سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

هەبوونی هەست و ئاستی هۆشیاریی، جیاکەرەوەی نەتەوەکانە

ئەگەر ئێستاکە، هەر نەتەوەیەکی دیکە لەجێی کورد بوایە، لەوانەیە هەروەک ئەو نەتەوانەی کە لە مێژوودا ناویان ماوە، ئەمیش هەمان چارەنووسی دەبوو، چونکە سەرەڕای بێهەستی و ناهۆشیاریی و نابەرپرسیاریەتی تاکی کورد بەرامبەر بە نەتەوەکەی، لەهەمان کاتدا بەڕێژەی نابەرامبەریش خاک و ژمارەی دانیشتوان و ئاخێوەرانی بەسەر داگیرکەران دابەش کرا. ئینجا لەگەڵیدا کاریگەری ئایین و هێزی دەسەڵات و بەرژەوەندی ژیان لەلایەن داگیرکەران و بێئومێدکردن و پاڵپشتینەکردنی لەلایەن زلهێزانەوە بۆ لەناوبردنی بەکار دەهێنرا، بەڵام وەک نەتەوەیەکی زیندوو ناسنامەی خۆی لەدەست نەدا، چونکە لەو نەتەوانە ڕەسەنتر بوو کە لەسەر خاکەکەی دەسەڵاتیان دەگێڕا. لەهەمان کاتدا لەبەر ئەوەی زمانەکەشی لەسەر چەندین کۆڵەگەی بەهێز ڕۆنرابوو، بۆیە نەتواوە و لە گەشە نەوەستا. بۆ گۆڕینی ئەم واقیعەش هەوڵ و قوربانی زۆریاندا، کەچی نەیانتوانی لەو مافە زیاتر بەدەست بهێنین کە ئەوان پێیان دەدا، چونکە تاکی کورد ئەو هەست و هۆشیارییەی نەبوو تا بتوانێت بەتەواوی مەبەستی داگیرکەران لەگۆڕ بنێت و ویستی زلهێزان بگۆڕێت، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، داگیرکەرانی کوردستانیش نەیانتوانی ئەو خواستە بەدی بهێنن کە دەیانویست، چونکە نەیانتوانی ئەو ڕاستییە بشارنەوە کە هەموو دنیا دەیزانی، ئەو هەقە لەبیر تاکی کورد ببەنەوە کە بە مافی خۆی دەزانی، ئەو ئاوات و ئەو حەزو ئەو ئارەزووە لە دڵ و دەروونی تاکی کورد دا بسڕنەوە کە بەردەوام خەونی پێیەوە دەبینی، ئەویش ئازادی و سەربەخۆیی و سەربەستی بوو. ئەگەرچی لەسەرەتادا  هێز و هەستی بەدیهێنانی نەبوو .

بەڵگە نەویستە، کە داهاتوو گرێدراوی ڕابوردووە، بۆیە ئەو بەسەرهاتانەی کە لە مێژوو بەسەر نەتەوەکاندا هاتووە، هیچی بێ پێشینە و بێ زەمینەسازی نەبووە، بەڵکوو هەمووی لەئەنجامی گونجان و شیاوی و بەپێی ئەو بارودۆخە بووە کە نەتەوەکانی تێدابووە، کە تا چەند ئەم نەتەوەیە یەکتریگروو. تا چەند پەرتەوازە بووە، ئەم بارودۆخەش بەپێی هەبوون و نەبوونی ئەو هەست و هۆشیارییە ساز بووە کە تاکەکان بۆ نەتەوەکەیان هەیان بووە. هەست و هۆشیاری تاکەکانیش بەپێی چەند ڕێککەوت و بەسەرهاتەک دروست بووە کە بەدرێژایی مێژوو بەسەر نەتەوەکاندا هاتووە، وای کردووە تاکەکان بگۆڕێن و نەتەوەکان بە ڕێڕەوەکدا تێ بپەڕن کە لە نەتەوەیەکی دیکە نەچێت. هەموو ئەمانەش کاریگەریی و ڕەنگدانەوەیان لەسەر دروستبوونی سیفەت و خەسڵەتی نەتەوەکاندا هەبووە، چونکە هەر نەتەوەیەک بەشێوەیەک کاردانەوەی بۆ ئەو کارەسات و بەسەرهاتانە هەبووە، کە بەسەریاندا هاتووە، بەمەش سەرنج و بیرکردنەوەی تاکەکان بەرامبەر بە ڕووداوەکان گۆڕاوە و چەندین نەتەوەی دوور و نزیک لەیەکتر، بە ناو و کولتووری جیاواز دروستبووە. تا لە ئەنجامدا هەندەک نەتەوە لە نەتەوەی دیکە  پێشکەوتووتر، زیرەکتر، هۆشیارتر، شارەزاتر، هتد، دەرکەوتوونە.

بەمەش  هەر نەتەوەیەک لە سەردەمەکدا بە ڕۆڵێک دەرکەوتووە، کە شایستەی بووە، هەندەک پێگەیان باڵاتر بووە و توانیتیان ڕۆڵی پێسەنگی ببینن، چونکە ئاستی هۆشیاریی و هەستی باوەڕبەخۆبوون و ڕادەی بەرپرسیاریەتییان بۆ نەتەوەکەیان بەرزتر بووە، بەڵام هەندەکی تریان لە نزمترین ئاست و هەبوونی ئەم هەستەدا بووینە. بۆیە نەیانتوانیوە خۆیان بپارێزن و چارەنووسی خۆشیان بەدەستەوە نەبووە .

ئاشکرایە کە ئێمەی کورد نەتەوەیەکین، خاوەنی هەموو مافێکین، بەڵام لە مێژووی نوێدا، هەموو مافەکمان لێ سەنراوەتەوە، چونکە وەک نەتەوەیەک ئەوەی بەسەرماندا هەتووە و ئەوەی بەسەریاندا هێناوین، بە بڕیاری خۆمان نەبووە، بەڵکوو بەبێ ئەوەی ویستی خۆمانی لەسەر بێت، بڕیار لە چارەنووسمان دراوە، بەرژەوەندی نەتەوەی تر لەجیاتی ئێمە لەبەرچاوگیراوە، گرنگترین هۆکاریش لەمەدا نەبوونی ئەو هەست و هۆشیارییەیە کە تاکی کورد بۆ نەتەوەکەی خۆی نەی بووە، بۆیە بەخواستی داگیرکەران و بەویستی زلهێزان ئەو بارودۆخەی ئێستایان بەسەرماندا سەپاندوە، ئەگەرچی تاک و تەرا، لێرەو لەوێ،  کەسانی وەهاش هەبوونە، کە خاوەنی هەست و هۆشیارییەکی بەرز بووینە، بەڵام لەبەر ئەوەی بەشی هەرە زۆری خەڵک هیچ هەست و بەرپرسیاریەتییەکیان بۆ نەتەوەکەیان نەبووە، بۆیە هەردەم دژەڕاو لە خزمەت نەتەوەی تردا بووینە، کاریان بۆ پەکخستنی ئەو بیروبۆچوونانە کردووە، کە لە بەرژەوەندی نەتەوەکەی خۆیاندا بووە. لەمەشدا سەرکەوتوو بووینە و ئەوان نەیانتوانیووە ئەو ڕۆڵە ببینن، کە پێویست بووە، لەئەنجامی ئەمەشدا ، لەم سەد ساڵەی دواییدا، ماڵ کاول کراین، دەربەدەر کراین، هەموو مافەکمان لێ زەوت کرا، چەندین کارەسات و ڕووداوی دڵتەزێنمان بەسەردا هات، کە ویژدانی مرۆڤایەتی دەتەزاند.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO