سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

گەندەڵی پاساوێک بۆ پاکتاوی سیاسی

عوسمان ساوجی

ململانێی سیاسی بریتییە لە پێشبڕکێ لە پێناوی سەپاندنی هەژموون و قۆرخ کردنی سەرچاوەکانی داهات و گرتنەدەستی دەسەڵات. ئەم دیاردەیە بابەتێکی باو و بڵاوی کایەی سیاسییە لەسەر ئاستی خێزانە فەرمانڕەواکان، پارتە سیاسییەکان و دەوڵەتان، هتد. دەکرێت ململانێی سیاسی بەهۆکاری جیاوازی ئایدۆلۆجی یان جەمسەرگیری حیزبی بێت کە ئەوەش ئەگەر چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ دانەنرێت سەردەکێشێت بۆ شەڕێکی خۆبەخۆی وێرانکەر، لەبەرامبەردا دەکرێت گرووپی خاوەن دەسەڵات کەڵک لە یاساش وەربگرن بۆ زاڵبوون بەسەر ڕکابەرەکانیندا.

ململانێی سیاسی ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر بەردەوام بیت و نەگاتە ئەنجام، یان لایەنیک بەرگەی چاوەڕوانی سەرکەوتنی خۆی و شکستی ڕکابەرەکەی نەگرێت ئەوا بەدوای ئامرازی تردا دەگەڕێت بۆ کورتبڕی و کۆتاییهێنان بە یاریەکە.

دیارە لە وڵاتانی خاوەن دەستوور و یاسا و سیستەمی سیاسی دیموکراسیدا هەڵبژاردن و جوڵاندنی شەقام و ئاراستەکردنی ڕای گشتی لە ڕێگە یاسایی و ڕێپێدراوەکانن. هەر لایەنێکی ڕکابەر بەچاودێریکردنی ئەویتر و دەرخستنی کەموکوڕییەکانی هەوڵی بەهێزکردنی پێگەی جەماوەری و سیاسی خۆی دەدات، بەوەش بەردەوام گرەو لەسەر گرتنەدەستی دەسەڵات دەکات لە خولی داهاتوودا. لەبەرامبەردا ئەویتر پاساو بۆ کارەکانی و ئاستەنگەکانی بەردەمی دەهێنیتەوە. ئیتر ئەوەی دەمێنێتەوە بەندە بە ڕادەی متمانەی جەماوەر بەهەرلایەک و بڕیاری کۆتاییش هەر لای جەماوەر دەبێت، بەڵام دۆخەکە لە وڵاتانی نادیموکراسی زۆر جیاوازە کە لە بڕگەی دواتردا ئاماژە بۆ ڕێگە و ئامرازەکانی ململانێ دەکەین.

لێرەدا گرنگە ئاماژە بۆ چەمکێکی تر بکرێت کە لە دنیای سیاسەتدا گرنگی و بایەخێکی زۆری هەیە، ئەویش بریتییە لە “پاکتاوی سیاسی”. پاکتاوکردن بەگشتی واتە کۆتاییهێنان بە دۆسیەیەک جا ئەوە قەرزێکی دارایی بێت، یان هەر کێشەیەکی تر کە لایەنەکان بڕیاری بنبڕکردنی یەکجارەکی بدەن. لەو چوارچێوەدا دەکرێت لایەنە سیاسییە ڕکابەرەکان لە دەرەوەی یاسا و ڕێسا و نەریتی دیموکراسی ڕێگەچارەی تر بدۆزنەوە بۆ کۆتاییهێنان بە ڕکابەرەکانیان و فڕێدانیان بۆ دەرەوەی بازنەی کاری سیاسی. ئەمەش هەوڵێکە بۆ ئەوەی لایەنی باڵادەست وەک کوردەکە دەڵێت ڕێگەی بۆ تەخت بێت و ئەوە بکات کە دەیەوێت بەبێ ئەوەی ئاستەنگ و بەربەستێک بێتە پێشی.

هەنگاوی مەترسیداری ئەم پڕۆسەیە ئەوەیە ئەگەر ئامرازە نەرمەکان سوودیان نەبێت لایەنی ڕکابەر پەنا بۆ هێزی ڕەق دەبات و بەوەش کودەتا و ڕاپێچکردن بۆ زیندانەکان و لەناوبردنی جەستەیی و کوشتنی سیاسی و شکاندنی کەسایەتی دەبێتە بژاردەیەکی کراوە.

لە جیهانی سیاسەتدا مەرج نییە هەموو پڕۆسەیەک لەژێر ناوێکی ئاشکرا و دیاردا بەڕێوە بچێت، بەڵکو سیاسییەکان زیرەکانە کەمامە و دەمامکی دڵخوازی جەماوەر بۆ کارە ناڕەوا و دزێوەکانیان دەدۆزنەوە. بەوەش لانی کەم بەشێک لە جەماوەر باوەڕیان پێ دەکەن و تەنانەت شەڕی ئەوانەش دەکەن کە دەیانەوێت ڕاستییەکان یان دیوی ئەودیوی ڕووداوەکانیان بۆ ڕوون بکەنەوە.

کەمامە و دەمامکەکان ئەوەندە بەزیرەکانە دادەنرێن کە هاوکاتە لەگەڵ خواستی جەماوەر و تینوێتیان بۆ ئەو بابەتە. بۆ نموونە، لەکاتێکدا جەماوەر وێڵە بەدوای دادپەروەری ئەوا دەسەڵاتداران هەڵمەتی بەناو دژایەتی گەندەڵی دەست پێ دەکەن. ئەو کاتەی وڵات لە دۆخی چەقبەستووییدایە پڕۆسەی گۆڕان و چاکسازی دێتە گۆڕێ. هەرکات کۆمەڵگە لەدۆخی نائارامی و پەشێویدا بوو چاوەڕێی هەڵمەتی بەناو چەسپاندنی یاسا یان پڕۆسەی بەناو ئاشتی و ئاشتەوایی دەکرێت.

لەکۆتاییدا گرنگە تاکی هۆشیار هەڵمەتی بەناو بابەتێک لەگەڵ هەڵمەتی ڕاستەقینە لەیەک جیابکاتەوە و نەکەوێتە داوی بانگەشەی سیاسییەکان بەگشتی و دەسەڵاتی سەردەست بەتایبەتی، چونکە خەیاڵی درۆینەی بەهەشتێکی ئارام و پڕ لە ناز و نیعمەت بێ ئومێدیەکی گەورەی بەدوا دادێت. لەوەش خراپتر ئەوەیە کە ئەم چەواشەکارییە لەجیاتی چاکسازی دەرفەتی گۆڕانکاری لەبار دەبات و وڵات هێندەی تر بەرەو کارەسات دەبات.

هەموو ئەوەی باسکرا کۆمەڵێک گریمانەن کە دەکرێت تۆی خوێنەر بەراوردێکی بکەیت بەو دەیان هەوا و بانگەشە و پڕۆسە چاکسازیانەی لە ڕابردوودا بینیوتن یان بیستوتن. لەهەمان کاتدا هەرگیز خەیاڵی ئەوە نەکەیت کە نووسەر پشتگیری لە گەندەڵکاران دەکات یان سۆزی بۆیان هەیە، بەڵکو بە پێچەوانەوە گەندەڵی بە نەخۆشییەکی کوشندە و تاوانێکی گەورە دەزانم و بەگژداچوونەوەی بەدەستێکی پۆڵاین بە پیرۆز دەبینم.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO