“ملپێچەکە” داوامان لێدەکات شکۆمەندانە بژین و مل شۆڕ نەکەین.
- دوای ڕووداوە تاوانکارییەکەی سەربازانی سوپای عێراق لە ناوچە داگیرکراوەکان، لە گوندی شەناغە، ئیدی ملپێچ بۆ ئێمە بەخشینی مانایە بە سادەترین ھێماکان لە گەورەترین ساتەکاندا، هەم مانای تاوانکارییە و هەم مانای بەرەنگاریی.
- سەکۆ بۆ نیشتمانسازی، بۆ پشتگیریی خۆڕاگریی جووتیارانی خاک داگیرکراو و بەرزڕاگرتنی خەباتیان بۆ پاراستنی خاک و سەروەریی نیشتیمان، ھەڵمەتێکی فرەڕەھەند ڕادەگەیەنێت لە دواڕۆژێکی نزیکدا لەسەر ھەموویان دەست بە کار دەبین.
- لە یەکەم ھەنگاودا، داوا لە ھاونیشتیمانیانی کوردستان دەکەین، بۆ ماوەی حەفتەیەک، ملپێچ (یان جەمەدانی) وەک ھێمای ملنەدان بە داگیرکاریی و بەرگریی لە خاک لە مل بکەن و وێنەکانیان لە سۆشیاڵ میدیا و مینبەری جیاوازدا بە بەربڵاوی بڵاوبکەنەوە.
- ئێمە دەمانەوێت کوردستانیان لە ڕێگەی “ملپێچ”ەوە، پەیامی ڕەتکردنەوەی داگیرکاریی بدەینە دەوڵەتی عێراق و هەموو جیهان.
- وەها ھەنگاوێکی کولتووری و سیاسی گرنگ هەم پشتگیرییە لە جووتیارانی ناوچەکە و هەم هێزە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری نیشتیمانیی و ھاوخەمی و ھاوچارەنووسی و پاراستنی سەروەریی نەتەوەییمان.
- بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆمان و خاک و نیشتیمانمان بە ملپێچ و جەمەدانییەوە، جگە لەوەی پەیامی یەکڕیزیی و خۆڕاگرییە، نیشاندەری ئەرک و مافی هاونیشتیمانی و جەخت کردنەوەشە لە ھەر بستێکی خاکی کوردستان، وەک بەشێک لە مانەوە و ناسنامەی نەتەوەییمان.



