سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

بیرهێنانەوەیەک بۆ سوپای عێراق

دەبوو دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس و هەڵوەشاندنەوەی سوپای عێراق، وسەلەنوێ بونیاتنانەوەی لەدەوڵەتی نوێی عێراقدا، پەندو عیبرەتی لەسوپای نانیشتمانی سەردەمی بەعس وەربگرتایە، چونکە رژێمی بەعس هیچ خەسڵەتێکی نیشتمانی بەسوپاو دام ودەزگا نیشتمانیەکانەوە نەهێشتبوو. سوپاو ئەفسەران و سەربازانی لەبری پاراستنی نیشتمان ببوونە خزمەتکارو پارێزەری سەدام و خزمەکانی و لەهەموو بەهایەکی نیشتمانی داماڵدرابوو، لەبری ئەوەی پارێزەری نیشتمان و هاونیشتمانیان بێت ببووە ماشێنێکی دزێوی وێرانکردن و ڕوخاندنی نیشتمان و بکوژی هاونیشتمانیان.

گەلی کوردستان گەورەترین قوربانی دەستی ئەوسوپایەیە، لەسەر زەوی رەزوباخ و خانوو ماڵی گوندنشینەکانی دەروخاندو گیانی کوردەکانی دەکێشاو لەئاسمانیشەوە هێزی ئاسمانی سوپا ژەهرو بۆمبی بەسەر شاروگوندەکانی کوردستاندا دەباراند. پرۆسەکانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەو کیمیابارانی گوندەکانی کوردستان بەتایبەتیش ئەوانەی بەهۆی گازەوە کۆمەڵکوژییان تێدابوو لەوانە (بالیسان و شێخ وەسانان، سێوسێنان و گۆپتەپەو عەسکەر و بورجینی) لەهەرسێک پارێزگای سلێمانی و هەولێرو دهۆک پەڵەیەکی ڕەشن بەتەوێڵی سوپای عێراق و شۆڤێنیزمی عەرەبییەوە.

دەبوو نەک ئەمڕۆ هەرلەسەردەمی بەعسەوە پیاوانی باڵادەستی ناوسوپا ئارەقی شەرمەزاری بڕێژن و خەجاڵەتی بکێشن کاتێک لەڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ سەرباری ئەو هەموو تاوانەی لەکوردستان ئەنجامیاندابوو، بەوپەری میهرەبانی و ئەخلاقی بڵندەوە ئەفسەروسەربازانیان لە جەلادەکانی ئەمن و موخابەرات جیاکردەوە، نەک هیچ ئەفسەرو سەربازێکی (چەک وجل)کراویان بەدیلی نەکوشت، بەڵکو سەرباری گەمارۆی ئابوری نێودەوڵەتی و گەمارۆی ئابوری بەعسیەکان لەسەر کوردستان نان وپێخەف وپێداویستییان بۆدابین کردن، خوێنیان بەخشییە ئەوسەربازانەی بریندارببوون.

کەچی هێشتا ئەفسەران و سەربازانی سوپای عێراق دەیانەوێ شوێنپێی بەعسیەکان هەڵگرنەوەو هەمان رەفتاری داگیرکارانە لەگەڵ خەڵکی کوردستان بکەن و سوپای نیشتمانی بگۆڕنەوە بۆسوپای تێکدانی نیشتمان ! نازانم بەچ ڕوییەکەوەو بەکام یاسا سوپا دەچێتە ناوکێشەی پۆلیسەوەو داکۆکی لەکەسانێک دەکات کەموڵک وماڵی یەکێکی داگیرکردبێت ؟ سوپای نیشتمانی چۆن دەبێت لە نیشتمانێکدا لەنێوان هاوڵاتیانی دزو و ماڵدزراودا لەیەنگری دزبێت ؟ ئەم ستەمکارییە بەئاسانی بەسەر کوردەکاندا تێناپەڕێ ئەگەر بەسەرسیاسیەکاندا تێپەڕێ دڵنیابن بەسەر جوتیاران و نەوەی داهاتوودا تێناپەڕێ چۆن دەبێت لەنێوان کوردی خاوەن ماڵ و خاوەن زەوی، سوپا لایەنگری عەرەبی هاوردەی داگیرکاربێت ؟! ئەوەی دوێنێ لە شەرناغە و ناوچەی سەرگەڕان ڕویدا هەم برینی ئەنفال و کیمیاباران دەکولێنێتەوەو هەم نمەک حەرامی و بێ وەفایی و دڵڕەقی وبەدڕەفتاری پیاوانی سوپا.

بێگومان ئەمە بیرهێنانەوەیەکی پێویستەو بەچاودادانەوە نییە، ئەم بیرهێنانەوەیە دەبێت هەڵوەستەتان پێبکات و بزانن لەچ سەردەمێکدا دەژین، ئەمرۆ سەردەمی بەعسیەکان نیە تەنها سەردەمی هامەرو فرۆکەی بێفرۆکەوان و تەکنەلۆژیای جەنگ نییە، سەردەمی کامێراو زیرەکی دەستکردیشە، ئەوەتا هامەرەکانی ئێوە لەبەردەم تراکتۆرێکداو سەربازانی ئێوەو مامەڵەی درندانەی لەگەڵ جوتیارێکی ئازای کورددا لەناو وێنەیەکدا چیرۆکی ئابرومەندی و بێ ئابرویی نیشانی دونیا دەدات .. دڵنیابن کامێراکان لە بیکەیسیەکانتان کاریگەرترن .. تکایە با هەتا ئێرە بەس بێ و ڕێز لەخۆتان و ئەرکی نیشتمانی و ئابروی نیشتمانی خۆتان بگرن. چونکە نیشتمان بەبێ هاوڵاتی رێزلێگیراو دەبێتە دۆزەخێک هەمووانی تێدا دەسوتێین.

ئەگەر ناتانەوێ ئەم رەفتارە دوبارە ببێتەوە، ئەوا یەکەم هەنگاوی پێشەوایەتی هێزەچەکدارەکان و سوپای عێراق ئەوەیە، کە سزای ئەفسەری فەرماندارو ئەو سەربازانەش بدەن، کە پەلاماری جوتیارەکانیانداوە.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO