سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

دۆزەخ یا بەزەیی داگیرکەر!

نووسەر و چالاکوانی ئیسرائیلی “ئامۆس ئۆز” دەڵێت: “داگیرکاریی شێرپەنجەیەکە، ڕۆحی داگیرکراو و داگیرکەریش دەخوات”. ئەگەر تەماشای دۆخی ئەو چوار وڵاتە بکەین، کە خاکی کوردستانیان داگیر کردووە، هەمیشە نائارامن و دوورن لە سەقامگیری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەوە ئەوکات، ئەو دێڕەی ئامۆس ئۆز واقیعێکی وردی دۆخی داگیرکاریی وەسف دەکات.

ئێستا دەستەڵاتدارە نوێیەکانی سووریا، کورد ناخوێننەوە و جارێکی دیکە دەچنەوە ناو هەمان ئەو هاوکێشەیەی کە دەیان ساڵە لە ناسەقامگیریی سیاسی و نەبوونی ئازادی و دیموکراسیدا دەژین. لە عێراق هەمووان دەزانین ئەو وڵاتە هەمیشە لە ناسەقامگیریی و نیگەرانیدا دەژی. تورکیا بووە بە دێوەزمەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کورد و بۆ خۆشیان ڕۆژانە تەرمی ڕۆڵەکانیان بۆ دەچێتەوە و هەر لەوە تێناگەن کە چۆن ژیان لە داگیرکراو تێک دەچێت، ئاواش لە داگیرکەر، ئێران‌یش لەوانی دیکە خراپتر.

هەڵبەت داگیرکەر بەهۆی خۆشی و سەرسەختیی داگیرکاریی زۆر هەست بە ئازارەکانی ناکات، بەڵام کێشەی داگیرکراو لەو کاتەوە قوڕس دەبێت و شێرپەنجەئاسا هەموو لەشی نەتەوەی داگیرکراو دادەگرێت، کاتێک ئەقڵ و هۆشی داگیر دەکرێت. داگیرکردنی ئەقڵ و هۆش سەرەتای تاوانەوە و داڕزانە.

بەداخەوە ئەو نیشانەیە لە باشووری کوردستان بە زەقی دەردەکەوێت. سەردەمانێک جاشەکان شەرمیان بە جاشایەتی خۆیان بوو و سەریان لەناو خۆڵدا بوو. جاشایەتی عەیبەیەکی گەورە و ترسناک بوو. کەسێک نەبوو سۆزی بۆ جاشایەتی بجووڵێت، تەنانەت زۆرێک لە خودی جاشەکانیش. بەڵام ئەمڕۆ لە سایەی شکستی دەستەڵاتی هەرێمی کوردستان لە هەڵکشان بەرەو نیشتیمانسازی و نەتەوەسازی و دەوڵەتسازی، عێراقچێتی بۆتە شانازی بۆ خەڵکێکی زۆر. لەو پێناوەدا بێشەرمانە خەبات دەکەن.

کێشە گەورەکە لێرەوەیە، ئەو کاتە دەست پێ دەکات کە نەزانین جیاکاری بکەین لەنێوان خەڵك و خاك، دەستەڵات و نیشتیمان. نەتوانین دەستەڵاتێکی ناوخۆیی خراپ لە دەستەڵاتی داگیرکەر جیا بکەینەوە، لەوە تێنەگەین کە دەسەڵاتەکان هەمیشە کاتیین بەڵام نەتەوە و نیشتیمان ئەبەدین و دەمێننەوە. ئەگەر دەسەڵاتی داگیرکەر ئەوڕۆش جۆرێک لە چارەسەریی بژێوی و خۆشی ببەخشێت، بەدڵنیایی ئامانجە دوورمەوداکانی ئەو دەستەڵاتە داگیرکەرە، تاواندنەوە و لەباربردنی بوون و مانی نەتەوەی داگیرکراوە.

داگیرکەر کار لەسەر نیشتمانسازی خۆی دەکات، دەیەوێت هەموو هاووڵاتییان بە داگیرکراوەکانیشەوە وەکو گەنم بە دەستاڕ بهاڕێت. لە پرسی زۆر بچووکەوە دەست پێ دەکات، ئەها هەژماری بانک ناو دەنێت (توطین)، کە واتاکەی لە بەنیشتیمانییکردن نزیکە. لەکاتێکدا هەژماری بانک لە هەموو وڵاتانی پێشکەوتوو، پرسێکی تاکە کەسییە و هەر کەس بۆ خۆی هەژمارێک لە بانک دەکاتەوە و دەیبات بۆ ئەو دائیرەی کاری تێدا دەکات و موچەکەی ڕاستەوخۆ دەخرێتە سەر هەژماری ئەو بانکەی کە دڵخوازی فەرمانبەرەکە خۆیەتی، ئینجا ئەو بانکە ئەهلی بێت یان حکومی، بچووک بێت یا گەورە.

بۆیە داگیرکەر ئەگەر لەدیوی دەرەوەشی ڕەحمەت بێت، لە دیوی ناوەوەی عەزاب دێت، دەزانێت چۆن داگیرکراو بهاڕێت و بیتاوێنێتەوە. ئەوانەی کە تەنها خاکیان داگیرکراوە هەست بەو جیاوازییە دەکەن، بەڵام ئەوانەی لەپاڵ خاکەکەیان، ئەقڵ و هۆشیشییان داگیرکراوە هەست بەو جیاوازییە ناکەن، ڕێک وەکو کەسێک گێژ بێت، یان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە لە پەلەقاژێدا بێت. ئەوانە بە ئاسانی دەچنە باوەشی تاوانبارێکیش.

چارەسەر بۆ گەیشتن بە ژیانێکی خۆشگوزەران، داگیرکەر نییە، دەسەڵاتی داگیرکەر نییە، پایتەختی داگیرکەریش نییە، بەڵکوو گەڕانەوەیە بۆ هۆشیاری نەتەوەیی و نیشتیمانیی. خۆڕێکخستن و نیشتیمانسازییە. دوورکەوتنەوەیە لە شارچێتی و گەڕەک و خێڵ و ناوچەگەرێتی. نیشتیمان هی هەموومانە با داگیرکراویش بێت، بەڵام داگیرکەر دوای ئەوەی نیشتیمانمان تەعریب دەکات، ئەقڵەکانیشمان دادۆشێت و خۆفرۆشتن بەرامبەر دەکات بە پاروێک نان. ئەمە قسەیەک و بانگەشەیەک نییە، ئەمە مێژووی سەدان ساڵەی ئەزموونی نەتەوەکانە. داگیرکەر هەرگیز نەبووە بە فریادڕەس و قەتیش نابێت بە فریادڕەس.

لە ڕوانگەی قانونی و ئەخلاقییەوە، هیچ جۆرە داگیرکارییەک ڕەوا نییە، چونکە لە بنەڕەتدا ملکەچکردنی گرووپێکی دیکەیە. ئەم ڕوانگەیە ڕەگوڕیشەی لە بنەماکانی چارەنووس و مافەکانی مرۆڤدا چەسپاوە.

هەمیشە قوڵ بیر بکەوە!

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO