سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

“ژینا” گوڵێک لە نێو باخچەی ئازادیی

ئیمان یادەوەر

کاتێک ناوی کورد دێت وشەی شۆڕش و ئازادی و قوربانی بەدوادا دێت، ئەمە بەجۆرێکە کەم نەتەوە هەبێت لە دنیادا هێندەی نەتەوەی کورد ژیانی لەگەڵ ئەو چەمکانەدا بێتەوە .

بۆیە کاتێک ئازادیی پێویستی بە قوربانی دەبێت، ژینا ئەمینی وەک مرۆڤێک دواتر وەک کوردێک بەگیانی خۆی ئامادەیی هەیە. مەرگی ژینا یەکێکە لەو مەرگانەی کە شۆڕشێکی گەورە بەدوای خۆیدا دێنێت شۆڕشێک کە تەواوی میللەتانی ئێران و دواتر کوردانی پارچەکانی تر دەخاتەوە بەردەم ئاستانەی ئازادی و دیسانەوە بۆ ڕزگاربوون لە کۆت و بەندی داسەپاوی کولتووری لە هەموو ناوچەکاندا ڕادەپەڕن و درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی” دەڵێنەوە.

مەرگی ژینا دەسپێکی قۆناغێکی نوێ بوو لە تێڕوانین بەرامبەر بە چەمکەکانی ئازادی کەسیی و شکاندنی یاساکانی بەها تایبەتییەکان. بۆیە خوێنی ژینا دەبێتە هەوێنی گۆڕانکاری لە هەندێک یاسای تایبەتی کەسێتی لە ئێران-دا. دواتر ژینا ئەمینی وەک نوێنەری ئازادی بیرکردنەوە سنوورەکان دەبڕێت و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا خەڵاتی “ساخارۆڤ”ی پێ دەبەخشرێت .

“ژن، ژیان، ئازادی” دەبێتە مانیفێستی شۆڕشێک. هەر وشەیەکیان و وەک شەپۆڵێک کە لە دەریای خرۆشاوی کوردی سەربەرزی ڕۆژهەڵاتەوە هەمیشە هەڵدەستێ،  ڕۆژهەڵاتی کوردان ئەوانێک  وەک کێوی بەرزی زاگرۆس، بەرامبەر زریانی ستەم ڕاوەستان. ژنانی کورد، وەک شێرەژنی مێژوو، لە پێشەوەی ڕیزەکاندا بوون. پیاوان، شان بە شانی ژنان، وەک دار بەڕووی کوردستان، لە بەرامبەر ڕەشەبای زۆرداریدا نەلەرزین.

خەڵکی ڕۆژهەڵات، بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانیانەوە، وەک ڕەنگەکانی کەوانەی ڕەنگاڵە، یەکیان گرت. لە سەقز-ەوە بۆ سنە، لە مەهابادە-وە بۆ کرماشان، هاواری ئازادی بەرز بووەوە. ئەوان شەقامەکانیان کردە گۆڕەپانی خەبات، قوتابخانەکانیان کردە قەڵای بەرخۆدان.

خوێنی گەنجانی ڕۆژهەڵات بوو بە ڕەنگی سوور لەسەر ئاڵای شۆڕش. فرمێسکی دایکان بوو بە ئاوی ژیان بۆ نەمامی ئازادی. هەناسەی پیرەکان بوو بە بای بەهاری گۆڕان.

ئەوان، بە دەستی بەتاڵ بەڵام بە دڵی پڕ لە هیوا، بەرەنگاری چەکی ستەم بوونەوە. هاواری ژینا تۆفانێک بوو هەموو بەربەستەکانی بەردەم ئازادی ڕاماڵی  مەرگی ئەو وای کرد تەواوی ئازادیخوازان هەست بکەن هەنگاوێک نێزیکتر بوونەتەوە لەبەدەست هێنانی مافەکانیان.

با بڵێین: ژینا گیان، تۆ نەمردوویت. ڕێگەیەک تۆ بە خوێن نەخشیت کێشا هەرگیز ناسڕێتەوە ئێستاش کە باسی ئازادی دێتەگۆڕێ ناوی تۆ وەک سیمبولی قوربانیدان بەشکۆوە دەهێنین تێدەگەین مەرگی تۆ چۆن ئێمەی بەرابمبەر مافەکانمان زیندوو کردەوە. بۆیە تۆ لە هەر دڵۆپە بارانێکدا، لە هەر گوڵێکی بەهاردا، لە هەر هەنگاوێکی ئازادیدا زیندوویت. ناوت وەک سروودێک، بەردەوام لە گوێی مێژوودا دەزرنگێتەوە.، تا ئەو کاتەی کە ڕۆژی ئازادی و دادپەروەری هەڵدێت. مەرگی تۆ هەزاران هێندەی ئەوانەی بۆ ژیانی خۆیان ناهێڵن بژین ژیانی فێرکردین.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO