سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

لە ژیناوە بۆ ئازادی گشتی، فیمینزمێکی نوێی ڕادیکاڵ

ئیمان یادەوەر

هەر ساڵ کە مانگی سێپتەمبەر (ئەیلوول) دێتەوە، یادی ئەو دەنگە ئازادە دەکەینەوە کە هەرگیز کپ ناکرێت.

مانگی (نۆ) وەرزی شۆڕش و بەرخۆدان

هەروەک ڕوونە لە مێژەوە تا ئێستا جەستەی ژن هەمیشە یەکەم قوربانی دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکان بووە. لە فاشیزم تا فەندامەنتالیزمی ئایینی، لە کۆلۆنیالیزم تا… وەک یەکەم مەیدانی ڕامکردن و  سەرکوتکردن بەکار هێندراوە. بۆ نموونە لە فلیپین و ڤاتیکان تا ئێستا بەیاسا هیچ جیابوونەوەیەکی فەرمی نییە بۆ هاوسەرگیریی، واتە ئەو دوو وڵاتە تەڵاق و جیابوونەوەیان قەدەغە کردووە. نەبوونی ئەم مافەش ژنان ناچاری ژیانکردنێک دەکات کە خۆیان نایانەوێت.

لە ئەفغانستان دیاردەیەکی تر هەیە، ئەویش فرۆشتنی منداڵی کچە. لەوێ زۆرجار بەهۆی ئەو ئەقڵیەتەی تاڵیبان و وێرانکردنی سیاسەت و ئابووری و کوشتنی هێزی ژنان کە نیوەی کۆمەڵگەن و بۆ سوودی ئابووری بەکارناهێنرێن، زۆر خێزان هەر زوو منداڵە کچەکانی خۆیان دەفرۆشن لەپێناو دەستکەوتنی پارە و بژێوی خۆیان. ئەمە هەم فرۆشتن و بەکۆیلەکردنی ژنە لەلایەک، هاوکات دەستدرێژی سێکسییە بۆ سەر منداڵی کچ کە پیاو بۆ چێژی خۆی دەیبات، ماڵەوە ئەسڵەن نازانن چی لەگەڵ کچە منداڵەکەیان دەکرێت لەلایەن پیاوەکان. خودی یاسای دینی وڵاتەکەش کێشەی نییە و هیچ بەلایەوە جێگەی بایەخ نییە و بەشوودانی منداڵیش هەر ئاساییە. هاوکات، بەشداریکردنی ژنان لە سیاسەتدا بە هەموو جۆرێک قەدەغەیە لای تاڵیبان، چونکە پێیان وایە ژنان تەنیا بۆ ماڵەوە و خزمەتی مێرد و منداڵ دانراون، بەمەیش مافێکی تری ژنان دەکوژن کە بەشداریکردنە لە سیاسەت و پێگەکانی دەوڵەت.

زەریفە غەفاری، یەکەم ژنە لە ئەفغانستان دا کە پێگەی سیاسی وەرگرتووە. لە پۆستی سەرۆکایەتی شارەوانی ئەوکاتەی تاڵیبان لە دەسەڵات نەبوو، چەندان جار هەڕەشەیان لەو کچە کردووە و هەوڵی تیرۆکردنیشیان داوە. دواتریش کە دێنە دەسەڵات، ناچار دەبێت بە نهێنی وڵاتەکەی خۆی جێبهێڵێ لە ترسی تیرۆرکردن (بۆ بینینی ڕووداوەکانی تر و ژیانی تراجیدی زەریفە غەفاری لەناو ئەفغانستان دا دەتوانن سەیری دیکۆمێنتاریی (In her hads) بکەن.

لێرەدا “کوشتنی ژینا” تەنیا لەناوبردنی ئاگاییەکی ئاسایی نییە، شۆڕشی ژینا جیاوازە لە هەر ڕووداوێکی تری تراجیدیی. ئەم بزووتنەوەیە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کۆمەڵگەی ئێرانی بەتایبەت و جیهان بەگشتی هەبووە.  ژینا و ئەو شۆڕشەی کە بە ناوی ئەوەوە دەستی پێ کرد، توانیویەتی گۆڕانکارییەکی گەورە دروست بکات لە بیرکردنەوە و هەڵوێستی خەڵک.

بۆیە تەنها یادکردنەوەیەکی ساڵانە نییە، بەڵکوو بەردەوامی خەباتێکە کە “ژینا” سیمبولەکەیەتی.

“ژن، ژیان، ئازادی” تەنیا دروشمێک نییە وەکوو هوتاف بگوترێتەوە بەڵکوو فەلسەفەیەکی شۆڕشگێڕانەی عەبدوڵا ئۆجەلان‌ـە، کە تێیدا:

“ژن” وەک کەسایەتییەکی تەواو و سەربەخۆ، نەک وەک سایەی پیاو یان ئۆبژەکتی چێژوەرگرتن بێت.

“ژیان” وەک ئازادی و مافی کەسی، نەک وەک پاراستن و بەرگری.

“ئازادی” وەک مافی بنەڕەتی هەموو مرۆڤێک، نەک پشتیوانی و بەخشینەوە  بۆ ژنی سەرکەوتوو و ژیر و ئازا.

مانای درێژەدان و بەردەوامی ئەم شۆڕشەش ئەوەمان پێ دەڵێت:  ژنان چیتر ڕازی نین بەوەی کە وەک ئۆبژەکت لە چاودا ببینرێن. هەروەها جیهانی نوێ بەبێ ئازادی ژن ناکرێ و هیچ کۆمەڵگەیەکیش بێ ئازادی ژن گەشەناسەنێت و پیاوانیش لەنێو زیندانی و دیلی ژناندا لە کۆت و بەندی و زنجیر بەدەر نین.

فیمینیزم تەنها بابەتی ژنان نییە، بەڵکوو بابەتێکی مرۆڤایەتییە، بۆیە ژینا مرد، بەڵام شۆڕشی ئەو نامرێ. لە هەر کاتێکدا کە ژنێک لە دژی زۆرداری دەوەستێ، لە هەر شوێنێک ژنەکان بۆ مافەکانیان و ئازادی بیرکردنەوە و ئەرکی خۆیان دەنگ بەرز دەکەنەوە ڕۆحی “ژینا”یان لەگەڵدایە کە نیشانەی ئەوەیە  ژن لە سەرەتاوە تا کۆتایی مێژوو، خاوەنی هێز و دەرفەت و ویست و ئیرادەیەکی زۆرە کە هیچ سیستەمێک و  هیچ سەردەمێک ناتوانێ ڕای بگرێت.

وەکوو فیمینزمێکی نوێ، نەک لیبڕاڵێک کە تەنیا لەسەر بنەمای چوونە پاڵ کۆمەڵ و بەرژەوەندییەکانی پشتیوانی ژنان دەکات، نا بەڵکوو فیمینستێکی “نوێ”ی ڕادیکاڵ، کە بەتەواوی دۆخی ژنانی بۆ گرنگە لە کوێ و چۆن دەژین. لە چ نەتەوەیەک و چ جوگرافیاییەک و لەژێر سایەی چی سیستەم و سیاسییەک دەچەوسێنەوە و ئازار دەدرێن و دەکوژرێن. کاتێک دەڵێین باوەڕمان بە ” ژن، ژیان، ئازادی” هەیە، دەبێت بپرسین ژیان و ئازادی مەبەستمان کام ژنانە و  کام ژیان و چ ئازادییەک؟

ئایە ئەو ژنە فەڵەستینییەی بەدەست جوویەکەوە ڕادەکێشرێت ژن نییە؟ ئەوەی حەماسییەک دەستدرێژی دەکاتە سەر جوویەک ژن نییە؟ یان ڕەشپێست و بورجوایەک بەهۆی ڕەنگیانەوە دەچەوسێنرێنەوە ژن نیین؟  ئەی ئەو کچە ئیزدیانەی ژێردەستی داعش؟ کاتێک دەڵێین ژن ژیان ئازادی، هەڵگرتنی باوەڕ بەمە زۆر گەورەترە لەوەی تەنیا لەسەر بنەمای ڕەگەز بێت و وەک ئایدیالیستێکی فریودراو بە ڕستەیەکی سوواو خۆمان فریو بدەین و بڵێین نا ئەمە هۆکاری سروشتە و سروشتیش بۆ خۆی لەسەر بنەمای نادادپەروەری و جیاوازی دروست بووە، بەڵکوو پێویستە “کێشەی ژن” وەکوو پرسێکی جیهانی و مرۆڤایەتی  ببینرێت هەمیشە  لەوپەڕی دنیادا ژن بۆ من هەر ژنە و وەکوو مرۆڤێکی سەربەخۆو ئازاد دەیبینم. دواجار هەرئەوەی کارل پۆپەر وتی: مارکسیزمی زانستی مرد، بەڵام دوو شت تیایدا دەبێت بە زیندوویی بمێنێتەوە،

یەکێکیان هەستکردن بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، ئەوی تریان عیشقە بۆ ئازادی.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO