سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

ساڵ ساڵی سەرکەوتنەکانی باکووری کوردستانە: لە شارەوانییەکانەوە بۆ “ئامەدسپۆر”

بەهاری ئەمساڵ دەم پارتی (DEM)، ئەو حیزبەی کە شەڕی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکات لە تورکیا و باکووری کوردستان، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەستهێنا، بەشێوەیەک کە زۆرینەی شارەوانییەکانی باکووری کوردستانی لە هەڵبژاردنی ٣١ ئادار بردەوە. بەمەش کۆتایی هێنا بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی قەیومەکان کە ساڵانێک بوو دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورکیا بەسەر شارەوانییە کوردستانییەکانیان سەپاند بوو.

ساڵانێکە باکووری کوردستان بە خەباتی مەدەنی ڕووبەڕووی سیاسەتی نکوڵیکردن و  دوژمنکارانەی دەوڵەتی تورکیا دەبێتە، کە لە بەرامبەر خەڵکی کوردستان  ئەنجام دەدرێت.  یەکێک لەو خەباتانە بواری وەرزشییە. یانەی تۆپی پێی “ئامەدسپۆر” بەشێک لەو خەباتە پەیڕە و پراکتیز دەکات. بۆ ئەم مەبەستەش لە تەواوی باکووری کوردستان خەڵک بە گشتی و لایەنگرانی وەرزشی تۆپی پێ بە تایبەتی، بۆ پشتیوانی یانەی وەرزشی “ئامەد سپۆر” هەمیشە لە گۆڕەپانی یاریگاکان ئامادە دەبوون.  بە دروشمی نەتەوەیی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ئاڵا سێ ڕەنگەکانی کوردستان،  هانی یانەی “ئامەدسپۆر”یان دەدا.

سەرکەوتنی ئەم یانەیە بۆ پلە یەکی خولی تورکیا سەرکەوتنێکی گەورەیە چونکە لەمەدوا هاندەرانی یانەی “ئامەدسپۆر” لەگەڵ یانە گرنگەکانی وەک گەڵەتەسەرایی و بشکتاش و فەنەرباخچە، هەروەها زۆرێک لە یانەکانی دیکەی تورکیا، ڕووبەڕوو دەبێتەوە و ئاڵای کەسک و سوور و سپی و دروشمی ئازادی دەگاتە گۆڕەپانە گرنگەکانی تۆپی پێی تورکیا.

یانەی “ئامەدسپۆر” لە ساڵی ١٩٧٢ دا دامەزراوە.  لە بواری وەرزشدا، هەڵگری ناسنامەی کورد و کوردستانی بووە. بۆیە لەلایەن هاندەرە ڕەگەزپەرستەکانی تورک لە یاریەکانی ڕووبەڕووی دروشمە شۆڤینیەکانی ئەوان بووەتەوە.

هاندەرانی کورد لە سەرجەم شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان پشکیان لەو سەرکەوتنە گرنگە هەبوو کە یانەی “ئامەدسپۆر” لە خولی پلە دووی تورکیا بەدەستی هێناوە،  کاتێک بە پلەی یەکەم لەو خولەدا بۆ پلە یەکی یانەکانی تورکیا سەرکەوت.

کورد نەتەوەیەکی مافخوراوە، حەزی بەشەڕ نییە، هەمیشە بە ناچاری دەستی بۆ چەک بردووە. حکومەتی تورکیا، بە تایبەت دەسەڵاتدارانی ئێستای تورکیا، کە پێکهاتووە لە هاوپەیمانی “ئەکەپە-مەهەپە” هەموو دەرگایەکی چارەسەری ئاشتیانەی بەڕووی کوردستانیان داخستووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کوردستانیان لە خەباتی خۆیان بەردەوامن. بەرهەمی ئەو جۆرە خەباتە دیموکراتییەش هەر لەم ساڵەدا بریتی بووە لە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بواری وەرزشی، ئومێدی سەرکەوتنی دیکەی زیاتریش هەیە لە دواڕۆژدا.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2023 SEKO