٠ ساڵی ڕابردوودا، هیچ شۆڕش و ڕاپەرین و بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی لە هیچ وڵاتێک‌دا سەرکەوتوو نەبووە بەبێ جۆرێک لە یەکێتییەکی ناوخۆیی و پشتیوانییەکی دەرەکی، ئیتر ئەو پشتیوانییە دەرەکییە ڕاستەوخۆ بەهێزی مرۆیی یان چەک و تەقەمەنی و دارایی یارمەتیدەر بووبێت.
بە پێچەوانەوە خەباتی نەتەوەیی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژی سەرهەڵدانیەوە تا ئێستا ئەم دوو هۆکارەی سەرکەوتنی تێدا نەبووە.
ئێستا لە هەر کەسێک پرسیار بکرێت بۆچی کورد تا ئێستا دەوڵەتی خۆی نییە و سەربەخۆیی وەرنەگرتووە، ئیدی ئەو کەسە خوێدەوار بێت یان نەخوێندەوار، هۆشیاریی سیاسی هەبێت یان نەبێت، بە دڵنیاییەوە دەڵێت یەکێک لە هۆکارەکان دووبەرەکی و ناکۆکی و ململانێ و ڕێکنەکەوتنی کورد خۆی بووە لەگەڵ یەک. کورد لە ناوخۆدا دژایەتی یەکیان کردووە، داگیرکەرانیش باڵەکانی کوردیان دژی یەک بەکارهێناوە و دواتر دوژمن بە ئاسانی بە سەریاندا زاڵ بووە.
بۆ هەر چاودێرێکی سیاسی ڕوون بووە، کورد شکست دێنێ چونکە هیچ هێزێکی نێودەوڵەتی متمانەی نەبووە هاوکاری و پشتیوانی کورد بکات هەتا لە ئایندە قەرەبوو بکرێتەوە و بەرژەوەندییەکانی پارێزراو بێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر هاوکاری کوردی کردبێت کەوتوەتە بەر هەڕەشەی تورکیا و ئێران و هەموو وڵاتانی عەرەبی. ئیدی هیچ هێزێکی نێودەوڵەتی ئامادە نەبووە بەرژەوەندییەکانی خۆی بخاتە مەترسییەوە لە پێناو کورد و کوردیش لەناوخۆی یەک نەبێت! وڵاتانی ناوچەکەش کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە و داگیرکردووە بۆ زیاتر تێکدان و لەبارەبردنی خەونە نەتەوەییەکانی کورد هاوکاری چەند حیزبێکی کوردستانییان کردووە.
میر شەرەفخانی بەدلیسی ٤٣٠ ساڵ لەمەوبەر لە پێشەکی شەرەفنامە دا دەڵیت “کوردەکان ئەگەر ئاکارێکی ناپەسندیان هەبێ، هەر ئەوەندەیە، کەسیان سەر بۆ کەسیان ناچەمێنی و بۆ یەکتر نایەنە بەر کەمەند و هەر وەک تاکە–تاکە، هەر کەسە بیر لە سەربەرزی خۆی دەکاتەوە، بە تێکڕایی بیر لە سەربڵندی تێکڕایی ناکەن و پشتی یەکتری ناگرن و نابنە یەک”.
ئەحمەدی خانی پێش ٣٥٠ ساڵ لەمەوبەر دەڵیت:
گەر دێ هەبووا مە ئیتیفاقەک
ڤێکڕا بکرا مە ئینتیقادەک
ڕۆم و عەرەب و عەجەم تەمامی
هەمیا ژ مە تا دکر غوڵامی
مەبەستی خانی هەر ئەوەیە نەبوونی دەوڵەت و مانەوەی کورد بە ژێردەستەیی دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی و دووبەرەکی لەنێوان کوردان خۆیاندا.
دواتریش دەیان شاعیری دیکەی کورد هاواریان لە دەست دووبەرەکی و ناکۆکی کورد بەرز کردۆتەوە، بە یەکێک لە هۆکارەکانی شکستی نەتەوەییان داوەتە قەڵەم.
ئەوەی جێی داخە تا ئێستا ئەم نەخۆشی و پەتا کوشندەیە لە فۆرمی حیزبایەتی و ناوچەگەرێتی و خێڵایەتی و بنەماڵەییدا بەردەوامی هەیە، کۆتایی نەهاتووە. هاوکات، وەکوو نەتەوەکانی دیکە، شەڕی ناوخۆی کوردی پەیوەست نەبووە بە قۆناغێکەوە و کاتیی نەبووە، بەڵكوو هەمیشەییە و هۆکاری شکستی نەتەوەکەیە.
دیارده‌ی شه‌ڕی ناوخۆ له ڕووی كۆمه‌ڵا‌تی و سیاسی و مێژووییه‌وه، دیارده‌یه‌ك نییه تایبه‌ت به كورد، له مێژووی گه‌شه‌كردنی سیاسی و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو كۆمه‌ڵگەكاندا قۆناغێكی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌یه. له دنیادا كۆمه‌ڵگەیه‌ك نابینیته‌وه له مێژووی خۆیدا به قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆ‌و براكوژیدا تێنه‌په‌ڕی بێت، به‌ڵام گرنگ قۆناغی دوای شه‌ڕه‌كه و په‌ند وه‌رگرتنه، پابه‌ندبوونه به یاسا و ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگەكه‌یه به‌ره‌و كرانه‌وه و دێموكراسی و یه‌كدی قبوڵكردن، كه زامنی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان و بنچینه‌ی گه‌شه‌كردنن له دوای شه‌ڕی ناوخۆ و براكوژیدا.
لە زانستی ئەنترۆپۆلۆجیادا، بە تایبەت لە ئەنترۆپۆلۆجیای سیاسی هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ تێگەیشتن لە شەڕ و هۆکارەکانی، ئەوەی کە لە ڕابردوودا لە کۆمەڵگەی سەرەتایی کراوە تا ئەو شەڕانەی لە کۆمەڵگەی هاوچەرخدا ڕوو دەدەن. شەڕ بە ستراتیجێک پێناسە کراوە کە تیایدا نێرینەکان بۆ دەستگرتن بەسەر ئامراز و سەرچاوەکانی وەچە خستنەوە و بەرگریدا بەرپای دەکەن، لەم ستراتیجەدا زۆر لایەن بەشداری و هاوپەیمانی دەکەن.
مالینۆڤسکی لە بابەتێکدا بە ناونیشانی شیکردنەوەیەکی ئەنترۆپۆلۆجیانە بۆ شەڕ لە گۆڤاری سۆسیۆلۆجی ئەمریکی، ژمارە (٤)ی ساڵی ١٩٤١ دەڵێت: شەڕ پەیوەندی بە تایبەتمەندی سروشتی بایۆلۆجیانەی مرۆییەوەیە، لە ئەنجامی مەیلی پاوانخوازی ئابوورییەوە نییە، سەرچاوەی شەڕ ڕق و کینەی تاکە کەسەکان نییە، بەڵکوو کولتووری گرووپە مرۆییەکانە، کە کولتووری فەرمانڕەوایی یەکێک لە ڕەگەز و توخمەکانی ئەو کولتوورەیە، دیاریکەر و پاڵنەرەکانی توڕەیی و هەڵچوونە، کە دواتر هەڵوێستی دوژمنکارانە و کاری توندوتیژی لێ دەکەوێتەوە. لە چوارچێوەی ئەو کولتوورەدا کە دامەزراوە و دەزگای بۆ دروستکراوە، بە پێی جۆرێک لە یاسا و تەکنیک و ئاکاری دیاریکراو شەڕ دروست دەبێ، کارەساتی مرۆیی لێ دەکەوێتەوە.
لە مێژوودا شەڕی ناوخۆیی پانتاییەکی فراوانی داگیرکردووە، فه‌ڕه‌نسا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین شه‌ڕی ناوخۆی تێدا ڕوویداوه: شه‌ڕی دینی، شه‌ڕی چینایه‌تی، شه‌ڕی سیاسی، هتد. هه‌موو ئه‌م شه‌ڕانه كاره‌ساتی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا هێناوه، به‌ڵام ئێستا یه‌كێكه له دیموكراسیترین وڵاتانی جیهان.
له به‌ریتانیا، لە 1642هه‌تا 1653، له نێوان لایه‌نگرانی سیسته‌می په‌رله‌مانی و لایه‌نگرانی مه‌لیك دا زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕی ناوخۆ ڕوویدا و له كۆتاییدا له‌سه‌ر شێوازێكی به‌ڕێوه‌بردن كه هه‌ردوولا باوه‌ڕیان پێی هه‌بێت ڕێکكه‌وتن.
له ئه‌مریكا له ساڵانی 1861 تا 1865 نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن سه‌رباز له شه‌ڕی نێوان باكوورییه‌كان و باشوورییه‌كاندا كوژران. له كۆتاییدا یه‌كیان گرته‌وه و به سیسته‌مێكی دیموكراسی ئه‌و وڵاته زلهێزه‌یان دروست كرد كه ئێستا سه‌ركردایه‌تی سیسته‌می نوێی جیهانی ده‌كات.
نموونه‌ی پێچه‌وانه‌ش هه‌یه، هه‌ندێك له وڵاتانی دی به قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆدا تێپه‌ڕین، به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕه بووه مایه‌ی زیاتر چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری و تاكڕه‌وی و دواكه‌وتنی گه‌له‌كانیان تا له كۆتاییدا ئه‌و وڵاتانه هه‌ڵوه‌شانه‌وه یان ده‌سه‌ڵاتێكی تر هات له بنچینه‌وه سیسته‌مه‌كه‌ی گۆڕی. بۆ نموونه له ڕووسیا له ساڵانی 1917 هه‌تا 1923 له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆدا زیاتر له ده ملیۆن كه‌س بوونه قوربانی و ملیۆنێك کەسیش بۆ هه‌میشە شوێنی خۆیان به‌جێهێشت. به هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر بنچینه مرۆییه‌كانی شۆڕ‌شیان پشتگوێ خست. ستالین به زه‌بری ئاگر و ئاسن به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی گرته ده‌ست، یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی به‌و ده‌رده گه‌یاند، كه له كۆتایی هه‌شتاكاندا پێی گه‌یشت و له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
بەهەمان شێوە، له ئیسپانیا به هۆی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیه‌وه له 1936 شه‌ڕ له نێوان كوده‌تاچییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی فڕانكۆ و ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی گه‌ل ڕوویدا، تا 1939 زیاتر له نیو ملیۆن سه‌ربازی ئه‌و وڵاته بوونه قوربانی و له كۆتاییدا له جیاتی كرانه‌وه و دیموكراسی، فڕانكۆ به هاوكاری هیتله‌ر و مۆسۆلینی شه‌ڕه‌كه‌ی برده‌وه و زیاتر له 36 ساڵ حوكمی ئیسپانیای كرد. چۆن هیتله‌ر نازناوی “فۆهره‌ر” و مۆسۆلینی نازناوی “دۆتشی”ی له خۆ نابوو، ئه‌میش نازناوی “كاودیۆ”ی له خۆ نا، واته “سه‌رۆكی نه‌ته‌وه”. هه‌تا دوای مردنی، له ڕێگای سیسته‌مێكی دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌وه ده‌ست كرا به سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئاسه‌واره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری فڕانكۆ له ئیسپانیا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی گه‌یانده لێواری هه‌ژارترین وڵاتانی ئه‌وروپا.
مه‌به‌ست له‌م نموونانه، شه‌رعیه‌تدان نییه به شه‌ڕی ناوخۆی كوردستان، به‌ڵكوو مه‌به‌ستمه بڵێم، كوردیش وه‌كوو هه‌موو گه‌لانی دنیا به قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆدا تێپه‌ڕیوه و بووه‌ته مایه‌ی كاره‌سات و ماڵوێرانی بۆ گه‌له‌كه‌ی. گرنگ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغەیە و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر سیسته‌مێكی به‌ڕێوه‌بردنی مۆدێرن و كرانه‌وه‌ی زیاتر و چه‌سپاندنی پر‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و سه‌روه‌ری یاسا و ڕێزگرتنی مافه‌كانی مرۆڤه. دەبێت شه‌ڕی خۆكوژی هۆكارێك بێت بۆ هۆشیاربوونه‌وه و وازهێنان له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی ته‌سك و کۆتاییهێنان بە كولتووری بنه‌ماڵه‌یی و خێڵه‌كی و ناوچه‌گه‌رێتی. دەبێت نیشتمان و نه‌ته‌وه جێگای هه‌موو ئینتیماكانی دی بگرێت، هاوکات، ده‌ستوور و یاسا شوێنی ده‌سه‌ڵاته نه‌ریتییه‌كانی دیوه‌خان و باره‌گا حیزبیه‌كان بگرنه‌وه. لەولاشەوە، په‌رله‌مان و حكومه‌ت هی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بن و كاری خۆیان بكه‌ن، له سه‌ر بنه‌مای توانا و لێهاتوویی و دڵسۆزی و كاركردن پله و پۆسته‌كان بدرێت به تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگە نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبایه‌تی و خزمایه‌تی و باڵ و كوتله و ده‌ست و پێوه‌ندی یه‌كدی.
لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ەوە هەڵبژاردن کراوە، خەڵکی کوردستان بە جۆش و خرۆشەوە دەنگیانداوە بۆ گۆڕانکاری و خزمەتگوزاری زیاتر و پیشاندانی نموونەیەکی جوانی بەڕێوەبردن و حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان بەداخەوە دوو دەسەڵاتی حیزبی، پارتی و یەکێتیی، لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان ڕێک ناکەون و وێنەی کوردیان ناشیرین کردووە و ئەم هەلە نێودەوڵەتییە لە دەست دەدەن کە بۆ کورد هاتووەتە ئاراوە.



