سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

نووسین بۆ منداڵان

ڕۆستەم خامۆش

نووسین بۆ منداڵان، لەلایەن شاعیران و نووسەرانی بواری ئەدەبیاتی منداڵانەوە، هەتا بڵێی کارێکی زۆر چاک و پێویست و بەجێیە. هاوکات، شایانی ستایش و بە هەند وەرگرتن و  بە گرنگ تەماشا کردنە، بەڵام دەبێ ئەوەش باش بزانین کە ئەمانەتێکی زۆر قورس و گەورەشە، کە دەکەوێتە سەرشانی کەسانی قەڵەم بەدەستی ئەو بوارەوه‌. نووسین بۆ منداڵان یەکێکە لەو کارە سەخت و دژوارانەی کە سەرکەوتن تێیدا هێندە ئاسان نییە و ئیشێکی زۆر زەحمەتیشە. بۆ گەیشتن بە ترۆپکی سەرکەوتن لەو بوارەدا، بێگومان هەوڵ و ماندووبوون و تێکۆشانێکی زۆر و بێوچانی دەوێ، لەبەر ئەوەی پێویستیی بە لێزانی و شارەزاییەکی باش هەیە بۆ ناسینی قۆناغەکانی گەشەکردنی منداڵ. بەهەمانشێوە، زانین و تێگەیشتن لە زانستەکانی منداڵناسی بەگشتی، دەروونناسی و پەروەردەیی زۆر گرنگن، بۆیە کارێکی هەر وا ئاسان نییە، مادام نووسینەکە بۆ منداڵە، دەبێ زۆر وریا و هۆشیارانەتر، لێزانانەتر، زانستیانەتر، جوان و ناسکتر، واتادار و مانادارتر، پەیامدارتر بێ.

ئەوانەی دەستیان پێنووسی گرتووە هەتا بۆ منداڵان بنووسن و ئەو توێژە گرنگەی کۆمەڵگە بەسەر بکەنەوە، هەروەها، بۆ ئەوەی منداڵان بەپێی مافی ڕەوای خۆیان خزمەت بکرێن لەلایەن شاعیران و نووسەرانەوە، بەڵام هەوڵی نووسران دەبێ پێی بزانرێ، دەبێ ڕێزمان هەبێت بۆ ئەو قەڵەمانەی بۆ ئەو توێژە بەنرخ و گرنگ و پڕ بایەخەی کۆمەڵگە کەوتوونەتە کار و لە چاوەڕوانی ئاسۆی گەشی سبەینێ دان. بێشک دەبێ بە چاوی پڕ لە ئەوین و خۆشەویستییەوە تەماشایان بکرێ و ڕێز لە قەڵەمەکەیان بگیرێ، بۆ ئەوەی بەردەوام بن و گەرم و گوڕتر بنووسن، تا جوان و باشتر بنووسن. دەشبێت یارمەتی و هاوکاری بکرێن بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان بۆ چاپ بکرێ، تا دیدەی گەشی منداڵانیان پێ ڕۆشەن ببێتەوەو سوود و چێژی لێ وەر بگرن. لەبەرابەردا، دەبێ نووسەرانی ئەو بوارەش زیاتر و زۆرتر بخوێننەوە لە بوارەکانی ئەدەبیات بەگشتی و دەروونناسی و پەروەردەی منداڵاندا. لە زۆر بواری دیکەش خۆیان شارەزا بکەن، بەڵکو ئاستی مەعریفی و ڕۆشنبیرییان بەهێزتر و فراوانتر و باشتر بێ و خۆیان بە دوور بگرن لە وشەی سواو و جوینەوەی نووسینی پێش خۆیان و دووبارە کردنەوەی وێنەکانی پێشووتر. بە جدی هەوڵی نوێگەریی بدەن و زیاتر خۆیان ماندوو بكه‌ن و تێبکۆشن بۆ داهێنان و نووسینی جوان و ناوازەتر لە بواری ئەدەبیاتی منداڵاندا. بۆ ئەوەی ئێمەی کوردیش بەرەو پێشتر بچین لەو بوارە گرنگەدا، کە ئەویش ئەدەبیاتی منداڵانە.

هەر چەندە نووسین بۆ منداڵان هەنگاوی باشی ناوە لە سایەی پێنووسی دڵسۆزان، بەڵام پێویستە بە هەوڵی خەمخۆرانەی زیاتری قەڵەم بەدەستانی ئەو بوارەو لایەنی پەیوەندیدار بەو بابەتەوە، ئەو ئەدەبیاتە بگەیەنرێتە لوتکە، تا ئێمەش شانازیی بەخۆمان بکەین و بڵێین: ئەوە ئەدەبیاتی منداڵانی کوردە و هیچی کەمتر نییە لە هی نەتەوەکان و وڵاتانی دیکە. شاعیران و نووسەرانمان بەقەڵەمەکانیان بۆ خەمی ئایندەی نەوەکان و کۆمەڵگەیەکی باشتر دەنووسن و دەڕوانن و تێدەکۆشن. بۆ هەموو نووسینێک کە باشیان پێکاوەو ڕێک و ڕاست بۆ منداڵیان نووسیوە (وەک: شیعر و چیرۆک و ئۆپەرێت و دەقی شانۆیی… هتد)، کە چەند ژانرێکن لە بواری  ئەدەبیاتی منداڵاندا، دەبێ سوپاس و دەستخۆشییان لێبکرێ.

پرسیار ئەوەیە، بۆ؟ چونکە ئەگەر نووسینەکانی ئەوان سوودبەخش و باش و پەروەردەیی بوون، واتە شتێکی چاکیان دەرخواردی مێشک و هزر و خەیاڵی منداڵان داوە، بێشک ئەو منداڵانەی کە ئەمڕۆ بە تەمەن بچووکن و گەورەساڵانی سبەینێ و داهاتوون، کەواتە کەسانێک زۆر بەجوانی ڕاهێنراو، پەروەردەکراو، فێرکراو، دەرووندروست، متمانە بەخۆ، باوەڕ بەهێزن. ئەوا بەدڵنیاییەوە دەبنە کەسی پاک و ڕاستگۆ و دڵسۆز بۆ نەتەوە و نیشتیمانەکەیان و بە شانازییەوە خزمەتیان دەکەن.

ئەگەر هەندێ لە نووسەرانی بواری ئەدەبیاتی منداڵان، بەپێی کەم ئەزموونییانەوە، نەیان توانی وەک پێویست، جوان و باش بنووسن بۆ منداڵان، ئەوا ڕەخنەیان لێ بگیردرێ و خاڵی لاوازی نووسینەکانیان دەست نیشان بکرێ لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و شارەزای ئەو بوارەوە. کاتێک ڕەخنەشیان لێ گیرا، یان ڕێنمایی کران بۆ ئەوەی پێیان بگوترێ، لێرەدا هەڵەتان کردووە و نەتان توانیوە وەک پێویست و شارەزایانە بچنە نێو ناخی منداڵانەوە و جوان و باشیان بۆ بنووسن، دەبێ بەدڵێکی گەورەوە وەری بگرن و زۆر لایان ئاسایی بێ و دڵیان هەر وەکوو دڵی منداڵان پاک و جوان بێ و هەرگیز ڕق و کینە لەڕەخنەی ڕەخنەگر هەڵنەگرن، چونکە ڕەخنەگری ڕۆشنبیر و بێ لایەن و بە ویژدان، هەمیشە دەستبار لەگەڵ نووسەردا دەگرێ و ناهێڵێ خوار ڕێ بکاو بکەوێ.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO