سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

حەلبووسی، تۆ لە ئاست پێشمەرگە زۆر بچووكی

پێشمەرگە، ئەو مرۆڤە باڵا و گیانفیدا و خۆنەویستەیە کە بەنرخترین و بە بەهاترین سامانی خۆی، کە خوێنی گەش و گوڵڕەنگیەتی، لەپێناو گەل و شکۆمەندیی نیشتیمان دەبەخشێت. ئەگەر هەر لە ناوەکەیەوە دەست پێ بکەین کە وشەیەکی لێکدراوی کوردیی ڕەسەنە، تێدەگەین کە پێشمەرگە چەندە مرۆڤێکی گەورەیە، وشەیەکی لێکدراوە و پێکهاتووە لە پێش و مەرگ.

ئەو کەسەی ناسناوی “پێشمەرگە” بە خۆی ڕادەبینێت، مەرگی خۆی لە پێش خۆی داناوە لەپێناو خاک و كوردستان-دا و سڵ لە مەرگ ناکاتەوە، بە شتێکی ئاسایی دەچوێنێت. بەر لە هەموو شتێک ئامادەیە لەپێناو بەرگری لە خاك و نەتەوە، گیانی خۆی پێشكەش بکات.

وەک دەبینین، پێشمەرگەی کوردستان لە بەرامبەر دوژمنان و داگیرکەرانی خاکی کوردستان، ناوی كورد و كوردستان-یان بەرز كردووەتەوە و هەمیشە جێگای شانازیین بۆ گەلەکەمان و بوونەتە سیمبول و ڕەمزی گیانفیدایی.

گەلی کوردستان تا پێشمەرگەی هەبێت، ترس و باکی لە دڕندەترین دوژمن و لە پێشکەوتوترین تەکنۆلۆجیای چەکی سەردەم و لە دزێوترین سیاسەتی سەردەم نابێت، چونکە ئەوە پێشمەرگە بوو بەری بە دڕندەترین ڕێکخراوی تیرۆرستی، داعش، گرت و کردیانن بە پەندی زەمانە و دەرسێكیان دانێ كە هەرگیز لەیادی نەكەن.

ڕێکخراوێک، کە ترسی خستبووە دڵی سەرجەم خەڵكی جیهان، بەڵام لەسەر دەستی پێشمەرگە و گیانفیدایی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان، دەرسێکی وایان وەرگرت، تا دنیایە لەبیریان نەچێتەوە، ئاخر باڵای پێشمەرگە زۆر لەوانە بەرز و زرافترە، تا پیلانی داعش و هاوشێوەکانی بتوانێت ورەی بەرزیان بچەمێنێ، چونکە پێشمەرگە باڵای بە قەد باڵای شاخە سەربەرزەکانی کوردستان-ە و هەرگیز بە دوژمنان و شەمشەمەکوێرەکانی داعش نانەوێت، بۆیە لوتژەنینی داعش لە ورەی پێشمەرگە و گەورەیی و ناوناوبانگی پێشمەرگە هەر خەیاڵێکە و خەونێکی بەدینەهاتووی دوژمنانمانە و هەرگیز ناگەنە مراز.

لەم ڕۆژانەدا بیستمان، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق، زۆر بێشەرمانە گوتی بەتەواوی ڕەتی دەكەینەوە “تۆپهاوێژی قورسی پێشكەوتوو” بدرێت بە پێشمەرگە، گوایە ئەركی دەستووری ئەوان لە پاراستنی ئاسایشی ناوخۆدا كورت بووەتەوە!

هەموومان دەزانین زۆربەی ئەم سەرکردانەی، کە ئێستا لە کایەی سیاسیی عێراق دەهۆڵی غیرەت و ئازایەتی دەکوتن، هەموویان لە کوردستان خۆیان حەشار دابوو و کوردستان و پێشمەرگە قەڵغان و پارێزەریان بوو، پێشمەرگە بوو لە ڕووی سەدام و بەعس وەستا بوو، کوردستان و پێشمەرگە ئەو عێراقییە هەڵاتوانەی لە ترس و تۆقاندن دەپاراست.

لە دوای 2003 و هەرکات لە ناوخۆیاندا ڕووبەڕووی مەترسی بوونایەتەوە، دەستبەجێ پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنا، بەتایبەتی سەرکردە عەرەبە سوننەکان، تەنانەت لە ناوخۆیاندا وتەیەکیان هەیە، کە دەڵێن “اذهبوا إلى كوردستان، فإن فيها ملكاً لا يُظلم عنده أحد” واتە هەرکات لێتان قەوما، ڕوو بکەنە کوردستان، چونكە پادشایەکی لێیە هیچ کەس لای ئەو ستەمی لێناکرێت.

ئێستا بە حەلبووسی و هاوشێوە سفرەدڕ و نمەک بەحەرامەکان دەڵێین، ئایا جگە لە پێشمەرگە کێ بوو کاتێک خۆتان خەریک بوون یەکترتان دەخوارد، دەیپاراستن؟ جگە لە پێشمەرگە کێ بوو داڵدەی سەدان هەزار ئاوارەی عێراقیی دا و پاراستنی کاتێ لە دەستی داعش هەڵاتبوون؟ جگە لە پێشمەرگە کێ بوو شکستی بە داعش هێنا، کە گەورەترین مەترسی بوو لەسەر عێراق و بە شاهێدیی هەموو جیهان ستۆپی پێ کردن؟ تۆ بڵێی هێزە عێراقییەکان بووبن، کە لە ترسی داعش لە موسڵ هەموویان چەکیان فڕێدا و هەڵاتن؟

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • بوخچە
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2023 SEKO