سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

داگیرکەر چۆن مامەڵە لەگەڵ داگیرکراودا دەکات، لە “هیندستان”ـەوە بۆ “کوردستان”

عومەر مەحمود

تۆماس مکولای (١٨٠٠-١٨٥٩) باوکی بەڕێوەبردنی داگیرکارییە (ئیستیعمارییە) و خاوەنی بیرۆکەی “داگیرکاریی لەناوەوە”یە. ئەو بیرۆکەیەی مکولای وایکرد چیتر داگیرکەرەکان  پێویستیان بە سوپا و پرۆسەی سەربازی نەبێ بۆ داگیرکردنی وڵاتان.بیرۆکەکە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە داگیرکەر هەستێت بە دروستکردن و سازکردنی وەچەیەک/نەوەیەک لە بریکاری شوێنکەوتە و بەکرێگیراوی داگیرکەر لەناوەوەی ئەو وڵاتەی کە دەیانەوێ داگیری بکەن مکولای دەڵێت پێویستە لەسەرمان لەناوەوەی ئەو وڵاتەی دەمانەوێ داگیری بکەین، چینێک لەوانە پەروەردە بکەین ئەوە بکات کە ئێمە دەمانەوێت، با لە ڕوخساریشیاندا لە ئێمە نەچن، ئەوە کێشە نییە، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە هزر و بیر و ئاکار و ڕەفتار و ئاڕاستە و حەز و  ئارەزویان ئینگلیزیی بێت.

مکولای بەو وتارە ناوی دەرکرد کە لە شوباتی ١٨٣٥ لە پەرلەمانی ئینگلیزی پێشکەشی کرد، کە تیایدا دەڵێت: لە درێژی و پانی خاکی هیندستان دا گەڕام و گەشتم کرد. نەمبینی کەسێک سـواڵ بکات یان دزی بکات. وڵاتێکم بینی زۆر دەوڵەمەند، خەڵکەکەی خاوەن ئاکاری بەرز بوون. تا ئەو ڕادەیەی پێم وابوو ئێمە ناتوانین ئەو گەلە ببەزێنین  بەشکاندی بڕبڕەی پشتی نەبـێ، ئەویش کەلتوری  ڕوحی و فەرهەنگییانە. بۆیە پێشنیاز دەکەم سیستەمێکی فێرکردن بێنینە کایەوە شوێنی سیستەمە کۆنەکە بگرێتەوە چونکە ئەگەر هیندییەکان بینییان هەرچی بیانی و ئینگلیزییە باشترە ئەوا چیتر ڕێز لە خۆیان و کلتور و فەرهەنگی خۆماڵی خۆیان ناگرن. ئەوکات ڕێک دەبنە ئەو گەلەی ئێمە دەمانەوێت، گەلێکی ژێردەستە بەتەواوی.

مکولای توانی فەلسەفەکەی بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەهەمان ساڵدا سیستەمی خوێندن لە هەموو هیندستان لە هیندیەوە گۆڕدرا بۆ سیستەمی ئینگلیزی و تێکشکاندنی خود و نامۆکردنی و شکاندنی بڕبڕەی پشتی و تێکەڵکردنی کۆمەڵگا بە ئامانج گیراوەکان یان کردنیان بە بەشێک لە وڵاتی داگیرکەر.

لێرەوە وڵاتە داگیرکەرەکان تێگەیشتن کە داگیرکردنی وڵاتان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بەڕێگەی پڕۆسەی سەربازی قوربانی زۆری مرۆیی لێدەکەوێتەوە و خەرجی زۆری دارایی دەوێت. لە ڕووی ئەخلاقیشەوە زۆریان لەسەر دەکەوێت. بۆیە دەستیان کرد بە دروستکردنی شوێنکەوتە و بەکرێگیرا و لەناوەوەی ئەو وڵاتانە بەئامانجی تێکشاندن و داڕماندنی تاکی کۆمەڵگای ئەو وڵاتانە و لاوازکردنیان بە جۆرێک کە خۆیان بەپیر داگیرکەرەکانیانەوە بچن لەڕێگەی بەکرێگیراوەکانیان لە پۆستە گرنگ و باڵاکانی  وڵاتەکانیاندا.

با بزانین بارو دۆخی کورد لەگەڵ دوژمنەکانی لە کوێی ئەو فەلسەفەدایە! لەکاتێکدا  دوژمنانی کورد لە عەرەب و تورک و فارس خۆیان قوربانی دەستی بیرۆکە و فەلسەفە داگیرکارییەکەی “تۆماس مکولای” بوون، هاتن دژی کۆمەڵگای کوردی  گرتیانەبەر و پەیڕەوییان کرد. پێش هەموو شتێک لەڕێگەی سەپاندنی زمانی عەرەبی و تورکی و فارسی ، لە سیستەمی خوێندندا دەیانەوێ لە بەهێزترین بنەمای مانەوەی نەتەوەیی کورد  بدەن.

هەرچی کوردیە لە زمان و فەرهەنگ و کلتور و دابونەریت و مێژوو لای تاکی کورد ناشرینی بکەن و وا لە تاکی کورد بکەن متمانەی بە خۆی نەبێ و  ڕێز لە زمان و کلتور و مێژووی خۆی نەگرێت، خۆی بەکەم بزانێت.

دوژمنانی کورد بەگشتی و عەرەبیش بەتایبەتی تەنانەت تاڕادەیەک ئایینی ئیسلامیشیان خستە خزمەت پلانە دوژمنکارییەکانیان. سوودیان لە ساویلکەیی و هەستی ئایینی کورد بینی. ناڕاستەوخـۆ ئایینی ئیسلامیان کردە سەنگەرێک دژی نەتەوەی کورد. بەشێک لە کلتور و دابونەریت و فەرهەنگی کوردییان خستە خانەی دژە ئایینەوە تەنها لەبەر ئەوەی کوردییە نەک لەبەر ئەوەی دژەئایینە. لەبەرامبەردا فەرهەنگ و داب و نەریتی خۆیان کردە جێگرەوە. بەتایبەتیش کلتور و فەرهەنگی خێڵەکی عەرەبی.

بۆیە دەبینین بەشێکی زۆر  لەتاکی کۆمەڵگای کوردی بێتمانەیە بە  هەر شتێک کە کوردی و کوردەوارییە.

خۆی بەکەم دەزانێ  بەرامبەر دوژمنەکانی. لەکاتێکدا کورد یەکێکە لە دێرینترین و ڕەسەنترین نەتەوە لەسەر ڕووی زەوی بەگشتی و خۆرهەڵاتی ناوین بەتەیبەتی.

نالی کاتیک  دەڵێت :

کەس بەئەلفازم نەڵێ خۆ کوردیە خۆکردیە

هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالیبی مەعنا دەکا

 وەڵامی ئەو بەکەمزانینەی زمانی کوردیە کە دوژمنانی کورد  لەناخی تاکی کورد دا چاندویانە. بەداخەوە لە ئێستادا دەسەڵاتی کوردی لە باشوری کوردستان  هێڵێکی بەرگری بەهێزی دانەناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرش و پەلامارەی دوژمنانی کورد و  تێکشاندنی کەسایەتی کورد کە بەردەوامە و لە هەڵکشاندایە. ڕۆژانە بەچەندین شێوە و لە چەندین هەڵوێستی جیاوازدا و لە سۆشیال میدیا بێمتمانەیی  تاکی  کورد بە خۆیی و خۆبەکەمزانین و تێشکانی بەرامبەر بێگانە دەبینین کە خراپترین و مەترسیدارترین جۆری تێشکانە.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO