سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

گرنگیی هەستکردن بە هاوچارەنووسی لایەنە کوردستانییەکان

ئەسرین عاسی شوانی

مێژوو ئەوەی سەلماندوە کە هەر کاتێک گەلی کورد و لایەنە سیاسییەکانی یەکڕیز و تەبا و یەکگوتار بووبن، توانیویانە بەسەر مەترسیدارترین قەیرانەکان و گۆڕانکاری و تەنگژییەکاندا سەرکەون. بۆ نموونە، لەکاتی ڕاپەڕینی گەلەکەمان لە ساڵی ١٩٩١دا کە هەموو لایەنە سیاسییەکان لەژێر چەتری بەرەی کوردستانی-دا توانیان بە هاوکاری خەڵک ڕاپەڕین بێننە بەرهەم و دامودەزگانی ڕژێمی بەعسی عێراقی ڕاماڵن.

بۆیە لەم کات و ساتەدا کە عێراق بە هەرێمی کوردستان-یش و ناوچەکە بە گشتی لە لێواری مەترسی شەڕ و ئاڵەنگاری دایە، بە تایبەت دوای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە لایەک و حیزبوڵڵای لوبنان و هێڕشە بەردەوامەکانی بۆ سەر ئیسرائیل؛ ئەمە جگە لە پەلاماری لایەنە ئێرانییەکان لەژێر ناوی مقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق و سووریا بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل؛ هاوکات، حوسییەکانی یەمەن-یش کە وەک وەکیلی ئێران درێژە بە پەلامارەکانی دەدات، هەمووی بەسەریەکەوە، ئەوەمان پێ دەڵێت کە ناوچەکە نزیک بووەتەوە لە کوڵان و خەریکە بە تەواوەتی لە دەست دەردەچێ. بە تایبەت دوای پەلامارگۆڕینەوەکانی ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر سەروەری یەکتر. ئەم ڕووداوانە ئەوەمان پێ دەڵێن کە ناوچەکە لە شەڕێکی ناوچەیی سەخت نزیک بووەتەوە، کاریگەرییەکانی ئەو شەڕەش هەر ئاوا ئاسایی نابێت، ئەگەری گۆڕینی نەخشەی ناوچەکە هەیە.

لەبەرئەوە، دەبێ کورد و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان چی بکەن و لە ئامادەسازی چیدا بن لە ئەگەری فراوانتربوونی شەڕەکە. زۆر لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ناوچەکە لەژێر گۆڕانکاری نەخشەی سیاسی دایە، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن ئیسرائیل-ەوە نەخشەڕێگای داود نمایش کرا. ئەوەی بەدی دەکرێت ئەوەیە کە ناوچەکە بۆنی شەڕی لێ دێت و ئەگەری فراوانبوونی بۆ دەرەوەی کەرتی غەززە و باشووری لوبنان زۆرە، بەتایبەتی ئەگەر جموجووڵە سەربازییەکانی ئێران ڕەچاوبکەین کە هەر ئێستا جێ پەنجەی دیارە و خۆی وەک دوژمنێکی  سەرسەختی ئیسرائیل و ئەمەریکا نمایش دەکات. ئێران ڕاستەوخۆش تێکەڵی یاریەکە بووە، ئەگەرەکان بۆ ئەوە دەچن ناوچەکە لە ئەنجامی ئەو پریشکانە ببنە مەیدانێکی شەڕی سەرتاسەری و فراوان، ناوچەی شەڕیش دەکەوێتە بەر گۆڕینی نەخشەی سیاسی.

هەرێمی کوردستان کە لە نێو دڵی ئەو ڕووداوانەیە دەبێ چی بکات؟ لایەنە سیاسییەکان لە جێگای پەرتەوازەیی و ناکۆکی نێوانیان پەنا بۆ کام ئامراز و چارەسەر بەرن؟ بەڕاستی ئەگەر سەیری ئەگەرە چاوەڕوانکراوەکان بکەین ئەمڕۆ کورد لە هەموو کاتێ زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی و ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی خۆیەتی، پێویستە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەم ساتە تەمومژاویەدا یەک هەڵوێست و یەک هێزو گوتار بن بۆ هەر ئەگەر و گۆڕانکارییەک کە بێتە پێشەوە، چونکە ئەگەر لە ئێستاوە ئامادەسازی ئەو ئەگەرە چاوەڕوانکراوانە نەبێت زەرەرمەندی یەکەم لە ناوچەکە گەلی کورد دەبێت چونکە کوردستان نەتەوەیەکی بێدەوڵەت و بێسەروەریی و بێ پشت و پەنایە. لایەنە سیاسییەکانیشی پەرتەوازە و ناکۆکن، هەر یەکە بە جۆرێ شەنی خۆی دەکات. بۆیە گەر بەم میکانیزمەی ئێستا هەنگاو بنێن لە ڕوودانی ئەو شەڕەی کە خەریکە ناوچەکە دەگرێتەوە گەلی کورد و لایەنە سیاسییەکانی وەک و ئاردی ناو دڕکی لێ دێت، سەدان ساڵ دۆزەکەمان بۆ دواوە دەگەڕێنێتەوە.

لەبەرئەوە، لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێ پەلە بکەن لە ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی خۆیان و هەموو لایەنەکان کوردانە و بە بنەما لەسەر نیشتیمانپەروەریی دوور لە ڕەنگەکان و بیرکردنەوەی تەسکی حیزبایەتی دەست لەنێو دەستی یەک بنێن تا بتوانن ئەو مەترسییانە تێپەڕێنن کە بەردەم ماڵی تاک بە تاکی گەلەکەمانی تەنیوە و خەریکە وەیشومەی مەترسی لە دەرگامان دەدات. گەر ئەوە نەکەین خوێنی شەهیدانی گەلەکەمان بە فیڕۆ دەڕوات و پرسەکەشمان چەندین ساڵ بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2023 SEKO