سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

هاواری نائومێدی:دیموکراسی و مافی مرۆڤ

بەشی چوارەم

دیموکراسی و مافی مرۆڤ دروشمێکە بیرمەندان و مرۆڤ دۆستان دایانهێناوە، بەڵام هەر لەو ڕۆژەوەڕا، زۆردارەکان بۆ شاردنەوەی زوڵمەکانیان و باڵادەستان بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان بەکاریان هێناوە، ژێردەستەکانیشیان پێخەڵەتاندووە و شەڕی نەزانەکانیان پێکردووە. دیموکراسی نە بەڕاستی پەیڕەو دەکرێت، نە هیوای لەسەر دەچنرێت، ڕێچکەیەکە بۆ نەتەوە هۆشیارەکان، بۆ وڵاتە پێشکەوتووەکان، بە بڕینی چەندین قۆناغ بەدیهاتووە، تا بە ئیمڕۆ گەیشتووە ئینجا بەرهەمەکەیان بۆ دەرکەوتووە. لەبەر ئەوەی ئێمە ئەو قۆناغانەمان نەبینیوە، بۆیە ئەم دروشمە بۆ ئێمە وەک ئەو قسە هەقەی لێهاتووە، کە بۆ مەرامەکی ناهەق بەکار هاتووە، چونکە لە ڕواڵەتدا وا دەبینرێت، کە ویژدان و یەکسانی دەپارێزێت، بەڵام لەڕاستیدا وا نییە، چونکە  تا ژێردەستەبین، نە یەکسانین نە ئەو مافەمان پێ دەدرێت، کە باڵادەستان هەیانە. ئێمەی کورد ناچارین، ئەم دروشمە هەڵ بگرین، چونکە زوڵم لێکراو و بێدەسەڵاتین، بۆیە باوەڕمان پێی هاتووە، دڵیشمان پێی خۆشکردووە، بەڵام وا چاکترە هەتا زووە، لەو ڕاستییە بگەین، کە دیموکراسی و مافی مرۆڤ، بە پێوانەی ئێمە و ماناندا نەنراوە. بۆیە پێویست بەوە ناكات، نە لە خۆمی بئاڵێنم، نە خۆمی پێ هەڵخەڵەتێنم، وا باشترە بۆ شیاوی خۆی جێى بهێڵم، چونکە ئێمە وەک کاڵایەک لێی دەڕوانین، هەر بۆ خۆ جوان کردنە، وا دەزانین، کە دەتوانین بەدی بهێنین.

لە ڕاستیدا دیموكراسی كاڵا نییە، تاوەکوو هاوردە بکرێت، بەڵکوو بە ڕۆشنبیری و بە هۆشیاری بە دەست دەهێت، بۆیە نە دەهێنرێت نە دەسەپێنرێت، نە دەكڕدرێت و نە دەفرۆشرێت، گەر بە ڕێکیش پەیڕەو نەکرێت، هەرگیز بەدرۆ جوان نابێت. دیموکراسى قۆناغەکە، پەروەردەبوونی دەوێت، ئاستى بەرزى هۆشیارییە، دڵسۆزییە کە هەموو كۆمەڵگا پێى دەگات ئینجا تاکەکانی پێ دەگۆڕێت، بەجێگەیاندنى ئەرک و دیارکردنى بەرپرسیارەتییە، چوارچێوە و ئەو هێڵە گشتییانە دەکێشێت کە سنوورى کار و مافەکان دیاردەکات. ئەگەر بێت و لەو هێڵانە دەربچیت بەواتای بەڕەڵلایيیە، ئەگەر پێشیەوە پابەند بیت، پاسەوانى پێشكەوتن و ئازادییە، دیارخەری ڕادەی زيرەكى و زانايى و ڕۆشنبیرييە، پارێزەری یەکسانی و دادپەروەریيە. مافى مرۆڤیش بۆ خۆیانە، بۆ ئێمە وەک چاوبەستنە، قسەیە و هەر بۆ کردنە، چونکە دوا قۆناغی ویژدانی مرۆڤایەتییە، کە ئێمەی پێ نەگەیشتییە. ئەوەی دەسەڵاتی هەبێت، باوەڕی بەبوونی نییە، ئەوەی دەسەڵاتیشی نەبێت، لە بێ ئومێدی و بە ناچاری، خۆزگە و هیوای بۆ دەخوازێت .

هەردوو چەمک بۆ ئێمە نامۆن، چونكە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستین، درۆ بە سیاسەت دەزانین، وا دەزانین غەدر و زوڵم ئازایەتییە، سڕینەوەی یەكتر ئاسایییە. بۆیە دەڵێم هەتا زووە، گەلەکەم لەو ڕاستییانە بگە. هەرچەندە مافی مرۆڤ و  دیموكراسی لە ڕواڵەتدا جوانە، هەرچەند باش و ڕێكوپێكە، بەڵام  بۆ ئێمە نەشیاوە، چونکە وەک ئەو جلوبەرگە وایە، کە بە پێوانەی ئێمە نە دووراوە.

دیسان  هاوارە دەکەم، گەلەکەم باوەڕ بەو قسانە مەکەن، شەقەک لەو دیموكراسییە درۆیینە هەڵدەن کە باس دەکرێت. هەتا زووە ئەگەرچی زۆریش درەنگە، خۆت ڕێک بخە، یەک بگرە، پشت بە هێزی خۆت ببەستە، هەوڵ بدە، مافی خۆت، بە دەستی خۆت بستێنە، چاوەڕوانی وەرگرتنی لە کەس مەکە. هەتا زووە تێ بگە، مافى مرۆڤ لە بۆ مرۆڤ پاداشتەکە، کە تا ئێستا بە دەست نەهاتووە، چونکە ئەوەى باڵادەست بێت ژێردەستەکەی هەڵدەلوشێت یان بە مرۆڤی نەزانیوە. دیموکراسیش یارییەکە لە ئاستی ئێمەدا نییە. بۆیە دەڵێم وا باشترە هەتا زووە، نەتەوەکەم لەو ڕاستییە بگە، کە هەموو دنیا دەیزانێت، هێندە دڵمان بەو دروشمانە خۆش نەبێت، کە هەر بۆ دڵنەوایی بەکار دێت.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO