سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

دەرهێنانی چەکی ئایین لەدەستی داگیرکەران

عوسمان ساوجی

ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە، پەیامی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری دەدا بەگوێی گەلاندا، بەوەش سەرباری پرۆسەکانی فتوحات (داگیرکاریی) بەشێک لەو گەلانەی بەدەست نادادپەرەوەری و هەڵاوێردی چینایەتی و ڕەگەزی و ئایینیەوە دەیان ناڵاند ئومێدی زۆریان هەبوو کە لەڕێگەی چوونە ناو ئیسلام و باوەڕهێنان پێی بتوانن مافەکانیان بەدەست بهێنن. دیارە کوردـیش یەکێک بووە لەو گەلانەی لە دەیەی دووەمی کۆچیدا هاتە ناو ئیسلام و باوەڕی پێ هێنا، ئەوەش بەگوێرەی چەند دەقی قورئانی پیرۆز و فەرموودە پاڵپشتێکی گەورە و گردەبڕ بوو بۆئەوەی هاوشانی گەلانی تر بتوانێت لەسەر خاک و ئاوی خۆی ژیان بگوزەرێنێت و ئەوەی ئەوان هەیانە بۆ کوردـیش ڕەوابێت. بەڵام ئەمە خەونێک بوو کە هەرگیز بەدی نەهات و هیچ کام لەوانەی فەرمانڕەوایی ئەو جوگرافیایەیان دەکرد کە ناونرابوو دەوڵەتی ئیسلامی بۆ ساتێکیش ئەو دەق و فەرموودانەیان جێبەجی نەکرد و هەرگیز کوردیان وەک گەلێکی موسڵمان و خاوەن ماف نەبینی. بەپێچەوانەوە، ئەوان زیاتر بیریان لە چەوساندنەوەی گەلانی لاواز و خۆڕادەستکردووی بێ مەرج کردووە و گرنگیان بەو گەلانەدا کە خاوەن هێز بوون و کوشتوبڕی زۆریان دەکرد و لە شەڕدا بەزەییان پیشان نەدەدا. بەوەش گەلانی وەک تورک و فارس هەموو ئەو جوگرافیایەی عەرەبەکان بەناوی فتوحاتەوە داگیریان کردبوو لەناو خۆیاندا دابەشیان کرد، تەنانەت عەرەبەکانیش کەوتنە ژێر ڕکێفی ئەوان. ئەگەر دەوڵەتانی زلهێزی خاوەن بەرژەوەندی وەک بەریتانیا و فەڕەنسا نەبوونایە ڕەنگە تا ئیستاش ژێردەستەی ئالی عوسمان بوونایە.

هەرچی پەیوەستە بەدۆخی کوردەوە ئەوا وەک ئاماژەمان بۆکرد کەوتە ژێر چەپۆکی گەلانی فەرمانڕەوای وڵاتی ئیسلامی، دۆخی کورد جگە لەچەوسانەوەی پێشووی چەوسانەوەی ئایینیشی هاتەسەر، ئەوان هەرگیز کوردیان وەک گەلێکی مسوڵمان و باوەڕدا نەناسیوە تەنها لە کاتێکدا نەبێت کە پێویستیان پێی بووە بۆ شەڕی لایەنێکی نەیاری خۆیان و لە ڕێگەی پەیامی ئایینیەوە هەوڵی ئەوەیانداوە هەرچی توانای کوردە بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکانی خۆیان بەکارهێناوە، بەوەش ژمارەیەکی زۆری تاکی کورد  لەبەرەکانی شەڕی دەوڵەتانی خاوەن بەرژەوەندی تیاچوون  و ماڵ و حاڵیان وێران بووە بەهۆی لایەنگیریان بۆ یەکێک لە عوسمانیە سوننیەکان یان سەفەویە شیعەکاندا.

بەقوربانیکردنی کورد بەپاساوی ئایینی لە زۆر قۆناغی مێژووییدا بەردەوام بووە تا گەیشتووە بە “ئەنفال” لە باشور و فەتح لە ڕۆژئاوای کوردستان. داگیرکەران زۆر زیرەکانە ڕای گشتی جیهانی ئیسلامیان بۆ دژایەتی کورد ڕاکێشاوە و هەر لەم ڕۆژانەدا دەبینین چەکدارانی ئیگۆر و چیچانی و فەلەستینی، هتد، ئامادەی شەڕی دژە کوردن لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە ئەمەش بەشێکی پەیوەستە بە کەمتەرخەمی کورد خۆیەوە. کورد نەیتوانیوە وەک خۆیان مامەڵە لەگەڵ ئەو هێرشانە بکات کە کراونەتە سەری و بەهەمان چەک بەرپەرچیان بداتەوە تا ئەوەش نەکات پرۆسەکە لەدژی بەردەوام دەبێت.

ئەوەی جێگەی دڵخۆشی و ئومێدە ئەوەیە ماوەیەکە چەند مەلایەکی مێزەر-سپی خەریکی شکاندنی ڕچەیەکن، ئەویش دەرهێنانی چەکی ئیسلامە لەدەستی داگیرکەران، ئەوان کە لە ئێستادا شێخی خەزنەوی ڕابەرایەتیان دەکات و کۆمەڵێکی تریش لە ڕۆژهەڵات و باکوور و باشوور پاڵپشتی دەکەن خەریکی پووچەڵکردنەوەی جادووی قۆرخکردن و تاپۆکردنی ئیسلامن لەسەر چەند دیکتاتۆرێک. ئەگەر ئەم هەوڵانە ڕێک بخرێن و بتوانرێت لە چوارچێوەی ئەنجوومەنێکدا کارەکانی بەڕێوەبەرێت بەدڵنیایی ئەنجامی باشی دەبێت و لانیکەم ئەوانەی کوێرانە هاتوون و دێن بۆ کوشتن و بەکەنیزەککردنی کورد و وتاڵانکردن و وێرانکردنی کوردستانن ڕەنگە هۆشیار ببنەوە و تێبگەن کە چاوبەستەکیان لێ کراوە و گەوجێنراون.

هەروەها نابێ ئەوەشمان لەبیربچێت کە ئایین هۆکارێکی گرنگە بۆ یەکخستنی گەل و سازکردنی زەمینەی دامەزراندنی دەوڵەت، هەرەوەک چۆن شوێنکەوتەکانی ئایینی ئیسلام و مەسیحی و جوو، بەهەمان شێوە ئایینزاکانیش توانیویانە کەڵک لە ئایین و ئایینزا وەربگرن بۆ ئامانجی سیاسی، کە ئەوەش بۆ کورد بژاردەیەکە ئەگەر بتوانێت لەگەڵ بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی خۆیدا بیگونجێنێت.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2023 SEKO