نەوزاد محمەد پیرمووس
بەراهی…
دژوارترین کاتەکاندا، کە گەل زیاتر لە هەر شتێک پێویستی ڕۆشنبیرە لەو کاتەدا ئەو بێدەنگ دەبێت و جوانکاری دەکات، پاساو دەهێنێتەوە، یاخود خۆی لە راستییەکان لادەدات؛ ڕۆشنبیر لە ناوچەی ئێمەدا نەک تەنیا جارێک خیانەتی لە دۆزی خۆی کردووە، بەڵکو بە شێوازێکی دارێژراو دووبارەی دەکاتەوە و دەبێتە مرۆڤێکی کپ و بێدەنگ!
بۆچی ڕۆشنبیر بێدەنگ دەبێت؟
• ترسی ڕاستەقینە: ترس لە زیندان، ئەشکەنجەدان، تۆقاندن، کڕین و کپکردن.
• پاشکۆیەتی ئابووری: زۆربەی ڕۆشنبیران لە ناوچەی ئێمە لە زانکۆ حکومییەکان فەرمانبەرن، یاخود لە دامەزراوەکانی ڕاگەیاندنی فەرمی، یاخود لە دامەزراوەییەکانی ڕۆشنبیری و کلتووریدا کار دەکەن. ئەمە لایەنی مووچەکەت دەدات و خوت بێدەنگیت دەکڕێت، بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی و هاتنەخوارەوە لە هەڵوێستەکەی. ڕۆشنبیر لە خزمەتی دەسەڵاتدایە یاخود لە خزمەتی گەلدایە؟ یاخود هەردووکیان بەپێچەوانەوە؟ فەیلەسووفی نوێی مارکسیی ئیتالی (ئەنتۆنیۆ گرامشی) جیاوازی لە نێوان دوو جۆری ڕۆشنبیراندا دەکات.
یەکەم: ڕۆشنبیری نەریتی، ئەم جۆرە ڕۆشنبیرە خۆی بە سەربەخۆ دەبینێت، بەڵام لە ڕاستیدا خزمەتی سیستەمی ئایدۆلۆژیای دامەزراوەیی ئامادە دەکات، بێ ئەوەی پێت بڵێت.
جۆری دووەم: ڕۆشنبیری ئەندامی (ئۆرگانیک)، کە لە توێژ و چینێکی کۆمەڵایەتییەوە سەرهەڵدەدات و دەربڕین لە بەرژەوەندییە ڕاستەقینەکانی ئەو توێژە دەکات. ڕۆشنبیر لە ناوچەی ئێمە زۆربەی جار کەوتووەتە ناو داوی جۆری یەکەمەوە: بە ڕەوایی خۆی بە سەربەخۆ دەبینێت و خۆی نمایش دەکات، بەڵام لە کاتێکدا ئاگاداریی و هۆشیارییەکەی وەک وتاری دەسەڵات لە ڕێگەی پەروەردە، ڕاگەیاندن، بەخشین و خەڵاتەکانەوە ئاڕاستە دەکرێت. خەڵاتی فەرمی زۆربەی جار دانپێدانان نییە بە باڵادەستیدا، بەڵکو بڕی وەفادارییە. (ئێریک هۆبسباوم، ٢٠١٨: ١٢٢؛ جون بیوتی، ١٩٧٥: ١٧-٣٧). ئەو ڕۆشنبیرەی کە بە ڕێکوپێکی لەسەر ڕاستی دەنووسێت و بەرامبەر ناڕاستیی ڕاستەقینە بێدەنگ دەبێت، ئاستەنگەکانی زیندان جوان ناکات، بەڵکو ئەو بە خۆی بەشێکە لە دروستکردنی ئەو ڕۆشنبیرەی کە بێدەنگیی بە دانایی دەزانێت، دانایی دەفرۆشێت بۆ کڕینی سەلامەتی. جیاوازیی نێوان هەردوویان ئەوەیە کە هەموو کەس دەزانێت باجی ڕاستەقینەی بەردەوامبوون چییە.
کاتێک وشەی “ڕۆشنبیر” دەبیستین، ئێمە کەسێکی وەها دەهێنینە بەرچاوی خۆمان کە زۆر دەخوێنێتەوە، دەنووسێت و باس لە هزر دەکات. بەڵام گرامشی چەمکێکی جیاوازی هێناوەتە پێشەو؛ لەلای ئەو، ڕۆشنبیر مەرج نییە ئەو کەسە بێت، کە ناونیشانێکی ئەکادیمیی هەبێت یان دوور لە کۆمەڵگە بژێت. بەڵکو هەر کۆمەڵگەیەکی کۆمەڵایەتی ڕۆشنبیرانی خۆی دروست دەکات، ئەوانەی لە تێڕوانینی ئەو کۆمەڵگەیە دەربڕین بۆ جیهان دەکەن، فکرەکانی ڕێکدەخەن و بەشداری لە دروستکردنی هۆشیارییەکەیدا دەکەن.
لێرەدا چەمکی “ڕۆشنبیری ئەندامی” دیار دەبێت. ئەو ڕۆشنبیرەی بە کۆمەڵگە کۆمەڵایەتییەکەی خۆیەوە بەستراوەتەوە، نەک تەنیا وەک ئاخڤتنکارێک بە ناوی ئەوەوە، بەڵکو وەک بەشێک لە پڕۆسەی دروستکردنی هۆشیارییەکەی و ڕێکخستنی هزرەکانییەتی؛ لەبەر ئەوە ڕۆشنبیر دەبێتە ئەکتەرێک لە ناو ئەم جەنگەدا.
وشە، هزر، پەروەردە و ڕۆشنبیریی بێلایەن لە هەموو کاتێکدا دەتوانن ڕۆڵێک بگێڕن لە سەپاندنی تێڕوانینێکی دیاریکراودا بۆ جیهان یانیش لە ڕووبەڕووبوونەوەیدا. لێرەدا پرسیارە هەرە بێزارکەرەکە دیار دەبێ، ئەگەر ڕۆشنبیر کاریگەریی لەسەر هۆشیاریی کەسانی دیکە بکات، ئایا دەتوانێت بە ڕاستی (Neutral) بێلایەن بێت؟ بەڵکو پێویستە لەوەش بپرسین، تۆ بەم زانیارییەی خۆت چی دەکەیت؟ و خزمەتی کۆدامی تێڕوانینی جیهان دەکەیت بە زانیارییەکەت؟ بەڵام لەلای میشێل فوکۆ، نابێت ڕۆشنبیر تەنیا ئاخڤتەرێک بێت بە ناوی ڕاستییەوە یان خاوەن دەسەڵاتێکی مەعریفی بێت کە فێری خەڵکی بکات کا چۆن بیر بکەنەوە (میشێل فوکۆ، ٢٠١٣: ١-٨٠؛ میجان الرویلی و سعد البازعی، ٢٠٠٢: ١٥٥ ). پێویستە لەسەری ئاشکرای بکات کە لە ناو کۆمەڵگەدا ڕاستی چۆن بەرهەم دەهێنرێت، و کێ توانای هەیە دیاری بکات کە چی وەک ڕاستی، یان لادان، یان سروشتی، یان نامرۆڤانە هەژمار دەکرێت.
لە بنەڕەتدا کار و ئەرکی ڕۆشنبیر چییە؟ لە ناو هەموو کۆمەڵگەکانی جیهاندا ڕۆشنبیران کار و ئەرکیان هەیە، با ئێمە سەیری ڕۆشنبیر و فەیلەسووف و بیرمەندانی جیهان بکەین چۆن باس لە کار و ئەرکی ڕۆشنبیران دەکەن، یەکێک لەوانە وەک فەیلەسووف و ڕۆماننووسی فەرەنسی (جولیان بیندا، ١٨٦٧ – ١٩٥٦) لە پەرتووکی (خیانەتی ڕۆشنبیران – ١٩٢٧)دا ئەم بابەتەی بە ڕوونی دەستنیشان کردووە: ڕۆشنبیر ئەو کەسەیە کە بە ناوی بەها جیهانییەکانی ڕاستی و دادپەروەری قسە دەکات، دوور لە بەرژەوەندییە نەتەوەیی و چینایەتی یان توێژگەریی یان کەسییەکان. ڕۆشنبیری ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە قسەیەک دەکات کە هیچ کەسێک نایەوێت بیبیستێت، چونکە کارەکەی ڕاستییە(ئێدوارد سەعید، ٢٠١١: ٣٦-٣٩).
ئێدوارد سەعید ئەم تیۆرییەی کە بە ناوی (خیانەتی ڕۆشنبیران) گەشەی پێدا: دەڵێت ڕۆشنبیری نە شارەزایەکی تەکنیکییە و نە میوانێکی بەردەوامە لەسەر مێزی دەسەڵات، بەڵکو ئەو لە هەموو کاتێکدا “ئارەزوومەند”ە بە واتای ناسراو؛ لە پێگەی بەهاکانەوە قسە دەکات نەک لە پێگەی بەرژەوەندییەوە. بەڵکو ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە وەها وەسفی ڕۆشنبیر دەکات وەک کەسێکی “هاووڵاتییەکی سەربەخۆ” یان کەسێکی دەرەوەی سیستەم (Outsider)، واتە کەسێک کە نەکەوێتە ژێر کاریگەریی (ئایدۆلۆژیای دامەزراوەیی و دەسەڵاتەکان ( ئێدوارد سەعید، ٢٠١١: ٣٦-٥٩ )لە تێڕوانینی ئەودا، ئەرکی سەرەکیی ڕۆشنبیر بەرگریکردن نییە لە بەرژەوەندییە نەتەوەیی، ئایینی، یان حزبییەکان بە تەواوەتی، بەڵکو وەستانەوەیە لە پەنای کەسانی ستەملێکراو و بێدەنگکراودا.
ئێدوارد سەعید وەها دەبینێت کە ئەرکی ڕۆشنبیر ڕەواکردنی دەسەڵات یان بەرگریکردن نییە لە بەرژەوەندییەکانی، بەڵکو پیادەکردنی ڕەخنەی ئازادە و بەرگریکردنە لە ڕاستی و دادپەروەری؛ هەتا ئەگەر ئەم شتە بێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەی خاوەن دەسەڵات و هێزەکانیش. ئەم هەڵوێستەی لە فکری خۆی دا کورت کردووەتەوە و دەڵێت: پێویستە لەسەر ڕۆشنبیر، ڕاستی بە دەسەڵات بڵێت! بەم پێوەرە، چەند ڕۆشنبیری ئەم ناوچەیەی ئێمە هەمانە کە شایستەی ئەم ناوە بن؟ کەواتە ڕۆڵی ڕۆشنبیر چییە؟ ڕۆشنبیری ڕاستەقینە، بەپێی ڕۆحی فکری فوکۆ، نە فەرمانبەری دەسەڵاتە و نە تەنیا ئۆپۆزسیۆنێکی دروشمەکانە؛ بەڵکو ئەو کەسەیە کە ئەم پرسیارانە دەکات: ئایا ئەم فکرە چۆن بووە شتێکی دیار و ئاشکرا؟ کێ ئەم فکرەی کردە شتێکی پێویست و فەرزار؟ کێ دەستبەرداری دەکرێت یان وەدەر دەنرێت کاتێک ئەم فکرە دەبێتە ڕاستیی مەوجود؟ لەێرەدا ئەرکی ڕۆشنبیر دەبێتە بێزارکردنی شتە ئاشکراکان. ئامانجی ئەو ئەوەیە کە شتی سروشتی بخاتە بەر پرسیار، شتی حەتمی بخاتە بەر ڕەخنە، و شتی وەک ڕاستییەکان کە ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە لە فکری فوکۆدا. ڕۆشنبیر «ویژدانی کۆمەڵگە» نیست کە بە ناوی ئەوەوە قسە بکات، بەڵکو یاریدەدەر دەبێت بۆ ئاشکراکردنی ئەو میکانیزمانەی کە وا دەکەن خەڵک لە ناو سنووری دیاریکراودا قسە بکەن، بیر بکەنەوە و ڕەفتار بکەن. لەبەر ئەوە مرۆڤ دەتوانێت ئەرکی فوکۆ بۆ ڕۆشنبیر لەم ڕستەیەدا کۆبکاتەوە: “ئەرکی ئەو ئەوە نیست کە ڕاستی بداتە خەڵک، بەڵکو ئەوەیە بۆیانی ئاشکرا بکات کە ڕاستی چۆن بەرهەم دەهێنرێت و دەسەڵات چۆن لە ڕێگەی ئەوەوە کار دەکات. لەمەوە ئەرکی ڕۆشنبیر دەبێتە ئەرکێکی مەترسیدار؛ چونکە ئەو تەنیا کاتێک بە دەسەڵات دەڵێت «نە» ڕووبەڕووی نابێتەوە، بەڵکو کاتێک ئاشکرای دەکات کا چۆن لە ناو زمان، دامەزراوە، زانین، دابونەریتەکاندا، و لە ناو هۆشیاریی تاکەکانیشدا بە خۆیەوە کار دەکات(علی شریعتی، ٢٠٠٧: ١٢٥-١٤٩). ئەمە ناوەرۆکی ڕەخنەی فوکۆییە: کە هەردەم تەنیا نهپرسین «کێ حکومڕانی دەکات؟»، بەڵکو بپرسینیش: «سیستەمی ئایدۆلۆژیای دامەزراوەیی چۆن ئیمە وەها لێ دەکات کە جیهان بەو شێوەیە ببەستین/ببینین کە ئێستا دەینبینین؟”
شۆڕشی سۆشیال میدیا و کچەمۆدێلەکان ئەم هاوکێشەیەی گۆڕیوە؟ فەیلەسووفی ئیتالی ئەمبێرتۆ ئیکۆ دەڵێت: “سۆشیال میدیا مافی قسەکردنی بە سوپایەک لە نەفامان بەخشیوە، ئەو جۆرە نەفامەی کە پێشتر تەنیا لە مەیخانەدا و دوای خوارندنەوەی پەرداخێک شەڕاب قسەی بۆ دەهات. بێئەوەی زیان بە کۆمەڵگە بگەەیەنن. دەستبەجێ بێدەنگ دەکران، ئێستا وەک سەرکەوتووێکی خەڵاتی نۆبڵ، مافی قسەکردنی هەیە، ئەمەیە “داگیرکاریی نەفامەکان”! (ئەمبێرتۆ ئیکۆ، ١٩٩٧، ل ٧٤). مەخابن ئەمڕۆ ئینتەرنێت و بە هەموو شاشە و خێزانەکانییەوە دەستکەوتی ڕۆشنبیری نەریتیی شکاند و ئەمە ڕاستییەکی تاڵە! گەنجێکی کچەمۆدێل و شۆپینەر و نمایشکار، ئاستی چی نزم چی نەزان، یان چی بێڕەوشت چی بەڕەڵا یان سناپچی یان تیکتۆکچی بێت یان یوتوبەر بێت، بە داخەوە کە هیچ جاران کۆلێژ و پەیمانگەی نەبینیبێت، ئەمڕۆ دەتوانێت جەماوەرێکی بەرفراوانتر لە زانا و چاکساز و هونەرمەند یان ئەکادیمی یان مامۆستایەکی زانکۆ بۆ خۆی دروست بکات؛ ئەمەیە کە دەڵێن دیموکراتیی زانین بە ڕاستی دەستی پێکرد. بەڵام ئەمڕۆ مەخابن سۆشیال میدیا وەک شۆڕشگێڕ “ڕۆشنبیری ترێند”یشی هێناوەتە گۆڕەپانەکەوە: شتێک دەڵێت کە جەماوەر دەیەوێت بیبیستێت نەک شتێک کە پێویستە بیبیستێت. ئاڵۆزییەکان بە سادەیی نیشان دەدات، شتە ئاساییەکان دەکاتە دراما، و فەرتەنە و فیتنە دەکاتە سەردێر لە شوێنی ئەوەی ڕووناکی بدات. ئەم ڕۆشنبیرە ترێندییە بە (ئەلگۆریتم) پاداشتی تووڕەیی دەداتەوە نەک قووڵیی، لەبەر ئەوە جۆرێکی نوێ لە شوێنکەوتنی پەیدا کردووە: نە بۆ دەسەڵاتی سیاسی، بەڵکو بۆ دەسەڵاتی جەماوەری و بازاڕە گەرمەکەی! ئەو ڕۆشنبیرەی کە دەترسێت لەلایەن جەماوەرەکەی خۆیەوە بسڕدرێتەوە (سڕینەوە/ئیلغاکردن)، بێدەنگ دەوەستێت لەسەر ڕاستی، بەم شێوەیە وەک ئەو کەسەی لە قەفەس دەترسێت. میکانیزمەکە جیاوازە، بەڵام ئەرئەنجامەکە یەکێکە. بوێریی فکریی ڕاستەقینە ئەمڕۆ تەنیا لە بەرامبەر دەسەڵاتدا نیست، بەڵکو لە بەرامبەر جەماوەریشدا هەیە.
بێدەنگی هەڵبژاردن نییە، بەڵکو هەڵوێستە ڕۆشنبیری کپ و بێدەنگ لە ناوەڕاستدا ناوەستێت، ئەو لە تەنیشت ئەو لایەنەوە دەوەستێت کە خاوەنی هێزە؛ چونکە هێزدار پێویستی بە ڕۆشنبیری نییە تا بە ناوی ئەوەوە قسە بکات. لاواز ئەو کەسەیە کە پێویستی بە دەنگێک هەیە. هۆشیاری تەنیا لەلایەن خاوەن زانیارییەکانەوە دروست ناکرێت، بەڵکو لەلایەن ئەو کەسانەوە دروست دەکرێت کە پاکی و مێشکفراوانی و بوێریی ئەوەیان هەیە بڵێن: مانای ئەو زانیارییانە چییە؟ ئەم پاکی و بوێرییە لە هەموو سەردەمێکدا بە کەمی دەبینرێت، بەڵام لە ناوچەی ئێمە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی کەمتر دەبینرێت، چونکە باجەکەی ئاسایی نیست.
لیستی سەرچاوەکان:
- أدوارد سعيد،(2006)،المثقف و السلطة، محمد عناني، الطبعة الاولى، القاهرة، رؤية للنشر و التوزيع.
- أدوارد سعيد،(20١١)، خيانة المثقفين، اسعد الحسين، الطبعة الاولى، دمشق، دار نينوى للنشر و التوزيع.
- علي شريعتي ،(2007)، مسؤولية المثقف، ابراهيم دسوقي شتا، الطبعة االثانية،بيروت، دار الامير للنشر و التوزيع.
- إريك هوبزباوم، (2013)، غرامشي و النظرية السياسيى، محمد هودهود، مجلة تبين، فصلية محكمة تعني بالدراسات الفلسفة و النظريات النقدية،العدد: (7)،(26)، قطر. 113 – 126.
- أيف كلفارون،(2017)، الانتفاظة الثقافية، أدوارد سعيد، محمد الجرطي، الطبعة الاولى،دبي، صفحات للدراسات و النشر و التوزيع. 2017.
- أمبرتو ايكو، (2011)، بندول فوكو، فوزي حبشي، الطبعة الأولى،القاهرة، المطبعة: المركز القومي للترجمة.
- أمبرتو ايكو،(199٧)، اسم الوردة،أحمد الصمعي، الطبعة الأولى،تونس المطبعة دار أويا.
- أمبرتو ايكو،(2010)، دروس في الأخلاق، سعيد بنكراد، الطبعة لأولى،دار البيضاء، المطبعة المركز الثقافي العربي.
- جان مارك بيوتى،(1975)، فكر غراميشى السياسى،جورج طرابيشي، الطبعة الأولى، بيروت، مطبعة دار الطليعة للطباعة و النشر.
- جون کامیت،(1984)، غرامشی حیاتە و أعماله، عفيف الرزاز،الطبعة الاولى، بيروت، مۆسسە الأبحاث العربية.
- ملاك أبراهيم الجهني،2023)، خيول و اخيلة دلالات نظرية مابعد الاستعمار و مرتكزاتها، الجزء الاول و الثاني الثالث، الطبعة الاولى، رياض، دار أدب للنشر و التوزيع.
- ميجان الرويلي و سعد البازعي،(2002)، دليل الناقد الادبي، طبعةالثالثة،بيروت، المركز الثقافي العربي.
- ميشيل فوكو، (2012)، محمد سبيلا، نظام الخطاب، الطبعة الاولى بيروت، دار التنوير للطباعة والنشر، وقفية الامير غازي للفكر القرأني.
- أباه السيد ولد،(2004)، التاريخ و الحقيقة لدى ميشيل فوكو، ، طبعة الثانية، بيروت، الدار العربية للعلوم.
- ئەبو عوبەید عەبدولا زیاب(٢٠١٢)، ڕەنگڤەدانا (پۆست مۆدێرنیزم)ێ د هۆزانا کوردیدا (٢٠٠٠ – ٢٠٠١)، ناما دکتورایێ، زانکۆیا دهۆک.
(١) ئەنتونیو گرامشى – Antonio Gramsci: فەیلەسوف و خەباتگێرێ مارکسی یێ ئیتالیە، ل ساڵا (١٨٩١)ێ ل باژێرێ ئەلیس ل سەردینیا ژدایک بوویە. فەلسەفە و فیولوژیا خواندیە، بوویە ئەندام ل پارتا سوسیالیستا ئیتاڵی، ڕۆلەکێ مەزن هەبوویە ل دامەزراندنا پارتا کۆمونیستا ئیتاڵی، ل ساڵا (١٩٢٤)ێ بوویە ئەندام د پەرلەمانێ ئیتاڵیدا، بەلێ سەرکردەیێ فاشی موسولینى ل ساڵا (١٩٢٦)ێ ئیخستە د زیندانێدا، گرامشى هەۆڵدا ئیکبوونەکێ دناڤبەرا تیورا سوسیالیزم و کارێ سیاسیدا پەیدابکەت، وەسا هزردکر کو چینا کارکەر دێ شێن ب رێیا تێکوشینا سیاسى و هزرى وەکو هیزەکا رزگاریخواز کاربکەت. کاریگەریەکا مەزن هەبوویە ل سەر هەڤال و هۆگرین مارکسیى ل جیهانێ، ل ساڵا (١٩٣٧)ێ مریە، ب ناڤ و دەنگترین پەرتۆکا وى (تێنوسێن زیندانێ) بوویە.بنێرە (جان مارک بيوتى،١٩٧٥: ٥ – ١٣؛ أنطونیو غرامشي،٢٠١٧،ص٥-١٩؛ أبراهیم ملاک الجهنی،٢٠٢٤: ١٧٣: جون کامیت،١٩٨٤،ص١٣ – ٥٧).
(١) میشیل فۆکو- Michel Foucault: فەیلەسوف و ڕەخنەگرێ فەرنسییە، ل ساڵا (١٩٢٦)ێ ژدایک بوویە. ئێکە ژ رابەر و مەزنترین کەسایەتێن کاریگەر ل ناڤەندا ڤەکۆلەرێن هەڤچەرخ دهێتە نیاسین. فۆکو دیاردەناسى و هەبوونگەرایی ڕەدکریە، گرنگی ب چەوانیا ئاڤاکرنا شێوازێن زانستى و بابەتى ل دەف مرۆڤان ب رێیتا سازیێن تایبەتمەند دایە. کاریگەر بوویە ب ب فەیلەسوفێ ئەلمانی فرێدریک نیچەیی، ئەوى شیکارەک ژ بۆ کاراکرنا هێز و دەستهەلاتی ل جڤاکیدا پەرەپێدا ب رێیا ب کارئینانا ئەوان چەمکێن کو نیچەیی دارێتینە. ل ساڵا (١٩٨٤)ێ مریە. گرنگترین پەرتۆکێن وی (هەڵکۆلینین زانینێ)، (سیستەمێ گۆتارێ). بنێرە (أباه،٢٠٠٤، ص ٢٦٧ – ٢٧٩)، (ئەبو عوبەید عەبدوللا زیاب،٢٠١٢: ٧٥ – ٧٩؛ أبراهیم ملاک الجهنی،٢٠٢٤: ٢٢٢).
([1]) ئومبێرتۆ ئیکۆ – Umberto Eco: فەیلەسسوف، نڤیسەر، رۆماننڤیس، شانۆنامەنفیس و میدیاکارێ ناڤدارێ ئیتاڵی یە، ل ساڵا (١٩٣٢)ێ ل باژێرێ ئەلیساندریا – بیمونتى ل باکورێ ئیتالیا ژ دایکبوویە، ل ساڵا( ٢٠١٦ )مریە. زۆربەیا خەڵکى ل جیهانیا وى ل بەر رۆمانا (ناڤێ گولێ) د ناسن، بەلێ ئیکۆ ئێکە ژ ناڤدارترین فەیەلەسووفێن هەڤچەرخە و ب تایبەتى ئێکە ژ ناڤدارترین فەیلەسوف د بواری Semiotics واتە نیشانەناسى بوویە. بنێرە (أمبیرتو أيكو،2011،ص705؛ أمبیرتو أيكو،1980؛ 13-14).



