سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

عەبدولڕەقیبی نیشتیمانساز

هاوڕێ، لە خۆت بپرسە داخۆ دەزانیت مامۆستا “عەبدولڕەقیب یوسف” کێیە؟ ئەگەر وەڵامەکەی بەڵێیە، با پرسیاری دووەمت ئەوە بێت: دەزانیت ئەم مرۆڤە ژیرە چەند خزمەتی بە پڕۆسەی نەتەوەسازیی و نیشتیمانسازیی لە دەیان بواری جیاوازی مەعریفی کردووە؟ داخۆ دەزانیت کارەکانی ئەو زاتە نیشتیمانپەروەرە کامانەن و چ میراتێکی بەنرخی بۆ نیشتیمانەکەی ساز کردووە وەک کەلەپوور بۆ نەتەوەکەی بەجێی هێشتووە؟

ئەگەر هەردوو وەڵامەکەت بەڵێ بوو، ئەوا بەڕاستی ئێرەییت پێ دەبەم. چونکە تۆ لە کەمینەیەکیت کە دەستت بە بەها مەعریفی و ئینسانییەکانەوە گرتووە. هاوکات، ئاگاداریت و تێگەیشتوویت کە ناسنامە و بەهای ڕاستەقینەی نەتەوەیەک لە ڕێگەی ناسینی ڕووناکبیر و داهێنەرەکانییەوە دەردەکەوێت، نەک لە ڕێگەی بکەرە کاتیی و ڕووکەشەکانییەوە. تۆ نرخی کات دەزانیت و کاتت لە فێربووندا بە بەفیڕۆ نەداوە.

بەڵام ئەگەر وەڵامەکەت “نا” بوو، ئەوا بە داخەوە تۆش بەشێکیت لەو زۆرینەیەی کە بەر ئەو خەتابارییە گشتگیرە کەوتووە کە وەک پەتایەکی ساری دنیای کوردی داگیر کردووە. خەتابارییەک کە دۆستەکانی خۆی ناناسێت و بەهایان پێ نادات.

هاوڕێ، داخۆ تێبینیت کردووە چۆن زۆربەمان ناوی دەیان کچە-مۆدێل و چەندین جنێوفرۆشی سۆشیال میدیا و دەیان مەلای نەخوێندەوار و کەسایەتی بێناوەڕۆک دەزانین؟ چۆن زۆربەمان ئاگاداری ژیانی ئەوانەین کە هیچیان بە دەوروبەر و تەنانەت خۆشیان نەبەخشیوە، بەڵام لەبارەی ئەوانەوە کە شەو و ڕۆژیان بۆ بەها باڵاکان تەرخان کردووە، هیچ نازانین؟

بێگوومان ئەمە تەنها خەتای من و تۆ نییە. ئەمە لە بنەڕەتدا بەرهەمی ئەو میدیا کوردییە نەخوێندەوارەیە کە لەبری پیشاندانی خوێندەوار و منەوەرەکانمان، کار بۆ نزمکردنەوەی زانین و بەها دەکات. میدیایەک کە زۆرترین سەکۆی بۆ جەهل و نەفامەکان سازاندووە، لە زۆرترین جێگەوە پیشانیان دەدات و بەمەش دەروونی مرۆڤی کوردی پێ وێران دەکات.

بۆ ئەوەی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف بناسیت، هەر دەبێت لە ڕێگەی کارەکانییەوە بیناسیت. سەردانی ماڵپەڕەکەی بکە. لەوێ دەبینیت کە چۆن ئەم مرۆڤە ماندووە، وەکوو هەنگێکی بێدەنگ و بەرپرسیار، هێندەی ئەوەی پێی کرابێت – جا ئەو پێکرانە لە هەر ئاستێکدا بێت – بە شێوەیەکی زۆر شارستانی و خوێندەوارانە کاری کردووە و ژیانێکی ماناداری بەسەر بردووە.

دوێنێ پێکەوە قسەمان دەکرد و لە خزمەتیدا بووم. بە دڵێکی پڕەوە فەرمووی: “من لە ناو شار و نیشتیمانی خۆم غەریبم.”

ئەمە قسەی کەسێکە کە ژیانی تەرخان کردووە بۆ پاراستنی میراتی نەتەوەکەی. کەسێک کە دەیان ساڵ کاری کردووە بۆ پاراستنی شوێنەوار، بەڵگەنامە، کولتوور و مێژووی کوردستان، ئێستا هەست بە نامۆیی دەکات لە نێو ئەو نەتەوەیەدا کە ئەو هەموو ساڵانەی بۆ خزمەتکردنی بەخت کردووە.

ئێمە بەم حاڵەوە بەتەماین بە کوێ بگەین؟ بە کوێ دەگەین ئەگەر نرخی مرۆڤە داهێنەر و خوێندەوارەکانمان نەزانین؟

گۆران جوانی گوتووە:

بەڵێ، دیارە، لە ناو قەومی بەسیتا قەدری سنعەتکار

وەکوو عەکسی قەمەر وایە لە ناو حەوزێکی لیخندا

مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف تەنها یەک نموونەیە. چەند کەسی تری وەک ئەو هەن کە ناویان نازانین؟

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم زاتە نیشتیمانسازە سەردانی ماڵپەڕەکەی بکەن:

https://abdulraqib.net

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO