سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

عەبدوللـەتیف و ئارەزوو و دەزگا

کەیسی مەلا عەبدوللـەتیف کەیسێکی ئاسایی نییە، لە زۆر ڕووەوە لە تاوانەکانی قەشە مەسیحییەکانی کڵێسەکانی ڕۆژئاوا دەچێت. لێرەدا گرنگە ئەم پرسە بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە ببینرێت، نەک بۆ ئەوەی مەلا عەبدوللـەتیف بناسین، بەڵکو بۆ ئەوەی تێبگەین بۆچی کەسێک دەتوانێت لە پێگەیەکی وەهادا بە کاری لەو جۆرە هەڵبستێت؟

ئارەزووی مرۆڤ بێسنوورە. مەدەنیبوون یان بوون بە کۆمەڵگە سنووردارکردن و ڕێکخستنی ئارەزووە. بۆ ڕوونکردنەوەی بێسنووری ئارەزوو، چیرۆکێک هەیە، کە ئەم پرسە ڕوون دەکاتەوە. دەڵێن جارێک لە کەسێک دەپرسن؛ ئایا چەند پارەت هەبێت بەسە؟ ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت هەمیشە بڕێک زیاتر لەوەی کە هەتە. واتە ئەگەر ملیونێکت هەبێت، بیکەی بە ملیۆن و سەد هەزار باشترە، ملیۆن و سەدت هەبێت بیکەی بە ملیۆن و دوو سەد باشترە.

لەڕاستیدا ئەمە کۆڵەکەی “فەلسەفەی دۆلۆز”ە. ئەو دەڵێت دەبێت ئارەزوو لە هەناوی سیستەمی سەرمایەداریدا هێندە هانبدەین، هەتا ئارەزووی مەرگی دەکات. خۆتان دەزانن کە سیستەمی سەرمایەداریی و بازاڕ لەسەر بنەمای ئارەزوو هەڵدەسوڕێت.

قەشەکانی کڵێساکان وەهایان لە خۆیان دەڕوانی، کە ئەوان هێندە پێگە و پیرۆزی و دەسەڵاتیان هەیە، کە خەڵک و یاسا لێیان ناپێچنەوە. ئەم باوەڕە دنیایەکی لەلا دروست کردبوون، کە دەکرێت ئەوەی ئارەزووی دەکەن بیکەن، چونکە لێپرسیننەوە لێیان مەحاڵە. دیارە دۆخێکی وەها زیاتر هانی ئارەزووی مرۆڤ دەدات.

سروشتی ئارەزوو وەهایە، کە هەتا زیاتر سنوورەکان ببەزێنێت زیاتر چێژ وەردەگرێت. بۆیە ئەگەر کەسێک سنوری نەبێت، لەئەنجامدا دەبێتە ئاژەڵ (لێرەدا ئاژەڵ بەمانای کۆمەڵایەتی بەکار دەبەم نەک زیندەوەر، چونکە زۆربەی ئاژەڵان سنوور و ڕێسای تایبەت بە خۆیان هەیە).

لەم ڕووەوە مەلا عەبدوللـەتیف پیرۆزی و پێگە و دەزگا و پشتیوانی هەبوو، کە وای لێ دەکات سنوور بۆ ئارەزووەکانی شل بکات. لێرەوە ڕۆڵی یاسا و دەزگا و سزا و لێپیچینەوە دەست پێ دەکات. هەر لەم ڕوانگەیەوە سزادانی ڕۆڵێکی ئێجگار گرنگی هەیە، نەک لەبەر ئەوەی خۆی سزا دراوە، بەڵکو پەیامەکە وەکو خۆی بگات و بزانن کە هەڵەی لەو جۆرە بەبێ سزا تێپەڕ نابێت.

ئەم کەیسە گرنگە بە تایبەتی لە ڕووی دەزگاییەوە، چونکە:

یەکەم: کاتێک کەسێک لە پێگەیەکدایە، یان ڕۆڵێک دەبینێت، دەبێت وەها بیر لەخۆی بکاتەوە کە هەوڵیداوە هەتاکو بیسەلمێنێت بۆ کۆمەڵگە، کە شایستەی ئەو ڕۆڵ و پێگەیەیە. نەک بۆ خۆی.

دووەم: ئەو ڕۆڵ و پێگەیە، وەک متمانەیەکە، کە بەخشراوە بە کەسەکە نەک لەبەر تایبتمەندییەکەی، بەڵکو لەبەر هەوڵ و تواناکانی.

سێیەم: هەوڵ و تواناکان بۆ ئەوە نین بۆ مەبەستی ئارەزووی شەخسی بەکاربهێنرێت.

چوارەم: ئەمە تایبەت نییە بە هیچ مرۆڤێکەوە، بەڵکو هەموو مرۆڤێک توانا و خواستی ئەوەی تێدایە، کە ئەگەر بگاتە باوەڕێک کە کەس دەستی پێ ناگات، ئەوا خۆی لە سەرووی ئەوانی دیکەوە دەبینێتەوە و نامرۆڤانە دەسەڵاتەکەی بەکاردەهێنێت.

پێنجەم: متمانە کۆڵەکەی دەزگا و بەڕێوەچونییەتی. ڕەفتاری بێسنوور کۆتایی بە متمانە دەهێنێت. دەزگا بەبێ متمانە لە دەزگابوون دەکەوێت، چونکە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەدا دەپچڕێت، بۆیە پشتیوانی و ناوەکییکردن لە دەست دەدات.

لەسەرووی هەموو ئەمانەوە پرسێکی دیکەی ئاڵۆز هەیە ئەویش خۆ پیرۆزکردنە. کەس پیرۆزنییە، بەڵام هیچ شتێک هێندەی خۆپیرۆزکردن لەسەر گەوجاندنی کۆمەڵگە و خود کاریگەر نییە. یەکێک لەو گەندەڵکارانەی کە لە بەغدا دەستگیر کراوە، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیونیدا هاواری دەکرد، “دوای عەلی کوڕی ئەبوتالیب کەسی دیکەی وەک من پاک نییە”. دیارە هەڵوەشاندنەوەی دەربڕینەکە خۆی ڕوونە کە درۆ و خەڵک فریودان و خۆفریودان بووە.

دەبێت ڕێساکە وەها بێت، کە ئەوەی پێگەیەکت بۆ بەدەست دەهێنێت تواناکەتە، بەڵام ئەوەی لە پێگەکەتدا دەتپارێزێت ڕەفتارەکانتە.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO