سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

کاریگەرییەکانی توندوتیژیی خێزانیی لەسەر هەرزەکاران

بەهێ بارام

توندوتیژیی خێزانیی چەندین کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە و دەروونی تاک و هەرزەکار دروست دەکات، وای لێدەکات لەداهاتوودا ببێتە کەسێکی تێکشا و لەڕووی دەروونی و جەستەیی و کۆمەڵایەتی و فیزیکیەوە، وە کەسێکی زیان بەخشیش بۆ کۆمەڵگا و دەوروبەری ، لێرەدا بە کورتی ئاماژە بە هەندێک لە گاریگەریەکانی دەکەین

کاریگەرییە دەروونیەکان

 هەرزەکاری سەرزەنشکراو کەسایەتیەکی دوو کەرت یاخود دوو کەسی هەیە، واتا لەیەک کاتدا دوو کەسایەتیە، ناتوانێت بڕیاری دروست بدات بەردەوام لەنێوان دوو یاخود چەند ڕایەکدا دەمێنێتەوە. لەدەروونی خۆیدا کەسایەتیەک بۆخۆی بونیاد دەنێت و لەگەلی دەژی کە زۆر جیاوازە لەو  کەسەی  لەواقعدا دەردەکەوێت، بەمەش دەبێتە کەسێکی خەیاڵاوی و ناتوانێت سەرکەوتن لەژیانی ڕۆژانەیدا ببینێت.ئەو کەسایەتیەی کە لە خەیاڵی خۆی بونیادی ناوە ئەو کەسەیە کە خاوەن هەموو ئەو شتانەیە کە لەواقیع لێ بێبەش بووە لە سۆزوخۆشەویستی

خەمۆکی و دڵەڕاوکێ: هەرزەکاران زۆرتر تووشی ئەم دۆخانە دەبن، کە دەبێتە هۆی ماندوێتی، بێزاری، و کێشەی خەو، بەردەوام لە خەمۆکی دڵتەنگیدا ئەمێنێتەوە، هەست بە خۆشی و شادی ناکات، جیاوازی نیە بۆ ئەو چی لە چواردەوریدا ڕوودەدات. ڕووداوەکان بەلایەوە هیچ بایەخێکی نیە خۆشبن یاخود ڕووداوی ناخۆش..

تێکچوونی پەیوەندی بە ناوەوەی خۆی  هەستکردن بە بێبایەخی، نزمبوونەوەی متمانە بەخۆبوون، و بیرکردنەوەی نەرێنی لەسەر خۆی، واتا  متمانە نەبوون بەخود

ئەو هەرزەکارانەی کە بە توندوتیژیی پەروەردەکراون دەروونیان هێندە ڕووخاوە نەک تەنیا متمانە بە دایک و باوک لەدەست دەدەن هێندە هەست بەتەنیا و شکان ئەکەن متمانەیان بەخۆیان لەدەست ئەدەن، ناتوانن وەک هەر کەسێکی  ئاسایی ژیان بکەن،دەست بۆ  ئەو شتانەبەرن کە خەڵکانی هاتەمەنی ئەوان پێوەی خەریکن،ناتوانن وەکو مرۆڤێکی ئاسایی ژیان بەڕێ بکەن، بەردەوام بە دوو دڵی و ترسی شکست و تەنیایی وپەشیمانی دەژین.

توندوتیژ دەبن لەگەڵ کەسانیتر: هەرزەکاران زۆرتر توندوتیژیی بەکاردەهێنن وەک ڕێگایەک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئازارەکانیان،ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو ڕەفتارە توندەیە کەخێزانەکانیان بەرامبەریان کردویانە، بێگومان دەروونی ئەو هەرزەکارە فێری توندوتیژیی ئەبێت و دوورئەبێ لەسۆز  و میهرەبانی، جونکە فێرنەکراوە، و هەروەها دەروونی بریندارە و ناتوانێت وەک کەسێکی ئاسایی خۆشەویست و نەرم ونیانی ببەخشێ.

بیرکردنەوە لە خۆکوشتن: توندوتیژیی خێزانیی دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی یاخود گرینکترین هۆکار کە وا لەهەرزەکاران بکات بیر لە خۆکوشتن بکەنەوە، خێزان شوێنی ئارامی و خۆشەویستی و پارێزییە، مرۆڤ لە هەر تەمەنێکدا بێت کاتێک لە دەرەوە و کۆمەڵگا تووشی کێشەو ناڕەحەتیەک دەبێت پەنا بۆ خێزانەکەی دەبات، بەڵام ئەگەر لەدەست خێزانەکەی ڕابکات و ئازاربچێژێ لەناویان، ئەوکات یەکەم ڕێگا بۆ ڕزگاربوون بیر لە خۆکوشتن ئەکاتەوە.خۆ ئەگەر بێت و پەنا بۆ کەسانێکی دەرەوەی خێزانەکەشی بەرێت ئەنجامەکەی هەر وێران بوون و ئازارە، کەسانی خراپەکار سوود لەو دەرفەتە ئەبینن و بۆ مەرامی خۆیان بەکاریاندەهێنن.

متمانە لەدەستدان بەرامبەر دایک و باوک ،هیچ مرۆڤێک متمانە بەو کەسانە ناکات کە توندوتیژبوون لەگەڵیاندا تەنانەت ئەگەر دایک و باوکی خۆشی بێت، لەئێستادا ئەم کاریگەریییە زۆر بەڕوونی دەبیندرێت و زۆرێک لە دایک و باوکان گلەیی ئەوە دەکەن منداڵەکانیان هیچیان بۆ ناگێڕنەوە و یان زۆر کات گفتوگۆیان لەگەڵ ناکەن، یاخود دەبیستین زۆر لە دایکان دەپرسن چۆن وا لە منداڵەکانمان بکەین هیچمان لێنەشارنەوە؟ دایک و باوک کاتێک دەچنە تەمەنەوە زۆر ئارەزوو دەکەن کەسێک گفتوگۆیان لەگەڵ بکات بەتایبەت منداڵەکانی خۆیان زۆر بەدەمیانەوەبن و زۆر گفتوگۆبکەن، جونکە ئەوان ئیتر بەساڵادەچن و زۆر هەست بە دووری لە کۆمەڵگا دەکەن و هەست بەتەنیایی ئەکەن، بەڵام بەداخەوە مناڵەکانیان هەرچەندە لەتەمەنێکی گەورە و پێگەیشتو و ئەوپەڕی گەنجیشدابن ناتوانن ئەو ترس و ئازارە لەبیربکەن کە بەهەرزەکاری بەرامبەریان کراوە، و هەمیشە دوورەپەرێز ئەبن لە دایک و باوکیان. زانایانی دەروونزانی هەمووکات ئاماژە بە تەمەنی هەرزەکاری ئەکەن و بەگرینگترین و کاریگەرترین تەمەنی مرۆڤ بۆ دروست بوونی کەسایەتیەکی پێگەیشتو و تێگەیشتو بۆیە زۆر گرینگە منداڵ لەو تەمەنە میهرەبانبن لەگەڵەیاندا.

د: کەسانیتر لەخۆیان بەباشتر و شایستەتر دەبینن،واتا لە دەروونی ئەم هەرزەکارە هەمووان باشن هەمووان بلیمەتن و توانای کاری باشیان هەیە و هەمووان دەتوانن دڵخۆشبن و هیچ کێشە و خەمێکیان نیە، تەنها خۆیەتی کە شکاوە و توانای هیچ کارێکی نیە، ترس و قەلەقی لەهەموو کارەکاندا هەیە، لەبەرئەوی هەرجارێک ویستبێتی کارێک بکات توندو تیژ بوون لەگەڵیدا ئیتر وای لێدێت  ناوێرت هیچ کارێک بکات.

کاریگەریییە ڕەفتارییەکان

دژایەتی هەموو کەسێک و هەموو کارێک: یاخیبوون لە یاسا و ڕێساکان، هەڵسوکەوتی خراپ لە قوتابخانە، و کێشە لەگەڵ دەسەڵاتداران، هەندێکجار وەک تۆڵە کردنەوەیەک بەرامبەر خێزانەکەی بۆ دروست کردنی کێشە دەگەڕێت و لە قوتابخانە بەتایبەت کێشە دروست دەکات، یاخود بەهۆی ئاڵۆزی دەروونیەوە بەردەوام حەز بە ئاژاوە دەکات.

بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان: بۆ ڕێگرتن لە ئازار و کێشەکان، هەرزەکاران پەنا دەبەنە بەر ماددە هۆشبەرەکان و کحول، کاتێک هەرزەکارێک بەردەوام تووشی توندوتیژیی و ئازار و شکانەوە بێت جگە لە ڕێگای خراپ ڕێگایەکیتر شک نابات تاکو لە ئازارەکانی کەم بکاتەوە،بۆ ئەو مەبەستەش ماددە هۆشبەرەکان وەک ڕێگایەک بۆ هێورکردنەوە بەکاردەهێنێت.

کێشە لە پەیوەندییەکاندا: قورس بوونی متمانە بە کەسانی تر، دروستکردنی پەیوەندی ناتەندروست، و دووبارەکردنەوەی هەڵسوکەوتی توندوتیژ.

کاریگەریییە ئەکادیمییەکان

نزمبوونەوەی ئاستی خوێندن: کێشەی سەرنجدان، کەمبوونەوەی ئامادەبوون لە قوتابخانە، و نمرەی نزم، ئەمەشیان دەگەڕێتەوە سەر ئاڵۆزی دەروونی کە وای لێدەکات بەردەوام لەخەیاڵات بژی، بەردەوام لەترس و دڵەڕاوێدا بژی ئاخۆ ئیتر ئەم توندوتیژییە کۆتایی پێدێت؟ ئایا ڕۆژێک دێت ئەویش بتوانێ زیرەک بێت؟ خێزانەکەی بۆچی خۆشیان ناوێت؟ هەموو ئەم پرسیارانەو چەندین پرسیاری لەو شێوازە و خەیاڵکردن لەوەی ئێستا ئەو پاڵەوانی ناو قوتابخانەو خێزانەکەیەتی و خۆشیاندەوێ وای لێدەکەن هیچ تەرکیزێکی لەسەر خوێندن و قوتابخانە و ژیانی ڕۆژانەی خۆی نەمێنێت .

دەرکردن لە قوتابخانە: بەهۆی ڕەفتارە ناتەندروستەکانەوە، هەرزەکاران لەوانەیە لە قوتابخانە دەربکرێن، بێگومان هیچ بەڕێوبەر و مامۆستایەک ناتوانن لەگەڵ قوتابیەک کە بەردەوام کێشە و گرفت دروست دەکات و هەوڵی شێواندنی  وانەکان ئەدات ، سەبر بگرێت و لێیخۆشبێت دواجار کۆتاییەکەی هەر دەرکردن دەبێت.

کاریگەریییە کۆمەڵایەتییەکان

گۆشەگیری سەرچاوەی دابڕان لە کۆمەڵ و دەستبەرداربوونی مافه ڕەواکانی تاک.

هەرزەکاری توش بوو بە توندوتیژیی کەسایەتیەکی گۆشەگیری دەبێت، بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێ و نا ئارامیەوە دەیەوێت تەنیابێت، کەئەمەش وادەکات تاکی گۆشەگیر لەزۆر بۆنەو چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان بێبەش بێت..

دروستبوونی  کەسایەتیەکی شەڕانگێز: ئەو هەرزەکارەی لەلایەن خێزانەکەی خۆیەوە بەردەوام ڕووبەروی توندوتیژیی دەکرێتەوە، لەداهاتوودا کەسایەتیەکی شەڕانگێز و تووڕە و پڕ کێشەیان لێدروست دەبێت. خێزان رۆڵی  زۆر گرنگی هەیە لە دروستکردنی کەسایەتی تاکەکاندا، بە تایبەتی لە کۆمەڵگای ئێمە کە هێشتا قوتابخانە بە شێوەیەکی زانستی ئەو کاریگەرییەی نیە، دووای دروستکردنی خێزان ،ئەو منداڵانەی کە دێنە دونیاوە بەرهەمی خۆشەویستی و ژیانی ئەو دوو هاوسەرەن کە خێزانییان دروستکردوە، چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن و بەچی شێوازێک پەروەردەیان ئەکەن  هەر بەوشێوە منداڵەکە کەسایەتی خۆی بونیاد دەنێت. زۆر بەدەگمەن ئەگەر ڕووبدات کەسایەتیەکی هێمن ۆ دوور لەشەڕ لە خێزانێکی توندوتیژوشەڕانگێز بێتە کۆمەڵگاوە..

سەختبوونی دروستکردنی پەیوەندی: کێشە لە دروستکردنی پەیوەندییەکی نزیک و تەندروست لەگەڵ کەسانی تر، بێگومان هەر مرۆڤێک گۆشەگیر بێت و لەچالاکیە کۆمەڵایەتیەکان دوور بکەوێتەوە بۆ ئەو سەخت دەبێ پەیوەندییەکی باش و تەندروست لەگەڵ دەوروبەرو کەسانی دیکەدا دروست بکات.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • بوخچە
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2023 SEKO