سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

فیترەتى سەلیم و خۆشەویستی نیشتیمان

لە ڕاڤە و شرۆڤەی ئاینیدا بۆ مەخلوفات،  بە تایبەتی لە ڕوانگەی موسڵمانانەوە، خوداى گەورە مرۆڤى بەشێوازێکى زۆر بەرز و پڕ ڕەهەندى جیاواز دروست کردووە، هیچ دروستکراوێکى ترى بەم شێوازە سەرسوڕهێنەر و جوانە دروست نەکردووە. خوا لە قورئاندا دەفەرموێت: “لَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ فِىٓ أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ” (التین: ٤). مرۆڤی موسڵمان بە جوانترین داخنراوەکانی دەزانێت و تا لێى ڕادەمێنى سەرسام تر دەبیت بەپیکهاتەو تواناکانى. لە ئاینی ئیسلامدا مرۆڤ کە بەو جوانییە دروستکراوە، خودا تەکلیف و قورسایى ژیان و ڕیسالەى خستۆتە سەر، بۆیە لە شوێنێکی دیکەدا هاتووە: “إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الْإِنْسَانُ ۖ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولًا” (الاحزاب: ٧٢).

لای مرۆڤی موسڵمان ، خودا هەموو ئامرازە ناوەکى و دەرەکییەکانى بۆمرۆڤ فەراهەم کردووە، تا قورساییەکانى ژیانى ڕۆژانە و ئاستەنگەکانى پێشى بەئاسانى ببریت. پیغەمبەران لە هەموو ئاینەکاندا (سەلامى خودایان لێ بێت)  بۆ ڕێنوێنى کردنى مرۆڤ هاتوون، بۆیە مرۆڤی باوەڕدار بە ئایین باوەڕی بە هەموو  پەڕتووکە ئاسمانییەکان هەیە و پێیوایە بۆ سیستەمى ژیان هاتوونەتە خوارى، تاوەکو ئەم یاسایانە ببنە ڕێکخەرى ژیانى مرۆڤ، تەواوى بوونەوەران  بۆ مرۆڤ ڕام کراون.

مرۆڤ تاکە بوونەوەری کۆمەڵایەتییە لە چوارچێوەی ژیانی کۆمەڵگادا عەقڵى گەشەکردووە، هەروەها ویژدانى بۆ دروست کردووە. مرۆڤی باوەڕدار و موسڵمان باوەڕی بەوە هەیە کە مرۆڤ لە بنچینەدا پاک و دڵسۆزو ڕاست و چاکەکارە . ئەوەی تێکی دەدات چوارچێوەی کۆمەڵگای گەندەڵ و فاسیدە چونکە خودا مرۆڤى بە  فیترەتی سەلیم دروستکردووە.

ئەوەی لە زانستی دەرووناسیدا پێی دەگوترێت خۆزا (غەریزە)، کە وەکوو هێزێکى مەعنەوی لە بوونی مرۆڤدا پاڵنەرە بۆ ڕەفتارەکانی، پاڵنەرە بۆ مانەوەى ژیان و ڕووبەرووبونەوەى ئاستەنگەکان و بەردەوام بوونى ژیان. بۆ نموونە: فیترەتى خۆشویستنى منداڵ ، وادەکات هەموو ئاستەنگ و ناخۆشیەکانى منداڵ بوون و بەخێوکردنى ببڕیت، چونکە بە فیترەت منداڵ بوون خوشەویستە.

فیترەتى ڕق لێبوونەوەى مردن و خۆشویستنى ژیان، وا لە مرۆڤ دەکات ناخۆشیەکانى ژیان ببڕیت و بەسەریاندا زاڵ بیت، ئەگەر ئەم فیترەتە نەبوایە ڕۆژانە لەبەر ناخۆشیەکانى ژیان هەزاران کەس خۆى دەکوشت و ئنتیحارى دەکرد.

هاوکات فیترەتى خۆشویستنى جوانى و دەنگى خۆش و ڕەنگى جیاواز ….هتد، واى لە مرۆڤ کردووە بەم فیترەتانە بەردەوامى بداتە ژیان و خزمەتى ژیان بکات.

ماوەتەوە ئەم فیترەتەى کە دەمانەوێت لێرە باسى بکەین، فیترەتى خۆشویستنى خاک و نیشتیمانە. نیشتیمان ئەو شوێنەیە کە تێیدا لەدایک دەبیت و بە دایکى مەعنەوى مرۆڤ ناودەبردرێت، واتە نیشتیمان دایکە. لە ئایینی ئیسلامدا خۆشەویستی بۆ نیشتیمان ئەسڵ و بنچینەیە،  فیترەتى پاک بۆ نیشتیمانى دایک خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوە و پاراستن و خیانەتنەکردن و خۆشویستنە. هەر کات فیترەتى سەلیم هەبوو نیشتیمان پارێزراوە و خۆشەویست و جوان و ڕازاوەیە، کە فیترەتى سەلیم نەما نیشتیمان وێران و پارچە پارچە و فرۆشراوە. بۆیە بۆ پاراستنى نیشتیمان و ئاوەدانکردنەوەى پێویستمان بەگیڕانەوەى فیترەتى سەلیمە.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO