سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

شەڕی دووسەرەی  زمانی کوردی

عوسمان ساوجی

مێژوو شایەتی ئەوە ئەدات کە زمان یەکێک بووە لە پایە گرنگ و بنچینەییەکانی مانەوەی هەر گەل و نەتەوەیەکە، ئەمەش لەلایەک پاڵی بە بەکارهێنەرانیەوە ناوە بۆ ئەوەی بە هەموو توانای خۆیانەوە دەستی پێوە بگرن و نەوە بۆ نەوە وەک میراتێکی گرنگ بۆ یەکتری بەجێبهێڵن. لەلایەکی ترەوە ئەو نەتەوە سەردەستانەی لەڕێگەی هێز، هەژموونی ئابووری، سیاسی، جوگرافی یان ئایینییەوە خۆیان بەسەر نەتەوەیەکی تردا سەپاندووە هەوڵیانداوە بۆ قوتدانی ئەو نەتەوە و تواناوەی لەبۆتەی خۆیاندا وەک یەکێک لەڕێگە کاریگەرەکان زمانەکەی بسڕنەوە و زمانی خۆیان بکەن بەزمانی خوێندن و نووسین و وێژە و  قسەکردن و تەنانەت بازاڕیش.

کورد لەسەرتاسەری کوردستان لەدوای دابەشکردنە شومەکەی لۆزان بەردەوام هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر  زمانەکەی دروست بوو، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ڕێگری کراوە لە خوێندن و نووسین و  تەنانەت قسە کردنیش بە زمانی کوردی، لەهەرلایەک بەشێوەیەک هەوڵی ئاستەنگ کردنی زمانی کوردی و سەپاندنی زمانی نەتەوەی سەردەست وەک زمانی فەرمی وڵات دراوە، ئەگەرچی تاڕادەیەک عێراق لە ڕووکەشدا لەو بازیەدا نەبوو، بەڵام لەڕاستیدا ئەو پرۆسەی تەعریبەی بەرامبەر کوردی باشوور بەڕێوەبراوە لەمێژوودا هاوشێوەی کەم بووە، لەبەرئەوە بارودۆخی کورد بەگشتی لەواقعێکی چونیەکدا بووە. لەبەرامبەردا کوردیش درکی بەو ڕاستیە کردووە کە مانەوەی وەک گرووپێکی مرۆیی خاوەن ناسنامەی نەتەوەیی بەشێکی گرنگی پەیوەستە بە پاراستنی زمانەکەیەوە، لەبەرئەوە نەک خۆی بەدەستەوە نەداوە بەڵکوو سەرسەختانە داکۆکی لێکردووە، دواتریش بەفەرمی ناسینی زمانی کوردی بووە بەیەکێک لە دروشمەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد.

پەیوەست بە بارودۆخی کورد لە سووریا دەبێت ئاماژە بەو ڕاستییە بکرێت کە هیچ کاتێک دەوڵەت سووری و ڕژێمەکەی بەعس ئامادە نەبووە کوردی ڕۆژاڤا وەک هاووڵاتی سووری هەژمار بکات، لەبەر ئەوە لەوێ نکوڵی کردن سنووری زمانی تێپەڕاند و گەیشتە نکۆڵی لەبوونی نەتەوەیەک. دەوڵەتی سووری ئامادە نەبوو ناسنامەی سووری بداتە کورد و ڕێگری کرد لەوەی خانوو موڵکیان بەناو بکرێت و ببنە خاوەنی بڕوانامەی بەرز،هتد. تەنانەت لەچوارچێوەی پڕۆسەیەکی بەناو “پشتێنەی ئاسایشی” دەستی بەسەر ماڵ و موڵکی کورد دا گرت، کوردی وەک هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەی دەزانی.

ئەم نەریتە دوژمنکارانەیە بۆ چەند دەیە بەردەوام بوو، تا گەیشتە گەردەلولی  بەناو “بەهاری عەرەبی” و ڕژێمی بەعسیش وەک بەشێک لە ڕژێمەکانی ناوچەکە پایەکانی لەرزی، بەوەش دەسەڵاتی بەسەر زۆربەی ناوچەکانی سووریادا لەدەستچوو کە ڕۆژاڤاش بەشێک بوو لەو ناوچانە، بە ئازادبوونی ڕۆژاڤا گەلی کورد ئاهێکی بەبەردا هاتەوە. هێدهێدی زمان و کەلتووری کوردی بووژایەوە، ئەم پڕۆسەیە بەوشێوەیە بەردەوام بوو تا کۆتایی بەعس و هاتنی شەرع.

ئەگەرچی دەسەڵاتی ڕاگوزەری شەرع چەندین جار ڕایگەیاندووە کە ئەوان کوردیان وەک هاووڵاتی سووری و  نەتەوەی کوردیشیان وەک بەشێک لە گەلی سووریا قبوڵ کردووە، بەڵام ئەوەی بەکردار پیادە دەکرێت شتێکی ترە.

لەم ماوە کورتەی دەسەڵاتی ڕاگوزەردا چەندین  هەوڵ بۆ پەراوێزخستنی زمانی کوردی نەک لە دیمەشق بەڵکوو  لە حەسەکە و قامیشلۆ و کۆبانی دراون، کە دواین هەوڵیان لادانی زمانی کوردی بوو لەسەر تابلۆی وەزارەتی داد، لەبەرامبەریشدا جارێکی تر خەڵکی ئەو شارانە ڕژانە سەر شەقامەکان و تابلۆکانیان داگرت، بەوەش دەتوانین بڵێن گەمەیەکی وەک ماروپەیژە بەڕێوەدەبرێت و زۆرجار لە قۆناغی زۆر پێشکەوتووی پرۆسەکەدا بەیەک هەنگاو دەسەڵات پرۆسەکە دەخاتەوە چوارگۆشەی یەکەم.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO