سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

ڕاکان جبوری تازە-ئەندازیاری تەعریب

سەرەتای تەعریب دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و لەسەر دەستی مەدحەد پاشا ئەنجام درا، کاتێک ژمارەیەک عەرەبی کۆچەر و حوشتر و مەڕ لەوەڕێنی لە حەویجە جێنشین کرد، ئەوانەی لە ناوچەکانی باشووری ئێستای پارێزگای کەرکووک بە دوای لەوەڕو و پاواندا دەگەڕان بۆ ئاژەڵەکانیان. مەدحەد پاشا لە چوارچێوەی پەرەپێدانی کشتوکاڵ و برەوپێدانی کشتوکاڵ ئەو عەرەبە کۆچەرییانەی هێناو لەو ناوچەیە نیشتەجێی کردن.

ئەو هەنگاوە لەوانەیە مەبەستێکی سیاسی لە پشتەوە نەبوو بێت کەچی بەمەبەست بوو بێت یان نا بووە هۆکارێک بۆ سەرەتای تەعریبی ڕێکخراو لە دەورەبەری کەرکووک. پێدەچێت ئامانج لە هەنگاوەکە بەکشتوکاڵکردنی ناوچەکە و جێنشینکردنی ئەو عەرەبە کۆچەریانە بووبێت. ئەوکات ناوچەی حەویجە و دەوروبەری زەویەکی بەپیتی کشتوکاڵی هەبوو کەچی تا ئەو کات هیچ سوودێکی لێ نەبینرابوو. 

لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی عەرەبی لە ١٩٢١ لەسەر دەستی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی ئیدی ناوچە هەستیارەکان و ستراتیجییەکان و دەوڵەمەندە بە نەوتەکانی کوردستان، وەک کەرکووک و ڕۆژئاوای شاری موسڵ، کەوتنە بەر شاڵاوی تەعریبی سیستەماتیک، هەنگاو بە هەنگاو زیاتر و بە کردارتر تەعریب دەستی پێ کرد، بە تایبەت دوای ئەوەی بەعسییەکان دەسەڵاتیان گرتە دەست لە ١٩٦٣ جاری یەکەم و ١٩٦٨ جاری دووەم. لەوکاتەوە بەشێوەیەکی زۆر ڕێکخراو سیاسەتی تەعریب خرایە بەرنامەی کاری دەوڵەتی عێراق.

سەرەتا بەوە دەستی پێ کرد کە ناوچە دەوڵەمەند بە نەوتیەکان لە کورد چۆڵ بکەن و عەرەب لە شوێنیان نیشتەجێ بکەن. لەو پرۆسەیەشدا گەورەترین ئیمکاناتی خۆیان خستەگەڕ بۆ سەرکەوتنی کارەکانیان و کرێکارانی کۆمپانیای نەوتی کەرکووک کە زۆربەیان کورد بوون دەرکران وعەرەبی هاوردەیان لە شوێنیان دامەزراند. هاوکات، زەوی کشتوکاڵی جوتیارانیان لەسەر عەرەبە هاوردەکان تاپۆدەکرد و خاوەنە ڕەسەنەکانیان کە کورد بوون و تاپۆی ڕەشی سەردەمی عوسمانی یان مەلەکیان لەدەستدابوو بێ زەوی و ماڵ و موڵک دەکرد و دەریان دەکردن لە زێدی داییوبابی.

بەعس بە شێوەیەکی زۆر ڕێکخراو دەستی بە پرۆسەی تەعریبی ناوچەکە کوردستانییەکان کردو و زۆرترین ئیمکاناتی سەربازی و لوجستیشی خستە خزمەتی مەرامەکانیەوە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی خەونە ڕەگەزپەرستییەکانی.

لەپاڵ ئەمانە، دەوڵەتی عێراق، پشتێنەیەکی ئەمنی سەربازی لە ناوچەکە دروست کرد بۆ پاراستی بیرە نەوتەکان و سەدان کیلۆمەتری لە ناوچە کوردیەکان چۆڵکرد و کردیە سەربازگە و هاتوچۆی کوردی لێ قەدەغە کرد. ئەم پرۆسەیەش بەردەوام بوو بە نوێکردنەوەی بەردەوام و چاودێری کردنی چڕی سەرانی بەغدا تا ڕووخانی سەدام حوسێن و هەڵوەشانەوەی حیزبی بەعس بەفەرمی.

بەڵام ئەوەی جێگای هەم نیگەرانییە هەم سەرسوڕمان، لە عێراقی نوێ و فیدڕاڵی، کە کورد ڕۆڵێکی گرنگی لە بنیادنان و نووسینەوەی دەستورە نوێکەشدا هەبوو، تەعریب هەر بەردەوامە و بەشێوەیەکی چڕتر لەوەی بەعس دەستی پێ کرد. سەرکردە عەرەبە چاوڕەشەکانی دوێنێی دۆستی کورد لە موعارەزە، دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆ، خەریکی پلانگێڕانن و لە جێبەجێکردنی مەنهەجی بەعس دا درێژەپێدەرن.

وەک دەبینین ئێستاش عەرەبە هاوردەکانی سەردەمی بەعس دووبارە دوای ئەوە لە چوارچێوەی ماددەی 140 دا قەرەبوو کراونەتەوە و ناسنامەی باری شارستانی و فۆڕمی خۆراکیشیان گوازراوەتەوە ناوچە و شارەکانی خۆیان دووبارە بە فیتی دەسەڵاتداران دەنێردرێنەوە بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان و زەوی جووتیاران داگیر دەکەنەوە و دەغڵودانی کوردستانییەکان دەسوتێنن. دەسەڵاتدارانیش، بەتایبەتی پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت، ڕاکان جبوری،  پشتیوانیان دەکات لە جیاتی ڕێگری لێکردنیان.

لە دوای 16 ی ئۆکتۆبەرەوە زۆر بێشەرمانە نەک هەر پارێزگاری کەرکووک بەڵکو تەواوی سوپای عێراق لە هەوڵەکانی دووبارە تەعریبکردنەوەی ناوچە دابڕێنراوەکان بەشدارە. سوپا ڕێگری لە تۆکردن و دروێنەی جووتیارە کورد و تورکمانەکان دەکات و ئاسانکاری بۆ عەرەبە هاوردەکان دەکات.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO