سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

شۆرباکەی ئۆجەلان، سوێرە یان بێ خوێ

ئیبراهیم شێخ وەسانی

بەشی پێنجەم

شارستانیەتی دیموکراسی چییە؟

عەبدوڵان ئۆجەلان لە درێژەی شرۆڤەی ئەو کولتوورەی بە ئینحرافێک بەهۆی دروستبوونی شار بەناوی شارستانیەت دروستبووە باس لە لێستاندنەوەی سیاسەت لە زۆرینەی کۆمەڵگە دەکات. ئۆجەلان پێی وایە سەرەتاییترین نرخدانان بۆ بەهای ئازادی ئەوەیە کە هەموو کۆمەڵگە بتوانێت بڕیار بدات.

بەباوەڕی ئۆجەلان مرۆڤ بە سروشت مەخلوقێکی سیاسییە، ناکرێت سیاسەتی لێ بسەندرێتەوە و لە دەرەوەی سیاسەت بژی. ئۆجەلان وای دەبینێ گرفتی گەورەی سیاسەتی جیهانی کە بۆتە هۆی ئەو هەموو شەڕ و ئاشوب و ماڵوێرانیە ئەوەیە کە کەمینەیەکی زۆر بچووک بڕیار لە جیاتی هەموو مرۆڤایەتی دەدات.

لە دیدی ئۆجەلان دا  لەبەرئەوەی ئەو سیستەمەی لەناو ئەو شارستانیەتە دروست دەبێت بەرهەمی کولتوورێکی کەمینەی خۆپەرستە، بۆئەوەی بتوانێت کۆمەڵگە وابەستەی خۆی بکات، ئیشی سەرەکی ئەوەیە کۆمەڵگە بەبەردەوامی پارچەپارچە و لاواز بکات. ئەو دەڵێت «بۆیە هەر لەگەڵ دروستبوونی ئەو شارستانیەتە قۆناغێکی نوێ دەست پێ دەکات ئەویش قۆناغی کۆیلەدارییە کە کۆمەڵگە بە زۆرەملێیی و بە پاڵ دەخرێتە ناویەوە».

ئۆجەلان وای دەبینێت سیستەمی کۆیلایەتی واقیعێک بەرهەم دێنێت کە بارگاویە بە توخمی کولتووری ماددی و مەعنەویی زۆر خراپ و زیادە بۆ کۆمەڵگە، وەک چەوساندنەوە، ئیستغلالکردن، دەستبەسەرداگرتن، تاڵانکردن، دەستدرێژی، کۆمەڵکوژی، بێ ئەخلاقی، پیسکردن، توانەوە  و لەناوبردن.

ئۆجەلان پێی وایە کاتێک شار و شارستانیەت دەبنە سەرهەڵدانی قۆناغی کۆیلەداری و چینایەتی دروست دەبێت، قۆناغەکانی فیوداڵی و سەرمایەداری یەک لەدوای یەک بەهەمان تایبەتمەندی دەبنە شوێنگرەوەی قۆناغی کۆیلەداری، ئۆجەلان خوێندنەوەی بۆ مێژووی مرۆڤایەتی ئەوەیە کە جەوهەری کۆیلەداری لەناو قۆناغەکانی دوای خۆی بەنەگۆڕی ماوەتەوە، بەجۆرێک تەنانەت دەوڵەتی ئەمڕۆی سەردەمی سەرمایەداریش هەمان سروشت و تایبەتمەندی کۆمەڵگەی کۆیلە و کۆیلەداریی هەیە.

بە باوەڕی ئۆجەلان ئەو شارستانیەتەی بە قۆناغی کۆیلەداری لەدایک دەبێت، شارستانیەتێکی نەخۆشە چونکە شارستانیەت لە دەرئەنجامی گۆڕانکارییەکی ناتەندروست دروستبووە.  کەواتە لێرەدا پرسیاری جەوهەری لەسەر ئەو بۆچوونەی ئەو ئەوەیە، گەلۆ شارستانیەتی دیموکراتیک لەناو سیستەمێکی  نەخۆش و ناتەندروستدا  چۆن توانیویەتی بەردەوام بێت و بەتەندروستی بمێنێتەوە؟ چۆن نەخۆشیە درمییەکانی شارستانیەت  نەگوازرانەوە بۆ شارستانیەتی دیموکراتیک و  وەک خۆیان  لێ نەکرد؟  

ئۆجەلان ڕەخنە لە ڕێبازەکانی زانستی کۆمەڵایەتی، بەتایبەت مارکسیزم دەگرێت کە باسیان لە سیستەمی کۆمەڵایەتی کردووە.  بەبۆچوونی ئەو بە دیدێکی مۆنیستییەوە مامەڵەیان لەگەڵ سیستەمی هەبووەکان کردیە، بە باوەڕی ئۆجەلان خەلەلێک لەو بۆچوونەی مارکسیزم هەیە کە پێی وایە  گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای ململانێی نێوان کۆن و نوێ بەجۆرێک دەڕوا، کە یەکێکیان ئەوی دیکە لەناو دەبات. ئەو دەڵێت «ئەگەر بەپێی ئەم لۆجیکەی مارکس بێت، کۆمەڵگەی یەکەم، کۆمەڵگەی ئەخلاقی-سیاسی (سروشتی) وەک سیستەمێک لەناوچووە، تێپەڕێنراوە».

بەبۆچوونی ئۆجەلان ئەگەر باوەڕەی مارکس وەک فاکت وەربگرین هیچ شوێنەوارێکی کۆمەڵگەی سروشتی لە قۆناغی دەوڵەتدا نەماوە، چونکە بەگوێرەی مارکس لە سەردەمی فیوداڵیدا کۆیلایەتی کۆتایی هاتووە، لە قۆناغی سەرمایەداریدا قۆناغی فیۆداڵی نییە و لە سەردەمی سۆسیالیستیشدا سەرمایەداری نامێنێت. بۆیە ئەو دەڵێت «ئەمە وەک زانست هەژمار دەکرێت و قەبوڵ کراوە، ستراکچەری شیکارییە مێژوویی-کۆمەڵناسیەکانی لەسەر بنیاتنراوە». بەڵام ئۆجەلان ئەو تێگەیشتنەی مارکس ڕەت دەکاتەوە بە باوەڕی ئەو هێشتا هاوسەنگیەکانی قوناغی کۆمەڵگەی یەکەم، کۆمەڵگەی ئەخلاقی-سیاسی (سروشتی) وەک سیستەمێک لەناونەچووە، تێنەپەڕێنراوە، ماوە، ئەو کۆمەڵگەیەش ناودەنێت (شارستانیەتی دیموکراتیک) کە کۆمەڵگەیەکی ئازادانەیە و بە پێوەرە ئەخلاقییەکان بەڕێوەدەچێت.

لە دیدی ئۆجەلان شارستانیەتی دیموکراسی واتە نوێنەرایەتیکردنی کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسی بە درێژایی مێژووی شارستانیەتی فەرمی. ئۆجەلان پێی وایە هەموو جۆرە گرووپێک کە دژی شارستانییەتی فەرمین، نەبوونەتە دەوڵەت و هەوڵی پاراستنی بەها دیموکراسی و کۆمەڵایەتیەکانیان داوە لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکی دەوڵەتدا، توخمە بنەڕەتییەکانی شارستانیەتی دیموکراسین.

ماویەتی

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • بوخچە
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2023 SEKO