سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

باخچەلی، بەڕاست تۆ  کوردت خۆش دەوێ

چەند ڕۆژێکە لە زاری بەرپرسانی تورکیا لێدوانی تازە سەبارەت بە کورد دەبیستین، بەرەی دەسەڵات کە پێیان دەگوترێت “بەرەی کۆمار”، کە پێکھاتووە لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئەکەپە) و پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەھەپە) باس لە چارەسەری پرسی کورد دەکەن. لە بەرانبەری ئەوانیشدا گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە)، لەسەر زاری سەرۆکەکەیان ئۆزگور ئۆزەل،  دەڵێت: “دەبێت کوردەکان لە تورکیا ھەست بەوە بکەن کە ئەو دەوڵەتە ھێ ئەوانیشە و نابێت مافی 20 ملیۆن کەس پشت گوێ بخرێت”.

لە دوایین لێدوانی، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەھەپە، دەڵێت: “ھەر تورکێک کوردی خۆش نەوێت، تورک نییە)، بەو قسەیەی باخچەلی بێت گومان دەکەوێتە سەر 90% تورکەکان کە تورک بن، چونکە بەو ئەندازەیە تورکەکان کوردیان خۆش ناوێت. واتە زۆر کەمن ئەوانەی لە نموونەی “ئیسماعیل بێشکچی” و “جەنگیز چاندەر” و “ئۆرھان بامۆک” و “ئەلیف شەفەق” دان، کە جوان بیر دەکەنەوە و  لەگەڵ برایەتی گەلانن.

دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان  کاتێک ئەو بزووتنەوەی ئەو ئێستا سەرۆکایەتی دەکات لە لایەن ئەلب ئەرسەلان تورکەش دامەزرا، بە ھەزارن کورد لە ئۆپەراسیۆنی کردەی نادیار لەلایەن ڕێکخراوی “گورگە بۆرەکان” تیرۆر کران،  ئەو ڕێکخراوەی کە باڵی سەربازی مەھەپە بوو. دامەزرێنەرانی ئەو بزووتنەوە نەتەوپەرست و فاشستە لەسەرەتاوە دوژمنانی تورکیایان پۆلێن کردبوو بۆ دوژمنە سێ کافەکە  (ئوچ کاف)، ئەوانیش (کورد، کۆمەنیست، کزیل باشی واتە عەلەوی). پشکی شێری ئەو سێ کافەش بەر کورد دەکەوێت.

با زۆر نەگەڕێینەوە بۆ ئەو مێژووە ڕەشەی کە پارتەکەی دەوڵەت باخچەلی لە تورکیا تۆماریان کردووە، چونکە ئەگەر بڕیاربێ باس لەو مێژووە بکەین دەبێت چەندین توێژینەوە بنووسینەوە.

ساڵی 201٣، کاتێک تورکیا ھەنگاوی نا  بە ئاراستەی نزیکبوونەوە لە چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد و دیدار لەگەل ئیمراڵی و قەندیل ئەنجام دران، یەکێک لەو ھێزانەی ڕۆڵی لە شکستی پرۆسەی ئاشتی بینی لە تورکیا پارتەکەی دەوڵەت باخچەلی، مەهەپە، بوو.

ئێستاش سەنگی مەهەپ لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەوەدایە کە چەندە دژایەتی مافەکانی کورد لە تورکیا دەکات. دەی وای دابنێین باخچەلی و پارتەکەی لەو سیاسەتەی پیادەیان کردووە پەشیمانن، بەڵام بۆ ئەوەی باوەڕیان پێ بکەین با باخچەلی و پارتەکەی بێن لە دەستووری وڵاتەکەیان ئەو کۆتوبەندانە ھەڵگرن کە دژ بە بوونی کورد وەک نەتەوەیەک ئاماژەیان پێدراوە، بە تایبەت کە ئێستا قسەوباس سەبارەت بە ھەموارکردنەوەی دەستوور لە تورکیا لە ڕۆژەڤ دایە.

لە چوار ماددە لە دەستووری تورکیا-دا، تەنانەت لە سوێندە دەستووریەکەشیان،  باس لەوە کراوە کە تورکیا دەوڵەتی تورکە، دەبێت ھەر ھاووڵاتییەکی تورکیا شانازی بە تورکبوونی خۆی بکات، ماددەی سێیەمی دەستوور کە باس لە “یەک زمان”، “یەک ئاڵا”، “یەک نەتەوە” دەکات،  پێچەوانەی ئەو لێدوانەی ئێستای دەوڵەت باخچەلی-یە، چونکە دەستووری وڵاتەکەی نەک ھەر ڕێگرە لەوەی ئەو دەیڵێت،  بگرە کۆماری تورکیا لەسەر بنەمای نکوڵیکردنی مافی نەتەوەکانی دیکەی تورکیا دامەزراوە، بە تایبەت کورد. بۆیە باخچەلی پێش ئەوەی گومان بخاتە سەر تورکبوونی ئەوانی دیکە دەبێت بە سیاسەتی فاشستانەی خۆی و بزووتنەوەکەی دابچێتەوە.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • بوخچە
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2023 SEKO