ئیبراهیم شێخ وەسانی
بەشی هەشتەم
مۆدێرنەتەی دیموکراسی چییە؟
بەپێی لۆژیکی زانستە کۆمەڵایەتییەکان مۆدێرنەتە لەدوای ڕێنێسانسـەوە سەری هەڵداوە، بەڵام لەدیدی ع(ەبدو*ڵا ئ*ۆج٪ەلا#ن سنووردارکردنی مێژووی مۆدێرنەتە تەنها لە ٤٠٠ ساڵی ڕابردوودا نموونەی ئیگۆسەنتەری سەرمایەداری ڕۆژئاواییە و ڕاست نییە. مۆدێرنەتە لەلای ئ*ۆج٪ەلا#ن هەموو ئەو توخمە تەکنیکی، زانستی، هونەری و سیاسییانە لەخۆدەگرێت کە جێپەنجەی خۆیان لەسەر قۆناغێک بەشێوەی کولتووری ماددی و ڕۆحی جێ دەهێڵن و دەبنە شێوازی ژیانی کۆمەڵایەتی سەردەمێک کە جیاوازە لە سەردەمی پێش خۆی.
ئ*ۆج٪ەلا#ن پێیوایە چونکە دنیای ڕۆژئاوا بەشێوەیەکی قۆرخکاری دەستی بەسەر تێگەیشتنی زانست و زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتووە، بەهەڵە سەرەتای سەرهەڵدانی مۆدێرنەتە دەخەنە ناو قۆناغی سەرمایەداریی. بەبڕوای ئ*ۆج٪ەلا#ن سنووردارکردنی مۆدێرنەتە لە چوارچێوەی سەرمایەداریی نەخۆشییەکی عەقڵی دەوڵەت و سەرمایەدارییە.
ئ*ۆج٪ەلا#ن لەو باوەڕەدایە چۆن شارستانییەتی سەرمایەداریی نوێنەرایەتی دوایین فۆرمی نەریتی لێشاوی دەوڵەت و شارستانی دەکات، مۆدێرنەتەی سەرمایەداریش نوێنەرایەتی دواین فۆڕمی لێشاوی مۆدێرنەتەی دەوڵەت و شارستانیەت دەکات، هەر سەردەمێکی شارستانییەتی شار و دەوڵەت فۆرمێک لە مودێرنەتەی هەبووە.
لەبەر ئەوە، ئ*ۆج٪ەلا#ن چەمکی مۆدێرنەتە دەخاتە پێش سەردەمی ئیمپڕاتۆرییەکانی ڕۆمانی و ئیسلامی. ئەو پێی وایە ئەو سەردەمانەش مۆدێرنەتەی خۆیان هەبووە و وەک مۆدێرنەتەی سەرمایەداری بەشێکن لە مێژووی مۆدێرنەتە و دەڵێت «سۆمەرییەکان لە سەردەمی خۆیاندا بۆ یەکەمجار مۆدێرنەتەی دەوڵەتداریان لە هەناوی شاردا داهێنا».
ئ*ۆج٪ەلا#ن پێی وایە وەک هەبوونی دوالیزمی شارستانییەتی دەوڵەت و شارستانییەتی دیموکراسی بەدرێژایی مێژووی شار و دەوڵەت لەیەک کاتدا، دوو جۆر مۆدێرنەتەش بەیەکەوە بوونیان هەیە، ئەوانیش مۆدێرنەتەی شارستانییەتی دەوڵەتی و مۆدێرنەتەی شارستانییەتی دیموکراسین.
بە بڕوای ئ*ۆج٪ەلا#ن مۆدێرنەتەی سەرمایەداریی نوێنەرایەتی هاوچەرخی نەریتە، بەڵام مۆدێرنەتەی دیموکراسی نوێنەرایەتی هاوچەرخی نەریتی دیموکراسی دەکات. لەلای ئ*ۆج٪ەلا#ن بەدیلی مۆدێرنەتەی سەرمایەداریی مۆدێرنەتەی دیموکراسیە.
ئێستا بۆ ئەوەی ڕوونتر لە چەمکی مۆدێرنەتەی دیموکراسی تێبگەین پێویستە بزانین جیاوازی و لێکچوونی ئەو چەمکە لەگەڵ چەمکی شارستانییەتی دیموکراسی چییە کە لە بەشەکانی پێشەوە باسمان کرد. چەمکەکانی مۆدێرنەتەی دیموکراسی و شارستانیەتی دیموکراسی بەهۆی تێڕوانین و ڕەخنەی ئ*ۆج٪ەلا#ن لە «دەوڵەتی نەتەوەیی» و «سیستەمی سەرمایەداری» داتاشراون، ڕاستە دوو چەمکی جیاوازن، بەڵام لە ناوەڕۆک دا بە هەندێک جیاوازیەوە تەواوکەری یەکترین.
مۆدێرنەتەی دیموکراسی چەمکێکە کە ئ*ۆج٪ەلا#ن لە پرۆسەی داڕشتنی فەلسەفەی بیرکردنەوەی بزوتنەوەکەی دایهێناوە بە پلەی یەکەم ئامانجی گۆڕانکارییەکی سیاسیی و پێشکەشکردنی مۆدێلێکی ئەلتەرناتیڤە بۆ ژیان و کۆمەڵگە، بەڵام لەلای ئ*ۆج٪ەلا#ن چەمکی شارستانیەتی دیموکراسی، مانایەکی فراوانتر و قووڵتری هەیە، سەنتەری سیستەمی بیرکردنەوەی ئ*ۆج٪ەلا#نە، دەتوانرێت وەک فەلسەفەی تێگەیشتی ئ*ۆج٪ەلا#ن بۆ ژیان و مێژووی مرۆڤایەتی سەیر بکرێت.
ئ*ۆج٪ەلا#ن پێی وایە دەکرێت مۆدێرنەتەی دیموکراسی بە ژێرخانێک یان پێکهاتەیەکی شارستانییەتی دیموکراسی هەژمار بکرێت، دەتوانیین بڵێین «مۆدێرنەتەی دیموکراسی ئۆرگانی سیاسیـشارستانی دیموکراسییە».
ماویەتی



