ڕه‌شاد به‌كر حامد
زمانگرتن (stuttering)، به یه‌كێك له گرفته‌كانی ئاخاوتن داده‌نرێت، له‌سه‌رتای ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدا منداڵ توشی ده‌بێت. ئه‌م گرفته زمانییه له‌كاتی گفتوگۆدا، واته له‌كاتی به‌رده‌وامبوونی ئاخاوتن هه‌ر له سه‌ره‌تای قسه‌كردن یان له ناوه‌ڕاستی ئاخاوته‌كه‌دا تاكی گرفتار پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. ڕێژه‌ی زمانگرتن له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا یه‌كسان نییه، له ڕه‌گه‌زی نێردا به‌راورد به ڕه‌گه‌زی مێ ئه‌م گرفته زیاتره.
ژماره‌ی گرفته‌كانی به‌رده‌م كه‌سی زمانگر زۆرن، ده‌شێت تووشبوو له ڕێگای تاكه گرفتێك یان زیاتر له تاكه گرفتێك تووشی ئه‌م كێشه‌یه‌ی ئاخاوتن ببێت، كه به‌شێكیان بریتین له:
1. گشتگیری ئاخاوتن: به‌كارهێنانی هه‌مان زاراوه بۆ هه‌موو حاڵه‌ته هاوشێوه‌كان.
2. ئیكۆ (دووباره‌كردنه‌وه): كاتێك ده‌نگێك ده‌بیستێت یان پرسیارێكی ئاراسته ده‌كرێت، هه‌مان ده‌نگ و پرسیار دووباره ده‌كاته‌وه، بۆ نموونه پێی بڵێی ناوت چییه، ئه‌ویش دووباره‌ی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ ناوت چییه… هتد.
3. مه‌زاجی و فڕێدانی زاراوه: بۆ نموونه له‌ناو پۆڵدا له خۆیه‌وه ده‌ڵێت بابه یان دایه، به‌ڵام كاتێك دایك و باوكی ده‌بینێت ناوی دایك و باوكی ناهێنێت، واته له‌كات و شوێنێكی جیاوازدا وشه‌یه‌ك دووباره ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌كات و شوێنێكی تردا هه‌مان وشه دووباره ناكاته‌وه.
4. تێكدانی ناڕوونی: منداڵ به‌جۆرێك قسه ده‌كات، كه ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی تێی ناگات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی گۆڕانكاری و ناته‌واوی له شوێنی ده‌ربڕینی پیته‌كاندا.
5. گۆڕین: منداڵ له بری پیتێك پیتێكی تر ده‌رده‌بڕێت.
6. سڕینه‌وه و شاردنه‌وه: هه‌ندێك پیت ده‌رنابڕێت، واته وشه‌كه به نیوه‌یی ده‌رده‌بڕێت، زیاتریش پیتی كۆتایی ده‌ربڕینه‌كان ده‌سڕێته‌وه، بۆ نموونه له بری ئه‌وه‌ی بڵێ پرته‌قاڵ ده‌ڵێ پرته‌قا.
7. زیادكردن: له‌م حاڵه‌ته‌دا تووشبوو له‌كۆتایی ده‌ربڕینه‌كه‌یدا پیتێكی زیاده ده‌رده‌بڕێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ بڵێ بابه ده‌ڵێ بابه‌و، واته پیتی (و) زیاد ده‌كات.
8. تازه‌گه‌ری: ده‌ڕبڕینی وشه‌یه‌كی نوێ و دروستكراوه، كه جگه له‌خۆی كه‌سی تر تێیناگات، ئه‌م ڕه‌فتاره‌ش زیاتر له كه‌سانی تووشبووی ئۆتیزم به‌دیده‌كرێت.
هۆیه‌كانی زمانگرتن
1. بۆ ماوه‌یی: ئه‌مه‌ش له خێزانێكه‌وه بۆ خێزانێكی تر جیاوازه.
2. بوونی فشاری ده‌روونی و ترس و دڵه‌ڕاوكێ.
3. توندوتیژی دایك و باوكه‌كان به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كانیان.
4. نه‌مانی سۆز و لێكجیابوونه‌وه‌ی خێزان و بوونی گرفته‌كانی ناو خێزان… هتد.
چاره‌سه‌ر
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌ی زمان، پێویستی به ئارامگرتن و هۆشیاری دایك و باوك و ئه‌ندامانی خێزان و مامۆستاوه هه‌یه، واته ئه‌گه‌ر خێزان و مامۆستا یاخود كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ئه‌م گرفته زمانییه هۆشیارییان هه‌بوو، ده‌شێت ئه‌م هۆشیارییه ببێته هۆكاریك بۆ ئه‌وه‌ی تووشبوو به‌كاتێكی كه‌متر باشتر ببێت، به پێچه‌وانه‌وه گرنگی نه‌دان به به‌باری ده‌روونی تووشبوو ئه‌وه‌نده‌ی تر چاكبوونه‌وه‌كه دواده‌خات، زۆر جاریش له بری باشبوون و چاكبوونه‌وه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
دایك و باوكی هۆشیار هه‌ر زوو د‌رك به گرفتی منداڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر ده‌كه‌ن، واته ئه‌گه‌ر زوو د‌رك پێكرا و پزیشكی تایبه‌ت كه‌سی تووشبووی بینی ده‌شێت ئاسانتر و باشتر گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته هه‌رچه‌نده له لایه‌ن دایك و باوكه‌وه دوابخرێت، جا به هه‌ر بیانوێك بێت، ئه‌وا ئه‌ركی پزیشك قورس‌تر ده‌بێت، ته‌نانه‌ت باری ده‌روونی تووشبووش به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، چونكه هه‌وڵده‌دات كه‌متر تێكه‌ڵی هاوڕێكانی ببێت له كۆڵان یاخود له قوتابخانه. به‌مه‌ش ده‌بێته تاكێكی داخرا و هه‌ستی متمانه‌ی له ده‌ستده‌دات، بۆیه پێویسته دایك و باوك هه‌ست به‌و به‌رپرسیاره‌تییه گه‌وره بكه‌ن و بزانن، كه هاوكاریكردنی تووشبوو به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی ئه‌وانه نه‌ك كۆمه‌ڵگا و پزیشك.
زمانگرتن زۆرجار دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێك تووشی منداڵ ده‌بێت، واته سه‌ره‌تا منداڵێكی ئاسایی و بێ گرفته له قسه‌كردندا، هۆكارگه‌لێكی زۆر هه‌ن، كه ڕاسته‌وخۆ ده‌بنه هۆی زیادبوونی زمانگرتن، به‌شێكیان بریتین له:
- تووشبوو كاتێك هه‌ست ده‌كات ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی وه‌كوو پێویست گوێی لێناگرن.
- ئاخاوتن له ژێر فشاری كاتدا.
- به‌كارهێنانی زاراوه‌ی قورس و گران، تاكوو هاوشانی هاوڕێكانی بێت.
- ناچاركردن به‌وه‌ی، كه له یه‌ك كاتدا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك بداته‌وه.
- شوێنگۆڕین، یاخود شوێنی تازه و نامۆ.
- ماندووبوون و شه‌كه‌تی، شله‌ژان، ناچاركردنی به قسه‌كردن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك هۆكاری گرنگ هه‌ن، ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه یاخود چاره‌سه‌ری گرفتی زمانگری، بۆ نموونه:
1. یاریكردن له‌گه‌ل هاوڕێكانی.
2. گۆرانی گوتن.
3. یاریكردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان.
4. ئاخاوتن له‌گه‌ڵ خودا.
مامۆستا ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له چاره‌سه‌ركردنی گرفتی زمانگرتن، هه‌ندێكجاریش كاره‌كته‌ری مامۆستایه‌كی توندوتیژ ده‌بێته هۆی زیادبوونی گرفته‌كه، بۆ چاره‌سه‌ركردن و هاوكاریكردنی تووشبوونی گرفته زمانییه‌كان پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست و ڕاستگۆیانه هه‌بێت له نێوان مامۆستا و دایك و باوكی فێرخواز، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موویان پێكه‌وه كاربكه‌ن له پێناو باشتركردنی گرفته زمانییه‌كانی منداڵ و فیرخوازه‌كانیان.



