لانە کرمانج
تاوەکوو بزانین ئۆج/ە ؟؟لان لە ٤٧ ساڵی ڕابردوودا باوەڕی بە چ هەبوو و خەباتی لۆ چ کردییە، دەبی بزانین بنەماکانی فکر و تێگەیشتنی وی چی بووە. ئاشکرایە کارەکی ئاسان نییە بتوانین هەموو ئەرشیفی نووسین و قسەکانی وی هەڵدەینەوە. لۆیێ، تەنها هێڵە گشتییەکانی فکری وی شی دەکەینەوە. واتا، تەنها سەرچاوە سەرەکییەکانی فکر و تێگەیشتنی وی هەڵدەدەینەوە، ئەوکات دەزانین کە خۆی و پەك خەریکی چی بوون و دەیانەوێ چی بکەن.
لۆ هاوسۆزانی پەك و ئەندامانی پەك و گەریلاکانی قەندیل؛ بەڕێزان، ئەمن وەك ئێوە ڕێز لە خەبات و فکر و کەسایەتیی ئۆج/ە ؟لان دەگرم. ڕێز لەوە دەگرم کە نووسەرە. ڕێز لەوە دەگرم کە تەمەنێكی زۆری بە کورد بەخشییە. ڕێز لە خەبات و هەوڵەکانیشی لۆ ئازادیی کورد و کوردستان دەگرم. زیندانیکردنەکەی بە پەڵەیەکی ڕەش دەزانم بە نێوچاوانی تورکیاـوە و شەرمەزاری دەکەم. داوای ئازادکردنی دەکەم. ماوەیەکی زۆری تەمەنم پێی سەرسام بوویمە و بەرگریم لە خۆی و بزووتنەوەکەی کردییە. ئێستاش ڕێزیان لە کنم ماوە. بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە ئۆج/ ەل؟؟ان لە دەرێی ڕەخنەیە. کاتەك باسەکە دێتە سەر پرسی نەتەوەیەك، ئەوا هیچ کەسێك لە دەرێی ڕەخنە نامێنێتەوە. لۆیێ، لە وتارەکانی داهاتوو هێڵە گشتییەکانی ئۆجە ٪لان بەسەر دەکەینەوە تاوەکوو بزانین ئەو پیاوە خەریکی چی بووە و خەریکی چییە.
وەك لە وتاری ڕابردوو، زەمەنبەندیی مێژووی پەكـمان هەڵدایەوە. ئەوەمان نیشاندا کە پێگەی کورد و کوردستان لە مێژووی پەکـدا چۆن بووینە. لەو وتارەشدا، ئاوا، مێژووی سەرچاوەی فکر و تێگەیشتنی ئۆج/ە $لان شی دەکەینەوە. واتا، ئەو وتارە لە سەرەتای خەباتی ئۆج/ە ؟؟لانەوە دەست پێ دەکات تا ئێستا. تاوەکوو لە ئۆج/ە ؟؟لان بگەین، دەبی بزانین بناغە و سەرچاوەی فکری وی چی بووە. واتا، بزانین داخۆ کام فەلسەفە و فەیلەسوف و تیۆر و بیروباوەڕ و ڕێباز کاریگەرییان لەسەر ئۆج؟ە ))لان هەبووە. یان، بە مانایەکی دیکەدا، با بزانین ئۆجە **لان لەژێر کاریگەریی کام فەلسەفە و فەیلەسوف و تیور و بیروباوەڕ دەستی بە خەباتی سیاسی کرد. کە ئەوەمان کرد، ئەوکات لە کۆی نووسین و قسە و بڕیارەکانی خۆی و پەکـیش دەگەین.
سەرچاوە و بناغەی فکر و تێگەیشتنی ئۆجە &&لان لە ١٩٧٨ەوە تا ئێستا:
چەپی مارکسیی-لینییی-ماویی
سەرەتای خەبات و دەرکەوتنی ئۆجە @@لان دەگەڕێتەوە لۆ کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو. لەو کاتیش، بیری چەپ لە هەڕەتی گەشەی خۆیدا بوو. چەپ تێگەیشتنەکی فکری سیاسییە لۆ دەسەڵات و ڕێكخستنی کۆمەڵگە و وڵات. بەپێی مێژوو، گۆڕان بەسەر قۆناغەکانی چەپدا هاتووە. لە سەدەی نۆزدە، ڕەوتی چەپ کاریگەریی سۆشیالیزم و کۆمۆنیستی کەوتە سەر بەهۆی “مارکس و ئەنگلز”ـەوە. سەرەتا، ئۆج/ە !!لانیش کاریگەر بوو بەو ڕەوتەی فکر لۆ پرسی کرد.
بیری چەپی مارکسیی-لینینیی کە کێشەکانی کۆمەڵگە و دەسەڵاتیان شی کردەوە، بەتایبەتی مارکس خۆی، باوەڕیان بە شۆڕش هەبوو لۆ دژایەتیکردنی دابەشبوونی کۆمەڵگە لۆ سەر چینەکان. ئەو شیکارە لە فەلسەفەدا بە دیالەکتیکی ماتریالیزمی (Dialectical materialism) ناوی هاتووە. دەگەڵ ئەوەشدا، ماتریالیزمی مێژوویی (Historical materialism) ئەوە دەرئەنجامگیر دەکات کە ئەوەی بەسەر کۆمەڵگەدا هاتووە، بەهۆی بەرهەم و جیاوازی بەروبووم، بەرهەمی فیودالیزیم و ئیمپریالیزمی سەرمایەدارییە. لۆیێ، لە سەرەتای دروستکردنی پەکـدا، بەڕوونی ئەوە لە بەرنامەی پەکـدا بینرا کە پەك باوەڕی بە شۆڕشی چەکداری هەیە دژی دەوڵەتی تورکیا.
لە هەمان کاتدا، وەك لە بەشی ڕابردوو باسمان کرد، باوەڕیان بە دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردستانیی سۆشیالیستی هەبوو. بەهۆی ئەو تێگەیشتن و بناغەیەی چەپەوە، باوەڕیان بە چاکسازی و چاککردنی دەوڵەت نەبووە. لەبەر هەندێ، ئۆجە >>لان لە ١٩٨٧، لە ڕێگە بەرەو شۆڕشی کوردستان، دەبێژێ، “ئەوەی دانووستانی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بکات خیانەت لە خوێنی شەهیدان دەکات. دەوڵەتی تورکیا تەنها لە زمانی خەباتی چەکداری دەگات.” هەر لەژێر کاریگەریی ئەو فەلسەفەیە، ئۆجە **لان باوەڕی بە حیزبی پێشەنگایەتی (vanguard party) هەبووە. ئەوەیان هەم واتا حیزب پێشەنگایەتی شۆڕش بکات، هەمیش پێی وایە حیزب دەمڕاست و قسەکەری کۆمەڵگەیە. ئەوەیان تێگەیشتنەکی لینینییە. بەهۆی ئەوەوە، لەناو پەك، ڕێکخستن و پەروەردەکردنی گەریلا و ناوەندی بڕیار، لەژێر ڕۆشنایی تێگەیشتنی حیزبی پێشەنگایەتیی لینینی، هەبووە و هەیە.
پاشان، پەك بینی تەنها بە پشتبەستن بە گەریلا ناتوانێ کوردستان ئازاد بکا و دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان وەدەرنێ، لۆیێ، ماویزم بووە بە بەشێك لە فکری ئۆج/ە ##لان. ماو باوەڕی بە خەبات و سەرهەڵدانی جەماوەری هەبوو. واتا، خەڵك بەشێکن لە خەبات و شۆڕش. ئەوەش کاریگەریی زۆری هەبووە لەسەر کارکردنی پەك لەسەر کۆمەڵگەی کوردی، بەتایبەتی لە باکوور. نکۆڵی لەوە ناکرێ. بەهۆی ئەوەوە، پەك دەستی ڕۆچووە ناو قووڵایی کۆمەڵگەی کوردی.
یەك خاڵی دیکە هەیە گرنگە باسی بکەین ئەویش پرسی ڕێبەرایەتییە. ڕێبەرایەتی ڕێك گواستنەوە و جێبەجێکردنی ستالینیزمییە. ستالین باوەڕی بە ڕێبەرایەتیی ناوەندی، واتە سێنترەڵایزکردنی ڕێبەرایەتی، تاك حیزبی هەبوو. لەو تێگەیشتنەدا، دەسەڵاتێکی ناوەندی، کە ڕێبەرێکی هەیە، جێبەجێ دەکرێ. لە شیکاری فکری و فەلسەفەدا، ئەوە بە دژیەکی، پاڕادۆکس، دادەنرێ لە چەپدا. چونکە چەپ دژی دەسەڵاتی ناوەندی خەبات دەکا، بەڵام لە هەناوی خۆیدا دەسەڵاتی ڕێبەرایەتیی ناوەندگیری هەیە. لەبەر ئەوەیشە، لە هەموو مێژووی پەکـدا، ئۆج/ە ##لان خۆی پێ ڕێبەری پەکـە و حیزبەکەش ناتوانێ لایبدا. لە بەشی داهاتوو باشتر ئەوە شی دەکەینەوە.
دژە-ئیمپریالیزمی سەرمایەداری
ئیمپریالیزمی سەمایەداری (capitalist imperialism) ئەو زاراوەیە بوو کە لە لایەن شۆڕشگێرە چەپەکانی ئەمریکای لاتینی کرایە بەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا. ئەو تێگەیشتنە پێی وابوو کە وڵاتانی بەهێز لە ڕێگەی هێزی ئابووری و سیاسی و سەربازییەوە بەسەر وڵاتانی لاوازدا زاڵ دەبن. ئەوان پێیان وابوو کە ئیمپریالیزمی سەرمایەداری دژی کۆی جیهانە. لۆیێ، دەبێ لە کۆی جیهان خەبات دژی بکرێ. گیڤارا و فیدڵ کاسترۆ بە داینەمۆ و هەڵسووڕێنەری ئەو ڕەوتەی چەپ دادەنرێن. لەژێر تێگەیشتنی تیوری فۆکۆ (Foco theory)، باوەڕیان بە خەباتی گەریلایی هەبوو. گیڤارا پێی وابوو کە گرووپێکی گچکەش دەتوانن بەرخودان و خەبات و شۆڕش بکەن دژی ئیمپریالیزمی سەرمایەداری لە هەر کوێیەکی جیهان بێ. سەرەتا لە مەکسیك دژی دەسەڵاتی مەکسیك خەباتیان کرد. پاشان، لە ١٩٥٦، چوونە کوبا و لە ١٩٥٩ حکومەتی “کوبا”یان ڕووخاند و جاڕی سەرکەوتنی شۆڕشیان لێ دا. کاتەك (ئۆ)ج&ەلان لە کتێبی “داستانی ژیانەوە” باسی ئەوە دەکات کە “ئەو خەبات دەکات لۆ هەر گەلێکی ژێر دەستە لە هەر کوێیەکی جیهان بێ. بە کورد دەستی پێ کرد چونکە کورد ژێردەستەترین بوو،” ئەوە ڕێك بەرهەمی تێگەیشتنی گیڤارا و چەپە دژی ئیمپریالیزمی سەرمایەداری.
پاشان، جەنگی ڤێتنام لەنێوان هەردوو بەرەی باکوور و باشووری ڤێتنام دەستی پێ کرد. ڕەوتی باکووری ڤێتنام بریتی بوون لە بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت و چین و هاوپەیمانە کۆمۆنیستەکان. باشووریش بریتی بوون لە ئەمریکا و ئوستڕالیا و کۆریای باشوور و وڵاتانی هاوپەیمانانیان. تێگەیشتنە قووڵەکەی جەنگەکە ئەوە بوو: بەرەی دژە-ئیمپریالیزمی سەرمایەداری باوەڕی بە شۆڕشی گەریلایی هەبوو لە هەر کوێیەکی جیهان بێ. لۆیێ، هەموویان پاڵپشتی ئەو جەنگەیان دەکرد. لە بەرانبەردا، بەرەی ئەمریکا پێی وابوو ئەگەر لە وڵاتێکدا کۆمۆنیزم سەرکەوێ، ئەوا وڵاتانی دیکەشی لەدوو دێ. لۆیێ، جەنگێکی گەورەی خوێناوی، لە ڤێتنام، نێزیکەی ٢٠ ساڵی خایاند، لە نێوان ئەو دوو بەرەیە ڕووی دا و هەزاران مرۆڤ بوونە قوربانی.
ئۆج/ە ؟؟لان کاریگەر بوو بەو تێگەیشتنەی گیڤارا و چەپ. لۆیێ، لە سەرەتاوە تا ئێستا تای دژی ئیمپریالیزمی سەرمایەداری بەری نەداوە. ئەو تێگەیشتنەی ئۆج// ە<<لان، ئەگەر لەسەرەتاوە بنەمایەکی دروستی هەبووبێ، ئەوا لە ئێستادا، لۆ پرسی کورد، ئێجگار هەڵەیە و دژی کۆی پرسی کوردە. لە ئێستادا، کوردان لە هەر چار پارچەدا زیندانی دەکرێن و دەکوژرێن لە لایەن تورك و عەرەب و فارس، ئەوا ئەمریکا و ئیسرائیل و ڕۆژئاوایە پاڵپشتی کورد دەکات. بە قەولی ئۆ٪ج$ەلان خۆی، ئەوە ئیمپریالیزمی سەرمایەدارییە بەرگری لە کورد دەکا دژی داگیرکەرانی کورد.
ئۆتۆنۆمی
ئۆتۆنۆمی بریتییە لە هەبوونی دەسەڵاتی ناوچەیی لەناو سنووری وڵاتێکدا. لەو ناوچەیەدا، ئیدارەی خۆجێیی و زمان و چالاکیی کولتووریی خۆیان دەکەن. بەڵام دەسەڵات و هێز و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەژێر دەسەڵاتی ناوەندا دەمێنێتەوە. کاتی خۆی، لە ١٩٧٠، حکومەتی عێراق ئۆتۆنۆمی دایە باشووری کوردستان. وەك لە وتاری ڕابردوو باسمان کرد، یەکەم جار لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، ئەو زاراوەیە لەناو بڕیارنامەکانی پەکـدا بینرا. لەوێندەر، تێگەیشتنی ئۆجە &&لان و پەک ئەو گۆڕانەی بەسەردا هات کە ناتوانێ دەوڵەتی تورکیا بڕوخێنێ، هەروەها، ناتوانێ دەوڵەتی کوردستانی یەکگرتووی سەربەخۆی سۆشیالیستی دابمەزرێنێ. ئەوەیان ماوەیەکی کەم لە تێگەیشتن و نووسینەکانی ئۆجە ^^لان و پەک دا مایەوە. ڕەنگە ئەوەیان کاریگەریی ئەزموونی ئەو هەرێمانەی لەسەر بووبێ کە لەو کاتیدا هەبوونە، وەکوو هەرێمی هۆنک کۆنگ و گرینلاند و هەرێمەکانی ئیسپانیا.
هەرچی فیدڕاڵییە جیاوازە. لە سیستەمی فیدڕاڵیدا، هەرێمەکان دەتوانن دەستوور و یاسای خۆیان هەبێ. جگە لەوەش، دەسەڵاتی خۆجییی و پاراستنی زمان و کولتووریشیان هەیە، لۆ نموونە، ئەمریکا و ئەڵمانیا و هیندستان و عێراق.
کۆنفیدراڵییزمی دیموکراسی
کۆنفیدراڵیی دیموکراسی لە نووسینەکانی موڕای بوکچین (Murray Bookchin)دا بینرا. ڕەچەڵەکی بوکچین (١٩٢١ -٢٠٠٦) ڕووسیایە. لە ١٩٢١ لە ئەمریکا لەدایك بووە، هەر لە ئەمریکاش ژیایە. کاریگەر بووە بە بیری چەپ، مارکس بەسەرەکی. بوکچین لە کتێبی “ئیکۆلۆجی ئازادی” بەوردی باسی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراسی دەکات. بەشێك لە بنەمایەکانی بوکچین بریتین لە:
- دیموکراسیی ڕاستەوخۆ (direct democracy)، واتە خەڵك ڕاستەوخۆ نوێنەرانی خۆیان هەڵدەبژێرن لۆ پێگە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگە، وەکوو بەرپرسی شارەوانی و بەرپرسی پەروەردە و تەندروستیی و ئیدارە و هتد.
- یەکسانیی ڕەگەزی (gender equality)، لێرەدا لە ڕووە سادەکەیدا، جەختکردنەوەیە لە یەکسانیی ژن و پیاو لەناو کۆمەڵگە و پێگە ئیدارییەکانی ئیدارە خۆجێیییە ناوچەیییەکان. بەڵام لە ڕووی فەلسەفییەوە باسەکە قووڵترە. ئۆج/ە ^^لان لە دوا وتاریدا ڕوونتر باسی دەکات. لە وتاری داهاتوو دێینەوە سەری.
دەمەوێ لێرەدا ئاماژە بە خاڵێکی گرنگ بکەم. کاتەك ئۆج// ٪ەلان باسی پرسی ژن و ڕزگارکردنی ژن و یەکسانیی ژن و پیاو دەکات، مەبەستەکەی ئەوەیە: لەژێر کاریگەریی خەباتی چەکداری و شۆڕش باوەڕی بەوە هەبوو کە دەبێ کچان و ژنانیش بێنە ناو شۆڕش و چەك هەڵگرن. ئۆجەلان پێی وایە کە ژن بەهۆی پیاوسالارییەوە بەشدار نییە لە کۆمەڵگە. لەژێر کاریگەریی بەشداریپێکردنی خەڵك، بەتایبەتی خەڵکی گوندەکان، لەوێندەر کاری کرد لەسەر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، بە ژن و پیاوەوە. ئەوەیە کە پەك و پەکییەکان باسی ڕزگارکردنی ژن لە کۆمەڵگەی کوردی دەکەن، بەهۆی خەباتی پەك و ئۆج؟؟ ەلا/نەوە.
بێگومان لەو خەباتە و بەرهەمەکەی کەم ناکەینەوە، بەڵام دەپرسین: ئایا بەڕاستی ژنی کورد لە مێژوودا وجودی نەبووە؟ ئایا کورد هەرگیز ژنی سەرکردەی نەبووە پێش دروستبوونی پەك؟ ئایا، ئەو پێشکەوتنەی لە جیهاندا هەیە لە سەد ساڵی ڕابردوودا، بەتایبەتی لە دوای شۆڕشی تەکنەلۆجیا و میدیا و سۆشیاڵ میدیادا، ئایا کاریگەرییان نەبووە لەسەر گەشەکردن و هۆشیاربوونەوەی کۆی کۆمەڵگە، بە ژنیشەوە؟ بەمانایەکی دی، ئایا ئەو هۆشیارییەی ژنی کورد هەیەتی لە ئێستادا، داخۆ بێ وجودی پەك و ئۆج ٪٪ەلانیش، هەر ڕووی نەدەدا؟ خۆ ئێستا، لە پارچەکانی تری کوردستان، ملیۆنان ژنی هۆشیار و تێکۆشەر هەن و کار دەکەن لۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، هیچیشیان بەرهەمی پەك و ئۆج؟ە <<لان نین، تا پێمان وابێ پێش پەك و ئۆجە ٪٪لان ژن وەکوو کۆیلە و ماڵات ژیاوە. ئەوە بەخۆی کەمکردنەوەیە لە شکۆ و ڕێز و مەعریفەی ژنی کورد. هەزاران ژنی کورد بەهۆی فێمێنیستە گەورەکانی وەکوو نەوال سەعداوی هۆشیار بوونەوە، بێ ئەوەی سەعاتێك وانەکانی پەکیان وەرگرتبێ!
- ژینگە، ئیکۆلۆجی لێرەدا، ژینگە وەکوو تێگەیشتنێکی فەلسەفی لە بیری بوکچین دا شیکاری لۆ دەکرێ. ژینگە وەکوو سەرچاوەی بەرهەم، ململانێی گرووپەکان، دروستبوونی چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە و سەرمایەداری، یەکسانیی ڕەگەزی، هەبوونی دەستە و گرووپی گچکە و تێکنەدانی ژینگە و پاراستنی ژینگە. ئۆج؟؟ ەلان لەو پرسەدا زیاتر قووڵ دەبێتەوە و هەڵێنجانی مێژوویی فەلسەفی لێ دەردەهێنێ و سوودی لێ وەردەگرێ لۆ تێگەشتنەکانی خۆی. لە بەشی داهاتوو ئەوە باس دەکەین کە چلۆن شیکار و تێگەیشتنی ئۆج ٪٪ەلان لۆ ژینگە و هەبوونی چینەکانی کۆمەڵگە بووینە بنەمای نوێی وی لۆ پرسی کورد، کە ئەمن بە هەڵەی دەبینم.
- بەیەکەوەژیان و دایەلۆگ، ئەوەیان بەرهەمی تێگەیشتنی دوای ساڵانی ٢٠١٠ی ئۆج؟ە ٪٪لانە. لۆ نموونە، لە نەورۆزی ٢٠١٣، ئۆج// ە؟لان باسی ئاشتی و دانانی چەك و بەیەکەوەژیانی کرد. لەوێندەر دەڵێ، “سەردەمی ڕژێمە چەوسێنەرەکان، سەردەمی گوشار و نکۆڵیکردن ئیتر کۆتایی پێهاتووە… ئەمڕۆ ئیتر چاو بە تورکیاییەکی نوێ هەڵدێنین… ئیتر با چەکەکان بێدەنگ بن… ڕۆحی بنیاتنانی یەکەم مەجلیسی تورکیا، دەتوانێ ڕێگەی ئەمڕۆمان ڕووناك بکاتەوە.” هەر لە پەیامەکەی نەورۆزی ٢٠١٣، ئاماژە بە میساقی میللی دەکات، ئۆج ؟؟ەلان دەبێژێ، “هەروەک چۆن، لە ڕابردووییەکی نزیکدا، لە چوارچێوەی میساقی میللی، کورد و تورک پێکەوە شەڕی ڕزگارییان بەڕێوە دەبرد.” بەڕاست، لە تورکیا یەکسانی هەیە، کە تەنها لە ماوەی خەباتی پەک دا، تورکیا ٣٥ هەزار گەریلای شەهید کردییە. ئامارە نافەرمییەکان دەبێژن، لە ئێستادا، سەرووی چل هەزار (٤٠٠٠٠) کورد، لەبەر کوردبوونیان، لە زیندانەکانی تورکیان. زۆربەیشیان لە سەردەمی تورکیای ئێستادا زیندانی کراون.
لەو قۆناغەدا، پرسی خواستنی دەوڵەتی کوردستان بەتەواوی وجودی نامێنێ، بەڵام ئۆجە @@لان بەتەواوی قەناعەتیشییەوە باوەڕی بە هەبوونی دەوڵەتی تورکیا هەیە! تکایە دووبارە ئەو دوو ڕستەیە بخوێنەوە.
- بەرژەوەندیی هاوبەش و تێکەڵبوونەوە (Integration and Reconciliation)، ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرە دەسەڵاتێکی سیاسی لۆ کورد و کوردستان. ئەوەیان دوا نوسخەی تێگەیشتنی ئۆج//ەل؟؟انە. لە وتاری داهاتوو ئەوەیان شی دەکەینەوە. باسی ئەوە دەکەین کە سەرچاوەی ئەو تێگەیشتنەی ئۆ//جەل؟ان چییە و چلۆن زیان بە کۆی پرسی کورد دەگەیەنێت.
پوختە
تێگەیشتن و سەرچاوەکانی تێگەشتنی ئۆج ؟؟ەلا؟ن
چەپی سۆشیالیزمی: مارکس-ئەنگڵز
شۆڕشی چەکداری: مارکس-لینین
بەشداریکردنی سەرهەڵدانی جەماوەری: ماویزم
حیزبی پێشەنگایەتی: لینین
ڕێبەرایەیتیی ناوەندگیری: ستالین
خەباتی گەریلایی: گیڤارا، چەپ (سۆشیالیستی)
خەبات دژی ئیمپریالیزمی سەرمایەداری: گیڤارا، چەپ (سۆشیالیستی)
دژایەتیکردنی ئەمریکا: گیڤارا، چەپ (سۆشیالیستی)
دژایەتیکردنی ئیسرائیل: بەڕوونی نایزانین، بەڵام پێدەچی ئەوانە سەرچاوەکانی تێگەیشتنی ئۆجە ؟؟لان بێ لۆ دژایەتیکردنی ئیسرائیل: چەپی گیڤارایی، چەپ (سۆشیالیستی)، دژە-ئیمپریالیزمی سەرمایەداری، دژایەتیکردنی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، هاوسۆزبوون لەگەڵ ئیسلام و بزووتنەوە ئیسلامییەکان، ماوەی خەباتی پەك لە سووریا و لوبنان و نێزیکایەتیی پەك لەگەڵ بزووتنەوە ئیسلامییەکان.
ئۆتۆنۆمی: ماوەیەکی زۆر کورت لە بیری ئەو پیاوە دەرکەوت. پاشان باوەڕی پێی نەما.
کۆنفیدڕاڵیی دیموکراسی: موڕای بوکچین
بەیەکەوەژیان و تێکەڵبوونەوە: لە وتاری داهاتوو باسی دەکەین
دژیەکییەکان (پاڕادۆکسەکان)ی فکری ئۆج/ە؟؟ لان
- ئۆجە ؟؟لان دژی دەسەڵاتی ناوەندە. هەر لەبەر ئەوەیشە دژایەتی ئیمپریالیزمی سەرمایەداری دەکات، بەڵام پەك ناوەندی بڕیار و ڕێبەرایەتیی ناوەندگیری هەیە، کە هەردووکیان قەتیسکردنی دەسەڵاتن لە دەستی سەرۆك و ئەندامانی سەرکردایەتی.
- ئۆجە// لان باوەڕی بە دیموکراسیی ڕاستەوخۆ هەیە، بەڵام بەخۆی لەباتی ٢٥ ملیۆن کوردی باکوور بڕیار دەدا. واتە، ئۆجە ؟؟لان باوەڕی بە ڕیفراندۆم و ڕاپرسی و دەنگدانی تاك نییە.
- ئۆجە ٪لان باوەڕی بە دیموکراسیی ڕاستەوخۆ هەیە، بەڵام لەباتی هەموو پەك بڕیار لەسەر چارەنووسی پەك دەدا.
سەرنج و شیکار و پرسیارەکان
وەك لەو وتارەدا ڕوونمان کردووەتەوە، ئۆجە ؟؟ەلان، چەند بنەمایەکی سەرەکی لە تێگەیشتن و خەبات و فکر کردنەوەی هەیە. قەناعەتی بە هەندێکیان ماوە. بە هەندێکیشیان نەماوە.
ئۆجەلان قەناعەتی بەمانە نەماوە: دەوڵەتی کوردستان، کوردستانی یەکگرتوو، شۆڕش، شۆڕشی چەکداری، هێرشبردن، بەرخودان، چەك، ئۆتۆنۆمی لۆ باکووری کوردستان و تەنانەت لۆ بەشەکانی تری کوردستان و دەوڵەتی نەتەوە (دەوڵەت-نەتەوە).
بەڵام تا ئێستا قەناعەتی بەوانە ماوە: حیزبی پێشەنگایەتی (تاکە حیزبی زمانحاڵی کۆمەڵگە)، ڕێبەرایەتیی ناوەندگیری (سەرۆکی بڕیاربەدەستی ڕەها)، کۆنفیدڕاڵیی دیموکراسی و کۆمۆنیستی (هەموویان نا) لە وتاری داهاتوو ئەو دووانەی ئاخیری شی دەکەینەوە.
پرسیارەکان
- داخۆ بەڕاستی لە ئێستادا، لە تورکیا، دەوڵەتی تورکیا باوەڕی بە یەکسانی هەیە لە نێوان کورد و تورك و گەلانی دیکەی تورکیا؟
- داخۆ بەڕاستی ئێستا کورد پێویستی بە خۆڕێبەری نەماوە؟
- داخۆ بەڕاستی چی دیکە کوردان لەبەر کوردبوون زیندانی ناکرێن و ناکوژرێن؟
- داخۆ بەڕاستی دەوڵەتی نەتەوە باوی نەماوە، ئەدی وڵاتانی ئەوڕوپا و ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر کام بنەما وڵات بەڕێوە دەبەن؟
- لەناو ئەو هەموو ململانێ و نکۆڵیکردنی مافەکانی کورد لەناو هەر چوار وڵاتی داگیرکەر و تیر؟؟ ۆری دەوڵەتی تورکیا و ئێران و تیر؟؟ ٪ۆری ئیسلامیی سیاسییەی لە ئێستادا هەیە، داخۆ ئۆج؟ە ٪لان ڕاست دەکات کە کورد پێویستی بە چەك نەماوە و سەردەمی چەك بەسەرچووە؟
- داخۆ لۆ کورد باشە دژایەتی ئەمریکا و ئیسرائیل بکات؟
- داخۆ بەڕاستی ئۆجە ؟؟لان نازانێ کە ئەوە ئەمریکایە ڕۆژاڤا و باشووری کوردستانی پاراستووە؟ ئەگەر دەیزانێ، لەبەرچی دژایەتیی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات؟ ئەگەر نایزانێ، ئەدی چلۆن ڕێگە بەخۆی دەدا لەباتی کۆی کورد بڕیار لەسەر چارەنووسی گەلێك بدا؟
- داخۆ بەڕاستی کێشەی کورد هاوڵاتیبوونە یان کوردبوون و کوردستانیبوون؟
- داخۆ بەڕاستی ئێستا سەردەمی ئەوە نییە کە بڕیاری چارەنووسی گەلێك بدرێتەوە دەست گەلەکە خۆی، یان دەبێ تاقە کەسێك لەباتی کۆی گەلەکە بڕیار بدا؟
دووبارە با ئەوەتان بەبیر بهێنمەوە، ئەمن ڕێز لە خەبات و فکر و کەسایەتی ئۆج؟؟ ەلان دەگرم. ماوەیەکی زۆری تەمەنم پێی سەرسام بوویمە و بەرگریم لە خۆی و بزووتنەوەکەی کردییە.
تێبینی
تاوەکوو وتارەکان سانسۆری فەیسبووکیان نەکەوێتە سەر، لەباتی پە ٪کە @کە، پەك یان قەندیل بەکار دەهێنم.
لە کۆمێنت، سەرچاوەم لەسەر ئەو ڕەوتە فکری و سیاسییانە داناوە، بەڵام هەم کتێب و هەمیش ئینتەرنێت پڕن لە سەرچاوە لۆ تێگەیشتن لەو ڕەوتە فکری و سیاسییانە. دەتوانن سوودیان لێ وەربگرن.
ماویەتی