سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

دەمارگیریی و گەمژەیی

دەمارگیریی و گەمژەیی نەک دژی یەک نین، بەڵکو وەک خۆشەویستی و ئازادی عاشق و مەعشوقی یەکدین. لە بنەڕەتەوە دەمارگیریی لە مێرگی گەمژەییدا سەوزدەبێت و گەمژەیش بەرهەمی دەمارگیرییە. جا دەمارگیریی ئاینی وئایدۆلۆجی بێت یان نەتەوەیی، بەرهەم و دەرئەنجامەکەی هەر تاوان و خراپەکارییە، نەک ئاسودەیی کۆمەڵگا. ئەوەی لە کەرکووک گوزەرا و دەگوزەرێت لە ئێستا و ڕابردوودا چاوچنۆکی و تەماحی نەوتە و بەدەمارگیریی و گەمژەیی دەشاردرێتەوە.

ئێمە حیزبی کوردی دەناسین و دەزانین، کە لە بەها ئەخلاقییەکان دوورن و پەتای گەندەڵی چووەتە مۆخییەوە و وابەستەی خێڵ و بنەماڵە و تایەفەیە. دەشزانین جگە لە دزینی سامانی کەرکووک سەروسەکوتێکی ئەوتۆی لەگەڵ کوردستان و مافی نەتەوە و گەلی کوردستان نەماوە. دەزانین ئەگەر بەعسییەکان گوندی کوردستانیان ڕووخاند ئەمانیش مرۆڤی کوردیان ڕووخاندووە، ئەگەر بەعسییەکان فیزیکی مرۆڤی کوردیان دەکوشت ئەمان ڕۆحی کوردبوون دەکوژن! بەڵام خۆ ناکرێت لە ڕقی ئەوان ئاگر لە ماڵی خۆمان بەردەین و شوناسی کوردستانییبوونی خۆمان بسوتێنین، خۆ ناکرێت هەر سەرکۆنەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بکەین لە ستەمکارییەکانی دەوڵەتی عێراق و میلیشیاکانیان بێدەنگ بین. خۆناکرێت لەبەرئەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێم گەندەڵ و نابەرپرسیارن، مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بخەینە خانەی دەمارگیریی نەتەوەییەوە و لە ئاست سیاسەتە توند و ڕەقەکانی دەوڵەتی عێراق و توندرەویی میلیشیا حیزبی و ئاینیەکان بێدەنگ بین و قسەیەکمان نەبێت.

زۆر گرنگە مرۆڤ دژی دەمارگیریی نەتەوەیی بێت، بەڵام خۆناکرێت هەر دژی دەمارگیریی کوردەکان بیت و چاوت تاوان و دەمارگیریی ئەوانی دی نەبینێت. یاخود بۆ ئەوەی پێت نەڵێن نەتەوەپەرست دڵرەقی و توندڕەفتاری نەتەوەکانی دیکە نادیدە بگریت.

بەشبەحاڵی خۆم دژی دەمارگیریی و فاشیزمم، جا چ هی کورد بێت دژی عەرەب و تورکمان چ هی ئەوان بێت دژی کورد. دژی دەمارگیریی ئاینی و ئایدۆلۆجیم، جا چ هی ئیسلامییەکان بێت دژی عەلمانییەکان، چ هی عەلمانییەکان دژی ئیسلامییەکان.

گرفتەکە ئەوەیە مرۆڤ لەسەر ڕق هەڵوێست وەرگرێت نەک لەسەر بنەمایەکی عەقڵانی، دەی خۆ دەستەڵاتدارانی کەرکوک فریشتە نین و کوردەکان شەیتان بن، زەق بە بەرچاوانەوە عەرەبەکان و تورکمانەکان لە کەرکووک شەڕی داد ناکەن بەڵکو شەڕی مافەکانی کورد دەکەن و بێشەرمانە پشتیان بە سوپا و میلیشیاکان بەستووە، سوپایەک کە لە بەردەم داعش خۆی نەگرت، نەک کەرکووک بەڵکو تکریت و ڕومادی و دیالەشی بۆ نەپارێزراو ئەوەی کەرکووکی لە داعش پاراست کوردستانیان و پێشمەرگە بوون. کەچی ئێستا هەمان سوپا بێتەوە و بێشەرمانە خوێنی کەرکووکییەکان بڕێژێت و کوردیش بێدەنگ بێت؟ ئەمە چییە، کاکم دژی حیزبە کوردستانییەکانە. دەی ئەمە چ جۆرە تێگەیشتنێکە لە مافی ئەوانی دی؟

ئەی بۆچی ئەوە مایەی هەڵوەستە و تێڕامانی کوردستانییەکان نەبێت، کە عەرەبەکان و تورکمانەکان و هێزە میلیشیاکانیان شەش ڕۆژی ڕەبەق ڕێگای سەرەکی هەولێر-کەرکووک دابخەن و پشێوی بنێنەوە و کێشە بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست بکەن، حکومەت لە گوڵ کاڵتریان پێ نەڵێت، بگرە سوپاسیان بکرێت، کەچی خۆپیشاندەرانی کورد گوللـەباران بکرێن کە لە دژی ئەو ناهەقییە هاتبوونە دەنگ.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO