سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

خنکاندن ڕێگەیەک بۆ کوشتنی تاکی کورد

عوسمان ساوجی

کوشتنی مرۆڤ لەسەر دەستی مرۆڤەکانی تر مێژوویەکی ئیجگار دێرینی هەیە، سەرچاوە ئاینیەکان باس لەوە دەکەن کە یەکەم کوشتن لە میژووی مرۆڤایەتیدا بریتیە لە کوشتنی هابیل لەسەردەستی قابیلی برای، ئەوەش دوای ئەوەی ململانێ دەکەوێتە نێوانیان، چیرۆکەکە لە قورئانی پیرۆزدا باس کراوە لە سورەتی مائیدە ئایەتەکانی ٢٧-٣٠، دەمانەوێت بڵێین کوشتن جگە لەوەی بەگوێرەی سەرجەم بنەما ئاینی و یاسایی و مرۆیی و ئەخلاقیەکان کارێکی هەڵەیە وتاوانە و ڕەتکراوەتەوە، بەڵام هێشتا وەک دیاردەیەکی باوی ناو کۆمەڵگەی مرۆیی بوونی هەیە، هەرئەوەش هۆکاری ئەوەیە کە سزای قورس بۆ ئەنجام دەرانی ئەمجۆرە تاوانە دانراوە و  لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ئەوانەی بەناهەق کەسێک دەکوژن ڕێگە بە میراتگرەکانی دراوە بکوژ بکوژنەوە ئەگەر بیانەوێت یان دەتوانن لێی ببورن، لە یاساشدا  جەندین جۆر سزا بە پیی هەلومەرجی تاوانەکە و شێوازی ئەنجامدانی و پاڵنەرەرەکانی دانراوە بۆ بکوژ.

دیارە تاوانی کەشتن بەچەندین جۆر و شێواز و ئامرازی جیاواز  ئەنجام دەدرێت، کەیەکێک لەو شێوازانەش بریتیە لە خنکاندن. پرۆسەی خنکان بریتیە لە پەستان خستنە سەر دەم و لوت یان قوڕگ بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەمەبەستی ئەوەی ڕێگری لەچوونە ژورەوەی ئۆکسجین بکرێت بۆ ناو سیەکان، بەوەش مێشک لە چالاکی دەوەستێت شەلەل لە پەلەکاندا دروست دەبێت و کەسەکە ڕووبەڕووی مردن دەبێتەوە، هەرەوەها دەکرێت خنکان بەهۆی نقوم بوون لە ئاو یان شلەیەکدا ڕووندات، یان بەهۆی دوکەڵ و گازە ژەهراویەکانەوە یان تینوێتی زۆر.

ئەو کەسانەی ڕووبەڕووی مردن بەهۆی خنکان دەبنەوە تووشی جۆرێک لەتێکچوونی ڕووخسار و دەرهاویشتنی میز و پیسایی دەبنەوە، کە ئەوەش ئەوپەڕی چێژ بەلایەنی دوژمن و ئازار بەقوربانی دەبەخشێت، چونکە لەم حاڵەتەداجەلاد شێوەی کەسی بەئامانج گیراو دەبینێت کە بەقورسترین و بەئازارترین شێواز گیانی سپاردوە .

بێینە سەر ناوەڕۆکی بابەتەکە، نەیارانی کورد لەوەتەی خاکی کوردستانیان داگیرکردووە و بوون بەسەردەستی کوردستان هیچ درێغیان نەکردوە لەبەکارهێنانی هەمووجۆرە ڕێگەیەک بۆ کوشتنی تاکی کورد، کە یەکێک لەو ڕێگە پڕ لە ئازارانەش بریتی بووە لە خنکاندن.

فەرمانڕەواکانی نەتەوە سەردەستەکان هەرکاتێک توانیبێتیان سەرکردەکانی شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کورد لەشەردا یان بەفرت وفێڵ دەستگیربکەن، ئەوا بێ سێ و دوو سزای هەڵواسینیان بەسەردا سەپاندوون، بەوەش مەبەستیان بووە جەستەی ئەو سەرکردانە کە لای تاکی کورد بەرز و پیرۆز بوون ماوەیەک بەهەڵواسراوی پێشان بدەن و دواتریش بەشێواوی و نارێکی بخرێنە گۆڕەوە یان گۆڕ بزر بکرێن، ئەوەش بۆ ئەوەی ترس بخەنە دڵی شوێنکەوتەکانیانەوە، هەرەوەها ئەوان کاتێک زانیویانە دەستەیەک لە سەرهەڵداوان یان یاخیبووانی دەستی ستەم و نادادی لە ئەشکەوتێکدا یان لە ماڵێکدا گەمارۆ دراون ئەوا بە سوتاندن و دوکەڵ و گاز هەرلەوێدا هەناسەیان لەبەربڕیون وەک ئەوەی لە دێرسیم بەسەر کوردە عەلەویەکاندا هات و، دوای نزیکەی پەنجا ساڵ ڕژێمی عێراق لە بەهەمان شێوە هەوڵی خنکاندنی دانیشتوانی شاری هەڵەبجەی دا بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بەوەش زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی کوردی سیڤلی خنکاند و زیاتر لەو ژمارەشی بەدەردی هەناسە توندیەوە بۆ دەیان ساڵ گرفتار کرد، ئەم مەرگە ساتە لەچەندین شوێنی تریش دوبارە بووەوە، بە درەبڕینێکی تر مردن لەڕێگەی خنکاندنەوە زۆر دەمێکە بەرامبەر کورد لەسەرتاسەری کوردستان پەیڕەوی لێدەکرێت و تائێستاش بەردەوامە و، دەکرێت شەڕی دومانگەی بەنداوی تشرینیش هەوڵێک بێت بۆ ئەوەی کورد لە تینوا بخنکێنرێت وەک لە وتاری پێشتردا باسمان کرد، لە کۆتاییدا دەمەوێت بنوسم کە پەلاماری سەربازەکەی عێراق بۆ ملپێچەکەی جوتیارە کوردەکە کارێکی بێپێشینەو بەڕێکەوت نەبووە، ئەوە بەرهەمی نەریت و بیرکردنەوەی سەدان ساڵەی ئەوانە بەرامبەر بەکورد و پەیامێکیشە کە بەبێ دەنگی دەڵێت هەرکات دەرفەت هەبێت دەتانخنکێنین.

لەوبارەوە زۆر گرنگە ئاماژە بۆ هۆنراوەیەکی مامۆستا هێمنی موکریانی بکرێت، کە هونەرمەند میکائیل کردویەتی بە گۆرانی و دەڵێت

بەژنەکەت سێدارەیە کەزیەت تەنافە زووبەدەی

بیخە ئەستۆی من کە کوردم کورد بەشی خنکاندنە

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO