سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

جووتیارە ئازاکانی کەرکووك دەبنە هەوێنی دەرفەتێکی تر …

پێم وایە وێنەکانی ئەم یەك دوو رۆژەی نێوان سووپای عێراق و جووتیارە ئازاکانی کورد لە کەرکووك و پێداگریان لەسەر گێرانەوەی زەوییە داگیرکراوەکانیان، لە ناخەوە زۆرمانی هەژاندبێت. هەندێ دیمەنیش کە سووکایەتیی بۆ هەندێك لە جووتیارەکان تێدا بوو، دەبێت هەریەك لە ئاستی خۆمانەوە بەشی خۆمان هەستمان پێ کردبێت و ئەو جووتیارە یاخوود جووتیارانە لەو ساتەوەختەدا بەرجەستەی رۆحی دەستەجەمعیی نیشتیمانیمانیان کردبێت. هەست بە سووکایەتیی کردنی ئەخلاقی و نیشتیمانیی، پاڵنەر و وروژێنەری هەستی کەرامەت پارێزییە، کەرامەتێك کە دەمێکە خۆمان و بەرامبەرەکانمان بەشداری لە خەواندن و ناچالاک کردنی دەکەین.
ئەمن وادەبینم دەبێت ئەوەی ڕوویدا نەهێڵرێت هەروا بەئاسانی تێپەرێت و بەڵکوو وەك دەرفەت سەیر بکرێت و مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

ئەگەر کەرکووك هیچ خاوەندارییەکی ڕاستەقینەی لێدەکرێت، دەبێت بەزووترین کات لەسەر ئاستی فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان و وەزیرەکانی بەغدا، حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم، پارێزگار و ئەنجوومەن و ئیدارەی شارەکەو پارتە سیاسییەکان، هەوڵ و هەنگاوەکان بەئاقاری پیادە کردنێکی وەک خۆ و سەربەرزانەی ئەوەی لە پەرلەمانەوە دەرچووە یەک بخرێن. ناڵێم پەنا ببرێتە بەر کاردانەوەی حساب بۆنەکراو، بە پێچەوانەوە دەخووازم بڵێم دەبێت بەشی خۆی تێگەیشتنمان بۆ بەشێك لەو هەڵچوون و کاردانەوە و ڕێگریانەی بەرامبەر جووتیارەکانمان دەکرێت هەبێت و نەهێڵین دۆسییەکە بەلارێدا ببرێت و پرسی نوێ بهێنرێتە کایەوە، چونکە پرسەکە مێژوویی و ئاڵۆزە و بەرژەوەندی جۆراوجۆر و ململانێی سیاسی و حیزبی تێکەڵ بووە. بەڵام نابێت بەهیچ جۆرێك و بە هیچ پاساوێك جووتیارەکان بێخاوەن بەجێ بهێڵرێن، سازش لەسەر گێڕانەوەی زەوییەکان بکرێت، مل بۆ ڕەفتارە نادەستوورییەکانی سووپای عێراق کەچ بکرێت، کە پێچەوانەی ئەرکە دەستووری و پیشەیی و نیشتیمانییەکانییەتی دەستێوەردان لە دۆسییەکدا دەکات، جگە لەوەی هەر لە بنەڕەتەوە بۆی نییە دەستێوەردانی تێدا بکات چونکە ئەگەر کێشەیەکیش هەبێت کاری پۆلیسە دەستێوەردان بکات نەك ئەو، سەلماندیشی نەیتووانی بەروحییەتی سووپایەکی نیشتیمانی لە ناوچەیەکی هەستیاردا ڕەفتار بکات.

لە ڕوویەکی ترەوە ئەمەی ڕوویداوە، پەیوەندی بەخاکەوە هەیە، بەشێوەیەکی قانوونی زەووی و زارێکی زۆری داگیرکراوی کورد دەگێرێتەوە بۆ خاوەنەکانی، کە دەبێتە پیادەکردنی هەندێ ئاستی ماددەی پەکخراوی (١٤٠)ی دەستوور.
جگەلەوەی بەشێ لە ژێرخانی مێژوویی بوون و ڕەوایەتی و مانەوەی عەرەبی هاوردە لاواز دەکات، ئاستی متمانە بەخۆبوون و ورەی جووتیار و کورد بەگشتی لە ناوچەکەدا بەهێز دەکاتەوە ڕەوایەتی دەدات بە گوتارێکی مێژوویی دەیان ساڵەی ناسیۆنالیزمی کوردی دەربارەی تاوانی بەعەرەبکردن و داگیرکردن و هەوڵە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی حکومەتە یەک لەدووای یەکەکانی عێراق بەمەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیا و ناسنامەی نەتەوەیی پارێزگاکە.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO