سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

خەباتکردن لۆ کورد و کوردستان لە هەر دوازدە کۆنگرەی پە&کە*کە

لانە کرمانج

لە پاش پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆج؟؟ ٪ەلان لە ٢٧ی شوباتی ئەم ساڵەوە، خەریکی لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەم تاوەکوو داتام دەستکەوێ و بتوانم سوودی لێ وەربگرم لۆ تێگەیشتن لەوەی لە باکووری کوردستان ڕوو دەدا. ئەوەی لەوێ ڕوو دەدا هەموو وێنەکە نییە. بەڵکوو باسەکە پەیوەندی بە کۆی کوردستانەوە هەیە. لە چەند وتارێکدا، ئەو پرسەی ئێستا شی دەکەینەوە. تاوەکوو پرسەکە بەتەواوی شرۆڤە بکەین و کۆی وێنەکەمان لێ دیار بێ، تا بتوانین بەباشی هەنگاو بنێین و بڕیار بدەین، گرنگە لە سێ شت بگەین؛ خۆمان و بەرانبەرمان و مێژووی نێوانمان؛ قەندیل و تورکیا و پەیوەندیی نێوان کورد و تورکیا. بەو ڕێگەیە، دەتوانین وێنە گەورەکە بەڕۆنی ببینین.

سەرەتا، دوو سەرنجی خێرا، یەکەم، تاوەکوو وتارەکان نەکەونە بەر سانسۆری فەیسبووك، لە باتی حیزبەکە، پەك یان قەندیل بەکار دەهێنم. دووەم، لەبەر ئەوەی لە کوردستان نیم، سەرچاوەکانم لە ئینتەرنێت، بەزۆری بە زمانی ئینگلیزی، تەنانەت بەشێکی کوردییەکانیش، دەست کەوتووە. ئەگەر ڕستەیەك یان پەڕەگرافێك دەقاودەق ئەوە نەبێ کە لە سەرچاوە کوردییەکان هەن، قەینا. ئەوە هۆکارەکەیە.

تێگەیشتن لە خۆمان، لە پەك و ئۆج؟ $ەلان

کە لە ١٩٧٨ پەك دروست بوو، کوردانی هەر چار پارچە ئازادیی کوردبوونیان نەبوو. لە باشوور، بەهۆی ڕێککەوتنی ١١ی ئازار ١٩٧٠، کورد مافی خوێندن و ڕاگەیاندنی بە زمانی خۆی هەبوو. هەر ئەوەندە. لە پارچەکانی تر ئەو مافەش نەبوو. لە باکوور، تەنانەت نکۆلی لە بوونی سەرووی بیست ملیۆن کوردیش دەکرا. دەستووری تورکیا، تا ئێستاش هەروایە، بەرهەمی دەوڵەتی ناسیۆنالیستیی/شۆڤینیستی تورکیای ئەتا// ٪تور ،،کە. بۆ کوردان تا ئێستاش هەر وایە، لەسەر ئاخافتن بە زمانی دایك، زیندانی دەکرێن و سزا دەدران و دەکوژران. لەو بارودۆخە، عەبوڵڵا ئۆ// &جەلان پەکی دروست کرد. با بزانین ئامانجەکانی پەك لە سەرەتاوە تا ئێستا، لەمەڕ پرسی کورد و کوردستان چی بووە. لە بەشەکانی داهاتوو دەستکەوتەکانی ئەو بزووتنەوەیە دەخەینە ڕوو و پاشان دێمەوە سەر وردەکارییەکانی بارودۆخی ناو تورکیا.

لۆ ئەوەی لەوە بگەین کە لەبەرچی پەك وەکوو حیزبێکی گەورەی کوردستانی بینرا و هیوای لەسەر هەڵچنرا، گرنگە بگەڕێینەوە سەر مێژووی ئەو حیزبە. ناتوانین کۆی مێژوو و دید و بەرنامە و مانیفێستی ئەو حیزبە هەڵدەینەوە، بەڵام دەتوانین سوود لە “ئامانجەکان”ی پەك وەربگرین کە لە بڕیارنامەی کۆنگرەکانی پەك هاتوون. لێرەدا، تەرکیز دەخەمە سەر خاڵە سەرەکییەکانی بڕیارنامەی هەر ١٢ کۆنگرەکەی پەك سەبارەب بە پرسی “کورد و کوردستان.” بە مانایەکی دی، دەمەوێ بزانین کە پەك داوا و خواست و ئامانجی لۆ کورد و کوردستان چی بووە، لە ماوەی ٤٧ ساڵی مێژووی خەباتی خۆیدا، لە هەر ١٢ کۆنگرەکە. کەواتا، ناچمە ناو وردەکارییەکانی بڕیارنامەکانی کۆنگرەکان. تەنها ڕای پەك لەسەر (پرسی کورد و کوردستان) دەخەمە ڕوو.

بڕیارنامەکانی کۆنگرەی یەكەم (مانگی تشرینی دووەمی ١٩٧٨، ئامەد):

یەکەم، پەك باوەڕی بە شۆڕشی چەکداری هەیە دژی داگیرکاریی تورکیا، لەژێر کاریگەریی فەلسەفەی مارکسیی-لینینیی.

دووەم، پەك خەبات دەکا لۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی یەکگرتووی سۆشیالیست (کوردستانی گەورە، هەرچار پارچە).

سێیەم، کۆنگرە بڕیاریدا لۆ دروستکردنی عەقڵییەتی شۆڕش و هێزی چەکداری.

بڕیارنامەکانی کۆنگرەی دووەم (١٩٨٢، دەرعا، سووریا):

یەکەم، بڕیاری دا تێ بکۆشێ لەپێناو یەکگرتنەوەی هەر چار پارچەی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.

دووەم، بڕیاری دا بە دەستکردن بە شۆڕش و خەباتی چەکداری.

سێیەم، بڕیاری دا بە ناساندنی پەك بە باشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژاڤای کوردستان.

چوارەم، بڕیاری دا بە هاوسۆزی لەگەڵ چەپەکان و دژەئیمپریالیستەکانی جیهان.

پێنجەم، لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤، یەکەم چالاکی خەباتی چەکداری لە باکووری کوردستان، لە شەمدینان بە نموونە، دەستی پێ کرد.

بڕیارنامەکانی کۆنگرەی سێیەم (١٩٨٥، دۆڵی بیقاع، لوبنان)

یەکەم، تێکۆشان لەپێناو دامەزراندنی کوردستانێکی دیموکراسیی سۆشیالیستی (لەژێر کاریگەریی فەلسەفەی مارکسیی-لینینیی).

دووەم، بڕیاری دا کە سوود لە خەڵك وەربگیردرێت لەپێناوی شۆڕش (لەژێر کاریگەریی فەلەسەفەی ماو، ماویزم).

سێیەم، جەخت لەسەر هەڵبژاردن و مانەوەی ئۆج؟؟ ەلان کرایەوە وەکوو ڕابەری حیزبەکە (لەو کاتەوە ئەو پۆستەی بەجێ نەهێشتووە).

چوارەم، جەختی کردەوە لەسەر شۆڕشی چەکداری دژی دەوڵەتی شۆڤێنیستیی داگیرکەری تورکیا.

بڕیارنامەکانی کۆنگرەی چارەم (مانگی حوزەیرانی ١٩٩٠، بیقاع، لوبنان)

یەکەم، کۆنگرە جەختی کردەوە لەسەر تێکۆشان لۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.

دووەم، بڕیاری دا بە فراوانکردنی خەبات لۆ کۆی کوردستان (چار پارچە).

سێیەم، قبووڵکردنی ئۆتۆنۆمی لە باکووری کوردستانی ڕەت کردەوە.

چارەم، جەختی کردەوە لەسەر مانەوە لەسەر باوەڕی مارکسیی-لینینیی.

پێنجەم، باوەڕی بە شۆڕشی چەکداری و سەرهەڵدانی جەماری، پێکەوە، دووپات کردەوە.

بڕیارنامەکانی کۆنگرەی پێنجەم (١٩٩٥)

یەکەم، وەکوو یەکەم جار، “سۆشیالیزمی دیموکراسی” لەناو زمانی پەك و کۆنگرە هەستی پێ دەکرا. ئەوە یەکەم گۆڕانیی ڕادیکاڵیی پەك بوو سەبارەت بە پرسی کوردستان، کوردستانی گەورە.

دووەم، ئاماژەکردن و داواکردنی ئۆتۆنۆمی و ئیدارەی خۆجێیی.

سێیەم، مانەوە لەسەر باوەڕی مارکسیی-لینینیی.

چارەم، بەهۆی ئاگربەست و هەنگاوەکانی ئاشتی لە ١٩٩٣، ئاماژە بە چارەسەری دیموکراسی و دیالۆگ درا.

بڕیارنامەکانی کۆنگرەی شەشەم (مانگی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨)

یەکەم، گۆڕان لە داواکاری “ئۆتۆنۆمیی دیموکراسی” لە باکووری کوردستان و جەختکردنەوە لەسەر چارەسەری ئاشتی و دایەلۆگ و خەباتی سیاسی.

دووەم، بەردەوامبوون لەسەر شۆڕشی چەکداری ئەگەر پێویستی کرد.

سێیەم، باوەڕنەمان بە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.

چارەم، دڵنیاییکردنەوە لە مافی کەلتووری و سیاسیی کورد.

بڕیارنامەکانی کۆنگرەی حەفتەم (کانوونی دووەمی ٢٠٠٠، قەندیل)

یەکەم، داواکردنی “کۆنفیدراڵیی دیموکراسی” لۆ کوردستان (زیادتر مەبەست لێی باکووری کوردستان بوو). ئەوە لەژێر کاریگەریی نووسەری ئەمریکی “موڕای بووکچین” بوو.

٢. هەڵوەشاندنەوەی پەك (وەکوو ناو) و ڕاگەیاندنی هەپەگە.

٣. چارەسەرکردنی پرسی کورد لەناو سنووری تورکیا.

٤. دەستهەڵگرتن لە داواکردنی کوردستانی سەربەخۆ.

٥. دەستهەڵگرتن لە شۆڕش ئەگەر تورکیا وجودی شوناسی کورد بناسێنێ.

بڕیارنامەکانی کۆنگرەی هەشتەم (٢٠٠٢، قەندیل)

یەکەم، جەختکردنەوە لەسەر کۆنفیدراڵیی دیموکراسی لەسەر هەرسێ بنەمای: ئەنجوومەنی خۆجێیی، یەکسانیی ڕەگەزیی، ئیکۆلۆجی/ژینگەیی، کە بنەمایەکانی “موڕای بووکچین”ـن لە کتێبی “ئیکۆلۆژیی ئازادی” (لە بەشەکانی داهاتوو باسی باشیی و خراپیی ئیکۆلۆجی و کۆمۆنی سەرەتایی دەکەین).

دووەم، شیکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی پەك و ڕاگەیاندنی کەجەکە.

سێیەم، هێشتنەوەی هێزی چەکداری هەپەگە.

چوارە، ئامادەیی ئاگربەست و چەکدانانیان نیشان دا بە مەرجی ئەوەی تورکیا دان بە بوونی ناسنامەی کورد بنێ.

بڕیارنامەکانی کۆنگرەی نۆیەم (٢٠١٠، قەندیل)

یەکەم، جەختکردنەوە لەسەر کۆنفیدراڵیی دیموکراسی.

دووەم، ئاگربەست و “کرانەوە بە ڕووی کورد لە تورکیا” شکستیان هێنا (کرانەوەکە کردنەوەی تەلەڤزیۆنێکی کوردی بوو، کە تورکیا خۆی سەرپەرشتی دەکرد.) تا ئێستاش، لە دەستووری تورکیا، لۆ نموونە ماددەکانی ٣، ٤٢، و ٦٦، بوونی کورد و زمانی کوردی ڕەت دەکەنەوە.

سێیەم، بەرخودان مافە (لێرەوە، گۆڕان بەسەر دروشمی شۆڕش و سەرهەڵداندا هات و بووە بەرخودان).

بڕیارنامەکانی کۆنگرەی دەیەم (٢٠١٨، قەندیل)

یەکەم، پەسەندکردنی یەکجارەکی کۆنفیدراڵیی دیموکراسی.

دووەم، ئاگربەست و پڕۆسەی ئاشتی لە ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥ شکستیان هێنا (لە فەیسبووکی خۆم، کە پەیامەکەی ئۆجە؟ لان لە نەورۆزی ٢٠١٣ خوێنرایەوە، نووسیم ئەو ئاشتییە سەر ناگرێ چونکە تورکیا دەناسم. نووسینەکە ئێستاش ماوە.

سێیەم، مەرجی ئاگربەست قبووڵکردنی کۆنفیدراڵیی دیموکراسی بوو.

بڕیارنامەکانی کۆنگرەی یازدە (٢٠٢٣، قەندیل)

یەکەم، مانەوە لەسەر: کۆنفیدراڵیی دیموکراسی.

دووەم، ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژی قەندیل و لۆ داگیرکردنی کوردستان زۆر زیادیان کردبوو (ئێستاش بەردەوامە).

سێیەم، جەختکردنەوە لەسەر بەرخودان (بەرگریکردن).

بڕیارنامەکانی کۆنگرەی دوازدە (نیسانی ٢٠٢٥، قەندیل)

باسی بڕیارنامەکانی کۆنگرەی دوازدە دوا دەخەم. پاش ئەوەی وتارەکانی ئەو دوایییەی ئۆجە& لان شی دەکەینەوە، ئەوجا دەگەڕێینەوە سەر دوایین کۆنگرە.

شیکار و سەرنج

ئەگەر ورد ببینەوە، لە نێوان ١٩٧٨ تا سەرەتای ١٩٩٠ەکان، پەك باوەڕی بە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی گەورە هەبوو. لە سەرەتای ١٩٩٠ـەکان، پرسی ئۆتۆنۆمی بووە بەشێك لە دروشمەکانی پەك. پاشان، لە دوای ٢٠٠٠ـەوە، کۆنفیدراڵیی دیموکراسی، بووەتە ئامانج و دروشم و داواکاریی پەك.

ئۆجە&& لان سەرەتا لەژێر کاریگەریی فەلسەفەی مارکسیی-لینینیی دەستی بە خەبات و شۆڕش کرد. پاشان، کاریگەریی ماو/ماویزمی لێ بەدەر کەوت بەوەی کە پێویستی بە بەشداری جەماوەریش هەبوو. پاشان، بەتەواوی کەوتە ژێر کاریگەریی موڕای بووکچین. لە هەموو ئەو ماوەیەدا، پەك وەکوو حیزب و جوولانەوەیەکی چەپ خەباتی کردییە. دژی سەرمایەداری و ئمیپریالیزمی جیهانیی بووە. لەبەر ئەوە، هەمیشە گوتاری پەك دژی ئەمریکا بووە. لە لایەکی دی، ئۆج&&ەلان دژی ئیسلام نەبووە. لە نامیلکەکانی “هەڵبژاردە” باس لەوە دەکا کە لەناو هەناوی ئیسلامدا دیموکراسی هەیە. هەروەها، پێم وایە، بەهۆی ئەوەی کە ماوەیەکی زۆر سەرکرداییەتییەکە لە سووریا و لوبنان بووە، هاوسۆز بووە لەگەڵ فەڵە// ٪ستین، لەبەر ئەوە دژایەتی ئیسرائیلی کردییە، یان بەلایکەمی هاوسۆز نەبووە لەگەڵ پرسی جوو و دەوڵەتی ئیسرائیل. دژی دەوڵەتی نەتەوەیی (دەوڵەت نەتەوە) بووە. دژی سەرمایەداری، ئیمپریالیزمی جیهانیی، ئەمریکا و ئیسرائیل بووە. ڕای خۆم: دژایەتیکردنی ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەن هەر بزووتنەوەیەکی کوردستانی، بە هەڵەیەکی زۆر گەورەی دەزانم.

هۆی سەرەکی کە پەك لەناو هەر چار پارچەی کوردستان جەماوەری هەبووە و کورد هیوای لەسەر هەڵچنیوە، دروشمی کوردستانی گەورە و دەوڵەتی کوردستان و خۆبەخاوەنکردنی پرسی کورد بووە لە هەموو پارچەکانی کوردستان. هەر ئەوەیش هۆکار و هاندەری سەرەکی بووە، کە هەزاران کچ و کوڕی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان چوونەتە ناو ئەو بزووتنەوەیە و خۆیان کردووەتە قوربانی. لەو ماوەیەدا، پەك ٣٥ هەزار شەهیدی داوە.

چەند پرسیارێك

یەکەم، ئەگەر پەك لە سەرەتادا، بیگۆتبا لەپێناو “پۆستی شارەوانی و مافی هاووڵاتی” خەبات دەکەین، داخۆ کوردانی باکووری کوردستان و پارچەکانی تری کوردستان ئامادە دەبوون بچنە ناو ئەو بزووتنەوەیە و خۆیان بکەنە قوربانی؟

دووەم، ئایا پرسی کورد پرسی هاووڵاتیبوونە یان پرسی کوردبوون و کوردستانییبوونە لە تورکیا و عێراق و ئێران و سووریا؟

سێیەم، جیاوازی چییە لە نێوان هاووڵاتیبوون و کوردبوون/کوردستانییبوون؟

چارەم؟ ئایا خوێنی ئەو ٣٥ هەزار شەهیدە بەرهەمی هەبووە؟

داتا و شیکارەکان لە بەشەکانی داهاتوو بەردەوام دەبن.

ماوەیەتی

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO