هێرش قەهار عەزیز
ڕاستییەکەی حیزب ئامرازێكی تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتن و په‌روه‌رده‌ی بیر و هۆشیاری و ڕزگاری چینێكه، توێژێکە، گرووپێکە یان نه‌ته‌وه‌یه‌كه. چونکە هه‌ر حیزبێك په‌یڕه‌و و به‌رنامه‌ی ناوخۆی هه‌یه، ڕاپۆرتی سیاسی و ڕاسپارده‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. بۆ نموونه، لای حیزبه چه‌په‌كان میكانیزمی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێو ئه‌ندامانیاندا هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی به‌ستنی كۆنگره و كۆنفرانس، ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتە، ئه‌مه له سیسته‌می دیموكراسیدا. لێره‌دا حیزب وه‌ك ئامرازێكی تۆكمه و دامه‌زراوەیی بۆ ئۆرگانه‌كان و ده‌زگاكانی حیزب کار دەکات.
به‌تێڕوانینی خۆم له‌پێوه‌ری سیسته‌می دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بۆ كۆمه‌ڵگە، ده‌بێت حیزب به‌م شێوه‌یه كاربكات هه‌روه‌ها نابێت حیزب ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كان و كایەكانی كۆمه‌ڵگە و ژیانی ئاسایی خه‌ڵك بگرێت وه‌ك مافیایی خۆی بسه‌پێنیت. لێره‌دا من هاوڕام و پێداگرم له‌سه‌ر لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی و پێگه‌یاندن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك. ده‌بێت حیزب بۆ كۆمه‌ڵگە خۆشگوزه‌رانی بێنێته كایه‌وه هه‌روه‌ها له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا سه‌ره‌تا حیزب دروشمی هه‌نگوین و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگە به‌یه‌كسانی و ئازادی و سه‌ربه‌ستی و مافی نه‌ته‌وه‌كان و چینه‌كان و ژێرده‌سته‌كان و به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و زمان، هتد، به‌ڵام تا ئه‌وكاتی خه‌ڵك دێته ناو ئه‌م دروشمه بریقه‌دارانه و بێكردارانه ئینجا حیزب ئیش له‌سه‌ر تاكی داماوی ناو كۆمه‌ڵگە و به‌سته‌زمان و فریوخواردووی ملكه‌چ به‌خۆیان و گریدراوی پڕۆگرامی تایبه‌ت و ده‌سته و تاقمی ناو حیزب ده‌كه‌ن، دووچاری ده‌یان كۆسپ و ته‌گه‌ره و مێشك شووشتنه‌وه‌ی دەکەن. هه‌ندێك له‌و تاقمانه وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن كه ڕاستی و دروستی لای ئه‌وانه. ئه‌م لایه‌نه‌ی حیزبه‌كانی تر ده‌خه‌نه ژێر نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌خنه‌وه له‌وانه‌یه ڕه‌خنه‌كانیش وه‌همی بن به‌شێوه‌یه‌ك بوونی كه‌سانیتر له‌ناو خودی حیزب بیركردنه‌وه‌ی جیایان هەبێت. بیروبۆچوونی خۆی ڕه‌وایه بیروبۆچوونی ئه‌وانی تر له‌ژێر پرسیاردایه. بێگومان هه‌ر تاكێك بگریت ئینتیمای بۆ نیشتیمان وخێزان و گه‌ڕەك و شار و ناوچه‌كه‌ی خۆی هه‌یه. بۆیه لایه‌نی ده‌روونی بۆ هه‌ر چین و توێژ و ئایینێكی دیاریكراوی هه‌یه دواجار هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ناو حیزب خۆی له‌نیو ڕایه‌كی تری په‌یوه‌ست به‌خۆی ده‌دۆزێته‌وه. لەكۆتاییدا فێری ده‌مارگیری و لایه‌نگیری و كه‌سێكی دیاریكراو ده‌كات. ئاسۆ و ڕووناكی ئه‌م ئه‌ندامه دوور له بازنه‌ی سنووری حیزب و دوور له‌ناو په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزب ده‌بینێت كاتێك ئه‌م ده‌سته‌به‌ندییانه‌ی ناو حیزب كه زانی ده‌سه‌ڵاتی زاڵه و دڵنیا بۆته‌وه له‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌یان له‌نێو حیزب و بیروبۆچوونه‌كه‌ی تواوه‌ته‌وه وه‌ك لایه‌نی سۆزدارییه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن نه‌ك ئایدۆلۆجی ئیدی وه‌ك داشی شه‌تره‌نج ده‌یجووڵینن ئه‌گه‌ر بیروبۆچوونه‌كه‌ی هۆشیاری خۆی نه‌توێته‌وه له‌نێو ده‌سته‌یه‌كی دیاریكراوی ناو حیزب پێچه‌وانه‌كه‌ی باش نابێت. ده‌بێت خه‌سێندراو بێت به ده‌ست ده‌سته‌به‌ندییه‌كه‌ی ناو حیزب تا پێش بخرێت و بكرێت به سه‌ركرده، ئه‌م ئه‌ندامه ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كی وا دروست بكات به جۆرێك چه‌شنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه وه‌ك شێخ و مورید و ده‌روێشه‌كان په‌یوه‌ست بێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌نها له خواره‌وه‌ی حیزب بوونی نییه به‌ڵكوو له‌سه‌ره‌وه و سه‌ركردایه‌تی هه‌ندێك حیزب‌دا ئاماده‌یی به‌رده‌وامی هه‌یه. له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی هه‌موو پله و ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌دریت به كه‌سی نزیك و ده‌ست و پێوه‌نده‌كان، كه مۆركی پیرۆزی پێ ده‌به‌خشرێت .
من مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه حیزبه‌كانی كوردستان ئه‌ندامانی خۆیان په‌روه‌رده نه‌کەن به‌ڵكوو ڕێگای په‌روه‌رده و جۆشوخرۆشی زانست سیاسه‌تێكی ته‌ندروست بێت، بۆیه لایه‌نی نێوخۆی حیزب كه ئه‌رێنییه‌كه‌یه به‌م شێوه و ڕه‌فتارانه‌ش له نێو خۆی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه بۆیه هه‌ندێكجار حیزب به‌گشتی خه‌واندن و سه‌ندنه‌وه‌ی ئیراده و بڕیاری سه‌ربه‌خۆی پەیوەست بە ئه‌ندامه‌كانی سڕ ده‌كات تاوەكوو نه‌توانن هه‌ڵوێست له ڕووداو و پێشهاته‌كان وه‌رگرن كه به چاوی ڕه‌خنه بۆی بڕوانن دوور له ده‌سته و تاقمێكی دیاریكراو به هه‌نگاوی باش بڵێن باش به هه‌نگاوی خراپیش بڵین خراپ.
كه‌چی ئه‌مڕۆ به‌هۆی په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌تی نێوخۆی حیزب ده‌رئه‌نجامی كه‌سایه‌تی ده‌روێش و كۆیلایه‌تیان خوڵقاندووه. مێشك به‌تاڵه‌كان به سیمبولی گۆڕانكاری به‌ستراونه‌ته‌وه هه‌ر ئه‌م په‌روه‌رده و ڕه‌فتارانه‌ش ده‌بێته ته‌ڵه‌ی ته‌قیوی نێوخۆی حیزب به‌ره‌و لێكترازان ده‌چێت ئه‌وانه‌ی خاوه‌نداری هزروئایدۆلۆجیای خۆیانن په‌یوه‌ست نین به‌و لۆجیكه‌وه به (كه‌تواره‌وه) بەڵانس و ته‌رازویان له‌ناو ئه‌و ململانێیه‌دا تێكناچێت.
ئه‌وه عه‌قڵه پێمان ده‌ڵێ هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی ڕزگاریخوازی بۆ كۆمه‌ڵگە به‌ڕێوه ده‌بات. خاوه‌ن ئه‌قڵانیه‌تە هه‌میشه په‌نا ده‌به‌ن به‌ر كه‌رسته‌ی نەشتەرگەری و شی كردنەوە و ڕه‌خنه‌یی پێوەرە بۆ ڕووداوە جۆربەجۆرەكان. له ڕابردوو یان له مێژوودا خۆیان سه‌پاندووه هه‌رگیز ناتوانن ئیراده له خاوه‌ن عه‌قڵه‌كان وه‌رگرنه‌وه ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكی حیزبه‌كانی خۆمان شیبكه‌ینه‌وه زیاتر دۆسته‌كانیان له‌سه‌ر هێڵی سۆز و توڕه‌یی و ده‌مارگیری په‌روه‌رده ده‌كه‌ن سۆز بۆ سمبوله‌كانی حیزب سۆز بۆ خوێنی شه‌هیدان كه دروشمسازی پێده‌كه‌ن زمانێكی زانستانه‌یان نییه ته‌نها ڕه‌وایه‌تی به‌خۆیان ده‌ده‌ن به‌شیوه‌یه‌ك دوور له په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی عه‌قڵانیه‌تی نێوخۆی حیزب ناتوانن دوور له حیزب بیربكه‌نه‌وه ناتوانن جیهانبینییه‌كی تر بۆخۆیان په‌یدابكه‌ن زیاتر نزیك بن له ئازادی تاك كه تێگه‌یشتنیان هه‌بیت بۆ دیموكراسی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌لاته‌كان له‌به‌ر بوونی ئه‌و په‌روه‌رده نا به‌جێ و سه‌قه‌تانه ده‌مه‌وێت ئه‌و كێشه و هاوكێشانه‌ی نێوخۆی حیزب به‌گشتی و حیزبه‌كانی كوردستان به تایبه‌تی كۆتایی به‌م شێوە كاركردنه نه‌هێنن ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌ندامان و خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات و هه‌موو كایه‌كانی ژیان و مافیایه‌تی و قۆرخكاری و ده‌مارگیری و نایه‌كسانی و چاوپۆشیكردنی لایه‌نگرانی خۆیان له خراپه. نەتەوەی كورد به ئاسانی به مافه‌كانی خۆی شاد نابێته‌وه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رانبه‌ر بە پێشهاته‌كان دیار و ڕوونن وه سازش نه‌كردن به‌رانبه‌ر مافه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان دیارن.