“شەڕى 12 ڕۆژه‌ى نێوان ئیسرائیل و ئێران به یەکێک لە مەترسیدارترین و ئاڵۆزترین دۆخەکانی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داده‌نرێت، گرنگیدان بە گۆڕانکاری ڕیشەیی لە نه‌خشه‌ى سیاسى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له هاوسەنگی سەربازیی نێوان ئێران و ئیسرائیل چڕ بووەتەوە. په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌سه‌ندنى ململانێى و شەڕى بەردەوامی نێوان تاران و تەلئەبیب لە گۆڕەپانی شەڕی بەوەکالەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ بارگۆڕاوییه‌كى نوێیه له په‌یوه‌ندى و ململانێیه‌كانى نێوان ئێران و ئیسرائیل. ئەمەش ڕەنگدانەوەی ده‌بێت له گۆڕانکاری ڕیشەیی لە سروشتی نەزمی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئه‌وه‌ى گرنگ بوو شه‌ڕى ڕاسته‌وخۆى ئیسرائیل و ئێران ڕوویدا، پاشان به هه‌وڵه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا، شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل کۆتایی هات و ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌ننرا. له‌و ماوه‌یه‌دا زۆرترین شیكردنه‌وه بۆ شەڕه‌كه كرا، به‌ڵام شیكردنه‌وه‌كان زۆر پشت ئه‌ستوور نه‌بوون به تیوره‌كانى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له كاتێكدا په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سیاسه‌ت زانستن، بۆیه پێویسته شیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئا‌رگومێنتى زانستى بن. هه‌روه‌ك ئه‌ریستۆ، له كتێبى سیاسه‌ت ئاماژه ده‌كات، سیاسه‌ت پاشاى زانسته‌كانه، كه‌واته، گرنگه شیكه‌ره‌وه‌ى ڕووداوه سیاسییه‌كان پسپۆڕ بن یان شاره‌زاییه‌كى باشییان له زانسته سیاسییه‌كان و تیوره‌كانى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌بێت.
بۆیە گرنگە له چوارچێوه‌ى تیوره‌كانى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه لە شەڕ و پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئێران بڕوانرێت؟ ئایا ئه‌م ئاگربه‌سته به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود ئه‌گه‌رى دووباره‌بوونه‌وه‌ى شەڕ هه‌یه؟ له‌م بابەتەدا هه‌وڵده‌درێت له چوارچێوه‌ى تیوره‌كانى په‌یوه‌ندییه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاسایشه‌وه وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه بدرێته‌وه.
تیور و ڕێبازی ڕەچەڵەکگەرایی
یه‌كێك له تیورە گرنگه‌كانى بوارى ئاسایش تیورى و ڕێبازی ڕەچەڵەکگەراییه (primordial approach). ئه‌م تیورە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا ئاماژه‌یه بۆ وابەستەبوون و ڕەگداکوتان بە ناسنامەی نەتەوەیی و كولتووریی. كه کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر ڕەفتاری دەوڵەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان هەیە. گریمانەى ئه‌وه ده‌كات كه ئەم ناسنامانە لە ڕێگەی مێژوو و ڕەچەڵەکی هاوبەش و پراکتیزە کولتوورییە هاوبەشەکانەوە دروست بوون. ناسنامەکان پەیوەندی و دڵسۆزیی بەهێز دروست دەکەن کە دەتوانن هەم هاوکاری و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێز بكه‌ن و هەمیش ململانێیه‌كان قووڵتر بكه‌نه‌وه. بەپێی ئه‌م ڕێبازه، ململانێی ئێران و ئیسرائیل ڕەگ و ڕیشەی لە ئایدۆلۆجیای ئیسلامیی خومەینی کۆماری ئیسلامییەوە داكوتاوه. كه ململانێى نێوان ئیسرائیل و ئێران ته‌نها په‌یوه‌ندى به ناسنامه‌وه هه‌یه و ئایینى/مەزهەبی شیعه و ناسنامه‌ى ئێرانى دژن به بنه‌ما ئایینییه‌كانى ئیسرائیل/جوو. به‌ڵام كاتێك ته‌ماشاى زۆرى ژماره‌ى هاوڵاتییانى جوو ده‌كه‌ى له ئێران كه ژماره‌یان زۆرتره له هه‌موو ئه‌و جووانه‌ى كه له وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌ژین، ڕه‌نگه كێشه بۆ تێگه‌یشتن و هه‌ڵسه‌نگاندنى ئێمه بۆ ململانێ و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیسرائیل و ئێران دروست بكات و نه‌توانێت خوێندنه‌وه‌یه‌كى واقعییانه سه‌باره‌ت به ململانێى نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته بخاته ڕوو. بۆیه‌ش چه‌ند ڕێباز و نه‌هج و تیورە‌كى تر ده‌رچوون كه ڕه‌خه‌نەیان له‌م تیورە ده‌گرت لەوانە تیورى ئامرازگه‌رایی.
تیوری ئامرازگەرایی
ڕێبازی ئامرازگەرایی (instrumental approach) جەخت لەوە دەکاتەوە کە هۆکاری ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا هەوڵی سیاسەتمەدارانە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ سیاسەتی دەرەوەیان نەک ناسنامەی ئایینی. لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، ڕێبازی ئامرازگەرایی ناسنامەی نەتەوەیی وەک ئامرازێک دەبینێت کە تاک و گرووپەکان بە شێوەیەکی ستراتیجی بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان بەکار دەهێنێت. ئەمەش بە پێچەوانەی دیدگاکانی وەک ڕەچەڵەکگەرایی کە ناسنامەی نەتەوەیی وەک ڕەگێکی قووڵ و نەگۆڕ دەبینێت له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. ئامرازگەرایی سەرنج دەخاتە سەر چۆنیەتی کۆکردنەوە و دەستکاریکردنی ناسنامەی نەتەوەیی تاک و گرووپەکان بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات، سەرچاوە و داهات، یان قازانجی دیکە. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى پاساوه جیاوازه‌كانى نه‌ته‌نیاهۆ بكه‌ین بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه به دیاریكراویش ئێران ڕه‌نگه پاراستنى ناسنامه‌ى ئیسرائیلى ته‌نها وه‌ك پاساو بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆی بهێنێته‌وه له كاتێكدا ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كى هه‌یه تا ڕاده‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتخوازه و ده‌یه‌وێت ئاستى ئه‌و قه‌یرانانه‌ى له سیاسه‌تى ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى ڕووبه‌ڕووى بۆته‌وه كه‌م بكاته‌وه به دروست كردنى قه‌یران و پاساوى مه‌ترسى ده‌ره‌كى و پاراستنى كیانى ئیسرائیل.
بەڵام به‌شێك لە ستراتیجییە ئەمنییە واقیعییەکان جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر دیاریکردنی مەترسییەکان وه‌ك ستراتیژییه‌تى ئه‌منى دەوڵەتان و دیاریکردنی هێڵە سوورەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی جۆراوجۆری خۆپارێزی و ڕێکخستنی بیروڕای گشتی لەو چوارچێوەیەدا.
تێگەیشتنی ئاسایشی نیشتیمانیی، تیوری ڕیالیزم
وا پێدەچێت ئێران پێناسەکان و دیاریكردنى مه‌ترسییه سه‌ره‌كییه‌كانى له‌سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌ى لەسەر بنەمای ئەزموونەکانی خۆى لە شەڕی ئێران و عێراق دانابێت و هه‌وڵی داوه په‌ره به پیشەسازی چەکی نیشتیمانی بدات، بەتایبەت لە بواری مووشەکی دوور مەودا هه‌روه‌ها هه‌وڵی داوه كه چه‌كى ئه‌تۆمیش به ده‌ست بهێنیت، تاوەکوو وابەستەیی دەرەکی لە ڕووی کەرەستەی سەربازییەوە دوور بخاته‌وه و پشت به‌توانا و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى خۆى ببه‌ستێت.
له به‌رامبه‌ردا، سیاسەتە ئاسایشییەکانی ئیسرائیل لە ژێر ڕێبازی “دەوڵەت خۆى ئاسایشی خۆی دادەمەزرێنێت” داڕێژراون، کە یەکێکە لە ڕه‌گه‌زه بنەڕەتییەکانی تیوری ڕیالیستەکان، چونکە بەپێی تیوری ڕیالیزم ئەو توخمەى کە هاوسەنگی نێوان دەوڵەتەکان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا دابین دەکات، هێزه. بۆیه‌ش ئێران و ئیسرائیل هه‌ردووك هه‌وڵیاندا خۆیان به‌هێز بكه‌ن. به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى دوورمه‌وداى بالیستى له لایه‌ن ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌ره‌كییه بۆ ئیسرائیل، بۆیه ئیسرائیل هه‌میشه په‌ره‌نسیپێك و عه‌قیده‌یه‌كى سه‌ره‌تایی هه‌یه و كارى له‌سه‌ر ده‌كات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌روه‌ك مەناحیم بیگن، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل (1977-1983)، گوتى گه‌لى جوو هه‌رگیز ڕێگه به هۆلۆكۆستێكى تر نادات. له‌به‌ر ئه‌مه بوونى ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تێك كه خاوه‌ن موشه‌كى بالیستى به‌هێز بێت به هه‌ڕه‌شه ده‌زانێ و هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه له‌ناوبه‌رێت. ئیسرائیل ئه‌م لێدانه‌ى بۆ سه‌ر توانا مووشه‌كییەکان و بەرنامە ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران وه‌ك سیاسه‌تى خۆپارێزى ده‌بینى به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك و مه‌ترسییه‌كى دیاریكراو، نه‌ك هه‌ر خۆى هه‌وڵیدا ئه‌و مه‌ترسییه له‌ناو به‌رێت به‌ڵكوو توانى ئه‌مریكاش بهێنێته ناو شەڕه‌كه‌وه و له ڕێگه‌ى ئه‌مریكاوه بنكه ئه‌تۆمییه‌كانى فۆردۆ و تەنز و ئه‌سفه‌هان بۆردومان بكات. به‌ڵام تا ئێستا ئیسرائیل چه‌ك و هێز و مووشه‌كه بالیستییه‌كانى ئێران به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خۆى ده‌زانێ و پێى وایه ده‌بێت ئه‌وه له‌ناوببرێت و تا ئێستا هه‌م هێز و وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێران به‌ته‌واوه‌تى لەناو نەچووە، هه‌میش مووشه‌كه بالیستییه‌كانى ماون. بۆیه تا ئێستا زۆر دڵخۆش نییه به ئاگربه‌ستى نێوانیان، له‌به‌رئه‌وه ده‌یه‌وێت جارێكى تر شه‌ڕه‌كه ده‌ست پێ بكاته‌وه. هه‌ندێ له لێكۆڵه‌رانیش پێیان وایه بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌وا بنكه‌ى فۆردۆى ئه‌تۆمى ته‌واو خاپوور نه‌بووه و ده‌ستڕاگه‌یشتنى ئێران به چه‌كى ئه‌تۆمى كۆتاىى نه‌هاتووه به‌ڵكوو ته‌نها بۆ چه‌ند مانگێك دواخراوه، وەک ڕاپۆرتەکانی بی بی سی و چەند کەناڵێکی دیکە باسی دەکەن، به‌رهه‌م و فشارى لۆبى ئیسرائیلییه بۆ سه‌ر ئیداره‌ى تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ى وای لێ بكه‌ن كه جارێكى تر ئه‌مریكا بۆردومانى ئێران و بنكه سه‌ربازى و ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران بكاته‌وه.
ئیسرائیل پێشتر سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دیاركردووه و له‌ناویشی بردوون، بۆ نموونه، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وێستگەکانی وزەی ئەتۆمی لە عێراق (1981) و سووریا (2007). لە لایەکی دیکەوە ئایەتوڵا خامنەیی له 2000 لە وتارێكى هەینی دا گوتی: ئەرکی سەرەکی ئێران “لەناوبردنی ئەو خانە شێرپەنجەیەیە کە بە ئیسرائیل ناسراوە”. ئەو وتارە دەتوانێت پاساو بۆ نیگەرانییەکانی ئیسرائیل بۆ هۆلۆکۆستی نوێ بهێنێتەوە. لەم خاڵەوە، ئه‌وه ده‌بینرێت كه ئیسرائیل ده‌یه‌وێت هه‌موو سه‌رچاوه‌كانى هه‌ڕه‌شه دیاری بكات و له‌ناویان به‌رێت.
تیوری بونیادگەرایی
بەپێی تیوری بونیادگەرایی، ڕێبازە سیاسییەکانی دەوڵەتەکان لەژێر کاریگەریی گۆڕاوەکانی وەک کو‌لتوور و ناسنامە و نۆرمەکان دان. بەو پێیەی ئەم گۆڕاوە دینامیکیانە دەتوانن بەپێی کات و دۆخ جیاواز بن، ڕەنگە ڕەوتەکان و سیاسه‌ته‌كان بگۆڕدرێن لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخەکاندا. لەم ڕوانگەیەوە دەتوانین بڵێین گۆڕانی ڕژێم لە ئێران بووە هۆی جیاوازی لە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و تێڕوانینی ئێران بۆ ئیسرائیل و پەیوەندییەکانی گەیاندە ئاستێکی نوێ. بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كان له هاوپه‌یمانە‌تییه‌وه بۆ دژیه‌كى گۆڕان. لەسەر بنەمای ئەم ڕێبازە، سەرەڕای تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل بە “دەوڵەتێکی ناپاک”، ئێران خۆی وەک پارێزەر و بەرگریکاری گەلی ستەملێکراوی موسڵمان دادەنێت. هەوڵ دەدات ئەم بانگەشەیە بسەلمێنێت بە پشتیوانیکردنی خەڵک و نوێنەرەکانیان (بۆ نموونە حەماس) و کردەوەکانی لەسەر ئەم میحوەرە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا داده‌مه‌زرێنێت. جگە لەمەش ئێران بە پەخشکردنی بە ٢٤ زمانی جیاواز لە ڕێگەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران دا وەڵامی ئەو گوتارانە دەداتەوە کە دژی سیاسەتەکانی بەرهەم دەهێنرێن و هەوڵی کۆکردنەوەی لایەنگرى بۆ خۆى ده‌دات بە ئه‌نجامدانى پڕوپاگەندە و گوتارى پۆپۆلیستى. به پێى ئه‌م تیورە‌ش بێت ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و ئێران به‌رده‌وام نابێت، چونكه تا ئێستا ئێران نایه‌وێت كولتوور و ناسنامه و گوتارى پۆپۆلیستى به‌شێوەیە‌ك ڕیفۆرم بكاته‌وه كه كۆك بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئیسرائیل و ئه‌مریكا. جگه له‌وه‌ش جارێ ڕژێمه سیاسییه‌كه‌ش له ئێران ماوه‌ته‌وه ئه‌م بابه‌تانه ئاگرى شەڕ و ململانێیه‌كان خۆشتر ده‌كه‌ن.
تیوری ئۆنتۆلۆجی
بە پێی تیوری ئۆنتۆلۆژی، دەوڵەتەکان بوونی فیزیکی و ئایدیۆلۆجی خۆیان لەسەر گێڕانەوەیەک بنیات دەنێن بە لەبەرچاوگرتنی دینامیکی کۆمەڵایەتی، بەو پێیە سیاسه‌ت و کردە و ڕۆتینه‌كانیان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. لەم ڕوانگەیەوە هەڵوێستی ئێران بەرامبەر بە ئیسرائیل لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا لەسەر گوتاری ئه‌وه‌ى كه ئێران پارێزەری موسڵمانانە دامەزراوە. لە لایەکی دیکەوە دەتوانرێت هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکرێت کە ئیسرائیل ڕۆتین و سیاسه‌ته‌كانى خۆی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا لە ڕێگەی گێڕانەوەی هۆلۆکۆستەوە بە دروشمی ئه‌وه‌ى “نابێ هۆلۆکۆستێکی دیکە ڕووبدات” دامه‌زراندووه. ئه‌گه‌ر پاش “شەڕى 12 ڕۆژه” ته‌ماشاى ڕووداوه‌كان بكه‌ین، ده‌بینین ئه‌م دوو گوتاره هه‌تا ئێستا چ له لایه‌ن ئێرانه‌وه چ له‌لایه‌ن ئیسرائیل‌ـه‌وه بره‌وى پێ ده‌دریت و نه‌گۆڕاون، مادام نه‌گۆڕاون ده‌كرێت له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا كۆتایی به ئاگربه‌ست بهێنرێت.
تیوری پارێزبەندی
کاتێک له پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکۆڵدرێتەوە، دەردەکەوێت کە دەتوانرێت لە چوارچێوەی تیوری پارێزبەندیی (ڕه‌دع، Deterrence) مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکرێت. تیورەکە بەگشتی چەندین بەکارهێنانی ستاندارد دەگرێتەوە، لەوانە هەموو ستراتیجییە ئاسایشییەکان، په‌یوه‌ندى دیپلۆماسی، سیخوڕی و شەڕ. ئەم ڕێبازە هاوسەنگی هێز دروست دەکات، لە هەمان کاتدا دوورکەوتنەوە لە شەڕ و پێکدادان. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌وڵه‌كانى ئێران بۆ دروستكردنى به‌ره‌یه‌كى به‌هێز بۆ سنووردارکردنی ئیسرائیل وه‌ك دروست كردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ حه‌ماس و حیزبوڵا و هێزه پڕۆکسییەکانی/وه‌لائییه‌كانى لە عێراق و ڕ‌ژێمى پێشووى حافز/بەشار ئه‌سه‌د له‌لایه‌ك و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى ده‌كرێت مانادار بێت. به‌ڵام پاش 7ى ئۆكتۆبه‌ر ئیسرائیل باشتر له‌م سیاسه‌ته تێگه‌یشت و به‌زوویى هه‌وڵى شكسپێهینانى دا. ڕ‌ژێمى ئەسەد كه‌وت و هێزه پڕۆکسییەکان زۆر لاواز كران، ئەوە جگه له لێدان له بنكه ئه‌تۆمى و ژێرخانى سه‌ربازى ئێران. به‌جۆرێك ئێران تواناى خۆپارێزیی نه‌مێنێت، به‌ڵام ئێران هێشتا هێزه پڕۆکسییەکانی لە عێراق له ده‌ست نه‌داوه. هه‌روه‌ها مووشه‌كه بالیستییه‌كانى ماون و ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى هه‌یه تواناى به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمیشى ماوه. كه‌واته ئێران به‌شێك له سیاسه‌تى پارێزبەندی ماوه. ئه‌مه‌ش ئیسرائیلى نیگه‌ران كردووه و ده‌یه‌وێت به‌ته‌واوه‌تى تواناى خۆپارێزیی ڕ‌ژێمى ئێران له‌ناوببات. بۆیه پێشبینى ئه‌وه ده‌كرێت ئاگربه‌ست زۆر درێژه نه‌كێشێ و شەڕه‌كه ده‌ست پێ بكاته‌وه .
تیوری بەئاساییشکردن
به‌پێى تیوری بەئاساییشکردن (securitization theory)، كه قوتابخانەی کۆپنهاگن جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، ده‌توانرێت شیكار بۆ ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران بكرێت. بەپێی ئەم تیورە وڵاتێک؛ پرسێک یان كێشه‌یه‌ك یان وڵاتێكى تر وەک هەڕەشەیەکی وجودی یان مەترسییەکی وجودى له‌سه‌ر خۆى ده‌بینێت. بۆیه‌ش ئێران و ئیسرائیل هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌وی تر به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى وجودى بۆ سه‌رخۆى دەبینێت. به‌پێى ئه‌م تیوره‌ییه‌ش بڕوانیینه ئاگربه‌سته‌كه، ده‌توانین بڵێن ئاگر به‌سته‌كه به‌رده‌وام نابێت چونكه هه‌ردوولا پێیان وایه هه‌ڕه‌شه وجودییه‌كه له‌سه‌رییان كۆتاىى نه‌هاتووه.
تیوری ئاڵۆزیی ئاسایشیی هەرێمیی
بەگوێرەی تیوری ئاڵۆزیی ئاسایشیی هەرێمیی (regional security complex theory)، ئاسایشی دەوڵەتان بەندە بە ئاسایشی دەوڵەتانی دیکەی ناوچەکە. بۆیە تێڕوانینە هاوبەشەکان بۆ هەڕەشە دەتوانێت ببێتە هۆی هاوکاری، جەمسەرگیریی، یان هاوپەیمانی لە نێوان ئەم دەوڵەتانەدا. بۆ نموونه، ئیسرائیل عێراقی به هەڕەشەیەکی كاریگه‌رتر و مه‌ترسیدارتر داده‌نا لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق. لە ئەنجامدا سەرەڕای خراپی پەیوەندییەکانی له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام چەکی بۆ ئێران دابین ده‌كر. لەم چوارچێوەیەدا دەکرێ هاوکاری ئێران و ئیسرائیل وەک دوو دەوڵەتی غەیرە عەرەبی لە ناوچەکە پێش شۆڕشی ئیسلامی وەک نموونەیەکی دیکەی هاوپەیمانی وەربگیرێت. به‌ڵام پاش شۆڕشى ئیسلامى له ئێران، ئێران خۆى بووه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشى ئیسرائیل. به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌توانرێت سودى لێوه‌ربگرین له‌م تیورە، ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه وه‌ك توركیا و پاكستان و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانى كه‌نداویش نه‌یانده‌ویست ڕ‌ژێمى سیاسى له ئێران بڕوخێت. بۆ نموونه، به‌رپرسه‌كانى توركیا ڕایان گه‌یاند كه ئه‌مه بۆ ئیسرائیل بچێته سه‌ر نۆره‌ى توركیاش دێ پاش ئه‌وه. پاكستان و عه‌ره‌بستانى سعودی‌ـش ترسیان له و فه‌وزایه هه‌بوو كه ده‌كرا پاش ڕووخانى ڕژێم بێته ئاراوه، كه گریمانه ده‌كرا ئه‌زموونى سووریا له كوشتنوبڕین و قه‌یرانى مرۆیی دووباره ببێته‌وه. ئه‌وانیش ده‌یانزانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌رگه‌ى ئه‌و فه‌وزاو كاره‌ساته مرۆییه ناگرێت له كاتێكدا له غه‌ززه كاره‌ساتى ئینسانى گه‌وره ڕووده‌دات . بۆیه فشار و نیگه‌رانى ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ڕۆڵیان هه‌بوو بۆ ڕاگه‌یاندنى ئاگربه‌ست و فشار خستنه سه‌ر ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵى ڕاگرتنى شەڕه‌كه بدات. كه‌واته، سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌وه توركیا و عه‌ره‌بستان و ده‌وڵه‌تانى تر پێانخۆش بوو كه تواناى سه‌ربازیى و سیاسىی ئێران سنووردار بكرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوون ئه‌من و ئاسایشى ئێران تێك بچێت، چونكه هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى یه‌كگرتوو نه‌بوو كه خاوه‌ن گوتارى هاوبه‌ش بن كۆك بن له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنى ئێران له پاش ڕژێم. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و ئیسرائیل بتوانن په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێز له‌گه‌ڵ ئۆپۆزۆسیۆنى ئێرانى له داهاتوو دروست بكه‌ن و نه‌خشه ڕێگایه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئێران دابنێن ده‌كرێت دووباره شەڕه‌كه ده‌ست پێ بكاته‌وه، ئه‌و نیگه‌رانییه‌ى كه هێز و ده‌وڵه‌ته ئیقلیمییه‌كان هه‌یانە بڕه‌وێته‌وه.
تیوری ئایدیالیزم
له كۆتاییدا به پێی تیورى ئایدیالیزم، دیموكراسى و به‌شداربوون له ڕێككه‌وتننامه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێت ئاسایش به‌رقه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئێران و ئیسرائیل جگه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هیچ ڕێكخراو و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ك پێكه‌وه به‌شدار نین، له ئێستاشدا ڕۆڵى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆر لاوازه و هێزه‌كان زۆر پابه‌ندى بڕیاره‌كان نیین. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه كه ده‌كرێت له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا شەڕ ڕووبدات و دووباره ببێته‌وه.
له ده‌ره‌نجامدا، ده‌توانین بڵیین له دوو حاڵه‌تدا ده‌كرێت ئاشتى به‌رده‌وام له نێوان ئیسرائیل و ئێران دابین بكرێت. یه‌كه‌میان، بریتییه له ڕیفۆرمى ڕیشه‌یی له ناوخۆی سیسته‌مى سیاسى له ئێران و كرانه‌وه به‌ره‌و جیهان و بنه‌ما دیموكراسییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له‌و گوتار و سیاسەتانه‌ى كه هه‌یەتی. دووه‌میان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ڕووخانى ڕژێم. ئه‌گه‌ریش له ڕوانگه‌ى ئێرانه‌وه ته‌ماشاى بارودۆخه‌كه بكه‌ین ئاشتى كاتێك به‌رقه‌رار ده‌بێت كه ئه‌و خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌ى كه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌یه كه مه‌به‌ست پێى ئیسرائیله له‌ناو ببرێت و نه‌مێنێت.