سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو کوێ؟

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە چاوی تەماح و قورخکاری زۆری لە سەرە، زۆربەی زلهێزەکانی جیهان دەیانەوێ پێگەی ئابووری و سیاسیی و سەربازیی خۆیان لەو ناوچەیە جێگیر و پتەو بکەن. ئەوەش وای کردووە ململانێکان بە ئاقاری کتوپڕو خێرا و پەیوەندی ژێربەژێر و ڕێککەوتنی پێشوەختە لەسەر حیسابی بەرژەوەندییەکان گرێ بدرێت.

ئەوەی ئێستا جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە شەڕی ئیسرائیل لەلایەک و بەرەی مقاوەمە (حەماس و حیزبوڵا و حوسییەکانی یەمەن) بە سەرکردایەتی ئێران لەلایەکی دیکەیە، کە بەرەیەکیان پێک هێناوە بە هیلالی شیعی دەناسرێت. شەڕەکە پێ دەچێت مێزەکەی بە سەر سەری ئێران‌دا دا قڵپ کردبێتەوە دوای ئەوەی کە نینۆکەکانی کرا بە هۆی گورزە سەربازییەکانی ئیسرائیل، هەم لە حەماس لە غەززە، هەم لە حیزبوڵا لە باشووری لوبنان و سووریا.

لە هەموو ئەمانە کاریگەرتر کەوتنی ڕژێمەکەی ئەسەد بوو لە ماوەی تەنیا 11 ڕۆژدا، کە بەڕاستی هەڵوەستەی زۆر هەڵدەگرێ. ڕژێمەکەی ئەسەد، بۆ زیاتر لە ١٣ ساڵ لە دوای بەهاری عەرەبی بە پشتیوانی ئێران و ڕووسیا خۆی ڕاگرت، ڕژێمێک بوو کە نیو سەدەییە لەسەر حوکمە. بە هەر حاڵ، کەوتنی ئەمجارە بەو شێوە کتوپڕە نیشانەی پرسیاری زۆر هەڵدەگرێ.  بۆ ئەمجارە ڕووسیا و ئێران پەرچە کرداریان نەرێنی بوو؟ بۆ سوپای سووریا شەڕی میلیشیاکانی “بەرەی تەحریری شام”یان بۆ نەکرا یان نەیان کرد؟ پێ دەچێ ڕێکەوتنی ژێربەژێر وەڵامگۆی ئەو پرسیارە زۆرانەمان بێت.

هەر چۆنێک بێت، کەوتنی رژێمی ئەسەد چەند لێکەوتەیەکی هەیە. لەلایەک توانرا دەستی ئێرانی خاوەن نفوز لە سووریا قوت بکرێت و هیلالە شیعییەکە تێک بدرێت چونکە ئێران لە ڕێگەی سووریاوە چەک و تەقەمەنی بۆ حیزبوڵای لوبنان دەنارد و دژی نەیارەکانی تەیاری دەکرد، بە نەمانی ڕژێمی سووریا ئێران دەسوەردانەکانی لە لوبنان و سووریا و فەلەستین کەم دەبنەوە یان دەکرێ بڵێین هەر نامینن.

دەمینێتەوە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراقی، ئەوانیش کەوتونەتە ناو چوارگۆشەی سێرەی گوڕنکارییەکانەوە، کە یان دەبێ هەڵوەشێنرێنەوە و چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت یان دەکەونە بەر پەلاماری هێزەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل وەک مافێکی شەرعی خۆیان کە پارێزگاری کردنە لە خۆیان. لەمەشیاندا بارودۆخی عێراق ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەبێتەوە، چونکە عێراق بەرگەی شەڕێکی لەو شێوەیە ناگرێت، بە تایبەت هێشتا مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە ئارادایە کە دەرکەوتوە لە ئێستادا خەریکی خۆ ڕێکخستنەوەوەن. دەیان شانەی نوستوویان لە ناوچە سوننەنشینەکان مۆڵ کردووە، چونکە بەرەی مقاوەمە زوو زوو پەلاماری ئەو هێزانە دەدەن بە وەکالەتی ئێران.

یەکێک لەو خوێندنەوانەی بۆ ئەم دۆخە دەکرێت پێ دەچێ گوڕینی نەخشەی ناوچەکە بێت لە سەر دەستی ئەمەریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا و ئیسرائیل، وەک جێبەجێکەر بێنە ناوەوە و ڕووسیاش لە پای سەفقەیەکی سیاسیی و ئابووری و سەربازیی لە یاریەکەدا بوونی هەبێ.

کەوتنی ئەسەد هەر ئاوا ڕێکەوت نەبوو بەڵکوو ڕێککەوتنی پێش وەختەی لە بارەوە کرابوو، چونکە نزیک بە چەند مانگێ بەر لە ڕووخانی بەشار ئەسەد، بنیامین ناتانیاهۆ نەخشەیەکی نیشانی جیهان و ناوچەکە دا کە بە ڕێگای داود چواندی، لەوێ باسی لە گۆڕینی نەخشەی ناوچەکە و فراوانکردنی سنوورەکانی ئیسرائیلی کرد. ئێستاش بە ئاراستەی سووریا لە پێشڕەوی و فراوانکردنی هێزەکانێتی لە جۆلان کە زۆر ناوچەیەکی ستراتیجییە بۆ ئیسرائیل. لێرەوە هەموو ئەگەرەکان بۆ ئەوە دەچن نەخشەی ناوچەکە بگۆڕدرێ تا مەترسییەکان لەسەر ئیسرائیل دورخرێنەوە بە یەکجارەکی. ئەوەش سەرەتا بە بڕینی دەستی ئێران لە ناوچەکە دەستی پێ کرد. 

بەڵام هەرچەندە ڕژێمی ئەسەد ڕووخا و کەوتە زبڵدانی مێژووەوە، دەبێ بزانین بەدیل و جێگرەوەی ئەسەد کێ بێت و چۆن بێت. هەموو ئاماژەکان وا دەری دەخەن داهاتوی سووریا زۆر باشتر نابێت لە ڕژێمەکەی پێشوو، چونکە جۆلانی کە ئاراستە دەکرێت بە تایبەت لەلایەن تورکیاوە، چۆن ئێران هەوڵی هەژموونگەری دەدا لە سووریا تورکیاش دەیەوێت هەمان ڕۆڵ بگێڕێت، بە تایبەت بۆ کوردەکانی سووریا دۆخەکە لە بار نابێت، بۆیە باشترین بژاردە ئەوەیە کورد ئاگاداری بارودۆخەکە بێت و ئامادەسازی بکات بۆ سیاسەتی داهاتوی ناوچەکە بە هەرێمی کوردستان‌ـیشەوە.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2023 SEKO