سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

سلێمانی لە سێرەی نەیارانیدا

عوسمان ساوجی

لەڕووی کارگێڕییەوە سلێمانی گوزارشتە لە پارێزگای سلێمانی و ئەو قەزا و ناحیە و گوندانەی پێوەی بەستراون، بەڵام کاتێک بۆ ستایش یان گلەیی یان هێرش و پەلامارێک ئاماژە بۆ سلێمانی دەکرێت، ئەوا مەبەست لێی ناوچەیەکی فراونترە کە زۆرجار سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و کۆیە و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و تەنانەت کەرکووک‌ـیش لەخۆدەگرێت. ئەمەش لەبەرئەوە نییە کە سلێمانی پیرۆز بێت یان هەوڵبدرێت کولتووری شارێک بەسەر شارێکی تردا بسەپێنرێت؛ هەوڵێکیش نییە بۆ ناوچەگەریی، بەڵکو زیاتر ئاماژەیە بۆ چوونیەکی و نزیکایەتی دانیشتوانی ناوچەکە لەڕووی هەڵوێستی سیاسی و نەتەوەپەروەری و مرۆڤدۆستی.

سلێمانی مێژوویەکی پڕ سەروەری هەیە لە پشتگیری و بەهاناوەچوونی هاونیشتمانییانی شارەکانی باشوور و کوردانی بەشەکانی تری کوردستانیش. لە هەردوو قۆناغی پێش و پاش ڕاپەڕین، سلێمانی خانەخوێی هێزە کوردستانییەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان بووە بەبێ جیاوازی. ئەوان چ وەک هێزی سیاسی و چ وەک تاک لە سلێمانی دا حەواونەوە و هەستیان بە غەریبی نەکردووە. ئاشکرایە داڵدەدان و پشتگیری هێزە کوردستانییەکان کارێکی هەروا ئاسان و بێ مەڵامەت نەبووە، بەڵکو لەسایەی ئەو دۆخەدا زیانی گەورەی سیاسی بە خەڵک و خاک و دەسەڵاتی سیاسی ئەم زۆنە گەیشتووە، کە بەداخەوە لەسایەی شەڕی ناوخۆدا وەک زۆنی سەوز ناسرا.

سلێمانی زیاتر لە شارەکانی تری هەرێم بەردەوام کەوتوەتە بەر هەڕەشە و پەلامار و گەمارۆی هەمەچەشنە. دواین هەوڵیش گەمارۆ درێژماوەکەی تورکیا بوو لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی. هەرچەندە هەرێمی کوردستان بەگشتی و سلێمانی‌ـش وەک ناوچەیەک هیچ کاتێک نەبوونەتە مایەی هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر هیچ لایەنێک بەڵام ئەم ئاشتیخوازییە نەیتوانیوە ببێتە پارێزبەندیەکی تەواو بۆ خەڵک و خاکەکەی. زۆرجار بە پیلانی ژەهراوی نەیاران کەوتوەتە بەر هێرش و پەلامار و هەوڵدراوە جوانی و پیرۆزی و بەها جوانەکانی بشێوێنرێت، کە بەداخەوە خەڵکانێکی کوردزمانیش بە نەزانی یان کەوتنە زەلکاوی پیلانگێڕی بوون بە بەشێک لەو هێرشانە، بێخەبەر لەوەی کە هێرش بۆ سەر سلێمانی واتە هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پەلاماردانی هەرێمیش پەلامارە بۆ سەر  هەموو کوردستان.

پەیوەست بە ڕووداوی گیان لەدەستدانی غەزەڵ مەولانا، ژنەپێشمەرگەی کۆمەڵەی ڕۆژهەڵات، لە نەخۆشخانە و ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکووک جارێکی تر ناوچەکە بووە ئامانجی هێرشێکی ناڕەوا و هەڵایەکی گەورەیان لەدژی  نایەوە. پەلاماردەرەکان لەلایەک شین بۆ پارێزگارە کوردەکە دەکەن کە بایکۆتیان کردووە، لەلایەکی تریشەوە پەنجەی تۆمەت بۆ خەڵک و دام و دەزگا تەندروستی و مزگەوتەکان ڕادەکێشن و هەڵدەستن بە بەراوردکردنی دۆخی ئێستای سلێمانی بە سەردەمی ڕووداوەکانی ڕۆژاڤای کوردستان، کە بەداخەوە دەیان ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمی و نووسەریش کەوتنە ئەم داوەوە.

هەر کەسێک کەمێک ئاگایی هەبێت دەزانێت لەکاتی پەلاماری سەر ڕۆژاڤای کوردستان سلێمانی پارێزراو بوو، هەربۆیە دانیشتوانی ناوچەکە بەجەستە لەسەر شەقام و بەدڵ لە ڕۆژاڤا و دەستیشیان لە ناوەندەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری بوو، بەڵام ئێستا کە زۆرێک لە هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان ئاراستەی ئەم زۆنە دەکرێن، ئایا عەقڵ ڕێگە بەوە دەدات بۆ بۆنەیەک یان پرسەیەک گیانی سەدان هاووڵاتی بخرێتە مەترسییەوە؟ لەبەرئەوە بەراوردکارییەکە نەک هەڵەیە بەڵکوو تەواو نا لۆجیکیشە.

سەبارەت بە کەمتەرخەمی چەند نەخۆشخانەیەک یان کەسانێک کە ببێتە هۆی ئەوەی بچووکترین زیان بە هاووڵاتییان بگەیەنێت دەبێ دادگا ڕۆڵی خۆ ببینێت چ جای ئەوەی ئەو کەمترخەمییە ببێتە هۆی زیانی گیانی ئەگەر ئەوە سەلمێنرا.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO